Jul 19, 2018
Jul 9, 2018
Jun 27, 2018
عه‌شقه كهمێڵه (كورته چیرۆك)
«ته‌نزی چڵمن»
مووسالووته خۆی به ده‌رچووی كۆلیژی چڵمۆلۆژی به‌شی ته‌كنیكی كهمێڵۆك ئه‌زانی. هه‌ر له مناڵییه‌وه به‌هره‌ی یاری كردن به لووتی تێیدا به‌دی ده‌كرا، هه‌رچی گه‌وره‌تر ده‌بوو لووتیشی زیاتر ده‌بو به زوڕنا و ئه‌یتوانی به هه‌موو په‌نجه‌كانی به‌سته و گۆرانی پێ بڵێ. فێریش ببو كه چه‌ند ده‌نگێكیش هه‌ر به لووتی ده‌ربێنێ یه‌عنی به ته‌واو مانا و فوول فوول ببوه پڕۆفیسۆری لووتكرۆژی.
ژێر مێزه‌كه‌ی له قوتابخانه به‌رده‌وام چڵم و كهمێڵه ره‌قه‌ڵه‌ی كردبوو تێیدا. ته‌نانه‌ت مووی لووتیشی ئارام و قه‌راریان نه‌بوو له ده‌ستی و به‌رده‌وام ئه‌وانیشی ده‌سكه‌نه ده‌كرد.
هێنده‌شیان پێ وتبوو: كه‌م ده‌س بكه به لووتا، كهمێڵه ده‌رمه‌هێنه، ته‌له‌فون مه‌كه، زورنا لێ مه‌ده، ته‌واو تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببوو. هه‌ر بۆیه ته‌نیا شوێنێك كه به ئاسووده‌یی ئه‌یتوانی ناو لووله زۆپاكانی لووتی خاوێن بكاته‌وه، كاتی چوونه ئاوده‌ست بوو كه كه‌س هیچی پێ نه‌ئه‌وت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وێش زۆر تامی نه‌بوو بۆی له به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای وا بوو كه‌سێكی بیرمه‌نده و به‌رده‌وام به گه‌ڕان به ناو لووتیا داهێنانێ دائه‌هێنێ، ئه‌وه بوو حه‌زی ده‌كرد هه‌وا له لووله زۆپاكانی لووتییه‌وه هات و چۆ بكات ئاوی لووتی له ناو لووتیدا بگرسێنێت و ببێته سه‌هۆڵ. له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌ستی ده‌كرد به‌رهه‌مه‌كه‌ی داهێنانێكی پێوه‌یه. جا داهێنانه‌كانیشی عه‌نتیكه بوون.
یه‌كیان كه هه‌میشه باسی لێده‌كرد له ناو هاوڕێیانیدا، ئه‌وه بووه كه كاتێ هاتوه‌ته‌وه له سه‌ربازی و باوه‌شی كردوه به دایكییدا توانیویه‌تی ئه‌و هه‌موو هه‌ست و خۆشه‌ویستییه‌ی بخاته ناو پارچه كهمێڵهیهك و بیساوێ به كه‌ڵه‌كه به‌رده‌كه‌ی سه‌ر بانیجهكهیاندا، ئه‌ڵبه‌ت زیاتر ئه‌وه‌ی به هونه‌ر ده‌زانی كه گوایه كهمێڵهكهی جوان نهگرسابوو كه‌چی له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا توانییویه‌تی وه‌ك له‌زگه بیساوی به‌و تڕهكهڵهكهدا..

هه‌ر كاتێ دابنیشتایهت و چاوی ببڕیاته گوڵی قاڵییهكهیان و ده‌ستێكی بخستایه‌ته سه‌ر پشتییهكهیان، ئیتر دیار بوو شتێكی له بن سه‌ر دایه و هه‌ر كه ده‌رفه‌تی بۆ رێكهوتایه به‌ره‌به‌ره ده‌چووه ناو خانه‌كانی مێشكییه‌وه و پارچه بیرۆكه‌یه‌كی ده‌كرده سه‌هۆڵێكی خڕ و ده‌ریده‌هێنا و ئهیساوی به پشتی پشتییهكهیاندا. هه‌میشه‌ش داهێنانی ئه‌و چركه‌ساتانه ئه‌وه بوو كه وا به چ بیانوویه‌ك سویچی ماشینی باوكی ببات و ده‌ورێك لێدا و ژاكاویش ببینێ. به بیانووی ماشین شۆردن سه‌ره‌كیترین بیانوو بوو. چوونكا ژاكاویش به بیانووی ئاوهێنان ده‌به‌یه‌كی چوار لیتری ئه‌برد و هه‌ندێ یارمه‌تی ئه‌م حه‌زره‌تی لووته‌ی ئه‌دا. ژاكاو به‌رده‌وام چاوی له‌و لووت كۆڵینهی مووسا بوو، وایده‌زانی ئه‌مه گڕوتینی عه‌شقه كه ئاڵۆشی خستوه‌ته لووتیه‌وه. پێی وا بوو ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌م گڕوتینه بباته ناوجێگای نووستنیان، ده‌گاته لووتكه‌ی چێژ و خۆشه‌ویستی، هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌شی بیستبوو كه لووتی زل به‌هره‌یه‌كه كه خوا به هه‌موو پیاوێكی نادا و ئه‌وه‌ش دێته‌وه سه‌ر شانسی ژن كه لووت زلێك ببێ به تووشییه‌وه.
مووسالووته، هێنده‌ی ئه‌م ماشینه‌ی بردبوه سه‌ر رۆبار و كهفهساوی كرد بوو ره‌نگی له سه‌ر نه‌هێشتبوو.. به تایبه‌ت كه شان و باهۆ و هه‌ندێ قاچ و قولیشی ده‌رده‌خست وایئه‌زانی ژاكاو بیبینی دونیایان پێداوه. به ده‌م كاره‌وه هه‌ر كه ژاكاویی ئه‌بینی كه دێت بۆ ئاو، په‌ڕۆكه‌ی له سه‌ر به‌ردێ داده‌نا و خۆی ئهپهڕیه سه‌ر ماشینه‌كه. دڵی تووندتووند لێی ده‌دا، هه‌ندێ شپرزه ده‌بوو، جا ده‌ستی ئه‌كرد به ناو سه‌تڵه كهفهكهدا و داوای له ژاكاو ئه‌كرد پهڕۆیهكهی بداته‌وه ده‌ستی و ئه‌میش به ده‌ستی كهفاوییهوه ده‌سته سپی و نه‌رم و نۆڵ و خڕ و خۆڵه‌كه‌ی ژاكاوی ده‌گرت و هه‌ندێ كه‌فی پێیدا ده‌ساوی، ژاكاو هه‌ر چه‌نده زۆریشی پێ خۆش بوو ئه‌و چركه‌ساتانه و به‌رده‌وام پێستی له‌شی هه‌ڵده‌ستا و گرنجگرج ده‌بوو، به‌ڵام ده‌ستی ده‌كشانده‌وه. خۆی شادمان و به ده‌ماخ ده‌بوو هه‌ستی ده‌كرد كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه و ئه‌م سه‌ركه‌وتن و داهێنانه‌ی به ده‌رنجامی لووتكرۆژی و پسپۆڕیه‌كه‌ی له بواری كهمێڵه خڕكردنه‌وه ده‌زانی.
رۆژێك له رۆژان هه‌تا دره‌نگ وه‌ختان هه‌ر نهڕۆشتنهوه، ماڵی مووساكهمێڵه، هه‌ر چی‌یان كرد كه بزانن سه‌رلووتی بۆ كوێ ڕه‌ش كردوه و ماشینه‌كه‌ی چی به سه‌ر هێناوه، هیچیان مشت نه‌كه‌وت. به ناچاری خه‌ڵكی و خزم و كه‌س به چراقوه و چرالامپاوه كه‌وتنه ناو رێگاكان بزانن ئه‌یدۆزنه‌وه یان نا. شه‌و به‌ره‌و ئه‌نگووسته‌چاوی ده‌ڕۆیشت و ته‌نانه‌ت مانگیش خۆی كل كرد. بایه‌كی سارد ده‌هات، ئه‌و ئێواره‌یه له گه‌ل گه‌یشتنه‌وه‌ی به‌رغه‌ل و ساوا و جوانۆ بۆ ئامێزی دایكیان، ئاغای كهپۆیی هانی ژاكاوخانی دا كه بچن و دهورێكیش لێده‌ن، ژاكاویش چوونكا هه‌موو شه‌وێك تا به‌ره‌به‌یان له بیری ئه‌و دهسگووشینانهدا بوو، ئاخری دڵی یه‌كلا كرده‌وه و له گه‌ڵی رۆیشت. هه‌ر چه‌ند ئه‌یزانی ئه‌گه‌ر پێی بزانن كوشتنی مسۆگه‌ره.
به‌ڵام كاكی لووت كه ده‌رچووی كۆلیژی چڵمۆلۆژی بوو، ئه‌مجاره پێی نابوه قۆناغێك كه پێی دهكووت قۆناغی عه‌شق و بۆكڕووزكردن. ئه‌یویست پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك باوكی بكه‌وێته داوی كۆزێ خێزانه‌وه تۆزێك رایبورێ. هه‌ر چی شێعری عاشقانه بوو له به‌ری بوو هه‌ر چی گۆرانی عه‌شقی بوو له به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یوته‌وه.
ئه‌و ئێواره‌یه ژاكاوی برده سه‌ر هه‌وارێك كه حیله‌ی ئه‌سپه جوان و چاو قهشپهقهشپهكانی كۆڵبه‌رانیش له‌و لایانه‌وه وه‌ها زێڵ و بهمێكیان پێك هێنابوو كه سرووشتیان هێنابوه له‌ره. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ كه تا هێنانی ژاكاو بۆ سه‌ر ئه‌م ژوانه تووره‌كه‌یه‌ك كهمێڵهی هه‌ڵوه‌راند بوو.
دهسكووشین خۆی گواسته‌وه بۆ ماچی كوڵم و لێو به‌ڵام ژاكاو خێرا خۆی كشانده‌وه. مووسا په‌نای برده‌وه به‌ر لووتی كه بتوانێ به ده‌رهێنانی پارچه بیرۆكه‌یه‌كی گرساو له كونه لووتیه‌وه بیرێكی وه‌ها بدۆزێته‌وه كه دڵی ژاكاوی پێ گه‌رم بكاته‌وه. به‌ڵام هه‌رچی گه‌ڕا به ناو لووتیا هیچی مشت نه‌كه‌وت، ناچار په‌نای برده به‌ر مانگ و وتی ئه‌زانی چه‌ن له مانگ ئه‌چی، ئه‌زانی لێوه‌كانت وه‌ك په‌ڕه‌ی گوڵ ناسك و نازدارن، به‌ره‌به‌ره ژاكاو خه‌ریك بوو شل ده‌بوو ماچ كه هیچ به‌ڵكوو خۆی بخزێنێته باوشیشی، به‌لام گوێیان له ده‌نگی كه‌سێك بوو كه به ده‌نگی به‌رز له كۆڵبه‌رانی ده‌پرسی ئه‌رێ ماشێنێكتان نه‌بینیوه كوڕ و كچێكی جه‌وانی تێیدا بن. به جارێ دڵیان داته‌پی، ویشوومه رووی تێكردبوون و خۆیان ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوون كه كات دره‌نگه و ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌ڵبه‌ت ژاكاو چه‌ند جار به دڵه‌ڕاوكێوه وتبووی با بڕۆینه‌وه، به‌ڵام حه‌زره‌تی لووت بۆ مه‌گه‌ر مه‌جالی ئه‌دا.

به په‌له‌په‌ل ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه. سوار ماشێن بوون، شوێنه‌كه‌یان هه‌وراز بوو و تاریكایی بوو و زۆریش ترسابوون، هه‌ر كه سوكانی سووڕاند بهردێیك له ژێر تایه‌ی پێشه‌وه‌ی ماشینه‌كه ده‌رچوو و به جاری چهقڵێكی رۆیشت به حه‌وادا. به ناچار ستۆپی كرد و وه‌ستا و ئاده‌ی گریانی ژاكاو به كوڵ.. زاتیشیان نه‌بوو دابه‌زن نه‌كا ماشین بكه‌وێته خوار. به ناچاری له جامی ماشینهكهوه ده‌ستیان كرد به هات و هاوار تا پێیان زانیین و هاتن به هانایانه‌وه. باوكی ژاكاو له دووره‌وه سمێڵی ده‌كرۆشت بۆی به‌ڵام خۆ ده‌ستی پێی نه‌ده‌گه‌یشت تا كوو بیرازێكی پوختی بكات. خه‌ڵكی به گوریس ماشینیان كێشایه‌وه دواوه. باوكی ژاكاو و باوكی مووسا هێنده تووڕه بوون نه‌یانده‌زانی چی بكه‌ن له خۆیان و ناو ئه‌و ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه‌دا چی بكه‌ن له هه‌رزه‌كاره‌كانیان. هه‌ر بۆیه بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. مامۆستای مزگه‌وت زمانی بێده‌نگی شكاند و وتی: ئێستا كه به هیمه‌تی خه‌ڵك و پشتیوانی خوای گه‌وره له‌م كاره‌ساته رزگارمان بوه جێگای شوكری هه‌یه و باشتره ئه‌م كوڕ و كچه‌ش بنێرینه ماڵی به‌ختی خۆیان و با بۆ خۆیان ژیانێكی هاوبه‌ش پێك بێنن. پرسیان به باوكی ژاكاو كرد به‌ڵام ناقی به‌سرا بوو، هیچی بۆ نه‌ئه‌وترا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت با جارێ دوای خه‌ین. خه‌ڵكی ئه‌یانزانی كه‌تنێ به سه‌ر كچه‌كه‌ی دێنێ، هه‌ر بۆیه زیاتر روویان لێنا و ئه‌ویش رازی بوو. كه‌چی باوكی مووسا هه‌ر بۆی گرینگ نه‌بوو! له‌و شه‌وه تاریكه‌دا به‌س سه‌یری ژێر ماشینه‌كه‌ی ئه‌كرد بزانێ چی به سه‌رهاتوه، به‌س ئه‌وه‌نده‌ی وت: مامۆستا گیان دوور بێ له رووی جه‌نابت و حاشا حازری له رووی جه‌ماعه‌تا، با بڕوات بۆ خۆی ژن بێنێ ملی بشكێنێ، خوا له منی بسێنێ، من كه فلسم نییه بۆی خه‌رج كه‌م.
هاتنه‌وه بۆ ئاوایی حه‌زره‌تی لووت ئه‌مجاره زیاتر له جاران پێویستی به لووتی بوو تا كوو پینه‌ی گووكارییه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام باوكی ته‌ڵاقی لێخستبوو وتبووی ببینم جارێكتر ته‌نانه‌ت هه‌ر له دووریشه‌وه بتبینم ده‌ست بۆ لووتت ببه‌ی ئه‌مه ته‌ڵاقی بێت لووتت ده‌بڕم. هه‌میشه‌ش چه‌قۆیه‌كی سێ ئه‌ڵماسیشی له گیرفاندا بوو، بۆ گۆشت توێكردنهوه ئه‌وه چه‌قۆیان بوو تا ئه‌گه‌یشت به نینۆك كردنی ده‌ست و لاقی خۆی. ئه‌وا ئه‌مجاره ئه‌ركی كهپۆبڕینیش كه‌وتبوه ئه‌ستۆی.

جه‌نابی حه‌زره‌تی لووت هه‌میشه ئاواتێكی هه‌بوو ئه‌مجاره ئیتر ئاواته‌كه‌ی ببوه خه‌ون بۆی. به‌رده‌وام ئه‌یووت خۆزگا ئینسانه‌كان هێنده ئاستی رۆشنبیری و یارمه‌تی دانیان بگه‌یشتایه‌ته ئه‌و راده‌یه كه ئه‌گه‌ر چڵمێكیان به ده‌سته‌وه بوو و خۆیان دوور بوون له دیوار، ئه‌وان بتوانن ده‌س به ده‌س بیساون به دیواره‌كه‌دا بۆی.
ئێستا به ناچاری زیاتر نزیك به دیوار دائه‌نیشت و زیاتر پاڵی ئه‌دا به دیواره‌وه تا كوو بتوانێ هه‌ر كاتێ كهمێڵهی ده‌رهێنا خێرا بیساوێ پێیدا. ئه‌گه‌ر له دیواریش دوور بوایه‌ت مشتی نیوه قونجاو ئه‌كرد و رایده‌گرت تا ئه‌گه‌یشته لای دیوارێك.
باوكی ژاكاو به هه‌زار داوا و به یه‌ك پله خاتر و خۆتر گرتن به بیرازكردنی سه‌ر و گوێلاكی ژاكاو وازی هێنا. كه‌چی ئه‌مجاره زۆر به په‌له بوو كه بێنه داوای كچه‌كه‌ی، چوونكا خۆی دوو ساڵ بوو حه‌زی له پووری حه‌زره‌تی لووتی زاوای ده‌كرد كه بێوه‌ژن بوو و هه‌ر به ئاواته‌وه بوو ده‌ستی پێی بگات، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی بوو له خشته‌ی به‌رێت، به‌ڵام ئه‌م خوازبێنی و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی به هه‌لێك ده‌زانی كه ئه‌یتوانی بیقۆزێته‌وه و ئه‌سپی خۆی تاو بدات.

ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌مێك ساڵه گه‌ردی لێنیشتبوو تا كوو له‌م رۆژانه‌دا حه‌زره‌تی لووت به بیرۆكه‌ی كهمێڵهدۆزی شومارهمی چنگ كه‌وت و ئیتر دانیشتیین بۆ قسه و بۆ ده‌مه‌ته‌قێ و تۆزی بیره‌وه‌رییه‌كانمان ته‌كاند. دوو منداڵی پێ بوو كه جه‌نابی ژاكاوخان به یه‌ك زك بوونیه‌تی. وتم ئه‌ی خهبهرات لووتهكهت؟ وتی: ده‌ستت ماچ ئه‌كا! ئه‌وه‌تا ئه‌یبینی چه‌ن به ده‌ماخه. قه‌د ترشاوی به خۆیه‌وه نابینی، قه‌دیش ناچێته سه‌ر داری به‌رز كه پێم بڵین لووت به‌رز، پێویستیشم به نه‌شته‌رگه‌ریی و قنج و قیت كردنه‌وه‌ش نییه. هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێن: حه‌زره‌تی لووت، كه‌پۆ شیرین ئه‌ویش هی ئه‌وه‌یه كه من زۆر بیر ده‌كه‌مه‌وه بۆیه پێویستم پێی هه‌یه جا ئه‌ویش با هه‌ر بیڵێن.
وتم تۆ ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته خارجییانه بواییت ئه‌بوایه فه‌یله‌سووف بواییت. ئه‌وه‌تا له‌م وڵاتانه‌دا خه‌ڵكی چڵم ئه‌سڕن به كه‌یفی خۆیان و په‌كیان به كه‌س نه‌كه‌وتوه و كاتێ چڵمیان بێ هیچ نایشارنه‌وه له سه‌ر نانخواردنیش بن وه‌ها فوو ئه‌كه‌ن به لووله زۆپاكهیاندا ئه‌ڵێی ده‌سڕێژ ئه‌كه‌ن به ناو پووتا.
ژاكاو له‌و لاوه هاواری به‌رز بویه‌وه وتی: كوره ئه‌مه‌ی نه‌زانیوه هه‌موو به‌یانییه‌ك مشتێ كهمێڵه له پشت پشتییهكان كۆ ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌مه‌ش بزانێ تازه ده‌سماڵ و كلینیكسیش كه تا فێرم كرد قیر وتی چه‌ق، ئه‌نێته لاوه.
هه‌ر له پێش چاوی من كه‌وت به لادا و ده‌ستی خسته لووتی و لێم پرسی ئێستا له بیری چییدای: وتی ئه‌مه‌وێ ئه‌و گۆرانییه بڵێم بۆ عه‌شقه‌كه‌م، بۆ ژاكاوه‌كه‌م كه ئه‌ڵێ:
سه‌ر خه سه‌ر باڵم خه‌وت لێكهوێ
قه‌زای چاوی تۆ با له من كه‌وێ
من خۆم ئه‌زانم چه‌ن تۆم خۆشئه‌وێ
تۆ له ناو دڵمای چۆن دڵ بسره‌وێ
منیش ده‌لاقه‌ی گفت و لفتهكهم به ئه‌سپایی پێوه‌دا لێیان و هاتمه‌وه بۆ لای كۆمێنته‌كانتان.
.................
تێبینی:
١) به بێ قیزوبێز بیخوێننه‌وه، له به‌ر خۆتان ئه‌ڵێم ئه‌گینا.. .
٢)مافی نه‌قاشیی و نووسراوه‌كه پارێزراوه بۆ خۆم و خه‌ڵكی ئاوایی قه‌شمه‌رئاوا.

Jun 21, 2018
زۆڵه كورد
ئه‌مڕۆژانه وشه‌ی زۆڵه كورد زۆر ده‌بیسین.
زۆڵه كورد پێك هاتوه له دوو وشه‌ی زۆڵ و كورد.
كه‌م تا كورتێ كورد ئه‌ناسن هه‌ر بۆیه چه‌ق ئه‌به‌ستم له سه‌ر زۆڵ.. كاتێ دایك و باوكی منداڵی به بێ ئه‌وه‌ی پرسێكیان به مه‌لا كرد بێ و به بێ و ره‌زامه‌ندی گه‌وره‌كانیان هه‌ستی خۆیان جووڵاند بێ و مناڵێكیان ههڵجووقاند بێ، له‌و چركه ساته‌وه منداڵه‌كه‌یان ناوی زۆڵه..! ببێ به بلیمه‌ت و كهشكهشانیش كه‌شف بكات و سووڕی گه‌ردوون بدات و ده‌یان داهێنانی ببێ به‌و وشه‌یه ده‌یكه‌نه‌وه به قاپووڕهكهی خۆیدا و وه‌ك كیسه‌ڵ هه‌ر ملی ده‌رهێنا خێرا ملكه‌چی ئه‌كه‌ن.. هه‌مووی ئه‌مانه له به‌ر ئه‌وه‌یه كه دایك و باوكی هاوسه‌رگیری شه‌رعیان نه‌كردوه و واته مه‌لا نه‌كه‌وتوه‌ته به‌ینیانه‌وه كه داوای ره‌زامه‌ندی له دایك و له باوك بكات كه هه‌ستیان بجووڵێنن، مه‌لا كه هه‌ستی دایك و باوكی له قاو دا، مناڵ له زۆڵی ده‌رده‌چێ و ئه‌بێ به حه‌ڵاڵزاده و شێره كوڕ و كچی به ئه‌مه‌گ و ده‌یان ئاوه‌ڵناوی جوانی بۆ ئه‌تاشن. (جا بزانن مه‌لا چه‌ن مهیمه!)
وشه‌ی زۆڵ هێنده ئاسایی بوه‌ته‌وه بۆ كورد كه ساف و لووس و بریقه‌دار بوه‌ته به‌شێك له كلتوورمان و جوان جوان ئهیساوین به یه‌كترا به‌س بۆ تڕ‌ۆ كردنی یه‌كتر.
نموونه‌یشمان زۆره:
*منداڵێ كه فره‌زان بێ پێی ئه‌ڵێن: ئهك كه زۆڵه
*دایك جنێو بدات به مناڵی پێی ده‌ڵێ: توخمه زۆڵ
*كوردێك كه نانی له گه‌ل كه‌ره‌ی جه‌ماعه‌تێك چه‌ور بكات و ئه‌مان بیر و بۆچوونی ئه‌و تاقمه‌یان به دڵ نه‌بێ، پێی ده‌ڵێن زۆڵه كورد.
*به كوردێك كه به‌رگی جاشیه‌تی له به‌ر كرد بێ، هه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشتر پێیان ئه‌وتن "پێشمه‌رگه موسڵمان"، ئه‌مانه راده‌ی زۆڵایهتییهكهیان شه‌ش ئامپێڕه.
*كوردێك كه بیری تۆڵه‌ی نه‌بێ، ئه‌ویش به هه‌مان چه‌شن. هه‌ر وه‌ك له شێعرێك دا هاتوه:
هه‌ر كه‌سێ نه‌یبێ بیری تۆڵه/
له دایكی خۆی نییه و زۆڵه
*منداڵێكیش كه تووڕ دراوه و دایك و باوكی بۆ هه‌میشه نادیاره و هیچ گوناهێكی نییه له هاتن بۆ ناو ئه‌م كارهساتخانهیه، ئه‌و هه‌ر ده‌بڵ زۆڵه و سهرچاوكه و بناغه‌ی هه‌م وشه‌كه و هه‌م كلتووری شیرینی یه‌كتر تڕ‌ۆ كردنمانه!
بِأَیِّ ذَنبٍ؟؟

May 5, 2018
له به سه‌رهاته‌كانی قانێع
«كتێبی چێشتی مجێوری هه‌ژار موكریانی»
May 1, 2018
به‌شێك له شێعری زام پێوان
...
تاران په‌چه‌ی به دره‌خت گرته‌وه
عه‌بای دا به سه‌ر ئاوا‌و
جبه‌ی كرده به‌ر جاده
عه‌مامه‌ی كرده سه‌ر باخچه
به زۆر ریشی به گۆرانی هێشته‌وه
كراسی عاشوورای كرده به‌ر شێعر‌و
مۆسیقای بێوه‌ژن كرد‌و
ژیانی كرد به پرسه!
تاران به ده‌م كه‌سه‌وه پێناكه‌نێ
به ده‌م مه‌رگه‌وه نه‌بێ
ئه‌و خۆشی له هیچ نابینێ
له مه‌رگ نه‌بێ
ژنی ئه‌و، كوڕی ئه‌و، كچی ئه‌و
هه‌موویان ناویان مه‌رگه
ئه‌وه‌ی له‌وێ له دایك نابێ، ژیانه.. .
شێركۆ بێكه‌س
له دیوانی هه‌ست و نه‌ست
فستیوالی گه‌لاوێژ، سلێمانی/2011 |
عه‌بای دا به سه‌ر ئاوا‌و
جبه‌ی كرده به‌ر جاده
عه‌مامه‌ی كرده سه‌ر باخچه
به زۆر ریشی به گۆرانی هێشته‌وه
كراسی عاشوورای كرده به‌ر شێعر‌و
مۆسیقای بێوه‌ژن كرد‌و
ژیانی كرد به پرسه!
تاران به ده‌م كه‌سه‌وه پێناكه‌نێ
به ده‌م مه‌رگه‌وه نه‌بێ
ئه‌و خۆشی له هیچ نابینێ
له مه‌رگ نه‌بێ
ژنی ئه‌و، كوڕی ئه‌و، كچی ئه‌و
هه‌موویان ناویان مه‌رگه
ئه‌وه‌ی له‌وێ له دایك نابێ، ژیانه.. .
شێركۆ بێكه‌س
له دیوانی هه‌ست و نه‌ست
Apr 8, 2018
كتێبی ده‌نگی گێله پیاو
به هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆره‌وه توانییم كتێبی «گێله پیاو» به شێوه‌ی ده‌نگ تۆمار بكه‌م. ئه‌م كتێبه شاباڵی ته‌نز به سه‌ریدا كێشراوه.
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده
خوێندنه‌وه و ئاماده كردن: عه‌دنان هونه‌روه‌ر
ئه‌م هه‌وڵانه بۆ به مودێڕنیزه كردن و گونجاندنی خوێنه‌ری كورد له گه‌ل ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م، پێویستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره و بۆ نابینایان خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه. هیوادارم به‌م هه‌وڵه‌م توانیبێتم خزمه‌تێكم كرد بێ به ئه‌رشیڤی كتێبخانه‌ی كوردی. تكایه له لایه‌ن خۆتانه‌وه بیناسێنن به هاوڕێیانتان به‌ڵكوو كتێب ببێته به‌شی دانه‌بڕاوی ژیانمان..
ئه‌م تۆماركراوه پێك هاتوه له حه‌وت به‌ش، بۆ گوێگرتن له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه كرته بكه‌ن.
Mar 30, 2018
عه‌فرین ( Afrin# )
ئه‌ردووغان به پیره‌و كردنی سیاسه‌تی پوپولیستی و به پشت به‌ستن به ئایه‌ته‌كانی قورئان و له‌و ناوه‌دا به ناوی جێ به جێ كردنی حوكمی سووره‌تی (الفتح) هێرشی كرده سه‌ر رۆژاوای كوردستان و شاری عه‌فرین.
ئه‌وه بوو كه پێش نه‌ورۆزی ٢٠١٨ شاری كوردنشینی عه‌فرین دوای ماوه‌یه‌كی زۆر خۆراگری له به‌رانبه‌ر رژیمی داگیركه‌ری توركیا، بوو به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زل هێز و بێده‌نگی مافی مرۆڤی دیكۆری(!) و هه‌روه‌ها لێك ترازانی كوردی پهراكهنده.. نه هاشتگ و گه‌رده‌لوولی تویته‌ری فریامان كه‌وت، نه هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان له ئوروپا بۆ پشتیوانی لێكردنی و نه ده‌ربڕینی نیگه‌رانی هه‌ندێ له كاربه‌ده‌سته ڕزیوو و له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه‌كانی ولاتانی ده‌سه‌ڵاتدار.
له ئاكامدا به هه‌زاران كه‌س له ژن و منداڵ ئاواره بوون و كوژران. ده‌یان خانووبه‌ره و دوكان له لایه‌ن هێزه‌كانی توركه‌وه تاڵانكران و ته‌نانه‌ت ره‌حمیان به په‌یكه‌ره‌كانیش نه‌كرد و به رق به كینه‌وه په‌یكه‌ره‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ریان شكاند و گوله بارانیان كرد.
له‌م هێرش كردنانهدا وڵاتی رووسیا به ته‌واوه‌تی پشت و په‌نای توركیا بوو، هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی بڵێم كه یه‌كه‌م دوژمنی كورد ده‌سه‌ڵاتی رووسه‌كانه دوای توركه‌كان.
Feb 15, 2018
ژیاننامه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان \ Abdullah Öcalan
پوخته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی «عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان» سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (P.K.K).
ئه‌م راپۆرته ساڵی ٢٠١٨ ته‌له‌فزیونی (NRT) بڵاوی كرده‌وه، لێره‌دا وه‌ك ئه‌رشیڤ تۆماری ده‌كه‌م.
به هیوای ئازاد بوونی ئۆجه‌لان له به‌ندی ئه‌ساره‌تی رژیمی تووركیا.
ئه‌م راپۆرته ساڵی ٢٠١٨ ته‌له‌فزیونی (NRT) بڵاوی كرده‌وه، لێره‌دا وه‌ك ئه‌رشیڤ تۆماری ده‌كه‌م.
به هیوای ئازاد بوونی ئۆجه‌لان له به‌ندی ئه‌ساره‌تی رژیمی تووركیا.
Subscribe to:
Posts (Atom)