هۆمه‌ری دزه‌یی : ئه‌وه‌ی له م دیمانه‌ی کوردستان ئۆنلاین وتوومه بۆ که‌سم نه درکاندووه | |
دیمانه: به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی ده‌نگێكی كوردی و ڕه‌سه‌نی نێو هونه‌ری كوردیه ، له كاروانی گۆرانی و مۆزیكی كوردیدا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاو به فه‌رهه‌نگی گۆرانی و مۆزیكی كوردی بگه‌یه‌نێت . هونه‌رمه‌ند خه‌ڵكی سنووری شاری هه‌ولێره ، له ده‌شتی دزه‌ییاتی له دایك بووه ، ناوبراو له زۆر وڵاتانی ڕۆژئاوا گه‌ڕاوه ، هۆمه‌ر دزه‌یی له‌دیمانه‌یه‌كی كوردستان ئۆنلایندا به‌هۆی چه‌ند پرسیارێكه‌وه چه‌ند نهێنیه‌كی ناخی خۆی بۆمان باسكرد. Konline / بۆ ناگه‌ڕیته‌وه له هه‌ولێر دابنیشی؟ وه‌ڵام: كوردستان خۆت ده‌زانی بۆ هه‌موو كوردێك وه‌كو یه‌كه ، به‌ڵام ڕاسته ئینسان شار و مه‌مله‌كه‌تی خۆی هه‌یه ، ڕاسته كه تۆ له وڵاتی خۆت بووی ده‌بێ له شاری خۆت یان له گوندی خۆت بیت ، به‌ڵام هه‌ندێ جار كار و پیشه وات لێ ده‌كات له‌وانه‌یه نه‌توانی له شاری خۆت دابنیشی به ڕاستی من خه‌ڵكی گوندێكم، شارنشین نیم ، بۆ خوێندن چومه‌ته هه‌ولێر گه‌ڕاومه‌ته‌وه گونده‌كه‌ی خۆم ، واته به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گوند دانیشتوم زۆر شانازیش به گونده‌كه‌م ده‌كه‌م ، من كه گه‌ڕاشمه‌وه له ده‌ره‌وه به‌ر له هه‌موو شوێنێك سه‌ردانی گونده‌كه‌م و گۆڕی دایكم وبراكه‌م كرد ، ... زوو زووش دێمه‌وه بۆ هه‌ولێر ... بۆچیش له سلێمانی دانیشتووم بڕوابكه په‌یوه‌ندی به هیچه‌وه نیه ، من كاری سیدی و كتێب و شتم هه‌بوو ، من له واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه ڕێك كه‌وتم كه كارم بۆ بكه‌ن بۆیه ده‌بێ له سلێمانی بم و له‌گه‌ڵ ئه‌وان كاره‌كه‌م بكه‌م ، ئه‌مه هۆیهكهیهتی . Konline / حه‌زده‌كه‌ین كه‌مێك باسی ژیانی منداڵی خۆتمان بۆ بگێڕه‌وه ؟ وه‌ڵام : ژیانی منداڵیم هه‌روه‌كو باسم كرد هه‌تا 20 ساڵ هه‌ر له گونده‌كه‌ی خۆمان بووم ، پایزان و زستانان ده‌چوینه‌وه هه‌ولێر بۆ خوێندن و هاوینان ده‌گه‌ڕاینه‌وه گونده‌كه‌ی خۆمان ، به‌ڕاستی من ژیانی لادێیم پێ خۆشتره له شار ، چونكه من ژیانم له ناو بزن و مه‌ڕ و مانگا‌و گاڕان و باعه‌باعی مه‌ڕ و بۆڕه بۆڕی مانگا و زه‌ڕه‌ی نێره كه‌ر خوێندنی كه‌ڵه‌باب و ئیدی ئه‌م شتانه هه‌مووی بۆ من له گوێم‌دا ده‌زرنگێنه‌وه ، دواتر ده‌نگی سه‌پان و په‌ندی دروێنه‌وه حه‌یرانی سه‌ر خه‌رمان ، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ من زۆر گرنگ بوون ، به‌ڕاستی وه‌كو ووتم حه‌زم له شار نه‌بوو ، ده‌توانم بڵێم كوڕه كوردێكی جوتیار بووم . له منداڵی‌دا زۆر هار و عه‌جول بووم ، كه شه‌ڕه به‌رد و دار لاستیك و به‌رده‌قانی ڕویده‌دا له‌گه‌ڵ منداڵانی تر ، جارێك به به‌رده‌قانی ناوچه‌وانم شكا و به‌ردێكی وێڵ هات و دوور به دووری نه‌مزانی هی كێیه ، ئیتر گونده‌كه‌شمان به‌راستی كچی جوانی تێدا بوو ، ئێمه هه‌موومان گه‌نجه‌كانی گونده‌كه‌مان له سه‌رده‌می نه‌وجه‌وان بوین ئیدی عاده‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه كه چاوت به كچێك ده‌كه‌وێت حه‌ز حهزۆكێ و چاو چاوانێ ده‌كه‌ی ، له هه‌ندێ بۆنه‌ی لادێ وه‌كو كاكێشان و چونه‌سه‌ر خه‌رمان ده‌سكه‌نه‌ی نۆك و یان به‌ر به‌خان و شوانی ( شوانیم نه‌كردووه ) به‌ڵام ده‌چووم زۆر سه‌ردانم ده‌كرد ، ئیدی له‌م شوێنانه كوڕ و كچ به‌یه‌كه‌وه حه‌ز حهزۆكێ دروست ده‌بێت ، ژیانی لادێ هه‌روا بووه ... Konline / له سه‌رده‌می لاوی‌دا زۆربه‌ی كاته‌كانت له‌كوێ به‌سه‌ر ده‌برد ؟ وه‌ڵام : به‌ڕاستی خۆت ده‌زانی له لادێ زۆربه‌ی هاوڕێكانت كوڕن و هاوڕێی كچت نیه ، بۆیه كه ده‌چووم بۆ هه‌ولێر بۆ خوێندن خواخوام بوو زوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ یاری و لای هاوڕێكانم ئه‌وها بوو . Konline / ده‌پرسین حه‌زت له‌و هه‌ره‌وه‌زه نه‌بووه كه كچی تێدابووه ؟ وه‌ڵام : با به‌رێ وه‌ڵا زۆرم حه‌ز ده‌كرد ، به‌ڵام دایكم زۆر نه‌ی ده‌هێشت بچمه زۆر شوێن ، بۆ نمونه شه‌وان ساوار كوتانه‌وه و ئه‌و شتانه هه‌بوو كه كارێكی هه‌ره‌وه‌زیه و هه‌موو ئاوایی ده‌چن و كچی زۆر تێدا بوو ، من به گشتی ده‌چووم بۆ ئه‌و شوێنانه . یان كا كێشان كه شه‌و به گوێدرێژ ئه‌و شتانه‌مان ده‌كێشاوه بۆ ناو كادین ئیتر خۆش بوو له ناوه‌وه ده‌مان كرده باز بازۆكێ و ده‌ست بازی كوڕ و كچ تێكه‌ڵ ده‌بووین به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌وتین زۆر خۆش بوو .. به‌ڵا م دایكم ڕێگرم بوو نه‌ی ده‌هێشت ده‌ی گووت كوڕم تۆ هه‌موو له‌شت ده‌بێ به كا ، به‌م هه‌موو كایه‌وه ده‌خه‌وی ، ده‌بوایه هه‌موو شه‌وێك خۆت بشۆی ، خۆزگه به‌و ساتانه‌وه ده‌خوازم . Konline / ده‌رباره‌ی ژیانی دڵداری چیده‌ڵێیت ؟ وه‌ڵام: به‌ڕاستی من هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زم ده‌كرد له‌گه‌ڵ كچان دۆستایه‌تیم هه‌بێت ، كه چوومه كه‌ركوكیش بۆ خوێندن ئه‌و وه‌خته ساڵی 1950_ 1951 كه له ناوه‌ندی بووم له‌و وه‌خته دڵداری ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌وكاته حه‌زم له كچێك كردووه كه ئاشوری بوو كه ڕه‌شتاڵه‌یه‌كی 15 ساڵی بوو زۆر جوانیش بوو شیعرێكی خۆشم له‌سه‌ر نووسیبوو كه ئێستاش ماومه . Konline / له ئه‌وروپاش هه‌روه‌ك و كوردستان براده‌ری كچت هه‌بووه؟ وه‌ڵام :راستی من هه‌میشه عاشق بووم و ئێستاش هه‌ر عاشقم دوای كه‌ركوك من چووم بۆ ده‌ره‌وه ، له وێش هه‌ر خولیای كچ بووم به‌ڕاستی هه‌موو كات دۆستم هه‌بووه ،خۆت ده‌زانی له ئه‌وروپا ئاساییه ، وه‌كو ئێره نیه به دزی بێت هه‌موو شتێك به ئاشكرایه ، له‌و ساڵانه‌ی كه پێشی ژن بهێنم من له ساڵی 1970 ژنم هێنا ، له ساڵی 1955 چووم بۆ ده‌ره‌وه به سه‌فه‌ر چووم ، له‌و وڵاتانه هه‌میشه به‌بێ دۆست نه‌بووم هه‌میشه دۆستم هه‌بوو ، هه‌مووشیانم خۆشویستووه ئه‌وه‌ی دۆستم بووه ، ناتوانم له بیریان بكه‌م ، ئه‌وه‌شم له بیر ناچێته‌وه كه كچێكی نه‌مسایی كه له خۆمم خۆشتر ده‌ویست ڕه‌فزی كردم و وازی لێ هێنام بۆیه گریاندمی ، به‌ڵام كچه‌كانی تر بێزار ده‌بووم لێیان وازم لێده‌هێنان ، به‌ڵام نه‌مساییه‌كه عه‌یار بوو ، ئه‌و پهیوهنیهی له‌گه‌ڵ پچڕاندم و هه‌ستی بریندار كردم . Konline / ده‌مانه‌وێت بڵێین كه ئێستاكه جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت دۆستی دیكه‌ت نییه ؟ وه‌ڵام : نا دۆستم نیه ، به‌ڵام بیری ڕابردووم ده‌كه‌مه‌وه زۆرباسی ده‌كه‌م له‌لای خێزانه‌كه‌م ، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوم كردنه‌وه له كتێب به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بووه ، ده‌زانێت كه شاعیر و هونه‌رمه‌ند وه‌كو من ناتوانێت رابردووی خۆی بسڕێته‌وه چونكه ئه‌وانه هه‌وێنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی من بوون خۆشبه‌ختانه‌ش ژن و منداڵه‌كانم تێده‌گه‌ن كه ژیانی من ئه‌وهایه . Konline / دوای ئه‌م هه‌موو حه‌ز حهزۆكێیه چۆن خێزانت پێكهێنا ؟ وه‌ڵام :به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌م كه ئامۆزای خۆمه ، جارێك كه هاتمه‌وه كوردستان سه‌ردانی ئاموزاكانم كرد سه‌یرم كرد زۆر جوان بوو و منداڵیش بوو كه ته‌مه‌ن14 - 15 ساڵ ده‌بوو ئیدی خۆشم ویست ، به‌ڕاستی بریارم دابوو كه ده‌بێ ژنه‌كه‌م كورد بێت چونكه زۆر جار دۆسته‌كانم داوایان لێكردووم كه بیانهێنم به‌ڵام من ده‌مویست كورد بێت . Konline / به‌ر له ژیانی هاوسه‌رگیریت خێزانه‌كه‌ت به‌م نهێنیانه‌ی ده‌زانی ؟ وه‌ڵام : به‌ڵێ ئاموزای خۆمه باش ده‌یزانی ناو ناوبانگی منی بیستبوو ، لای ئاسایی بوو ڕازی بوو پێم ، كه شوم پێبكات . Konline / وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانی هه‌نه‌رمه‌ند دووبه‌ش بووه به‌شێك بۆ گه‌ڕان ئه‌ویتر بۆ خۆشه‌ویستی ؟ وه‌ڵام : ئاخر گه‌ڕان و خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵاوی ژیانی من بووم ، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو گه‌ڕانه كچی جوان و تازه‌م ده‌ناسی .. و حهزحهزۆكێی تازه‌م ده‌كرد و دۆستی تازه‌م ده‌گرت له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سوێد و هه‌ركوێیه‌ك ده‌چووم دۆستم هه‌بوو ؟!! وه‌كو بڵێی ته‌واوكه‌ری یه‌ك بوون . Konline / ئه‌گه‌ر هه‌نه‌رمه‌ند نه‌بوویتایه چ پیشه‌یه‌كت هه‌ڵده‌بژارد؟ وه‌ڵام : به‌خوای ڕه‌نگه دیپلۆمات ، حه‌زم له دیپلوماتی بوو ، یه‌كێك له دوای پزیشكی زانستی سیاسیم هه‌ڵبژاردبێ ببم به دیپلومات . Konline / كوڕێكت بینی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ت ، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م دیمه‌نه ؟ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر بێت و به‌گشتی كومه‌ڵ قبوڵی كرد له‌لام ئاسیایی ده‌بێت و قبوڵی ده‌كه‌م ، به‌ڵام من خۆم ناكه‌م به سه‌ر قافڵه یان بڵێم من باوه‌ڕم به ئازادی هه‌یه قبوڵی ده‌كه‌م ، ئه‌گه‌ر منیش پێم ئاسایی بێت به‌گشتی قبوڵ ناكرێت ، به‌ڵام كه بوو به گشتی خۆی ڕێگای ئاسایی ده‌گرێت . Konline / حه‌زده‌كه‌ین له‌سه‌ر پرۆژه‌ی داهاتووت بدوێیی له كوردستان ؟ وه‌ڵام : وه‌ڵا دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان كۆمه‌ڵێك كار و پڕۆژه‌م هه‌یه ، یه‌كه‌م ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌وێ له ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌م بوو هێناومه بیكه‌م به سیدی و كتێب پێشكه‌شی ده‌كه‌م به فه‌رهه‌نگی كوردی ، دووه‌م چه‌ند لێكوڵینهوهیهكم له‌سه‌ر حه‌یران و لاوك و به‌سته هه‌یه خه‌ریكم بیكه‌م به سیدی و كتێب . ئینجا ماوه‌ته‌وه سه‌ر گۆرانیه‌كانی خۆم كه ئهمانیشم كردووه به دوو به‌ش ، به‌شێكی ئه‌و گۆرانیانه‌ی تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه و ده‌یكه‌م به سیدی ؟، وه ئه‌وانه‌ی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه هه‌ر یه‌كی له شوێنێكه ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌م به سیدی به‌م زوانه . Konline / زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و دیمانه‌یه وه‌ڵام : زۆر سوپاس بۆ كوردستان ئۆنلاین هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن ، ئه‌م قسانه‌م بۆ كه‌س نه‌كردووه ئه‌وه بۆ ئێوه‌م كرد ، شتی زۆرتان وه‌بیرهێنامه‌وه سوپاستان ده‌كه‌م . سه‌رچاوه: www.kurdistanonline.net |
Aug 28, 2005
هۆمه‌ر دزه‌یی
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه