زمان وه‌نه‌بێت هه‌ر به‌ته‌نها هۆیه‌کی له‌یه‌ک گه‌یشتن بێ، به‌ڵکو بۆ بواره سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه، زمان ناسنامه‌یه. خۆ نابێ نکولی له‌وه بکه‌ین که یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره دیار‌و زه‌قه‌کان که کوردی به کورد هێشتۆته‌وه زمانه‌که‌یه‌تی، بۆیه له به‌دیهێنانی داخوازیه سیاسیه‌کانیش ده‌بێ پرسی زمان له پێشه‌نگه‌وه بێ. گه‌ر قوڵتریش بنواڕین؛ په‌نا بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه ببه‌ین ئه‌وا دیسان زمان پێکهاته‌یه‌کی هه‌ره کارای پیناسهکه پێک ده‌هێنی و وه‌ک کۆڵه‌گه‌یه‌کی سه‌ره‌کی خۆی ده‌نوێنێ. سه‌باره‌ت به‌پرسی داکۆکیکردن له‌سه‌ر زمانی دایک به‌شێوه‌یه‌کی قانونیانه، سیاسه‌تمه‌دارانی کورد تائێستاکهمتهرخهم بوون.
ده‌ستووره‌کانی پێش‌و
ده‌ستوری یه‌که‌می عێڕاق ١٩٢٥به هه‌ر ١٢٣ ماددهکهیهوه نه‌ک ددانی به‌زمانی کوردی نه‌ناوه به‌ڵکو خۆی بواردوه له ناوهێنانی ئاخێوه‌ره‌کانی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی عێڕاق. به‌ڵکو له‌جیاتی ئه‌وه له مادده ١٧یدا هاتوه" عه‌ڕه‌بی زمانی فه‌رمییه مه‌گه‌ر قانونێکی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچێ" . هه‌رچه‌نده ده‌ستوره‌که دوجار هه‌موار کرا: یه‌که‌میان دوای سێ مانگان له‌هه‌مان ساڵ و دوههمیشیان له١٩٤٣، به‌ڵام هیچ کام له‌و دو هه‌موارکردنه قانونیانه مادده‌ی ناوبراویان نه‌گرته‌وه، یان مادده‌یه‌کیان له‌دوتوێی ده‌ستوردا زیاد نه‌کرد کهسهلمێنهری فه‌رمێتی زمانی کوردی بێ. هه‌رچه‌نده پێش هه‌موارکردنی دوهه‌م و له ١٩٣١ "قانونی زمانه ناوچه‌ییه‌کان" ده‌رچو، کهبهپێیهوه له‌چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراو ددانی به‌زمانی کوردی دادنا، به‌ڵام وه‌ک زمانێکی"سه‌ربه‌خۆ" سه‌یری نه‌کرا به‌ڵکو وه‌ک زمانێکی ناوچه‌یی. سه‌رنج لێره‌دا ئه‌وه‌یه که قانونی ناوبراو ئاماژه بۆ مادده‌ی ١٧ی ده‌ستور وه‌ک بنه‌مای ره‌وایه‌تی ناکا، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستور لهدوههمین هه‌موارکردنیدا رێی به‌و ئاقاره‌دا نه‌بردوه. راسته قانونی زمانه ناوچه‌ییه‌کان هێزی فهرمانبهردارێتی قانونی هه‌بووه به‌ڵام هه‌موارکردن، تاگۆڕین و لابردنیشی ئاسان بووه، ئه‌و هێزه‌ی نه‌بووه که مادده‌یه‌کی ده‌ستور هه‌یبووه.
له‌ده‌ستوری کاتی ١٩٥٨دا بێجگه له‌ماده‌ی راڤهههڵگری ٣ له‌هیچ مادده‌ی دیکه‌یدا باس کورد و زمانه‌که‌ی نه‌هاتوه. مادده‌ی سێهه‌میشی کهعهڕهب و کورد به هاوبه‌ش له‌نیشتمان داده‌نا، به‌ڵام به‌هۆی ناواخنی مادده‌ی پێشوی به‌وه‌ی "عێڕاق (وه‌ک گشت) به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب "هه‌رچی مافی نه‌ته‌وایه‌تی غه‌یره عه‌ره‌به‌کانه سڕیه‌وه. خۆ له‌ده‌ستوری ناوبراودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه به‌فه‌رمی بونی زمانی کوردی نه‌کراوه.
هه‌رچی ده‌ستوری ١٩٦٤یشه ئه‌وا له‌مادده ٣یدا هاتوه "ئیسلام دینی ده‌وڵه‌ته و رێسای سه‌ره‌کی دهستورهکهیهتی و زمانی عه‌ڕه‌بیش زمانی فهرمیهکهیهتی" به‌م مادده‌یه رێگه له‌ناسینی زمانی کوردی گرتوه، هه‌رچه‌نده بۆره ئاماژهپێکرنێکی سه‌رپێیش له‌مادده‌ی ١٩ هه‌بوه که "ده‌ستور دان به‌مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کوردان له بۆته‌ی گه‌لی عێڕاق له یهکێیتهکی نیشتمانیانه‌ی براتیانه داده‌نێ".
ده‌ستوری کاتی ١٩٦٨یش به‌هه‌مان داڕشتن له‌مادده چواریدا باس لهفهرمیبونی زمانی عه‌ڕه‌بی به‌ته‌نها ده‌کا.
ده‌ستوری ساڵی حه‌فتاش هه‌مان ده‌ستوره‌که‌ی ساڵی 68ه به‌ڵام به‌هه‌موار کردنه‌وه. لهودهستورهدا رێگه به‌زمانی کوردی له‌ناوچه‌کانی حوکمی زاتی دراوه. حوکمی زاتیش بۆ ئه‌وشوێنانه بوه که‌زۆرینه‌ی کوردن. به‌ڵام رژێم له‌ڕێگه‌ی سیستمی بهعهڕهبکردن زۆر شوێنی کوردستانی بهعهڕهب کردن، وله حوکمهزاتیهکهو ئازادی زمانیشی بێ به‌ری کردن.
ئایا زمانی کوردیی پێویست نییه؟
کاتێک قانونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێڕاق بۆقۆناخی گواستنه‌وه‌ش داڕێژرا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ستورو قانونه‌کانی پێشخۆی جیاوازی و گۆڕانکاری به‌رچاوی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. ده‌ستوری هه‌میشه‌یش هه‌مان مادده‌ی نۆهه‌می قانونی ناوبرای له‌دوتوێی ده‌قی خۆیدا داڕشتۆته‌وه. لێ ئه‌مجاره‌یان ژماره چواری لهریزبهندیکردنی مادده‌کانی وه‌رگرتوه بهلێزیادکردنی دوبڕگهی تایبه‌تمه‌ند به‌زمانی تورکمانی و سریانی و زمانه ناوچه‌ییه‌کانی دیکه.
دێڕی یه‌که‌می مادده‌ی چواره‌م کهڕێسایهکی گشتیه زۆر قانونیانه داڕێژراوه که ده‌ڵێ" اللغه العربیه واللغه الکوردیه هما اللغتان الرسمیتان للعراق" به‌ڵام له‌بڕگه‌ی دواتردا که سیفه‌ته فه‌رمییه‌که‌شی ده‌کاته‌وه، ئه‌و تێبینییه له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێ که‌زمانی کوردی هاوشانێتی فه‌رمی بونی له‌هه‌مبه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بیدا له‌ده‌ست ده‌دا، یان هه‌رهیچ نه‌بێ بازنه‌که‌ی ته‌سک ببێته‌وه. رسته‌ی سه‌رو به‌ڕه‌هایی هاتوه، خۆشی خۆی شیده‌کرده‌وه، چونکه فهرمیتی بوون هه‌مو بواره‌کانی ژیانی دانیشتوانی عێڕاقی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام کاتێک هه‌ر خودی مادده‌که دێت و خوردی ده‌کاته‌وه له خاڵی دوهه‌می بڕگه‌ی دوههمیدا به‌وه‌ی زمانی فه‌رمی ده‌زگا فه‌رمیه‌کان هه‌رکامێک له دوزمانهکانه "بأی من اللغتین". لێره‌دا داڕشتنه‌که ئه‌و فهرمانبهردارێتییه زه‌قه نادات به‌ده‌سته‌وه له‌وه‌ی که بگوترابا به‌هه‌ردو زمانه‌کان ده‌بێ. ئه‌و بوارانه‌ی که خاڵه‌که باسی ده‌کا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌پێی رێژه‌ی ئه‌ندامانی که عه‌ڕه‌بن و به کرداریش هه‌روا بوه زمانی عاڕه‌بی به‌کار هاتوه. چونکه به‌پێی خاڵه‌که هه‌ریه‌کێ له زمانه‌کان ده‌ربه‌ستی ره‌وایه‌تی ده‌ستوریانه وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام گه‌ر هاتباو هه‌ردو زمانه‌که‌ی ئیلزام کردبا ئه‌وا کاره‌که‌که به‌جۆرێکی دیکه ده‌که‌وته‌وه. تێبینییه‌کی دیکه ئه‌وه‌یه که بڕگه‌که راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ناکرێ چونکه ده‌بێ قانونێک ده‌ربچێ و ئه‌و بوارانه‌ی بڕگه‌که بۆی داناوه له‌خۆیه‌وه بگرێ. ئایا ئه‌و قانونه که‌ی ده‌رده‌چێ؟
زمانی کوردی ته‌نیا له کوردستان فه‌رمییه
خاڵی جیمی بڕگه‌ی دو ددان به‌هه‌مو به‌ڵگه‌نامه‌کان داده‌نێ که به‌هه‌ردو زمانه‌که نوسرابن. به‌ڵام هه‌رخۆی چ له قانونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی پیشوو چ ئێستا دۆکیومهنته قانونیه‌کان هه‌ر به‌زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌رچون، دانه‌ی ره‌سه‌ن و ئۆرژینال هه‌ر به‌و زمانه چاپکراون و به‌هه‌ند هه‌ڵگیراون. دواتر خه‌ڵکی دیکه به‌ناڕه‌سمی کاری وه‌رگێڕانیان راپه‌ڕاندوه. ئاشکراشه وه‌رگێڕان زۆر جیاوازه له دانه‌ی ره‌سه‌ن (ئۆرژینال). گه‌ر هه‌ر گرفتێک له‌سه‌ر رهوسهنێتی ئه‌و ده‌ستوره بێته پێش ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ داڕێژراوه عهڕهبیهکه ده‌بردرێ، له‌کاتێکدا ده‌قی مادده‌که شتێکی دیکه ده‌ڵێ.
له‌و بواره‌دا ده‌کرێ نمونه به یه‌کێتی ئاوڕوپا بهێنینه‌وه که پێش فراوان بونه‌که هه‌ر دوازده زمانه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام زمانی فه‌رمی و ئۆرژینال بون. زمانی فینله‌ندی که ده‌وروبه‌ری 4 ملیۆن که‌س قسه‌ی پێ ده‌که‌ن هاوشانی زمانی ئینگلیزی بو. نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی وه‌ک زمانی دایکیان ده‌زانن به‌ڵام هه‌ر به‌زمانی زگماکیان قسه ده‌که‌ن. ئاوڕوپایهک که‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تێدا نییه ئاوا ده‌ست به‌زمانه‌کانی ده‌گرێ به‌ڵام لای ئێمه، کهزمانمان ناسنامه‌مانه ئاوا سه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌کرێ.
خاڵی (د) و(ه) دیسان به ئاڵۆزاوی و ته‌مومژاوی واژه‌ی فه‌رمیبوون شی ده‌که‌نه‌وه. چونکه له‌یه‌که‌میاندا "الظوابط التربویه " ده‌کاته مه‌رجی کردنه‌وه‌ی فیرگه‌کان به هه‌ردو زمانه‌کان له‌هی دوههمیشدا "ایه مجالات اخرى یحتمها مبدأ المساواه" ده‌کاته پێوه‌ر. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه کامه بنه‌مای یه‌کسانی؟ باشه بۆ مادده‌که به‌شێوه‌یه‌ک دانه‌ڕێژرا، بڵێ ئه‌و باره‌ی ئێستا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌پاره‌و پول وپاسپۆرتهکان به‌پێی فهرمیبونی هه‌ردو زمانه‌کان بگۆڕدرێ. ئایا ئه‌و بنه‌مای یهکسانێتیه واده‌کا که رویه‌کی پاره و پوله‌کان ببێته کوردی؟ یان هه‌ر به‌گوێره‌ی عورفی باوی زمانی سه‌رده‌ست ده‌ڕوا؟
بڕگه‌ی سێهه‌می مادده‌که ئه‌وه‌نده نه‌شازه که له‌بنه‌ڕه‌تدا زیاده "تستعمل المؤسسات والاجهزه الاتحادیه فی اقلیم کوردستان اللغتین" چونکه گه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه بێ ئه‌وا که سیفه‌تی فهرمانبهردارێتی هه‌یه باقی سنوری عێڕاق ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی به‌کار ده‌هێنێ، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێ له کوردستان هه‌ردو زمانه‌که هاوشان بن. ئه‌و دهقاودهقییهی بڕگه‌که، بڕگه‌ی یه‌که‌م ده‌سڕێته‌وه. که‌واته ئه‌و فه‌رمی بونه سنوری له‌گه‌ڵ سنوری هه‌رێمی کوردستاندایه. سنوری هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی مادده‌ی 140 بێ تا کۆتایی ساڵی 2007 ده‌خایه‌نێ. که‌واته به گوێره‌ی جێبه‌جێکردنێکی ده‌قاوده‌قی بڕگه‌که بێ زمانی کوردی له به‌شه کوردستانه دابڕاوهکهدا به‌که‌رکوکیشه‌وه به‌ره‌سمی به‌کار ناهێنرێ.
مایه‌ی تێڕامانه که دادگای تاوانه‌کانی ئه‌نفال به‌گوێره‌ی بریاری ژماره 10 ی ساڵی 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێڕاق به‌ناوی قانونی دادگای تاوانی عێڕاقی باڵاوه ده‌رچوه، پرسی زمانی به‌ئاراسته‌یه‌کی جیاواز له‌گیانی ده‌ستور چاره‌سه‌ر کردوه. قانونی دادگا له‌دوتوێی هه‌ر 40 ماددهکهیدا به‌لای ناوه‌ڕۆکی مادده‌ی چواری ده‌ستوردا ناچێ، به‌ڵکو به‌زه‌قی له مادده 32ی‌دا هاتوه: تکون الغه العربیه هى اللغه الرسمیه فى المحکمه'. لێره‌دا ده‌کرێ ئه‌و پرسه بکرێ؛ تاچه‌ند ئه‌و مادده‌یه و کارپێکردنه‌کانی ره‌وایه؟ تاچه‌ند دهستوریانهیه؟
گه‌ر بێت و پرسی زمان وه‌ک بابه‌تێکی ناسنامه‌یی لێک نه‌درێته‌وه، به‌وه‌ی بگوترێ زمان ته‌نها ئامرازێکی ئاخاوتن و له‌یه‌ک تێگه‌یشتنه، بۆیه ئه‌و بایه‌خه چارهنوسسازیهی نیه که خۆی له‌قه‌ره‌ی ناسانامهبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان گروپیکی کۆمه‌ڵایه‌تی بدا. بۆ بێ بنه‌ماکردنی ئه‌و گوته‌یه، ده‌ڵیین گه‌ربێت و هه‌ندێ جار به دابینبونی ده‌رفه‌تی ئازادی و دیموکراسی و په‌روه‌رده‌ی ته‌واو که‌له‌یه‌ک تتێگهیشتن له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو ئازاد و یه‌کسان و دیموکرات‌دا وابێ، به‌ڵام له‌زمانی قانون و دادگادا وانیه. هه‌ر ڕسته بگره ده‌سته‌واژه و وشه‌یه‌کی، ته‌نانه‌ت ئامرازیکی په‌یوه‌ندی زمان رۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌تێگه‌یشتن و راڤه‌کردنی ده‌قێکی قانونی یان بریارێکی دادگایی ده‌بێنێ. گرنگیه‌که‌شی زیاتر له‌وه‌دا یه که‌راسته‌وخۆ ژیانی تاکی پهیوهستیدار به فڵانه قانون و بڕیاری دادگایی له‌سه‌ر به‌نده.
ئه‌و قانونانه‌ی سه‌رو له حکومه‌تی فیدرالیه‌وه ده‌رچوون، به‌ڵام کاتێک چاو به قانونه‌کانی خودی هه‌رێمی کوردستانیشدا ده‌خشێنینه‌وه ده‌بینین پرسی زمان تاڕادده‌یه‌کی زۆر فه‌رامۆش کراوه، چونکه زۆر له قانونه‌کانی هه‌رێم به زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌رچون. له‌روی کردهییهشهوه دادگاکان تا ئێستا هه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بی به‌کار ده‌هێنن. ئه‌مه هه‌موی پرسی ته‌واو لیتێنهگهیشتن له بابه‌تی زمان وه‌ک ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و قه‌واره سیاسیه‌که‌ی دێنێته به‌ر باس.
ژێده‌ر:
نیقــاش- شه‌فیقی حاجی خدر – 7/11/2007 -