ڕێنێسانس نیوز؛ ناوه‌ندی هه‌واڵ: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئێڕاق مونیر حه‌داد، که بڕیاری له سێداره‌دانی سه‌دامی ئه‌رێ کردووه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سه‌رله‌به‌یانی دیکتاتۆری پێشووی ئێڕاق سه‌دام حوسێن له سێداره ده‌درێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که هه‌موو ته‌دبیره ئه‌وله‌کارییه‌کان وه‌رگیراون. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئاسۆشیێتێد پرێس ناوبراو ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕیوه که له "ڕێوڕه‌سمی" ئێعدام کردنی سه‌دامدا به‌شدرای بکات.
هه‌ر له‌و بواره‌وه به‌رپرسێکی باڵای حکوومه‌تی ئێڕاق ڕایگه‌یاند که سه‌دام حوسێن هه‌تا چه‌ند سه‌عاتێکی دی ئێعدام ده‌کرێت.
هه‌ر له‌و بواره‌وه یه‌کێک له پارێزه‌رانی سه‌دام به ناوی خه‌لیل ئه‌لده‌ولیمی وتی که ئه‌مریکییه‌کان ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی سه‌دام به حکوومه‌تی ئێڕاقیان به وی ڕاگه‌یاندووه و دا‌واشیان لێ کردووه که نه‌چێته به‌غداد. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که داوای لێکراوه شتومه‌کی سه‌دام و بارزان تکریتی وه‌ربگرنه‌وه .
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی دادی قه‌ته‌ر نه‌جیب نه‌عیمی، که ئه‌ویش یه‌کێک له پارێزه‌رانی سه‌دام حوسێنه، به ته‌له‌فیزۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند که شیمانه ده‌کرێ سبه‌ی سه‌دام حوسێن ئێعدام بکرێت.سه‌رچاوه :www.renesans.nu/articles.php?id=870
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه