ئەڵێن:
جنێو دانێ له سەر عەرز، خاوەنەکەی هەڵیئەگرت و ئەینێتە گیرفانی.. ئیتر کەسی وەها
هەیه، بڵێ "ئحم"، به لووت بەرزیەوە ئەڵێ ئەوە له گەل منت بوو.. جا تۆ
پێت خۆشە له گەل تۆم بێ با له گەل تۆم بێ، بینێ گیرفانت..
ئەکرێ بڵێم زیاتر له هەر سەرەڕۆییەک، سەرەڕۆیی ئایدۆلۆژیایه که باڵی به سەر کۆمەڵگای ئێمەش داگرتوە و تاکەکانمان زۆر به زەحمەت ئەتوانن خۆیان لەو گێژاوی ئایدۆلۆژیایه دەرباز بکەن.. ئۆتۆماتیک ئایدۆلۆژیا ئەمانکاته "مالک". هەر بۆیه زۆربەمان خۆمان به خاوەن دەسەڵات و خاوەن کەسایەتی و خاوەن ژن و خاوەن مناڵ و خاوەن تەڵاق و خاوەن زۆر شتی دیکە ئەزانین..
نکوولی ناکرێ لەوەی له دونیای ئەمڕۆژیدا میدیا و نووسین و رۆژنامەگەری بۆ رووماڵ کردنی راستییەکان و هەڵوەشاندنەوەی تەخت و تاراجی دیکتاتۆرەکان رۆڵێکی بەرچاوی هەیه.. پانتایی ئەم دونیای فەیس بووق و ئەنتەرنێته بەهاری عەرەبی ئەخولقێنێت و بۆ دیکتاتۆرەکان خەزان دێنێت و تەنانەت تاکی لووت بەرز و دیکتاتۆریش به چۆک دادێنێت..
هەر بژی فەیس بووق..