ئه‌مڕۆ هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه به به‌شداری زیاتر له 100 چیرۆک‌نووسی 26 پارێزگای وڵاتی ئێران له رۆژانی 8 تا10ی ئه‌م مانگه له شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م باره‌یه‌وه " محه‌مه‌د سه‌دیق که‌ریم ڵوور" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بانه و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ئه‌م فیستیڤاڵه سه‌باره‌ت به دوایین قۆناغه‌کانی فیستیڤاڵ راگه‌یاند: دوای کۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کان، 568 به‌رهه‌م گه‌یشته هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه. له نێو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا 506 چیرۆک، 50 چیرۆک و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی له به‌شی منداڵان و 12 وتاریش بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ نێردراوه.
له‌م باره‌یه‌وه " محه‌مه‌د سه‌دیق که‌ریم ڵوور" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بانه و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ئه‌م فیستیڤاڵه سه‌باره‌ت به دوایین قۆناغه‌کانی فیستیڤاڵ راگه‌یاند: دوای کۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کان، 568 به‌رهه‌م گه‌یشته هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه. له نێو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا 506 چیرۆک، 50 چیرۆک و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی له به‌شی منداڵان و 12 وتاریش بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ نێردراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م فیستیڤاڵه پێکهاتووه له سێ به‌شی " کورته چیرۆک" و " وتار" له بابه‌تی سه‌ربه‌ست و له ته‌وه‌ره‌کانی کورته چیرۆک و لێکدانه‌وه‌ی چیرۆکی کوردی ساڵانی 90کان و هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی کورته چیرۆکه‌کانی 7 خولی پشووی فیستیڤاڵ، له گه‌ڵ به‌شێکی تایبه‌ت به " چیرۆکی منداڵان" له هه‌ردوو به‌شی کوردی و فارسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها که‌ریم ڵوور رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م چیرۆکه‌کان دراون به لیژنه‌ی خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه، هه‌ر چیرۆکێکیش ده‌چێته به‌ر ده‌ستی 3 که‌س له لیژنه‌ی ناوبراو که ئه‌وانیش به پێی‌رگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌و پێوه‌رانه‌ی نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ بۆی دابینکردوون، چیرۆکه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن. له پرۆسه‌ی یه‌که‌می ناوبژیوانیدا له هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردی و فارسی 21 چیرۆک ده‌چێته به‌شی کێ به‌رکێی فیستیڤاڵ. له کۆتاییدا به سێ چیرۆکی کوردی و سێ چیرۆکی فارسی وه‌کوو باشترین به‌رهه‌مه‌کانی فیستیڤاڵ خه‌ڵات ده‌به‌خشرێت.
هه‌روه‌ها که‌ریم ڵوور گوتی: ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی به‌شی کوردی بریتین له به‌رێزان: " عه‌تا نه‌هایی" (بانه)، " موراد ئه‌عزه‌می" (شنۆ) ، " یۆنس ره‌زایی" (بۆکان). ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌شی فارسیش بریتین له: " عه‌بدولخالق یه‌عقوبی" (بۆکان)، موراد ئه‌عزه‌می و یۆنس ره‌زایی.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی لیژنه‌کانی دیکه‌ی فیستیڤاڵ گوتی: لیژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی کۆتایی فیستیڤاڵ پێکهاتووه له: " عه‌تا نه‌هایی" ، " فه‌تحوڵڵا بێ‌نیاز" و " مه‌هسا موحیب عه‌لی".
لیژنه‌ی ره‌خنه‌گرانی چیرۆکه‌کانی به‌شی کوردی بریتین له: " محه‌ممه‌د ساڵح سووزه‌نی"
(سه‌قز)، عه‌بدولخالق یه‌عقوبی و موراد ئه‌عزه‌می. ره‌خنه‌گرانی به‌شی فارسیش بریتین له: "فه‌تحوڵڵا بێ‌نیاز" ، " محه‌مه‌د به‌هارلو" و " مه‌هساموحیب‌عه‌لی".
سه‌باره‌ت به به‌شه‌کانی دیکه‌ی فیستیڤاڵیش گوتی: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵدا له سێ که‌سایه‌تی ناسراوی بواری چیرۆک، واته ئه‌و که‌سانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاریانکردووه و پێشه‌نگی چیرۆک نووسین رێزیان لێ ده‌گرین. له به‌شی کوردی‌دا له به‌رێزان: " عه‌تا نه‌هایی" (بانه) و "محه‌ممه‌د ره‌مه‌زانی (بۆکان) و " ناسر وه‌حیدی" (بۆکان) رێز ده‌نێین. له به‌شی فارسیشدا به‌رێزان: "محه‌ممه‌د به‌هارلو" و خاتوو " شیوا ئه‌ره‌ستوویی" رێزیان لێ ده‌گیرێت.
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه