ئه‌وه‌ی راستی بێت کوردی بێ شووناس و بێ وڵات و بێ ده‌ره‌تان، نه سیستمی پرۆفیشناڵی هه‌یه و نه مرۆڤی ئاکادمێک که بتوانێ بواره جۆر به جۆره‌کانی ژیان هه‌ڵسه‌نگێنێت. زۆر به ده‌گمه‌ن که‌سانی پسپۆڕ و لێزان هه‌ڵده‌که‌ون که بتوانێ بیر و بۆچوونی زانستیانه ده‌ر ببڕێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باسی فیلم و هونه‌ر و شانۆ بکرێت، یان باسی ته‌وه‌رێکی سیاسی، ئابووری بکرێت، ئیتر هه‌ر که‌سێک و له ئاستی خۆیه‌وه کارناس و خاوه‌ن رایه.
زۆریش سرووشتیه که ئه‌م شاڵاوی دوور له زانیاریی و قسه کردن له مه‌عده‌وه، خۆی بخزێنێته ناو حیزبه‌کانیشمان و سه‌رکرده شۆڕشگێر و ئازاکانمان، که ئێستا خه‌ریکی خه‌باتی مه‌ده‌نین!! وه‌ها شرۆڤه و لێکدانه‌وه بۆ هه‌ل و مه‌رجه‌کان و ئابڵۆقه‌کان و رووداوه‌کان ده‌که‌ن، که ده‌یانی وه‌ک فۆکۆیاما ده‌خه‌نه بن ده‌ستیانه‌وه..
جا میدیای حیزبی خۆش بێ، دوا به دوای دوو له‌ت و سێ له‌ت بوونی هه‌ر حیزبێک، ده‌س به جێ ته‌له‌فزیونێک به حیزبه‌که‌یان دا ده‌چه‌سپێنن، بێ ئه‌وه‌ی که‌سی لێهاتوو و پسپۆڕی بواری راگه‌یاندنیشیان هه‌بێ.. جا ئه‌م جاره و دێن و له سه‌ر ته‌له‌فزیونه‌که‌یاندا، لێکدانه‌وه‌ی رووداوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌ویش له زمانی سکرتێره‌که‌یه‌وه..
له به‌ر ئه‌وه‌ی درێژدادڕی نه‌که‌م، تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی سه‌رکرده‌ی یه‌کێک له حیزبه‌کانمان که به‌هاری به ناو عه‌ره‌بی! یان شۆڕشی گه‌لانی عه‌ره‌بی، به نێو عه‌سری رینێسانس ناوزه‌د کردوه. دیاره ئیتر ئه‌و سه‌رکرده هه‌ر به رێکه‌وت وشه‌ی رێنێسانس ویزه‌ی کردوه به لای گوێچه‌که‌ی دا و ئیتر له مانا و چه‌مکه‌کانی رێنێسانس هیچ نازانێ، بۆیه باس له وه‌ها وێنا کردنێک ده‌کات.
دوا به داوی ئه‌و لێکدانه‌وه و لێکچوواندنه‌ی ئه‌م سه‌رکرده به‌ڕێزه، مامۆستاییه‌کی زانکۆ، به ناوی سمایلی بازیار، له سیمینارێک دا به ئاماژه کردن به به‌هاری عه‌ره‌بی و رێنێسانس و هه‌روه‌ها و پێناسه کردنی رینێسانس و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی و کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ته‌واوی بنه‌ما فیکری و فه‌رهه‌نگی و ئابووریه‌کان، له ئاکام دا پرسیار گه‌لێک دێنێته گۆڕێ که ئایا ئه‌م بشێوی و نائارامییه‌ی چۆناوچۆن ده‌چێته قاڵبی چه‌مکێک به ناوی رێنێسانسه‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد فێر بووینایه که به دوای هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک و به دوای هه‌ر شرۆڤه‌یه‌کی نادروست داوای لێبووردنمان له خه‌ڵکی بکردایه و خۆمان بخستایه‌ته‌وه ئامێزی گه‌ل، و لووت به‌رزیمان وه‌لا نایه‌ت، به دڵنیاییه‌وه وه‌زعمان زۆر باشتر ده‌بوو له‌وه‌ی که ئێستا تێیداین..
ئه‌م ره‌وته لێبووردن خوازییه له ناو گه‌لانی دیکه باوه بۆ نموونه نووسه‌ر و رووناکبیرێکی عه‌ره‌ب به ناوی "هاشم ساڵح" که به په‌له شرۆڤه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی کردبوو، له رۆژنامه‌ی شرق الأوسط به شێوه‌ی فه‌رمی داوای لێبووردنی له خه‌ڵک کردوه. هاشم ساڵح له به‌شێک له وته‌کانی دا، ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی که "من داوای لێبووردن ده‌که‌م سه‌باره‌ت به وتارێکی پێشترم که هه‌ر لێره له ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت دا بڵاوم کرده‌وه به ناونیشانی شۆڕشێکی رۆشنگه‌رانه نه‌ک ئوسوڵییانه. من ئه‌و ده‌مه له را و بۆچوونم دا په‌له‌م کرد‌و له ژێر کاریگه‌ری حه‌ماسه‌تی میللی فراوان دا هه‌ڵچووم و شۆڕشی میسرم به شۆڕشی فه‌رانسی شوبهاند و به دوورم گرت و جیام کرده‌وه له شۆڕشی ئێرانی و هه‌موو شۆڕشه ئایینیه‌کان".
جا پێویسته ئێمه‌ی کوردیش ئه‌گه‌ر لێدوانێکی نادروست ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مرینی دیموکراسی بکه‌ین و له هه‌مان حاڵیش دا، رۆحیه‌ی ره‌خنه له خۆمان دا ببوژێنینه‌وه، زیاتر و زیاتر فێری زانیاری رۆژ بین و ئه‌گه‌ر که‌سانێکیش ره‌خنه‌مان لێده‌گرن، به سینگی ئاوه‌ڵاوه وه‌ری بگرین و لووت به‌رزی وه‌لا نێین و داوای لێبووردن له تاک و له گه‌ل بکه‌ین.
.............
په‌راوێز:
.........
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه