ساڵی 2006 قوڵی هه‌ڵماڵیوه به سه‌ر ساڵی کۆن دا سه‌ر که‌وێت شتی کۆن بۆ مێژو و شتی تازه بۆ داهاتووه.. ئیتر له‌م ساڵه‌دا زۆر شت ده‌چێته زبڵدانی مێژوه‌وه ( ئه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌لانی پێشکه‌وتو )
Dec 24, 2005
کریسمه‌س موباره‌ک
Dec 22, 2005
له تاران "حوسێن یوسف زه‌مانی"ی هونه‌رمه‌ند كورد رێزی لێ‌گیرا
له 5مین خولی زنجیره رێوڕه‌سمه‌کانی " ده‌نگی دۆست" (آوای دوست)، هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن و ئاوازدانه‌ری کورد مامۆستا " حوسێن یوسف زه‌مانی" له فه‌رهه‌نگسه‌رای هونه‌ر (ئه‌ره‌سباران) له
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا رێوڕه‌سمی رێزلێنانی هونه‌رمه‌ندان: (حوسێن یوسف زه‌مانی ـ ئاوازدانه‌ر و ئامێرژه‌نی ویۆلۆن) ، (مه‌نسوور نه‌ریمان ـ ئامێرژه‌نی عود و مامۆستای موزیک) ، (ئه‌حمه‌د ئیبراهیمی ـ گۆرانیبێژ) و هه‌روه‌ها بیره‌وه‌ریی خوالێخۆشبوو " مه‌نوچێر هومایون پوور" گۆرانیبێژ و توێژه‌ری موزیک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که رێزیان لێ‌نرا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی موزیکیان پێشکه‌ش کرد و چه‌ند فیلمێکی دیکۆمێنتی ده‌رباره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌کانیان نمایش کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا رێز له چه‌ندین که‌سی چالاکی بواری موزیک بۆ پێزانینی ساڵانی هه‌وڵدانی هونه‌رییان له بواری موزیک نرا.
زنجیره به‌رنامه‌کانی ده‌نگی دۆست هه‌موو مانگێک بۆ رێزلێنان و بیره‌وه‌ری هونه‌رمه‌ندانی گه‌وه‌ری بواری موزیک به هیمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری موزیکی رێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاره‌وانی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
له به‌رنامه‌کانی پێشوودا رێوڕه‌سمی رێزلێنانی هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئێرانی، له‌وانه " فه‌رامه‌رز پایوه‌ر" ، " بێژه‌ن ته‌ره‌قی" ، " جه‌لیل شه‌هناز" و رێوڕه‌سمی بیره‌وه‌ری " ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌با" ، " ده‌روێش خان" و " عه‌لی ته‌جویدی" به‌ڕێوه‌چووه .

Dec 10, 2005
به‌ختیار عه‌لی: فرۆشتن
به‌شێک له نوێتریین هۆنراوه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی به‌ختیار عه‌لیی
به‌رله‌وه‌ی "با" ڕاوم بنێت، به‌رله‌وه‌ی ده‌ریا ڕۆحی من به‌م که‌شتیانه بفرۆشێت
به‌رله‌وه‌ی تۆفان به بێده‌نگییه قوڵهکانمهوه، له خودا بمکڕێتهوه
ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیی تۆ بفرۆشم و بڕۆم بۆ دوورگه‌یه‌کی ئاسنیین و
له‌وێ بمرم
له بازاڕه‌کاندا دوکانداری زۆرم بینیی، سه‌وای ئه‌شقی تۆیان کرد
کێشانه‌ی زۆرم بینیی خۆشه‌ویستیی تۆیان بۆ کێشام
به‌ڵام که‌سیان کڕیاری خۆشه‌ویستیی نه‌بوون
وه‌ك چۆن بولبولێکی دیل له قه‌فه‌زدا فڕیینی خۆی به خه‌یاڵ ده‌پێوێت
خۆشه‌ویستیی تۆم پێوا
دواجار ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیی تۆ بپێوم و بچم بۆ شارێکی دی و
له‌ژێر سێبه‌ره‌کانیدا بمرم،
ئیدی له کووچهکاندا ئه‌وانه بانگیانکردم، که خۆشه‌ویستیی ده‌کڕنه‌وه
به بازاڕه‌کاندا ئه‌وانه‌ی ئه‌شق ده‌فرۆشنه‌وه سهوایان لێکردم
به‌ڵام که‌سیان نرخی خۆشه‌ویستیی تۆیان نه‌دامێ
ئهزییزم به‌رله‌وه‌ی خودا بمفرۆشێ و ئه‌هریمه‌ن بمکڕێتهوه
ده‌مه‌وێت ئه‌شقی تۆ بفرۆشم و بڕۆم بۆ به‌حرێکی دوور و
بیر له کۆتایی بکه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر کڕیارێکم بۆ ئه‌شقی تۆ هه‌بێت، ئیدی باکم به‌هیچ
نییه،
ده‌مه‌وێت به‌رله‌وه‌ی بمرم بزانن، ئه‌شقی تۆ ئاسان نییه،
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌رچیی ئه‌ستێره و سهراب و یاقووتی نه‌بینراوی زهریاشم ده‌ده‌نێ
هێشتا که‌س نرخی ئهڤیینی تۆ نازانێت ..
که‌س نرخی خۆشه‌ویستیی تۆی پێ نییه،

ته‌مموزی ۲۰۰۶
سه‌رچاوه :http://www.kurdistanpost.com/article.asp?id=1512
سه‌رچاوه :http://www.kurdistanpost.com/article.asp?id=1512
Dec 6, 2005
وه‌رن بۆ کووتاڵی ره‌نگین
هه‌ی شووتی به شه‌رتی چه‌قۆ
هه‌ی ژن ،، به نرخی لاره ملی
هه‌ی ژن ،، به شه‌رتی گۆشت ، هه‌ی ژن به شه‌رتی گه‌مژه‌یی ، به شه‌رتی کاره‌که‌ری ..
هه‌ی ژن ،، به پووڵ ، به لیره ، به هێستر به گا به خوری به ته‌ماکۆ به حه‌شیش ، به بتڵێك ویسکی .
وه‌رن نامووس بکڕن ، هه‌ی نامووس بۆ پیاوی سمێڵ پان و ریشن ..
هه‌ی ژن بۆ ماچ ، بۆ ....... ، بۆ رابواردن ..
تهڕهبارم پێیه ، کوڕی نه‌دیوه ، عه‌شقی نه‌کردوه ، خۆری نه‌دیوه ، ده‌رگا و بانی نه‌کردوه ..
وه‌ره کابرا !! ته‌ڵاق بکڕه بۆ خستن ، ته‌ڕه‌باره ته‌ڕه بار ..
نۆ ساڵم لایه ، سێزده ساڵم پێیه ، بیست و پینج ساڵیشم پێیه بۆ کوڕ بوون ؛ به‌س کوڕی ده‌بێت . تاقیش کراوه‌ته‌وه سێ پیاو تر بردویانه کوڕیان لێی بووه و دواتر وه لایان ناوه ..
ده‌ی مه‌ڕۆ با بێ به‌ش نه‌بیت ته‌ڕه‌باره ته‌ڕه بار ..
تازه گه‌ره‌نتیشی هه‌یه ..
نه ئه‌تۆرێت .. نه جل و به‌رگی ده‌وێ .. ساڵێ ده‌ستێک .. نه ئارایشی پێویسته .. حه‌ز به ژنی تازه‌ش بکه‌ی بێ ده‌نگه ..
ده‌س ره‌نگینه بۆ گسک دان ، بۆ جل شۆردن ، بۆ یاپراخ و که‌لانه ..
هه‌ی ژن ؛ ژیانه ژیان ؛ نه‌ک بۆ خۆت ، بۆ عه‌شیره‌تێکیش ، به شه‌رتی دڵی برا ، دڵی دش ، دڵی هاوسێ ، دڵی خه‌سوو به تایبه‌تی ..
Nov 26, 2005
سه‌ردانی نه‌خۆش 25 خوله‌که!!!!!!!!!
ئه‌م ماوه‌یه که خه‌ریکی حه‌وانه‌وه بۆ ساڕ‌ێژ بوونی برینی نهشتهرگهریهکهم بووم دۆستان و برایانێکی زۆر سه‌ردانیان کردم .
ئه‌وه‌یه هه‌ر که چه‌ند کورد ده‌که‌ونه لای یه‌ک یان باسی دین وئایین و تێکه‌ڵاوی له گه‌ل سیاسه‌ت دا ده‌که‌ن یان باسی ژنی خه‌ڵکی که لای ئێمه‌مانان پێێ ده‌ڵێن نامووس .
ژنانیشمان به زۆری باسی کراس و جل و به‌رگ و ئاڵتوون و شووکردن و ته‌ڵاق دانیباقی ژنانی
دیکه ده‌که‌ن .
هه‌ر شه‌وی هه‌وه‌ڵ که دۆستانێکی زۆر هاتبوون بۆ لام . یه‌که‌م بابه‌تیان هه‌ڵبژاد ؛ یانی باسی دین و ئایین و ئیراهاب و کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و ....
باسه‌که وه‌ها درێژه‌ی کیشا که لایه‌نه قسه‌که‌ره‌کان ده‌سه به‌شیان لێ کربوو .......
ده‌سته‌ی لاییک و بێ دین به بڕوای خۆیان رۆشن بیر . ده‌سته‌یه‌کی تریش ده‌سته‌ی سوونه‌تی و دیندارێکی هیچ له دین نه‌زان و هه‌روه‌ها دژ به کوردایه‌تی .......
تا راده‌یه‌ک که ده‌ستیان دایه قسه‌ی ناشیرین کردن به یه‌کتر که‌می مابوو هه‌ستن بۆ یه‌کتر و سه‌ر و گۆێلاکی یه‌کتر خۆێناوی که‌ن .
ئه‌مه ئیشڵا بۆ لای نه‌خۆش هاتبوون . و نه‌شیان زانیبو که سه‌ردانی نه‌خۆش 25 خوله‌که!!!!!!!!!!!!
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که حیزبه‌کانیشمان هه‌ر ئاوه‌ها تووشی برا کوژی ده‌بن .
Nov 24, 2005
بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
له رۆژی 3ی سه‌رماوه‌زی 2705 ی کوردی کۆڕی ڕێز گرتن له ژنانی شاعیر و نووسه‌ری مه‌ریوانی به‌ڕێوچوو. که ئه‌م کۆڕه به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ک له لایان 'خاتوو که‌ژان ئه‌سه‌دی' ئه‌ندامی به‌ڕیو به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژنان كۆتایی پێهات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیارنامه‌یه‌که :
به ناوی خودای دلۆڤان
دوای سڵاو و ڕێز
بڕیار نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵ یادی دامه‌زراندنیه‌وه .
ئیمه سه‌ر جه‌م ئه‌ندامان و به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه لایه‌نگری خۆمان له ته‌واوی ژنانی چه‌وساوه و بێده‌ره‌تان دهئهبڕین.
ئیمهلایهنگری خۆمان له ته‌واوی ئه‌و ژنانه دهئهبڕین که رۆژانه پۆل پۆل ده‌بنه قوربانی نیزامی سونه‌تی و پیاوسالاری و نامووس په‌ره‌ستی و فرۆشتنی ژنان و کچان و قاچاخ کردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بائیتر له‌مه به‌دواوه لاپه‌ڕه‌یکی دیکه هه‌ڵبده‌ینه‌وه بائیتر گۆڕینه‌وه‌ی ژنان له بریتی خوێن، له بریتی قه‌رز، گه‌وره به بچووک کردن، دیارده‌ی ژن به ژنه ، توند و تیژی و لێدان و
جوین پێدان و بێ حورمه‌تی کردن له کۆمه‌ڵگادا ڕاماڵێن.
با ئیتر په‌ره‌پێدانی خورافات هایکی وه‌ک نا قص العقڵ بوون ، زه‌عیفه بوون ، فێڵبازی و مه‌كری ژنان ، دووژن له بریتی پیاوێک له سه‌ده‌ی 21 دا بگۆڕێن. با ئیتر ڕۆڵ و کایه‌ی دژ به یه‌که‌کانی دایکی موقه‌ده‌س و حه‌وای فێڵ باز به‌س بێت.
با ئیتر ئه‌م بێ ده‌نگیه بشکێنێن و له‌مه به‌دواوه ژن و ژیان وه‌ک یه‌ک دابنێن، با ئیتر ئه‌م چیروکی نابه‌رابه‌ریه به‌رو ئاسۆیه‌کی پرشنگ دار و پڕله به‌رابه‌ری هان بده‌ین. بایه‌خ به ژنان بده‌ین وه‌ک ئیسانێک نه‌ک وه‌ک کالایه‌ک بایه‌خ به ئه‌نجومه‌نی ژنان بده‌ین، بایه‌خ به ژنانی شاعیر ونووسهرمان بده‌ین ، جوانتر بڵێم ؛ بایه‌خ به نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌ین.
هه‌ر وه‌ها سوپاس و ڕێزێکی بێ بڕانه‌وه‌ش بۆ ته‌واوی به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه که زه‌حمه‌تیان به‌ر خۆیان داوه و به هانای ده‌نگمانه‌وه هاتن.
به‌خێر بێن و خواتان له‌گه‌ڵ.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
۳‌ی سه‌رماوه‌زی 2705 ی کوردی / 24 ی نوامبێری 2005 ی زایینی

خبری فرهنگی از مریوان
امروز سوم آذر ماه 1384 برابر با 24 نوامبر 2005 م در شهرستان مریوان همایشی با حضور جمع کثیری از زنان مریوان و مهمانانی از تهران و سنندج و شخصیتهای مذهبی وشورای شهر به منظور تجلیل از زنان شاعر ونویسندهی مریوانی برگزار شد .
مراسم شامل سخنرانی مهمانان ، سرود ، رقص محلی نونهالان ، مصاحبه با زنان شاعر و نویسنده ، نمایش فیلم 'ژان'و بالاخره همایش باقرائت پیمان نامهای پایان پذیرفت .
این مراسم که توسط شبکههای خبری پوشش داده می شد ؛ به شاعران و محققین و هم چنین بازیگران فیلم 'ژان' هدایایی تقدیم شد .
هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه
ئه‌مڕۆ هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه به به‌شداری زیاتر له 100 چیرۆک‌نووسی 26 پارێزگای وڵاتی ئێران له رۆژانی 8 تا10ی ئه‌م مانگه له شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م باره‌یه‌وه " محه‌مه‌د سه‌دیق که‌ریم ڵوور" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بانه و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ئه‌م فیستیڤاڵه سه‌باره‌ت به دوایین قۆناغه‌کانی فیستیڤاڵ راگه‌یاند: دوای کۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کان، 568 به‌رهه‌م گه‌یشته هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه. له نێو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا 506 چیرۆک، 50 چیرۆک و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی له به‌شی منداڵان و 12 وتاریش بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ نێردراوه.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م فیستیڤاڵه پێکهاتووه له سێ به‌شی " کورته چیرۆک" و " وتار" له بابه‌تی سه‌ربه‌ست و له ته‌وه‌ره‌کانی کورته چیرۆک و لێکدانه‌وه‌ی چیرۆکی کوردی ساڵانی 90کان و هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی کورته چیرۆکه‌کانی 7 خولی پشووی فیستیڤاڵ، له گه‌ڵ به‌شێکی تایبه‌ت به " چیرۆکی منداڵان" له هه‌ردوو به‌شی کوردی و فارسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها که‌ریم ڵوور رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م چیرۆکه‌کان دراون به لیژنه‌ی خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه، هه‌ر چیرۆکێکیش ده‌چێته به‌ر ده‌ستی 3 که‌س له لیژنه‌ی ناوبراو که ئه‌وانیش به پێیرگهی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌و پێوه‌رانه‌ی نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ بۆی دابینکردوون، چیرۆکه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن. له پرۆسه‌ی یه‌که‌می ناوبژیوانیدا له هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردی و فارسی 21 چیرۆک ده‌چێته به‌شی کێ به‌رکێی فیستیڤاڵ. له کۆتاییدا به سێ چیرۆکی کوردی و سێ چیرۆکی فارسی وه‌کوو باشترین به‌رهه‌مه‌کانی فیستیڤاڵ خه‌ڵات ده‌به‌خشرێت.
هه‌روه‌ها که‌ریم ڵوور گوتی: ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی به‌شی کوردی بریتین له به‌رێزان: " عه‌تا نه‌هایی" (بانه)، " موراد ئه‌عزه‌می" (شنۆ) ، " یۆنس ره‌زایی" (بۆکان). ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌شی فارسیش بریتین له: " عه‌بدولخالق یه‌عقوبی" (بۆکان)، موراد ئه‌عزه‌می و یۆنس ره‌زایی.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی لیژنه‌کانی دیکه‌ی فیستیڤاڵ گوتی: لیژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی کۆتایی فیستیڤاڵ پێکهاتووه له: " عه‌تا نه‌هایی" ، " فه‌تحوڵڵا بێ‌نیاز" و " مه‌هسا موحیب عه‌لی".
لیژنه‌ی ره‌خنه‌گرانی چیرۆکه‌کانی به‌شی کوردی بریتین له: " محه‌ممه‌د ساڵح سووزه‌نی"
(سه‌قز)، عه‌بدولخالق یه‌عقوبی و موراد ئه‌عزه‌می. ره‌خنه‌گرانی به‌شی فارسیش بریتین له: "فه‌تحوڵڵا بێ‌نیاز" ، " محه‌مه‌د به‌هارلو" و " مههساموحیبعهلی".
سه‌باره‌ت به به‌شه‌کانی دیکه‌ی فیستیڤاڵیش گوتی: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵدا له سێ که‌سایه‌تی ناسراوی بواری چیرۆک، واته ئه‌و که‌سانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاریانکردووه و پێشه‌نگی چیرۆک نووسین رێزیان لێ ده‌گرین. له به‌شی کوردی‌دا له به‌رێزان: " عه‌تا نه‌هایی" (بانه) و "محه‌ممه‌د ره‌مه‌زانی (بۆکان) و " ناسر وه‌حیدی" (بۆکان) رێز ده‌نێین. له به‌شی فارسیشدا به‌رێزان: "محه‌ممه‌د به‌هارلو" و خاتوو " شیوا ئه‌ره‌ستوویی" رێزیان لێ ده‌گیرێت.
Nov 21, 2005
سه‌دام وه‌ک تاوانبار یان وه‌ک دادوه‌ر
هه‌ر چه‌ند سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی هه‌وڵیان دا و ته‌نانه‌ت لهناودهریاشدا په‌نایان بۆ قه‌وزه‌ش ده‌برد و تاراده‌یه‌ک که سووکایه‌تی به دادگا ده‌کرد ... و خۆیی به دادوه‌ر ده‌زانی به‌ڵام ده‌ستی عهداڵات خستنیه ناو زبڵدانی میژوه‌وه ........
به‌و هیوایه که هه‌موو دیکتاتۆرێک به سزای شیاوی خۆیی بگات .
Subscribe to:
Posts (Atom)