Feb 4, 2006

اطلاعیه
انجمن بانوان' بهبان ' جهت نهادینه‌ کردن پیشگیری ازآسیب های اجتماعی به‌ ویژه‌ اعتیاد ؛
اقدام به بر پایی نمایشگاهی به عنوان " آخر کوچه‌ اعتیاد " ‌در شهرستان مریوان نموده‌ است .
زمان :  یک شنبه‌ تا سه‌ شنبه‌ 9 تا 11 بهمن ماه 1384 شمسی  
آدرس : جنب پارک ملت ، نگارخانه‌ی مریوان .


ئاگاداری
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ' بهبان ' به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌ گه‌ل ماده‌ سڕکه‌ره‌کان دا ؛
ده‌ستیان داوه‌ته‌ کرانه‌وه‌ی پیشانگایه‌ک له شاری مه‌ریوان به نێوی " ئاکامی کۆڵانی ئیعتیاد "  .
 کات : یه‌ک شه‌ممه تا سێ شه‌ممه‌  9 تا 11 ی ڕێبه‌ندا نی 2705 ی کوردی   
ناو نیشان : ته‌نیشت پارکی ملت ، پیشانگای شێوه‌کاری مه‌ریوا

Feb 2, 2006

قطـعنامه‌ی انجمن بهبان به مناسبت برپایی نمایشگاهی به عنوان آخر كوچه‌ی اعتیاد


پس از چهار روز که از برپایی نمایشـگاه مبارزه‌ با اعتیاد  به عنـوان " آخر کوچه‌ اعتیاد " ‌در شهرستان مریوان می گــذرد . روز چهارشنبه اول فوبریوری2006  مراسـم اخـتتامیه‌ آن با حـضور جمعی از مـردم ، اعضای شورای شهر مریوان ؛ جمعی از جوانان شهر با قرائت قطعنـامه‌یی به پایان رسیـد .
انجمن بانوان' بهـبان ' در راستـای نهـادیـنه‌ کردن پیشـگیری از آسیب های اجتـماعی به‌ ویژه‌ اعتیاد ؛ اقـدام به بر پایی این نمایشـگاه‌ کرده‌ بود .
با امید به این که بر پایی این نمایشـگاه‌ روز‌نه‌ای باشـد در جهت جامعه‌ای سالم تر و آباد تر .

قطعنامه‌ی اختتامیه‌ اولین نمایشگاه‌ مبارزه‌ با اعتیاد با عنوان" آخر کوچه‌ اعتیاد "
ما تمامی اعضاء و کادر انجمن بانوان بهبان شاخه‌ی مریوان حمایت خود را از تمامی بیماران مواد افیونی جهت بهبود و بازپروری معتادان و بازگشت آنان به زندگی عادی اعلام می داریم .
هم چنین عمل خرید و فروش سوداگران مرگ راجهت نابود کردن جوانان و کشاندن آنان  به کام مرگ را به تندی محکوم کرده‌ ؛  و از جامعه‌ و خانواده‌ها خواهانیم که در جهت آگاهی دادن درست به جوانان و تشویق آنان به ' نه ' گفتن به دوستان نابابشان؛ جامعه‌ را از لوث تمامی مواد افیونی از تریاک و حشیش و هروئین و مرفین گرفته‌ ؛ تا قرص های اکس و موادهای دوپینگی و  انرژی زا پاک کنیم .
با امید به این که همه با هم، دست در دست هم به سوی توانمند سازی جامعه‌؛ و جامعه‌ای آرمان شهر و سالم قدم های مثبت برداریم . 
ضمنا ‌ازتمامی کسانی که با کمک های فکری و مالی خود در جهت هر چه‌ بهتر برگزار کردن نمایشگاه‌ ما را یاری دادند ، صمیمانه تشکر و قدردانی می نماییم .


                                                                                انجمن بانوان بهبان شاخه‌ی مریوان

Jan 10, 2006

سه‌دام تا چه‌ند سه‌عاتێکی دی ئێعدام ده‌کرێت


 
ڕێنێسانس نیوز؛ ناوه‌ندی هه‌واڵ: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئێڕاق مونیر حه‌داد، که‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی سه‌دامی ئه‌رێ کردووه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سه‌رله‌به‌یانی دیکتاتۆری پێشووی ئێڕاق سه‌دام حوسێن له‌ سێداره‌ ده‌درێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که‌ هه‌موو ته‌دبیره‌ ئه‌وله‌کارییه‌کان وه‌رگیراون. به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئاسۆشیێتێد پرێس ناوبراو ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕیوه‌ که‌ له‌ "ڕێوڕه‌سمی" ئێعدام کردنی سه‌دامدا به‌شدرای بکات. 
هه‌ر له‌و بواره‌وه‌ به‌رپرسێکی باڵای حکوومه‌تی ئێڕاق ڕایگه‌یاند که‌ سه‌دام حوسێن هه‌تا چه‌ند سه‌عاتێکی دی ئێعدام ده‌کرێت.
هه‌ر له‌و بواره‌وه‌ یه‌کێک له‌ پارێزه‌رانی سه‌دام به‌ ناوی خه‌لیل ئه‌لده‌ولیمی وتی که ئه‌مریکییه‌کان ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی سه‌دام به‌ حکوومه‌تی ئێڕاقیان به‌ وی ڕاگه‌یاندووه‌ و داواشیان لێ کردووه‌ که‌ نه‌چێته‌ به‌غداد. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که‌ داوای لێکراوه‌ شتومه‌کی سه‌دام و بارزان تکریتی وه‌ربگرنه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی دادی قه‌ته‌ر نه‌جیب نه‌عیمی، که‌ ئه‌ویش یه‌کێک له‌ پارێزه‌رانی سه‌دام حوسێنه‌، به‌ ته‌له‌فیزۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند که‌ شیمانه‌ ده‌کرێ سبه‌ی سه‌دام حوسێن ئێعدام بکرێت.
سه‌رچاوه‌ :www.renesans.nu/articles.php?id=870

Jan 8, 2006

باشترین دیاری رۆژی جێژن و شه‌وی کریسمه‌س



 دیمه‌نه‌ ناشیرینه‌کانی پیرایی چوونی کریسمه‌س و جه‌ژنی قوربان له‌ مه‌ریوان هه‌موو رۆژێک دڵی هه‌زاران که‌س بۆ کز ده‌کات .
 هه‌ر سه‌ر له‌ به‌یانی کات ژمێر پێنج و شه‌شی به‌یانیه‌وه‌ دیمه‌نی ده‌یان که‌سی که‌پسوول له‌ شان یان که‌پسوول به‌ستراو به دوای موتور و ماشینه‌کان سه‌رنجت راده‌کێشێت .... که به‌ره‌و که‌پسوول خانه‌کان ده‌ڕۆن ...  و له جیاتی به‌یانی باش و كڵاو لا بردن بۆ یه‌کتر ؛ "که‌پسوول باش "ده‌ڵێن به یه‌کتر ......  .

جیا له‌مانه‌ دیمه‌نی به‌نزین خانه‌کانه‌ . که ماشێنه‌کان له‌ کات ژمێری دوو و سێی شه‌ووه‌ هاتوون بۆ به‌نزین و  سه‌فی دوو تا سێ کیلۆمه‌تری پێک دێنن . و ماشێنه‌کان له‌ بریتی رۆژ باش له‌ یه‌کتر "به‌نزین باش "و" نایدۆشی "ده‌که‌ن له یه‌کتر .
تازه‌ ئیتر دیمه‌نه‌کانی نه‌وت گرتن و نه‌وت فرۆشه‌کان با بوه‌ستێت  ... له‌م دوایانه‌دا نانه‌واخانه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر قه‌ره‌باڵغ بوو بون .... و له‌ گشت ئه‌مانه سه‌یر تر ئه‌وه‌یه‌ که تاوانی نه‌بوونی ته‌واوی ئه‌م شتانه ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستووی وڵاتی عێراق و ئه‌وه‌ی کون له‌ ده‌می دابێت ده‌ڵێت بۆ مه‌رزه‌که‌ی ده‌بن !!!!!! ده‌ڵێت ئێران بۆ خۆیی وڵات نیه‌ و گرێ دراوه‌ به وڵاتێکی شپرزه‌ی وه‌ک عێراقه‌وه‌ ... که که‌م کاری کاربه‌ده‌ستان هه‌مووی وا له‌ ئه‌ستۆی وڵاتێکی تر دا . کورد باشی گوتوه‌ که‌ ده‌ڵێت : " گڵۆڵه‌م که‌وته‌ لێژێ هیچ که‌س خاسیم نایه‌ژێ " .

راوه‌سته‌ راوه‌سته‌ سه‌یرتیشم لایه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی هه‌ر که‌ زانیویانه سزای ئابووری به‌ سه‌ر ئێران دا سه‌پاوه‌ به شێوه‌یه‌کی سه‌ر سووڕهێنه‌ر  خه‌ریکی کڕین و هه‌ڵگرتنی شت و مه‌کی خوارده‌مه‌نین و نرخی ته‌واوی شته‌کان به شێوه‌یه‌کی زه‌ق و به‌ر چاو به‌ره‌و ژوور ده‌ڕوات .... .
ئه‌م به‌ڵایه‌ ته‌نیا رووی له‌ چینی که‌م ده‌سه‌ڵات و مووچه‌ خۆر و کرێکار ده‌کات ئه‌گینا سزا و مزا خۆ روو له‌ مل پانه‌کانی کاربه‌ده‌ست ناکات .

ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه‌ ناشیرینانه‌ رۆژانه دڵی هه‌ر مرۆڤێک ده‌هه‌ژێنێت .... به‌ڵام نازانم کاربه‌ده‌ستان دڵیان هه‌ر هه‌یه‌ یان چاویان سۆمای نه‌ماوه‌ که‌ ئه‌م شتانه نابینن !!!!! بازێکیان دوای ئه‌وه‌ی که‌ شه‌رتیان په‌ڕی و تێریان لێ خوارد و هیچیشیان بۆ خه‌ڵکی نه‌کرد ؛؛ ده‌که‌ونه‌ پاکانه و شفا و لاڵا که ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌زانن که‌ چیم بۆتان کردوه‌ ؛ خودا ده‌زانێ که‌ من یه‌ک پارچه چالاک و تێکۆشه‌ربووم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟  

ئه‌گه‌ر له‌  رۆژی جێژن و شه‌وی کریسمه‌س دا وه‌ک بابا نۆئێل چوار لیتریه‌ک نه‌وت ، یان بتڵێک که‌پسوول بۆ هه‌ر که‌س به‌ریت ؛ باوه‌ڕ بکه‌ !! باشترین دیاریت بۆ بردوه‌ .
                          

Dec 29, 2005

کریسمس 2007

دیسان لای خه‌ڵکان کریسمسه‌ !!!! به‌ڵام لای ئێمه‌مانان سه‌رتای زستان و بێ نه‌وتی و بێ گازی و بێ به‌نزینیه‌ ، له لای خه‌ڵکانی تر شادی و به‌زم و خۆشی و ده‌س له‌ملان کردنه‌ ؛ به‌ڵام لای ئێمه‌مانان وه‌یلان بوونه‌ به‌دوای گاز و نه‌وت و تۆزێک گه‌رمایه‌ .......
چله‌ی زستان و کڕێوه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ خه‌ڵکی خه‌ریکی هه‌ڵپه‌ڕکی و سه‌مایه‌ و ئێمه‌ش خه‌ریکی کزۆڵه‌کردن به‌لای مووشه‌ی چرایه‌که‌وه‌ .... هه‌ی هه‌ی له‌م ژیانه‌ ... هه‌ی هه‌ی ...

  
                                

         ده‌م بینی که‌ خه‌مبار و کز و داماوم
       وا بیر مه‌که‌وه‌ له‌ مه‌رگ و که‌س ترساوم
       مردن که‌ له‌ ڕێمه‌ ، هه‌ر ده‌بێ ، ناترسم
       ژاکاوی ئه‌وه‌م به‌ ئاره‌زوو نه‌ژیاوم

Dec 24, 2005

روئیا تلووعی یان فه‌رح په‌هله‌وی

 به‌رده‌وام کوردان له هه‌ر ده‌ورانێک‌دا بن ؛ ساویلکه‌یی و گه‌مژه‌یی له خۆێنیان‌دا ناسڕێته‌وه‌، ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یێکه‌ که هه‌میشه‌ له ڕابردووی خۆی ده‌رس وه‌رناگرێ و به‌رده‌وام مێژوو بۆی دووپات و سه‌د پات ده‌بێته‌وه‌ ......
چه‌که و بنه‌چه‌که‌ی کوردان به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی ئه‌نفال و ژینوساید کراوه‌ که چی ڕۆله‌یێکی نه‌به‌ز، شێره‌ ژنێکی مه‌یدانی ئازادی، فمینیستێکی  قاره‌مان، ناسیونالیستێکی کورد به ناوی دوکتور ڕوئیا تلووعی  !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
قۆڵ ده‌کات به‌ قۆڵی رۆڵه‌یه‌کی تری بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی که پیشان بدات به‌ دونیا که ئێمه‌ له گه‌ل ئه‌م بنه‌ماڵه‌دا قه‌ت کێشه‌مان نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن، کاری دوژمنانه‌ که‌ قسه‌یان بۆ دروست ده‌که‌ن.
ئه‌گینا خۆ ئه‌م به‌سته‌زمانانه‌ نه‌بوون که گۆماوی خۆێنیان له ‌مه‌هاباد ڕێک خست و قازیێکانیان له‌ سێداره‌دا خوا هه‌ڵناگری که‌ قسه‌یان بۆ دروست بکه‌ین .
 ئه‌گینا خۆ ڕێکه‌وت نامه‌ی ئه‌لجه‌زایر کاری ئه‌وان نه‌بوو .
سمایل ئاغای سمکۆ خۆ ئه‌وان نه‌یان کوشت .
خۆ نه خوا هه‌ڵ‌ئه‌گرێ؛ و نه پێغه‌مبه‌رانیش ......
 

ئه‌م جاری ئاخره‌ که‌ ڕوئیا تلووعیم بینی ئه‌ویش له گه‌ل ڕه‌زای په‌هله‌وی‌دا به ته‌واوی به‌رچاوم داگیرا .
شای علیه‌ العنه‌ ئه‌وده‌م که‌ هه‌ڵهات و پاش ئه‌وه‌ی که‌ مرد؛ به‌رده‌وام وه‌سیه‌تی ده‌کرد بۆ کوڕه‌ ناباره‌که‌ی که تۆش وه‌ک من هه‌میشه‌ ژنێک با قۆڵی له نێۆ قۆڵت‌دا بێت. ئه‌مه‌ پێی ده‌ڵێن هه‌یکه‌لی شاهانه. ئه‌مه‌ ئیتر هۆی شانازیت ده‌بێت هۆی فیز کردنت ده‌بێت. که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی چاویان به تۆ دا هه‌ڵنه‌هات ئه‌وا له به‌ر ژنه‌که‌شت بێت، هه‌ر دێن به‌ده‌مته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جوانیش بێت.
ئه‌م کوڕی شا ساڵانێکه‌ له هه‌نده‌ران هه‌ر خه‌ریکی پڕوپاگه‌نده کردنه‌ ؛؛؛؛؛؛ که‌چی خه‌ڵکی ئاوڕێکیان لێ نه‌دایه‌وه‌ .
تا وه‌کوو ئه‌مساڵ خه‌ون و خه‌یاڵاته‌کانی هاته‌دی ....... و بوو به بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زاران .
ئه‌ویش به هاتنی فمینیستێکی ناسیونالیستێکی کورد به ناوی دوکتور روئیا تلووعی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

به‌ڵێ چاکه‌سوواری مه‌یدان رزگاری گه‌له‌که‌مان خاتوو روئیاخان ئه‌م ده‌م که‌ نه‌ڕۆیشتبوو بۆ هه‌نده‌ران باسی له کێشه‌ی‌ کورد و کێشه‌ی‌ ژنی کورد ده‌کرد . به‌ڵام کاتێ قاچی که‌وته‌ هه‌نده‌ران کێشه‌ و مێشه‌ی له بیر چوه‌وه‌ ، و کێشه‌کانیش به لنگه‌وقووچ تێده‌گه‌یی .

جا ئیتر هه‌موومان لێیده‌ین به چه‌پڵه‌رێزان که کێشيمان ته‌واو بوو . گه‌یشتینه‌ لووتکه‌ی ئازادی . پێغه‌مبه‌ری ژنانمان واهات .  ئێمه‌ی کورد به ئینسان ناسراین ، له‌گه‌لمان دیالۆگ و وت و وێژ ده‌که‌ن . ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی پێشوو ، کوردکوژانی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک ئێستاکه‌ بێ ده‌سه‌لاتن .
ده‌ی توخوا با پڕ به‌قوڕگم بڵێم : لێت پیرۆز بێت ئه‌و خه‌ڵاتیه‌ که‌ وه‌رت گرت و لێت پیرۆز بێت ئه‌و جل و به‌رگه‌ جوانه‌ کوردیه‌ که له میدیاکان پێیه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت ، و ئێمه‌ش پێی ده‌خڵه‌تێین .

ئێمه‌ی کوردانیش به‌بۆنه‌ی ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ مه‌زنه‌ که له‌و سیمیناره‌ له‌گه‌ل ره‌زای په‌هله‌وی دا ، به‌ ده‌ستت هێنا ته‌نافی سێداره‌ی قازیه‌کان به دیاری بۆ تی ده‌نێرین ؛ لێت پیرۆز بێت .

کریسمه‌س موباره‌ک

         
ساڵی 2006 قوڵی هه‌ڵماڵیوه‌ به سه‌ر ساڵی کۆن دا سه‌ر که‌وێت شتی کۆن بۆ مێژو و شتی تازه‌ بۆ داهاتووه..  ئیتر له‌م ساڵه‌دا زۆر شت ده‌چێته‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌ ( ئه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌لانی پێشکه‌وتو )

به‌ڵام ئاخ که‌سێک بوایه‌ به منیشی بگوتایه‌ فه‌رقی دوینێ و ئه‌مڕو و سبه‌ینێ چیه‌ بۆ ئێمه‌مانان ‌؟؟

Dec 22, 2005

له‌ تاران "حوسێن یوسف زه‌‌مانی"ی هونه‌‌رمه‌‌ند كورد رێزی لێگیرا



له 5مین خولی زنجیره‌ رێوڕه‌‌سمه‌‌کانی " ده‌‌نگی دۆست" (آوای دوست)، هونه‌‌رمه‌‌ندی موزیکژه‌‌ن و ئاوازدانه‌‌ری کورد مامۆستا " حوسێن یوسف زه‌‌مانی" له‌ فه‌‌رهه‌‌نگسه‌‌رای هونه‌‌ر (ئه‌‌ره‌‌سباران) له‌ تاران به‌ به‌‌شداری ژماره‌‌یه‌‌کی زۆر له‌ موزیکژه‌‌نان و هونه‌‌رمه‌‌ندانی ناوداری ئێران رێزی لێگیرا.
له‌‌م به‌‌رنامه‌‌یه‌‌دا رێوڕه‌‌سمی رێزلێنانی هونه‌‌رمه‌‌ندان: (حوسێن یوسف زه‌‌مانی ـ ئاوازدانه‌‌ر و ئامێرژه‌‌نی ویۆلۆن) ، (مه‌‌نسوور نه‌‌ریمان ـ ئامێرژه‌‌نی عود و مامۆستای موزیک) ، (ئه‌‌حمه‌‌د ئیبراهیمی ـ گۆرانیبێژ) و هه‌‌روه‌‌ها بیره‌‌وه‌‌ریی خوالێخۆشبوو " مه‌‌نوچێر هومایون‌ پوور" گۆرانیبێژ و توێژه‌‌ری موزیک به‌‌ڕێوه‌‌‌چوو.
له‌‌م رێوڕه‌‌سمه‌‌دا ئه‌‌‌و هونه‌‌رمه‌‌ندانه‌‌ی که‌ رێزیان لێنرا چه‌‌ند به‌‌رنامه‌‌یه‌‌کی موزیکیان پێشکه‌‌ش کرد و چه‌‌ند فیلمێکی دیکۆمێنتی ده‌‌رباره‌‌ی ژیان و به‌‌رهه‌‌مه‌‌کانیان نمایش کرا.
له‌ به‌‌شێکی دیکه‌‌ی ئه‌‌م رێوڕه‌‌سمه‌‌دا رێز له‌ چه‌‌ندین که‌‌سی چالاکی بواری موزیک بۆ پێزانینی ساڵانی هه‌‌وڵدانی هونه‌‌رییان له‌ بواری موزیک نرا.
زنجیره‌ به‌‌رنامه‌‌کانی ده‌‌نگی دۆست هه‌‌موو مانگێک بۆ رێزلێنان و بیره‌‌وه‌‌ری هونه‌‌رمه‌‌ندانی گه‌‌وه‌‌ری بواری موزیک به‌ هیمه‌‌تی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی کاروباری موزیکی رێکخراوه‌‌ی فه‌‌رهه‌‌نگی و هونه‌‌ری شاره‌‌وانی تاران به‌‌ڕێوه‌ ده‌‌چێت.
له‌ به‌‌رنامه‌‌کانی پێشوودا رێوڕه‌‌سمی رێزلێنانی هونه‌‌رمه‌‌ندانی ناوداری ئێرانی، له‌‌وانه‌ " فه‌‌رامه‌‌رز پایوه‌‌ر" ، " بێژه‌‌ن ته‌‌ره‌‌قی" ، " جه‌‌لیل شه‌هناز" و رێوڕه‌‌سمی بیره‌‌وه‌‌ری " ئه‌‌بولحه‌‌سه‌‌ن سه‌‌با" ، " ده‌‌روێش خان" و " عه‌‌لی ته‌‌جویدی" به‌‌ڕێوه‌چووه‌  .

Dec 10, 2005

به‌ختیار عه‌لی: فرۆشتن

به‌شێک له نوێتریین هۆنراوه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی به‌ختیار عه‌لیی
به‌رله‌وه‌ی "با" ڕاوم بنێت، به‌رله‌وه‌ی ده‌ریا ڕۆحی من به‌م که‌شتیانه بفرۆشێت
به‌رله‌وه‌ی تۆفان به بێده‌نگییه قوڵه‌کانمه‌وه، له خودا بمکڕێته‌وه
ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیی تۆ بفرۆشم و بڕۆم بۆ دوورگه‌یه‌کی ئاسنیین و
له‌وێ بمرم
له بازاڕه‌کاندا دوکانداری زۆرم بینیی، سه‌وای ئه‌شقی تۆیان کرد
کێشانه‌ی زۆرم بینیی خۆشه‌ویستیی تۆیان بۆ کێشام
به‌ڵام که‌سیان کڕیاری خۆشه‌ویستیی نه‌‌بوون
وه‌ك چۆن بولبولێکی دیل له قه‌فه‌زدا فڕیینی خۆی به خه‌یاڵ ده‌پێوێت
خۆشه‌ویستیی تۆم پێوا
دواجار ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیی تۆ بپێوم و بچم بۆ شارێکی دی و
له‌ژێر سێبه‌ره‌کانیدا بمرم،
ئیدی له کووچه‌کاندا ئه‌وانه بانگیانکردم، که خۆشه‌ویستیی ده‌کڕنه‌وه
به بازاڕه‌کاندا ئه‌وانه‌ی ئه‌شق ده‌فرۆشنه‌وه سه‌وایان لێکردم
به‌ڵام که‌سیان نرخی خۆشه‌ویستیی تۆیان نه‌دامێ
ئه‌زییزم به‌رله‌وه‌ی خودا بمفرۆشێ و ئه‌هریمه‌ن بمکڕێته‌وه
ده‌مه‌وێت ئه‌شقی تۆ بفرۆشم و بڕۆم بۆ به‌حرێکی دوور و
بیر له کۆتایی بکه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر کڕیارێکم بۆ ئه‌شقی تۆ هه‌بێت، ئیدی باکم به‌هیچ
نییه،
ده‌مه‌وێت به‌رله‌وه‌ی بمرم بزانن، ئه‌شقی تۆ ئاسان نییه،
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌رچیی ئه‌ستێره و سه‌راب و یاقووتی نه‌بینراوی زه‌ریاشم ده‌ده‌نێ
هێشتا که‌س نرخی ئه‌ڤیینی تۆ نازانێت ..
که‌س نرخی خۆشه‌ویستیی تۆی پێ نییه،
ته‌مموزی ۲۰۰۶ 
سه‌رچاوه‌ :http://www.kurdistanpost.com/article.asp?id=1512