کاتژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆیه. له ئه‌نستیتۆی ئه‌حمه‌دی خانی له شاری ورمێ، چاوه‌ڕوانی میوانهکانین.
یه‌کێک له میوانه‌کان زۆر له سه‌ر خۆ ته‌قه‌ی لێدا و ده‌رکه‌که‌ی کرده‌وه. له دڵی خۆم دا کووتم بڵێی ئه‌و بێت یان......
هاته‌ژووره‌وه، جه‌سته‌یه‌کی لاواز، چرچ و لۆچی ناو چاوانی دونیایه‌کی پڕ له سته‌م و نابه‌رابه‌ری ده‌هێنا پێش چاو. هه‌ستاینه‌وه له به‌ر پێی، له گه‌ل هه‌موومان ته‌وقه‌ی دایه‌وه، کووتی وا دیاره ده‌بێ خۆم معرفی بکه‌م. من جه‌لال مهلکشام.
ته‌زوویه‌ک به دڵم دا هات......و له ناکاو بۆ چرکه‌یه‌ک له خۆمدا وون بووم و هه‌ستم به ئازارێکی تاقه‌ت پڕووکێنه‌ر و تێکهڵاوییم له گه‌ل شێعڕهکانی جه‌لالی مه‌له‌کشا بووم......
* * *
چه‌ند رۆژ دواتر کۆڕێکی خنجیلانه‌ی رێزلێنانمان بۆ ساز کرد.
به‌رێوه‌به‌ری کۆڕه‌که جه‌لال و شێعره‌کانی به‌م جۆره به ئاماده‌بووان ناساند:
"جه‌لال مه‌له‌کشا له ساڵی 1330 هه‌تاوی له گوندی مه‌له‌کشای سه‌ر به شاری سنه له دایک بووه. له شاری سنه په‌روه‌رده بوو. هه‌تا ره‌ده‌ی دیپلۆمی ئه‌ده‌بی ده‌رسی خوێندوه. هه‌ر له منداڵی و سه‌ره‌تای لاوه‌کی ده‌ستی به نووسینی شێعر و په‌خشان کردوه. له دوا ساڵه‌کانی ده‌هه‌ی چله‌کانه‌وه، به‌رهه‌مه‌کانی له گۆڤاره فارسیه‌کان دا بڵاو بووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م ساڵانه‌دا به هۆی چالاکی سیاسی دژی نیزامی پاشایه‌تی چه‌ندین ساڵ زیندانی کراوه.
ژیانی جه‌لال پڕه له ده‌ربه‌ده‌ری، ناسۆری، تاڵی، نامورادی،....
زۆربه‌ی شێعره‌کانی به‌رهه‌می گۆشه‌ی زیندانن. جه‌لال له دونیای ئه‌دبیاتی فارسی‌دا _ له شێعڕ و له چێرۆک دا _ سه‌رکه‌وتنی باشی وه‌ده‌س هێناوه. هه‌ر به‌م سه‌رکه‌وتنانه‌وه بوو؛ که بوو به ئه‌ندامی کانوونی نووسه‌رانی ئێران.
جه‌لال، له گه‌رمه‌ی شۆڕشێ گه‌لانی ئێران دژ به نیزامی پاشایه‌تی رووی له ئه‌ده‌بیاتی کوردی هێناوه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ چالاکی ئه‌ده‌بی کوردی، وه‌ک شاعێرێکی لێهاتووی کوردی، ناوبانگی ده‌رکردوه. دوا به دوای ئه‌وه دا چه‌ندین ساڵی دیکه زیندانی کێشاوه.
ماوه‌ی 14 ساڵ وه‌ک نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و کارمه‌ند و به‌رپرسی به‌شی ئه‌ده‌بی گۆڤاری سروه‌ی له ئه‌ستۆ بووه.
بۆ ماوه‌یه‌ک بوو به سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری پرشنگ له هه‌ولێر، که ته‌نها پێنج ژوماره‌ی لێده‌رچوو.
له پاڵ ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا، ده‌ستی له ئه‌ده‌بیاتی فارسی هه‌ڵنه‌گرتووه. و ناو به ناو به‌رهه‌مه‌کانی به زمانه‌کانی ئینگلیزی و فه‌رانسه‌وی و عه‌ره‌بی و رووسی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه.
مامۆستا هه‌ر چه‌نده چه‌ندین ده‌فته‌ره شێعری ئاماده‌ی چاپن به‌ڵام ته‌نیا به‌رهه‌می چاپ کراوه‌ی کتێبه شێعرێکه به ناوی زڕه‌ی زه‌نجیری وشه دیله‌کان."
ئه‌مه‌ش چه‌ند شێعرێک له مامۆستا جه‌لال مه‌له‌کشا
حه‌سره‌ت
ئه‌ی رێبواره غریبهکه
به‌م لا و به‌و لا
چاو مه‌گێڕه
خێڵ رۆیوه
ته‌نیا جێگه‌ی کوچک ئاورێک
به جێ ماوه له‌م هه‌واره
ئه‌م گهرداله
ته‌پ و تۆزی خۆڵه‌مێشی یاده‌کانه
ئه‌و چنووره کێویله‌یه
بۆیی ده‌گه‌رێی
ئێستا گوڵێکی ده‌سته‌مۆی
نێو گوڵدانی خه‌ڵکی شاره.
لێتان تووڕه‌م
لهگهلتانا یه‌ک ره‌نگ ژیام
به شادیتان شاد ئهبوومۆ
له خهمهکانتانا ده‌گریام
به‌ڵام کاتێ قوڵپه‌ی گریان
ئه‌وکی هه‌نسکی پێ گرتم
ئێوه کردتان به شای لۆغان
ئێستاش دڵه سارده‌که‌م نه‌گۆڕاوه
هه‌ر وه‌ک دڵه‌که‌ی جاران
هه‌ر چه‌ند تووڕه‌م
پڕ له خۆشه‌ویستیتانم.