Jul 28, 2004

کێشه‌ی تورکیا و پاسپۆرتی کوردی


تورکیا  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورد هه‌ر به ئینسان نازانێ !!!!

هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ نه ته‌نیا له‌گه‌ل کورد دا به‌ڵکو له گه‌ل پاسپۆرتی کوردیش دا کێشه‌ی هه‌یه‌ .

هه‌ر کوردێک که پاسپۆرته‌که‌ی مۆری هه‌ریمی کوردستانی له سه‌ر بێت ؛ ئه‌وا به‌رگری لێ ده‌کات .

ئیترڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستیش تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نیه‌ . ئه‌ویش بۆ تورکیا ؟؟؟؟؟؟

ده‌ی با هه‌ر بته‌قێنه‌وه‌ شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست ............. 

ماشین دۆشین

شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ری ناوچه‌ی مه‌ریوان ماشین دۆشینه‌!!!!!!!
دروسته‌ له هه‌موو لایه‌ک مه‌ڕ دۆشین و مانگا دۆشینت بیستبێت به‌ڵام له ناوچه‌ی مه‌ریوان ماشین دۆشیننیشمان هه‌یه‌ .
جاران ده‌یان گووت ئه‌م مانگایه‌ ئه‌م وه‌خت بۆ ئه‌و وه‌خت شیر ده‌دات و مانگایه‌کی ئه‌وه‌نده‌ چاکه‌ ئه‌مه‌ شاخیه‌ و ئه‌وه‌ گۆیه‌تێ ئه‌ونده‌ش پووڵ و بایه‌خیه‌تی ...............له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان دا تویوتای  3fیان هه‌ر پانکیه‌که‌ی خۆمان ؛ له‌ند کرۆزر یان شله‌خه‌جێ و ته‌نانه‌ت پیکان یان ابو داشقه‌ی ئیرانی ؛  رۆژانه ده‌یان جار به‌نزین ده‌دات ؛ به یارمه‌تی به‌نزین خانه‌کان و هه‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌ی ' نیروی  ئینتزامی ' و هه‌ر وه‌ها هیمه‌ت و به‌ره‌که‌تی شۆفیر و دارو ده‌سته‌ی به‌نزین فرۆشه‌کان .
تا کو برایان باشووری کوردستان (که به سه‌ر نه‌وت و به‌نزینه‌وه‌ خه‌وتون ) سه‌رمایان نه‌بێت .

جا ئیتر هه‌ر بڵێ مه‌ڕ دۆشین و مانگا دۆشینمان بیستبوو به‌ڵام ماشین دۆشین !!!!!!!! 

Jul 27, 2004

مامه خه‌مه‌ی وله‌ژێر ......



له ئاوایی وله‌ژێر دا گه‌یشتم به کاک حامید .
تووڕه‌ ، شڵه‌ژاو ، په‌یتا په‌یتا چاو ده‌تروکێنێت ، ئاوی ده‌می به‌ سه‌ختی قووت ده‌دات.
- باشه‌ چی قۆماوه‌ ، چی بووه‌ بۆ وا شپرزه‌و شڵه‌ژاوی ؟
- گووتی :" کوره‌ وازم لێ بێنه‌ سه‌رم ماسیوه‌ به ده‌ست خه‌ڵکی ناحاڵیه‌وه‌ " .


(( ئه‌ها ... تا له‌‌ بیرم نه‌چوه‌ که من بۆ ئێوه‌ی بڵێم که ' کاک حامید ' خه‌ڵکی ئاوایی وله‌ژێری مه‌ریوانه‌ و ماوه‌ی  5 ساڵه خه‌ریکی ئه‌رکی کاروباری شوورای گونده‌که‌یه‌ . و پێ ده‌ڵێن ' دهیار' .
هه‌روه‌ها هه‌ستێکی خاوێنی به‌را‌نبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ و کارو باری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌)) .

تۆزێک که هێمن بوه‌وه‌ لێم پرسیه‌وه‌ :" ئه‌رێ ناته‌وێ بڵێیت که چی بوه‌ " ؟؟؟؟؟؟
ئاخێکی هه‌ڵکێشا....  و گووتی : " کوره‌ ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه‌ نازانم ئیتر تاکه‌ی گه‌ره‌کیانه هاوکاری گه‌شه‌ کردنی کۆمه‌ڵگا نه‌ده‌ن . بانگه‌وازم کردوه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ به‌تاڵه‌ که به‌رده‌وام خه‌ریکی دامه‌کردنن ؛ که بێن و له کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا ؛ له سه‌ر کارو باری ئاوایی و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌ کان بیر و ڕا بگۆڕینه‌وه‌ . که چی له ئاواییه‌کی چوارسه‌د ماڵه‌ی وله‌ژێردا ؛ 6 که‌س هاتون .
- هه‌ر بۆئه‌وه‌ ؟؟؟!!!   
- کوره‌ ده‌ی ئه‌وه‌ که‌مه‌ !!!!!!!
ئاخر ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه‌ نازانم ئیتر تاکه‌ی گه‌ره‌کیانه ڕێگا بگرن له ژنان بۆ به‌رگری ‌کردن له چالاکیه‌کانیان.  و ژن ئه‌وه‌نده‌ ده‌ست که‌م بگرن و بڕوایان پێ نه‌که‌ن .
کاکه‌ گیان! چاو لێ گه‌ریمان زۆره‌ که‌س نایه‌وێت هه‌نگاوێک جیاوازتر له باب و باپیرانیان هه‌ڵێنێت .
خه‌ڵکی ئێمه‌ زۆرکه‌مته‌ر خه‌من له خۆێندن و بارهێنانی دروست و پێشکه‌وتوانه‌ی منداڵه‌کانیان .
کۆره‌ بابه‌ گیان !  ده‌ست له هه‌ر کارێک ده‌ده‌ی یا ئه‌بیته‌ گاڵته‌ جاڕ ، یا چاو چنۆک و به‌خێڵ ده‌بێته‌ کۆستی سه‌ر ڕێگاکه‌ت .
با ئیتر باسی قه‌شمه‌ری کردن خه‌ڵک و سووکایه‌تی و له‌قه‌ب ووتن به یه‌کتر ، رو کردن له سوونه‌ت و قه‌ده‌غه‌ بوونی پێشکه‌وتن ، روده‌ربایسی و خوڵکی بێ جێگه‌ و  خۆ نواندن نه‌که‌م با نه‌تقمه‌وه!!!!!!!!!!!!!!!‌ .  
-          ده‌ی باشه‌ مامه خه‌مه‌ !!! به‌سیه‌تی .........
-          باشه‌ قسه‌ به‌سیه‌تی ........... به‌ڵام من واز نایه‌نم .......

Jul 23, 2004

مشترک گرامی : دسترسی به این سایت امکان پذیر نمی باشد .


سانسۆر و به‌ربه‌ست پێش ئه‌وه‌ی که تایبه‌ت به گۆڤار و رۆژنامه‌ و ته‌له‌فیزیون و ئه‌نته‌رنێت بێت . له سه‌ره‌تاوه‌ له ناو خۆێن و کلتوور و داب و نه‌ریتی خه‌ڵک دا خۆیی سه‌قام گیرده‌کات .

میلله‌تێک تۆشی سانسۆر ده‌بن که خۆیان حه‌زی پێ ده‌که‌ن ،  بۆ نمونه‌ میلله‌تی کورد له قسه‌ کانیانا بۆ سانسۆرکردن له‌م وشه‌ و ڕه‌ستانه که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن : " حاشا حازری ، بیلا ته‌ژبیی ، بیلا مانا ، په‌رژینێ قایم بێت ، دوور بێ له ڕووتان ………. ".
 یاکو له نێو فارسه‌کان دا : "  روم به دیوار ، معذرت میخوام ،  دور از جون شما ، بزن به تخته‌ ............." .
له‌ کۆمه‌ڵگای ئیمه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سانێک بن ، وه‌ک خه‌ڵکی بیر نه‌که‌نه‌وه‌ ؛ یا کو ئاکار و ڕه‌فتارێکی جیاواز له‌وان بنوێنن . ئه‌وا خه‌ڵکی به ئینسان هایه‌کی هه‌رچی و په‌رچی و هیچ نه‌زان و تاڕاده‌یه‌کیش بێ دین و خوانه‌ناس و سیاسی و سه‌ر به‌لایه‌نی حیزبێکی  ده‌زانن .

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م شتانه‌ لایه‌نی ئه‌ده‌ب و به‌ربه‌ستی ده‌م به‌ره‌ڵایه‌یه‌ .  به‌ڵام کاتێ که ئه‌م ره‌ستانه‌ و ده‌یان
وشه ‌ و ره‌سته‌ی دیکه‌ باڵی ره‌شی به سه‌ر قسه‌ و کلتوورمان دا کێشاوه‌ ئیتر به نه‌رمه بارانێک چۆن ده‌توانین ؛ ئه‌م بڵێسه‌ به‌رزه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و سانسۆره‌ بکوژێنینه‌وه‌ .
به‌م شێوه‌یه‌ سانسۆریش کێشان کێشان ده‌کێشنه‌ ناو مه‌ڵپه‌ڕه‌کانیشه‌وه‌ . که به‌رده‌وام له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ئه‌م ڕه‌سته‌یه‌ به‌رچاو ده‌که‌وێت :
              " مشترک گرامی : دسترسی به این سایت امکان پذیر نمی باشد " .

 با ئیتر هه‌ر کوانو پڕ له دار بێت ..............

شێعرێک

'به‌خته‌وه‌ر'

ئه‌و که‌سه‌ی وا هه‌ر به‌خته‌وه‌ره‌
                                   له‌لای گه‌ل وهۆز هه‌ر بیره‌وه‌ره‌
 ئه‌بێ دایم بۆ گه‌ل ژیا بێ
                                 له‌ گه‌ل مل هۆڕان قه‌د نه ‌ژیا بی
                                    
                                              ڕێ به‌ندانی 2701ی کوردی

Jun 27, 2004

په‌ره‌پێدانی رزگاریسم و سڕینه‌وه‌ی سه‌دامیسم

 لای هه‌موان روون و ئاشکرایه‌ که هه‌میشه‌ عه‌داڵه‌ت به سه‌ر زوڵم و ده‌س درێژیدا زاڵه‌ .
به‌ڵام میله‌تانێک له‌م گره‌وه‌ی ' عه‌داڵه‌ت و زوڵمه‌دا ' براوه‌ن که لێبڕاوانه‌ له خه‌باتی دژ به ده‌س درێژی رانه‌وه‌ستن . هه‌روه‌ها که هیندیه‌کان به سه‌ر انگلیس دا سه‌رکه‌وتن ؛  و هه‌روه‌ها که ئاپارتاید له ئافریقای باشووردا پێچیایه‌وه .
 هه‌رچه‌نده‌ که ئه‌م گره‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به ده‌یان و سه‌دان ساڵ درێژخایه‌ن بێت . به‌ڵام له ئاکام دا هه‌ر عه‌داڵه‌ت براوه‌ی گۆڕه‌پان ده‌بێت .
 به تازه‌یی کورد خه‌ریکه‌ له باشووری کوردستان دا ئه‌م گره‌وه‌ ناڕه‌سه‌نه‌ ده‌باته‌وه‌ ، بۆن و به‌رامه‌ی ئازادی!!!!!!!  ‌هه‌ڵده‌مژن  . سه‌دامی دیکتاتۆر دادگایی ده‌که‌ن .‌
 به‌ڵام کاتێ که هه‌واڵی ده‌س له کار کێشانی جه‌نابی کاک رزگار محمد امینم بیست . زۆرم پێ ناخۆش بو . که گوایه‌ به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ که زۆر به ڕاشکاوانه‌ ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر دادگا و به‌تایبه‌ت به سه‌ر سه‌دام دا نه‌بوه‌ ؛ که‌وتوه‌ته‌ به ڕه‌خنه‌ی توندی جه‌ماوه‌ر .  هه‌روه‌ها  له‌وانه‌یه‌ زۆرتر له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌کانی کۆنه به‌عسیه‌کانیش بو بێت !!!!!!!!!!!!
 هه‌موان ده‌زانن که سه‌دام دیکتاتۆربوه‌ .  و ده‌ش زانین که ئیش و کاری دیکتاتۆره‌کانیش چیه . ئیتر هه‌رچه‌نده‌ جه‌نابی کاک رزگار ده‌یهه‌وێت تویی ڕق و تۆڵه‌ هه‌ڵکه‌نێت ، و بیر و باوه‌ڕی رێز گرتن و لێبورده‌یی له ئینسانه‌کان بێ جیاوازی په‌ره‌ پێ ده‌دات . به‌ڵام باشیش ده‌زانین که ئه‌مڕۆکه‌ لای ئیمه‌مانان  ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ هیچ بایه‌خ و لایه‌ن گرێکی نیه‌ . به تایبه‌ت له‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌دا .
هه‌موو گه‌لانی عێراق له کورد و شێعه‌ و سونی و ....... چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ،  که جه‌نابی کاک رزگار تۆڵه‌ی گه‌لانی عێراق له سه‌دام و دارو ده‌سته‌که‌ی بکردایه‌ته‌وه‌ ؛ نه‌ک به‌کزیه‌وه‌ هۆڵی دادگاکه‌ی سه‌یر بکردایه‌ . و هه‌روه‌ها له هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌کانی کۆنه به‌عسیه‌کان نه‌ش ترسایه‌ .......
                                                               
که ئه‌گه‌ر له‌م ڕێگایه‌دا بکوژرایه‌ ؛ شه‌هیدێکی تر به 182000 شه‌هیدی ئه‌نفال و یاکو شه‌هیدێکی تر به 5000 شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌ و........ زیاتر ده‌بوو .
 بۆ کوردان په‌ره‌پێدانی بیر و باوه‌ڕی رزگاریسم ، زیاتر له سێ داره‌دانی سه‌دام و دارو ده‌سته‌که‌ی گرنگترێکه . ئایه‌نده‌ی وڵاتێک به‌وه‌ سه‌قامگیر نابێت که له‌م بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئیستای عێراق دا مامه‌ڵه له گه‌ل سه‌دام و دارو ده‌سته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ناگونجاو بکر‌ێت .
هه‌رچه‌نده‌ ده‌ڵێن :" تۆڵه‌ به سه‌بره‌ به‌ڵام به زبره‌ " به‌ڵام به رای من گه‌وره‌ترین تۆڵه‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ یه‌ که دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام له به‌رده‌م دادگادا ڕابوه‌ستێت و وڵامی کرداره‌ ناشیرینه‌کانی خۆیی بداته‌وه‌ .  که واته‌ هه‌ربژی بیر و باوه‌ڕی رزگاریسم ؛ بڕوخێت بیر و باوه‌ڕی سه‌دامیسم .

Jun 26, 2004

پۆلێک ‌ په‌ندی کو‌رده‌واری

له‌ مه‌جلیسێک دا دانیشتبوین خه‌ریکی جه‌ڕ و به‌حسی به‌گ و ره‌عیه‌ت بووین  .
 ' دایه‌ کافیه‌ ' گووتی : " ئه‌رێ رۆڵه‌ گیان ؛ جاران ئه‌گه‌ر خان و به‌گزاده‌کان نه‌بوایه‌ن خه‌ڵکی یه‌کتریان ده‌خوارد هه‌رچه‌نده‌ خۆیشیان ده‌س درێژی و زوڵـمیشیان کردوه‌!!!! به‌ڵام کورد هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ گووتویه‌ " ئه‌گه‌ر لووت له به‌ینا نه‌بێت چاو ، چاو  ده‌خوات " .

ئه‌م په‌نده‌ی کورده‌واری به لامه‌وه‌ زۆر سه‌رنج راکێش بو . بۆیه‌ ئه‌م ده‌سته‌ په‌نده‌م له‌ گوڵزاری کورده‌واری دا گوڵبژێر کرد و پێشکه‌شی ده‌که‌م به لایه‌نگران و هۆگرانی کلتوور و مه‌ته‌ڵ و گه‌مه‌ و په‌ندی پێشینیان . 

- له جیاتی بنێشت کاغه‌ز ده‌جاوێ                 بی چیز و تهی دست است .

- ئاسنی سارد به تۆ نه‌رم نابێ                     آدم یک دنده‌ و لجوج را نمی توانی قانع کنی .

- به‌رتیل به‌ردیش نه‌رم ده‌کا                        با رشوه‌ می توان هر کس را رام کرد .

- تۆڵه به سه‌بره‌ ، به‌ڵام به زه‌بره‌                  انتقام با صبر است اما با ضرب است .

- ته‌ماح سه‌ری نه‌بڕی سه‌رت ده‌بڕێ                طمع کاری به مال و حیثیت انسان لطمه‌ می زند .

- زاڵم ببێته‌ پرد به سه‌ری دا مه‌ڕۆ                 به ظالم نزدیک نشو ، با او دوستی نکن .

- به سه‌ر پردی نامه‌رد دا مه‌ڕۆ                     به نامرد متوسل نشو .

- تفه‌نگ به تاریکیه‌وه‌ ده‌نێ                        کنایه‌ ازکاریست که احتمال موفقیت در آن کم باشد .

- به‌ردێک له به‌ردێک ده‌ی ، شتێکی لێ  په‌یدا ده‌بێ      کوچکترین حرکت و تلاش نتیجه‌ دارد .

-  به رۆژه‌  رۆژه‌ ساڵمان برده‌ سه‌ر ، که‌وشه‌که‌م دڕا ، لاقم که‌وته‌ ده‌ر             
 سال به سال را به‌ سر بردیم ولی نتوانستیم کار لازم را انجام بدهیم ویا آمال و آرزوی خود برسیم .


برگرفته‌ از کتاب ' امثال و حکم کردی'    گردآورنده‌ : قادر فتاحی قاض

Jun 25, 2004

تیشکی مرۆڤایه‌تی ئیمه‌مانان !!!!!

 جار و بار هه‌ست ده‌که‌م که یه‌ک سه‌ر مرۆڤایه‌تی لای ئیمه‌مانان مردوه‌ و فه‌وتاوه‌ . که‌چی  وه‌ک هه‌واڵم پێ گه‌یشتوه‌ ؛ له یه‌کێ له گونده‌کانی ناوچه‌ی مه‌ر‌یوان به ناوی ' وله‌ژێر ' یه‌كێ له‌و ئینسانه هه‌ستیار و به ڕاستی خاوه‌ن ره‌حم و به‌زه‌یانه به ناوی ' کاک خالید تاتلی ' له‌م سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانه‌دا  ؛ حه‌وت له‌و
گوێ دریژه‌ به‌ره‌ڵاکراوانه‌ی ده‌شتی مه‌ریوانی داڵده‌ و په‌نا داوه‌ . شایانی باسه‌ که ئه‌م گوێ دریژانه‌ کوێر و شه‌ل و پێر و په‌ک که‌وته‌ن .
هه‌ر وه‌هایه‌کێکی تر له مرۆڤانه‌ی هه‌ستیار که حه‌زی نه‌کرد ناوی ئاشکرا بێت . بڕیاری داوه‌ 50000 تمه‌ن یارمه‌تی بدات تا کو یان ئاڵفیان بۆ بکڕن ؛  یان بۆ گه‌رمیانیان به‌رن .

له وڵاتانی دیکه رێز و بایه‌خی ئاژه‌ڵ و حه‌یوانه‌کان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن ؛ له ئینسان زیاتره‌ ؛ !!!! له‌وانه‌یه‌ که‌میشی نه‌بێت .
به‌رنامه‌ی ته‌لیوزیونی  "رياليتی شو" (Reality Show) که له دونیا بوه‌ به دیارده‌یه‌کی جیهانی ئه‌م به‌رنامه‌ جیا له لایه‌نی رابواردن بۆ خه‌ڵک ، لایه‌نی فێرکاریشی تێدایه‌ . به پێی ڕاپورتی bbc   له‌ وڵاتی ' چێک ' خه‌ڵک به هه‌ناردنی ' اس ام اس ' هه‌وڵ ده‌ده‌ن جیا له رابواردن ؛ یارمه‌تی ده‌رێک بن بۆ له ناو نه‌چون و درێژه‌ پێدانی ژیانی گووریلێک له ئافریقا دا .
هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر گوریلێک زۆرترین ده‌نگ له ڕێگای ' اس ام اس ' به ده‌ست بهێنێت ؛ 12 کاڵه‌ک به ده‌ست ده‌هێنێت . ئه‌و میوه‌ی که گووریل زۆر حه‌زی لێه‌تی .  

جا سه‌یری ئه‌م هه‌تاوه‌ مروڤایه‌تیه ی‌ لای ئه‌وان  ؛ و ئه‌م تۆزه‌ تیشکه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌ی لای ئیمه‌

Jun 24, 2004

گوێ درێژه‌کانیش خوایه‌کیان هه‌یه‌



که‌ره‌که‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌         چووزه‌ی که‌ما دیاره

ئه‌و رۆژه‌ی  سه‌ر له به‌یانه‌کی زوو که بۆ قوتابخانه‌ ده‌چووم ؛ دوان، سێانێ له‌م گوێ درێژه‌ به‌ڕه‌‌ڵاکراوانه‌م بینی ؛ نازانم ده‌میان بۆ ئاو و شتی وا بردبوو؛ که قه‌ناعه‌تت هه‌بێ ده‌م و پۆزه‌یان یه‌ک سه‌ر ڕچا بوو .                                                                                

زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ که خۆیان به موسوڵمانێکی ڕاسته‌قینه‌ ده‌زانن ؛ هه‌ر وه‌ها خۆیان ده‌کوژن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌بێ ئینسانی موسڵمان ره‌حم و به‌زه‌یی له دڵی دا بێت .

به‌ڵام سه‌یر ده‌که‌یت که هه‌ر ئه‌و موسڵمانانه که باسی ره‌حم و به‌زه‌یی ده‌که‌ن . تا پاییز که‌ڵک له که‌ره‌کانیان وه‌ر ده‌گرن . و پاییز به دواوه‌ ئاده‌ی که‌ری قوڕ به‌سه‌ر !!! ئیتر ته‌شریف به‌ره‌ کارمان پێت نه‌ماوه‌ ....... ته‌شریف به‌ره‌ بۆ به‌ر سه‌رما و سۆڵه‌ !!!!!!!!!!!!


پێیشی ده‌ڵێت : " که ئه‌گه‌ر گورگ و رێوی و دڕه‌نده‌کان و بازێک له ئینسانه‌کان که‌ رۆژتائێواره‌ خه‌ریکی نه‌قیزه‌دان و ئازار و عه‌زیه‌تت ده‌ن ؛  له ده‌ستیان ده‌رچویت و نه‌یان خواردی ..... به‌هار ئیشم پێته‌ ."


گوێ درێژی ‌داماو‌ که‌ ده‌بێ به‌ره‌ڵابێت .به‌ناچاری رو له‌ده‌شت و بیابان ده‌کا وجار و باریش رو له ‌شارده‌کات وده‌چته ‌به‌رماڵی موسڵمانه‌کان وسه‌رده‌کاته ‌نێو ته‌نه‌کی خه‌شڵه‌که‌یان و هیچی ده‌سناکه‌وێتو؛ ‌بیرله‌ورۆژانه‌ده‌کاتوه که‌هه‌رئه‌م مسڵمانانه ‌هاوێن وبه‌هارگۆرانی" که‌ره‌چه‌رموه‌جوانه‌که‌م ی پێیداده وت.