سەگ و
پشیله
مامۆستاکەم خۆش دەوێ چەشنی دایه و بابەگیـــــــــــان
مامۆستاکەم زانایـــــــــــــه وەکوو دانیشمەندەکــــــــــــان
هیوای ژینم هەر ئــــــــەوە دەرزم دەدا بێ وچــــــــــــــــــــان
بابم حەفتا ساڵەیــــــــــــــه دەڵێ به من رۆڵه گیـــــــــــــــــان
منیش دەڵێم له سەرخۆ "مەفەرماوە تاته"[3]
گیــــــــــان
مامۆستاکەم پێم دەڵـــێ دەرسی چۆنیەتی ژیــــــــــــــــــــان
ئەگەر چەشنی پشیلــــــــه نەوەستی
بۆ مل هـــــــــــــــوڕان
سەگان حەپه حەپیانــــــه لوورە لووریانه گوورگــــــــــــــان
ئەبێ دایم ئازا بـــــــــــــی چەشنی پاڵنگ و شێـــــــــــــــران
تێبینی: دەرسی "کته
و تووته" دەسپێکی کتێبی فارسی هەوەڵی سەرەتاییه. له ناوچەی هەورامان هەندێ
کەس به بینینی ئەم لاپەڕەیه مناڵەکانیان نەئەناردە قوتابخانه، وایاندەزانی،
مناڵەکەیان فێری دەرسی کته و تووتە دەبێ له بریتی قورئان و ئایین. یان هەندێ کەس وەک
دەیانکووت: "دەرسی شەیتانی".