له ئاوایی وله‌ژێر دا گه‌یشتم به کاک حامید .
تووڕه ، شڵه‌ژاو ، په‌یتا په‌یتا چاو ده‌تروکێنێت ، ئاوی ده‌می به سه‌ختی قووت ده‌دات.
- باشه چی قۆماوه ، چی بووه بۆ وا شپرزه‌و شڵه‌ژاوی ؟
- گووتی :" کوره وازم لێ بێنه سه‌رم ماسیوه به ده‌ست خه‌ڵکی ناحاڵیهوه " .
(( ئه‌ها ... تا له بیرم نه‌چوه که من بۆ ئێوه‌ی بڵێم که ' کاک حامید ' خه‌ڵکی ئاوایی وله‌ژێری مه‌ریوانه و ماوه‌ی 5 ساڵه خه‌ریکی ئه‌رکی کاروباری شوورای گونده‌که‌یه . و پێ ده‌ڵێن ' دهیار' .
هه‌روه‌ها هه‌ستێکی خاوێنی به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه و کار‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه)) .
تۆزێک که هێمن بوه‌وه لێم پرسیه‌وه :" ئه‌رێ ناته‌وێ بڵێیت که چی بوه " ؟؟؟؟؟؟
ئاخێکی هه‌ڵکێشا.... و گووتی : " کوره ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه نازانم ئیتر تاکه‌ی گه‌ره‌کیانه هاوکاری گه‌شه کردنی کۆمه‌ڵگا نه‌ده‌ن . بانگه‌وازم کردوه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌تاڵه که به‌رده‌وام خه‌ریکی دامهکردنن ؛ که بێن و له کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا ؛ له سه‌ر کار‌و باری ئاوایی و چاره‌سه‌رکردنی گرفته کان بیر و ڕا بگۆڕینه‌وه . که چی له ئاواییه‌کی چوارسه‌د ماڵه‌ی ولهژێردا ؛ 6 که‌س هاتون .
- هه‌ر بۆئه‌وه ؟؟؟!!!
- کوره ده‌ی ئه‌وه که‌مه !!!!!!!
ئاخر ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه نازانم ئیتر تاکه‌ی گه‌ره‌کیانه ڕێگا بگرن له ژنان بۆ به‌رگری کردن له چالاکیه‌کانیان. و ژن ئه‌وه‌نده ده‌ست که‌م بگرن و بڕوایان پێ نه‌که‌ن .
کاکه گیان! چاو لێ گه‌ریمان زۆره که‌س نایه‌وێت هه‌نگاوێک جیاوازتر له باب و باپیرانیان هه‌ڵێنێت .
خه‌ڵکی ئێمه زۆرکهمتهر خه‌من له خۆێندن و بارهێنانی دروست و پێشکه‌وتوانه‌ی منداڵه‌کانیان .
کۆره بابه گیان ! ده‌ست له هه‌ر کارێک ده‌ده‌ی یا ئه‌بیته گاڵته جاڕ ، یا چاو چنۆک و به‌خێڵ ده‌بێته کۆستی سه‌ر ڕێگاکه‌ت .
با ئیتر باسی قه‌شمه‌ری کردن خه‌ڵک و سووکایه‌تی و له‌قه‌ب ووتن به یه‌کتر ، رو کردن له سوونه‌ت و قه‌ده‌غه بوونی پێشکه‌وتن ، رودهربایسی و خوڵکی بێ جێگه و خۆ نواندن نه‌که‌م با نهتقمهوه!!!!!!!!!!!!!!! .
- ده‌ی باشه مامه خه‌مه !!! به‌سیه‌تی .........
- باشه قسه به‌سیه‌تی ........... به‌ڵام من واز نایه‌نم .......