به‌شێک له نوێتریین هۆنراوه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی به‌ختیار عه‌لیی
به‌رله‌وه‌ی "با" ڕاوم بنێت، به‌رله‌وه‌ی ده‌ریا ڕۆحی من به‌م که‌شتیانه بفرۆشێت
به‌رله‌وه‌ی تۆفان به بێده‌نگییه قوڵهکانمهوه، له خودا بمکڕێتهوه
ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیی تۆ بفرۆشم و بڕۆم بۆ دوورگه‌یه‌کی ئاسنیین و
له‌وێ بمرم
له بازاڕه‌کاندا دوکانداری زۆرم بینیی، سه‌وای ئه‌شقی تۆیان کرد
کێشانه‌ی زۆرم بینیی خۆشه‌ویستیی تۆیان بۆ کێشام
به‌ڵام که‌سیان کڕیاری خۆشه‌ویستیی نه‌بوون
وه‌ك چۆن بولبولێکی دیل له قه‌فه‌زدا فڕیینی خۆی به خه‌یاڵ ده‌پێوێت
خۆشه‌ویستیی تۆم پێوا
دواجار ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیی تۆ بپێوم و بچم بۆ شارێکی دی و
له‌ژێر سێبه‌ره‌کانیدا بمرم،
ئیدی له کووچهکاندا ئه‌وانه بانگیانکردم، که خۆشه‌ویستیی ده‌کڕنه‌وه
به بازاڕه‌کاندا ئه‌وانه‌ی ئه‌شق ده‌فرۆشنه‌وه سهوایان لێکردم
به‌ڵام که‌سیان نرخی خۆشه‌ویستیی تۆیان نه‌دامێ
ئهزییزم به‌رله‌وه‌ی خودا بمفرۆشێ و ئه‌هریمه‌ن بمکڕێتهوه
ده‌مه‌وێت ئه‌شقی تۆ بفرۆشم و بڕۆم بۆ به‌حرێکی دوور و
بیر له کۆتایی بکه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر کڕیارێکم بۆ ئه‌شقی تۆ هه‌بێت، ئیدی باکم به‌هیچ
نییه،
ده‌مه‌وێت به‌رله‌وه‌ی بمرم بزانن، ئه‌شقی تۆ ئاسان نییه،
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌رچیی ئه‌ستێره و سهراب و یاقووتی نه‌بینراوی زهریاشم ده‌ده‌نێ
هێشتا که‌س نرخی ئهڤیینی تۆ نازانێت ..
که‌س نرخی خۆشه‌ویستیی تۆی پێ نییه،

ته‌مموزی ۲۰۰۶
سه‌رچاوه :http://www.kurdistanpost.com/article.asp?id=1512