دوێنێ رۆژی خوێندکاری زانکۆ بوو له ئێران دا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه "هێزه ئینتزامیه‌کان"به هاوکاری بنکه‌ی په‌روه‌رده کردنی مامۆستای شاری ورمێ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ به‌ڕیوه بردین!! له‌م رێ‌و ره‌سمه شکۆداره‌دا سه‌ردار "که‌ره‌می" ده‌ستی کرد به لێک دانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئامریکا هه‌ر له کۆنه‌وه له‌و ده‌مانی که ئامریکا و شۆره‌وی وه‌ک دوو زل هێز نێره‌که‌رایه‌تیان ده‌کرد.... هێنای هێنای پێوه‌ندی دایه‌وه به شۆڕشی گه‌لانی ئێران و که‌نداوی کورد(که چه‌واشه‌یان کردوه به کنداوی فارس یان که‌نداوی عه‌ره‌ب) هه‌روه‌ها کێشه‌ی عیراق و ئه‌فغانستان و ... هتد .
دواتر ئامه‌ژه‌ی به‌وه دا ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو زل هیزی و سوپای ئه‌مریکی و دۆستانی؛ ئێمه‌ش چه‌نده توانا و هێزمان هه‌یه و ئێمه‌ش جیا له نێره‌که‌رایه‌تی، که‌ڵه‌گایه‌تیشمان زیاتره...
جیا له‌مانه‌ش له راست و چه‌په‌وه سه‌ربازه‌کانی ئیمامی زه‌مان له جه‌نابی "سه‌ردار" وێنه‌یان هه‌ڵده‌گرت وئه‌ویش خۆیی قۆز ده‌کرد و به لاچاو سه‌یری له‌پ تابه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌کرد...
به‌ڵام خۆزگا رۆژێک بۆم روون بوایه‌ته‌وه که رۆژی خویندکار چ پێوه‌ندیه‌کی بوو به "هێزه ئینتزامیه‌کان"وه!!
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه