لای ئێمه کەڵەشێر ئەگەر دوای بانگی مەغریب هەوەس بکات به قووقەیەک خۆی به دەماخ بکاته‌وه، ئەوا به دڵنیاییەوه قەباڵەی مەرگی خۆی ئیمزا کردوە و خێرا دەکەوێتە بۆسەی چەقۆ بەدەستان و وەفدێک له هاوسێ و دراوسێ بۆ هاندانی خاوه‌نه‌كه‌ی دێن بۆ سه‌ربڕینی که تا مەقەدەرێک نەقۆمیوە سەری ببڕن.. هه‌ر ئاگاتان له ده‌متان بێ كه ئه‌گه‌ر به ناوه‌خه‌ت قسه‌یه‌كتان جۆڕاند ئه‌وا ده‌بێ وه‌ك ئه‌و کاکی کەڵەبابه هه‌ر ده‌بێ نه‌فرین له ده‌م و فلقتان بكه‌ن كه ناوه‌خت و بێجێگا قوقاندویەتی!
ئەوەتا لەو ئەوروپایه کەڵەشێركان به شەو و به نیوە شەو خەریکی تاقیکردنەوەی دەنگیانن و باڵ فش ئه‌كه‌نه‌وه بۆ مامر خانم، کەچی هیچ چەقۆبەدەستێک مافی ئەوەی نییه خۆیانی لێ نزیک بکاته‌وه كه سه‌ری ببڕێ و خاوه‌نه‌كه‌یشی هیچی لێ ناقۆمێ.
ئەرێ ئێمەمانان و تەنانەت کەڵەشێرەکانیشمان بۆ هێندە له بەڵا و مسیبەت نزیکین؟؟
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه