که‌ره‌که مه‌مره به‌هاره چووزه‌ی که‌ما دیاره
ئه‌و رۆژه‌ی سه‌ر له به‌یانه‌کی زوو که بۆ قوتابخانه ده‌چووم ؛ دوان، سێانێ له‌م گوێ درێژه به‌ڕه‌ڵاکراوانه‌م بینی ؛ نازانم ده‌میان بۆ ئاو و شتی وا بردبوو؛ که قه‌ناعه‌تت هه‌بێ ده‌م و پۆزه‌یان یه‌ک سه‌ر ڕچا بوو .
زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه که خۆیان به موسوڵمانێکی ڕاسته‌قینه ده‌زانن ؛ هه‌ر وه‌ها خۆیان ده‌کوژن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ ئینسانی موسڵمان ره‌حم و به‌زه‌یی له دڵی دا بێت .
به‌ڵام سه‌یر ده‌که‌یت که هه‌ر ئه‌و موسڵمانانه که باسی ره‌حم و به‌زه‌یی ده‌که‌ن . تا پاییز که‌ڵک له که‌ره‌کانیان وه‌ر ده‌گرن . و پاییز به دواوه ئاده‌ی که‌ری قوڕ به‌سه‌ر !!! ئیتر ته‌شریف به‌ره کارمان پێت نه‌ماوه ....... ته‌شریف به‌ره بۆ به‌ر سه‌رما و سۆڵه !!!!!!!!!!!!
پێیشی ده‌ڵێت : " که ئه‌گه‌ر گورگ و رێوی و دڕه‌نده‌کان و بازێک له ئینسانه‌کان که رۆژتائێواره خه‌ریکی نه‌قیزه‌دان و ئازار و عه‌زیه‌تت ده‌ن ؛ له ده‌ستیان ده‌رچویت و نه‌یان خواردی ..... به‌هار ئیشم پێته ."
گوێ درێژی داماو که ده‌بێ به‌ره‌ڵابێت .به‌ناچاری رو له‌ده‌شت و بیابان ده‌کا وجار و باریش رو له شارده‌کات وده‌چته به‌رماڵی موسڵمانه‌کان وسه‌رده‌کاته نێو ته‌نه‌کی خه‌شڵه‌که‌یان و هیچی ده‌سناکه‌وێتو؛ بیرله‌ورۆژانه‌ده‌کاتوه که‌هه‌رئه‌م مسڵمانانه هاوێن وبه‌هارگۆرانی" که‌ره‌چه‌رموه‌جوانه‌که‌م ی پێیداده وت.
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه