لای هه‌موان روون و ئاشکرایه که هه‌میشه عه‌داڵه‌ت به سه‌ر زوڵم و ده‌س درێژیدا زاڵه .
به‌ڵام میله‌تانێک له‌م گره‌وه‌ی ' عه‌داڵه‌ت و زوڵمه‌دا ' براوه‌ن که لێبڕاوانه له خه‌باتی دژ به ده‌س درێژی رانه‌وه‌ستن . هه‌روه‌ها که هیندیه‌کان به سه‌ر انگلیس دا سه‌رکه‌وتن ؛ و هه‌روه‌ها که ئاپارتاید له ئافریقای باشووردا پێچیایه‌وه .
هه‌رچه‌نده که ئه‌م گره‌وه له‌وانه‌یه به ده‌یان و سه‌دان ساڵ درێژخایه‌ن بێت . به‌ڵام له ئاکام دا هه‌ر عه‌داڵه‌ت براوه‌ی گۆڕه‌پان ده‌بێت .
به تازه‌یی کورد خه‌ریکه له باشووری کوردستان دا ئه‌م گره‌وه ناڕه‌سه‌نه ده‌باته‌وه ، بۆن و به‌رامه‌ی ئازادی!!!!!!! هه‌ڵده‌مژن . سه‌دامی دیکتاتۆر دادگایی ده‌که‌ن .
به‌ڵام کاتێ که هه‌واڵی ده‌س له کار کێشانی جه‌نابی کاک رزگار محمد امینم بیست . زۆرم پێ ناخۆش بو . که گوایه به بۆنه‌ی ئه‌وه که زۆر به ڕاشکاوانه ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر دادگا و به‌تایبه‌ت به سه‌ر سه‌دام دا نه‌بوه ؛ که‌وتوه‌ته به ڕه‌خنه‌ی توندی جه‌ماوه‌ر . هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه زۆرتر له ترسی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی کۆنه به‌عسیه‌کانیش بو بێت !!!!!!!!!!!!
هه‌موان ده‌زانن که سه‌دام دیکتاتۆربوه . و ده‌ش زانین که ئیش و کاری دیکتاتۆره‌کانیش چیه . ئیتر هه‌رچه‌نده جه‌نابی کاک رزگار ده‌یهه‌وێت تویی ڕق و تۆڵه هه‌ڵکه‌نێت ، و بیر و باوه‌ڕی رێز گرتن و لێبورده‌یی له ئینسانه‌کان بێ جیاوازی په‌ره پێ ده‌دات . به‌ڵام باشیش ده‌زانین که ئه‌مڕۆکه لای ئیمه‌مانان ئه‌م بیر و باوه‌ڕه هیچ بایه‌خ و لایه‌ن گرێکی نیه . به تایبه‌ت له‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌دا .
هه‌موو گه‌لانی عێراق له کورد و شێعه و سونی و ....... چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ، که جه‌نابی کاک رزگار تۆڵه‌ی گه‌لانی عێراق له سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی بکردایه‌ته‌وه ؛ نه‌ک به‌کزیه‌وه هۆڵی دادگاکه‌ی سه‌یر بکردایه . و هه‌روه‌ها له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی کۆنه به‌عسیه‌کان نه‌ش ترسایه .......
که ئه‌گه‌ر له‌م ڕێگایه‌دا بکوژرایه ؛ شه‌هیدێکی تر به 182000 شه‌هیدی ئه‌نفال و یاکو شه‌هیدێکی تر به 5000 شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و........ زیاتر ده‌بوو .
بۆ کوردان په‌ره‌پێدانی بیر و باوه‌ڕی رزگاریسم ، زیاتر له سێ داره‌دانی سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی گرنگترێکه . ئایه‌نده‌ی وڵاتێک به‌وه سه‌قامگیر نابێت که له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئیستای عێراق دا مامه‌ڵه له گه‌ل سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ناگونجاو بکر‌ێت .
هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن :" تۆڵه به سه‌بره به‌ڵام به زبره " به‌ڵام به رای من گه‌وره‌ترین تۆڵه هه‌رئه‌وه‌نده یه که دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام له به‌رده‌م دادگادا ڕابوه‌ستێت و وڵامی کرداره ناشیرینه‌کانی خۆیی بداته‌وه . که واته هه‌ربژی بیر و باوه‌ڕی رزگاریسم ؛ بڕوخێت بیر و باوه‌ڕی سه‌دامیسم .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه