سانسۆر و به‌ربه‌ست پێش ئه‌وه‌ی که تایبه‌ت به گۆڤار و رۆژنامه و ته‌له‌فیزیون و ئه‌نته‌رنێت بێت . له سه‌ره‌تاوه له ناو خۆێن و کلتوور و داب و نه‌ریتی خه‌ڵک دا خۆیی سه‌قام گیرده‌کات .
میلله‌تێک تۆشی سانسۆر ده‌بن که خۆیان حه‌زی پێ ده‌که‌ن ، بۆ نمونه میلله‌تی کورد له قسه کانیانا بۆ سانسۆرکردن له‌م وشه و ڕه‌ستانه که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن : " حاشا حازری ، بیلا ته‌ژبیی ، بیلا مانا ، په‌رژینێ قایم بێت ، دوور بێ له ڕووتان ………. ".
یاکو له نێو فارسه‌کان دا : " روم به دیوار ، معذرت می‌خوام ، دور از جون شما ، بزن به تخته ............." .
له کۆمه‌ڵگای ئیمه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سانێک بن ، وه‌ک خه‌ڵکی بیر نه‌که‌نه‌وه ؛ یا کو ئاکار و ڕه‌فتارێکی جیاواز له‌وان بنوێنن . ئه‌وا خه‌ڵکی به ئینسان هایه‌کی هه‌رچی و په‌رچی و هیچ نه‌زان و تاڕاده‌یه‌کیش بێ دین و خوانه‌ناس و سیاسی و سه‌ر به‌لایه‌نی حیزبێکی ده‌زانن .
هه‌رچه‌نده ئه‌م شتانه لایه‌نی ئه‌ده‌ب و به‌ربه‌ستی ده‌م به‌ره‌ڵایه‌یه . به‌ڵام کاتێ که ئه‌م ره‌ستانه و ده‌یان
وشه و ره‌سته‌ی دیکه باڵی ره‌شی به سه‌ر قسه و کلتوورمان دا کێشاوه ئیتر به نه‌رمه بارانێک چۆن ده‌توانین ؛ ئه‌م بڵێسه به‌رزه‌ی هه‌ڕه‌شه و سانسۆره بکوژێنینه‌وه .
به‌م شێوه‌یه سانسۆریش کێشان کێشان ده‌کێشنه ناو مه‌ڵپه‌ڕه‌کانیشه‌وه . که به‌رده‌وام له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ئه‌م ڕه‌سته‌یه به‌رچاو ده‌که‌وێت :
" مشترک گرامی : دسترسی به این سایت امکان پذیر نمی باشد " .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه