چه‌که و بنه‌چه‌که‌ی کوردان به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی ئه‌نفال و ژینوساید کراوه که چی ڕۆله‌یێکی نه‌به‌ز، شێره ژنێکی مه‌یدانی ئازادی، فمینیستێکی قاره‌مان، ناسیونالیستێکی کورد به ناوی دوکتور ڕوئیا تلووعی !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
قۆڵ ده‌کات به قۆڵی رۆڵه‌یه‌کی تری بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی که پیشان بدات به دونیا که ئێمه له گه‌ل ئه‌م بنه‌ماڵه‌دا قه‌ت کێشه‌مان نه‌بووه ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن، کاری دوژمنانه که قسه‌یان بۆ دروست ده‌که‌ن.
ئه‌گینا خۆ ئه‌م به‌سته‌زمانانه نه‌بوون که گۆماوی خۆێنیان له مه‌هاباد ڕێک خست و قازیێکانیان له سێداره‌دا خوا هه‌ڵناگری که قسه‌یان بۆ دروست بکه‌ین .
ئه‌گینا خۆ ڕێکه‌وت نامه‌ی ئه‌لجه‌زایر کاری ئه‌وان نه‌بوو .
سمایل ئاغای سمکۆ خۆ ئه‌وان نه‌یان کوشت .
خۆ نه خوا هه‌ڵ‌ئه‌گرێ؛ و نه پێغه‌مبه‌رانیش ......
ئه‌م جاری ئاخره که ڕوئیا تلووعیم بینی ئه‌ویش له گه‌ل ڕه‌زای په‌هله‌وی‌دا به ته‌واوی به‌رچاوم داگیرا .
شای علیه العنه ئه‌وده‌م که هه‌ڵهات و پاش ئه‌وه‌ی که مرد؛ به‌رده‌وام وه‌سیه‌تی ده‌کرد بۆ کوڕه ناباره‌که‌ی که تۆش وه‌ک من هه‌میشه ژنێک با قۆڵی له نێۆ قۆڵت‌دا بێت. ئه‌مه پێی ده‌ڵێن هه‌یکه‌لی شاهانه. ئه‌مه ئیتر هۆی شانازیت ده‌بێت هۆی فیز کردنت ده‌بێت. که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی چاویان به تۆ دا هه‌ڵنه‌هات ئه‌وا له به‌ر ژنه‌که‌شت بێت، هه‌ر دێن به‌ده‌مته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جوانیش بێت.
ئه‌م کوڕی شا ساڵانێکه له هه‌نده‌ران هه‌ر خه‌ریکی پڕوپاگه‌نده کردنه ؛؛؛؛؛؛ که‌چی خه‌ڵکی ئاوڕێکیان لێ نه‌دایه‌وه .
تا وه‌کوو ئه‌مساڵ خه‌ون و خه‌یاڵاته‌کانی هاته‌دی ....... و بوو به بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاران .
ئه‌ویش به هاتنی فمینیستێکی ناسیونالیستێکی کورد به ناوی دوکتور روئیا تلووعی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
به‌ڵێ چاکه‌سوواری مه‌یدان رزگاری گه‌له‌که‌مان خاتوو روئیاخان ئه‌م ده‌م که نه‌ڕۆیشتبوو بۆ هه‌نده‌ران باسی له کێشه‌ی کورد و کێشه‌ی ژنی کورد ده‌کرد . به‌ڵام کاتێ قاچی که‌وته هه‌نده‌ران کێشه و مێشه‌ی له بیر چوه‌وه ، و کێشه‌کانیش به لنگه‌وقووچ تێده‌گه‌یی .
جا ئیتر هه‌موومان لێیده‌ین به چه‌پڵه‌رێزان که کێشيمان ته‌واو بوو . گه‌یشتینه لووتکه‌ی ئازادی . پێغه‌مبه‌ری ژنانمان واهات . ئێمه‌ی کورد به ئینسان ناسراین ، له‌گه‌لمان دیالۆگ و وت و وێژ ده‌که‌ن . ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی پێشوو ، کوردکوژانی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک ئێستاکه بێ ده‌سه‌لاتن .
ده‌ی توخوا با پڕ به‌قوڕگم بڵێم : لێت پیرۆز بێت ئه‌و خه‌ڵاتیه که وه‌رت گرت و لێت پیرۆز بێت ئه‌و جل و به‌رگه جوانه کوردیه که له میدیاکان پێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت ، و ئێمه‌ش پێی ده‌خڵه‌تێین .
ئێمه‌ی کوردانیش به‌بۆنه‌ی ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنه که له‌و سیمیناره له‌گه‌ل ره‌زای په‌هله‌وی دا ، به ده‌ستت هێنا ته‌نافی سێداره‌ی قازیه‌کان به دیاری بۆ تی ده‌نێرین ؛ لێت پیرۆز بێت .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه