شاعیر و نووسەری کورد مامۆستا سەعید نەجاڕی، ناسراو به "ئاسۆ"، له
ساڵی ١٣٣٥ هەتاوی له گوندی "سەرئاوقامیش" سەر به ناوچەی بۆکان له دایک
بوە. خوێندنی سەرەتایی له گوندەکەی خۆیان تەواو کردوە و بۆ درێژەی خوێندنی
رۆشتوەتە شارەکانی سەقز و بۆکان. دواتر بوە به مامۆستای قوتابخانه و له هەمان کات
دا بەکالرێوسی له زانکۆی ورمێ تەواو کرد و دواتریش بۆ وەرگرتنی ماستەری رۆشتوەتە
زانکۆی تەورێز. هەنووکه مامۆستا ئاسۆ پاش خانوونشینی وەک مامۆستای زانکۆکانی بۆکان
و مەهاباد خەریکی وانە کوتنەوەیه.
بەرهەمەکانی مامۆستا ئاسۆ
1. گەزیزە (دەفتەرە شێعرێک)
2. تەوژمی خەیاڵ (دەفتەرە شێعرێک)
3. شرۆڤەی دیوانی مسباحئەلدین ئەدەب
4. وەرگێڕانی "ناڵەی جوودایی"
5. رێبوار – رۆمان
6. چەند گەڵایەک به دەم باوە (کۆی وتار و شێعرە
ئامۆژگارییەکان)
7. له قەڵاوە بۆ قەڵا (سەفەرنامه)
8. شرۆڤەی دیوانی وەفایی
9. کوردانی پارسی وێژ
مامۆستا ئاسۆ و کوردەگیان |