Jul 31, 2013

ریچارد داوکینز:


http://peyvlog.blogspot.com
ئەمڕۆژانه ئاگادارکردنەوه بێ کۆتاییەکان سەبارەت به مەترسییەکانی ئایدز و نەخۆشی سەرشێتی مانگا و زۆریکی دیکه له نەخۆشییەکان باوه. بەڵام من لەو بڕوایەدام که دەکرێ ئیمانیش وەک بەڵایەک چەشنی ئاوڵه چاوی لێ بکرێت. تا رادەیەک که له بن هێنانی ئەستەمه.
ئیمان یەعنی بڕوایەکی بێ ئەزموون. تاوانی سەرەکی تەواوی ئایینەکانیش هەر ئەمەیه. ئایا به لەبەرچاو گرتنی بار و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیرلەندای باکوور، ناتوانین بڵێن که وا ئیمان ڤایرۆسێکی مێشکیه و له رادەبەدەر مەترسیداره؟
یەک لەو چیرۆکانەی که بەردەوام به گوێی بۆمب چێنرە موسڵمانەکاندا دەیخوێنن ئەوەیه که شەهـادەت کورتترین رێگای گەیشتن به بەهەشته و خۆ تەقێنەر نەک هەر ئەچێته بەهەشت، بەڵکوو دەچێته بەشی  فوول خۆشی بەهەشتەوە و لەوێ به سەروەریەوە چاوەڕوانی ٧٢ حۆریه مانگ رووخسارەکان دەکات.
هەندێ جار دەگەمه ئەو قەناعەتەی لەوانەیه لووتکەی ئاواتی ئێمه ئەوه بێ که له ئاکام‌دا بگەینه ئەو ئەنجامەی "بەرگری له پیتاندیومی چەکی مەلایانه" بگرین. خواناسانی به ئەزموون بنێرینه بەهەشت تا کوو خاوەن پەردە کچێنیەکان، هەناسەیەکی بێ دڵەڕاوکێ هەڵمژن.

"وتاری ئایا زانستیش ئایینێکه"