هه‌ی شووتی به شه‌رتی چه‌قۆ
هه‌ی ژن ،، به نرخی لاره ملی
هه‌ی ژن ،، به شه‌رتی گۆشت ، هه‌ی ژن به شه‌رتی گه‌مژه‌یی ، به شه‌رتی کاره‌که‌ری ..
هه‌ی ژن ،، به پووڵ ، به لیره ، به هێستر به گا به خوری به ته‌ماکۆ به حه‌شیش ، به بتڵێك ویسکی .
وه‌رن نامووس بکڕن ، هه‌ی نامووس بۆ پیاوی سمێڵ پان و ریشن ..
هه‌ی ژن بۆ ماچ ، بۆ ....... ، بۆ رابواردن ..
ته‌ڕه‌بارم پێیه ، کوڕی نه‌دیوه ، عه‌شقی نه‌کردوه ، خۆری نه‌دیوه ، ده‌رگا و بانی نه‌کردوه ..
وه‌ره کابرا !! ته‌ڵاق بکڕه بۆ خستن ، ته‌ڕه‌باره ته‌ڕه بار ..
نۆ ساڵم لایه ، سێزده ساڵم پێیه ، بیست و پینج ساڵیشم پێیه بۆ کوڕ بوون ؛ به‌س کوڕی ده‌بێت . تاقیش کراوه‌ته‌وه سێ پیاو تر بردویانه کوڕیان لێی بووه و دواتر وه لایان ناوه ..
ده‌ی مه‌ڕۆ با بێ به‌ش نه‌بیت ته‌ڕه‌باره ته‌ڕه بار ..
تازه گه‌ره‌نتیشی هه‌یه ..
نه ئه‌تۆرێت .. نه جل و به‌رگی ده‌وێ .. ساڵێ ده‌ستێک .. نه ئارایشی پێویسته .. حه‌ز به ژنی تازه‌ش بکه‌ی بێ ده‌نگه ..
ده‌س ره‌نگینه بۆ گسک دان ، بۆ جل شۆردن ، بۆ یاپراخ و که‌لانه ..
هه‌ی ژن ؛ ژیانه ژیان ؛ نه‌ک بۆ خۆت ، بۆ عه‌شیره‌تێکیش ، به شه‌رتی دڵی برا ، دڵی دش ، دڵی هاوسێ ، دڵی خه‌سوو به تایبه‌تی ..
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه