Mar 10, 2014

رۆژی جل و بەرگی کوردی


10ی مارس رۆژی جل و بەرگی کوردییه، بەڵام له بەر کێ‌دا بێ، وادیاره گرینگ نییه..!


Mar 8, 2014

8ی مارس و کەشفیاتی من!

+ کەشفم کرد.. دۆزیمەوه..

- چیت کەشف کردوه؟ بەڵکوو بیرە نەوتێکی دیکەت کەشف کردبێ و مووچەخۆران رسقیان دوا نەکەوێت..
+ نه بابه گیان! من چیمه لەو بەزمه؟

- ئەی گۆڕی به کۆمەڵت دۆزیوەتەوه؟؟
+ جا وا ئەویش بوو.. به کار چی دێت خۆ کەس و کاری کۆمەڵ قڕاوان هەر ئەناڵێنن بۆ نەبوونی خزمەت گوزاری؟؟

- ئەی چیت کەشف کردوه؟ پێم بڵێ دڵم تۆقلەی کرد! 
+ ئەڵێم بۆ ئەوەی دەست بکەین به رێزلێنان له هەشتی مارس و پرۆسەی قڕ کردنی ژنان بگاته کۆتایی خۆیی، باشتر وایه کۆمەلگای نێرینه له کۆمەڵگای مێینه جیا بکەینەوه.. پیاوان به جیا بژین، ژنانیش به جیا.. 

- ئەی بۆ زاو زێ چی بکەین؟ ئەی چۆن ئاشقه و باشقه بخولقێن؟ ئەی چۆن چیرۆک و شێعر و هونەر و جوانی خۆی دەرخات؟ له هەمووی گرینگتر ئەی چی بکەین بۆ تۆزێ شەرەف و نامووس سوێندی پێ بخۆین؟؟ تەڵاق له کوێ بێنین بۆ خستن؟
+ عەلامه قسەکانت جوانن، بەڵام حەیف خۆت ناشیرینی.. بۆ ئەو شتانە دەیان رێگا چارە هەیه وەکوو ساز کردنی کۆنفرانسی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان که ئەوه ئیشی رێکخراوەکان دەبێ.. باڵوێزخانه دەکەینەوە و یاسای بازرگانی دەڕێسین له ژێر چەتر و به ناوی کۆمپانیای پەپوولە زێڕینەکانی چەق چقان به دراوی مناڵ بوون.. هونەر و چیرۆک و شێعر و ئەو شتانەشمان پوولێکی قەڵب نایەنێت با هەر نەبن، یان ئەگەر زۆر پێویست بوو هی نەتەوەکانی دیکه ئەدوورین به باڵای خۆمانا..
ئەگەر ژنان ویستیان بگەڕێنەوە ژێر رکێفیشمان، له پێشا خۆمان ئەگرین و دواتر به ناوبژیوانی نەفسی ئەماره و له رێگای باڵوێزخانەی خەیانەتەوه، ئەو پرۆسەیه دەدەینه دەستی پیاوانی ئایینی، باسی چوار ئەفسانه و جنۆکەیان بۆ ئەکەن، ئیتر مرتقیان لێ ئەبڕیت..

- به شەرف شتی چاکت کەشف کردوه.. 
+ ئەی چۆن! وەهام چنیوه تاڵی به تاڵێکیەوه ناتەقێ..

Jan 8, 2014

سەگ و پشیله / شێعر بۆ مناڵان


سەگ و پشیله

   مامۆستاکەم خۆش دەوێ                               چەشنی دایه و بابەگیـــــــــــان
   مامۆستاکەم زانایـــــــــــــه                               وەکوو دانیشمەندەکــــــــــــان
   هیوای ژینم هەر ئــــــــەوە                               دەرزم دەدا بێ وچــــــــــــــــــــان

   بابم حەفتا ساڵەیــــــــــــــه                              دەڵێ به من رۆڵه گیـــــــــــــــــان
   قوتابخانه "لابـــــــــــــــــەره"[1]                            دەرسی "کته و تووتەش هەن"[2]

   منیش دەڵێم له سەرخۆ                               "مەفەرماوە تاته"[3] گیــــــــــان
   مامۆستاکەم پێم دەڵـــێ                              دەرسی چۆنیەتی ژیــــــــــــــــــــان
   ئەگەر چەشنی پشیلــــــــه                               نەوەستی بۆ مل هـــــــــــــــوڕان
   سەگان حەپه حەپیانــــــه                                لوورە لووریانه گوورگــــــــــــــان
   ئەبێ دایم ئازا بـــــــــــــی                                چەشنی پاڵنگ و شێـــــــــــــــران
     
    تێبینی: دەرسی "کته و تووته" دەسپێکی کتێبی فارسی هەوەڵی سەرەتاییه. له ناوچەی هەورامان هەندێ کەس به بینینی ئەم لاپەڕەیه مناڵەکانیان نەئەناردە قوتابخانه، وایاندەزانی، مناڵەکەیان فێری دەرسی کته و تووتە دەبێ له بریتی قورئان و ئایین. یان هەندێ کەس وەک دەیانکووت: "دەرسی شەیتانی".
عەدنان هونەروەر        http://peyvlog.blogspot.com




[1] - لایبه – بینێ لاوه
[2] - پشیله و سەگی هەیه
[3] - وامەفەرموو بابه گیان
سەگ و پشیله