ئه‌م ماوه‌یه که خه‌ریکی حه‌وانه‌وه بۆ ساڕ‌ێژ بوونی برینی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌م بووم دۆستان و برایانێکی زۆر سه‌ردانیان کردم .
ئه‌وه‌یه هه‌ر که چه‌ند کورد ده‌که‌ونه لای یه‌ک یان باسی دین وئایین و تێکه‌ڵاوی له گه‌ل سیاسه‌ت دا ده‌که‌ن یان باسی ژنی خه‌ڵکی که لای ئێمه‌مانان پێێ ده‌ڵێن نامووس .
ژنانیشمان به زۆری باسی کراس و جل و به‌رگ و ئاڵتوون و شووکردن و ته‌ڵاق دانیباقی ژنانی
دیکه ده‌که‌ن .
هه‌ر شه‌وی هه‌وه‌ڵ که دۆستانێکی زۆر هاتبوون بۆ لام . یه‌که‌م بابه‌تیان هه‌ڵبژاد ؛ یانی باسی دین و ئایین و ئیراهاب و کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و ....
باسه‌که وه‌ها درێژه‌ی کیشا که لایه‌نه قسه‌که‌ره‌کان ده‌سه به‌شیان لێ کربوو .......
ده‌سته‌ی لاییک و بێ دین به بڕوای خۆیان رۆشن بیر . ده‌سته‌یه‌کی تریش ده‌سته‌ی سوونه‌تی و دیندارێکی هیچ له دین نه‌زان و هه‌روه‌ها دژ به کوردایه‌تی .......
تا راده‌یه‌ک که ده‌ستیان دایه قسه‌ی ناشیرین کردن به یه‌کتر که‌می مابوو هه‌ستن بۆ یه‌کتر و سه‌ر و گۆێلاکی یه‌کتر خۆێناوی که‌ن .
ئه‌مه ئیشڵا بۆ لای نه‌خۆش هاتبوون . و نه‌شیان زانیبو که سه‌ردانی نه‌خۆش 25 خوله‌که!!!!!!!!!!!!
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که حیزبه‌کانیشمان هه‌ر ئاوه‌ها تووشی برا کوژی ده‌بن .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه