بۆنه‌کان ، به تایبه‌ت بۆنه‌ی هه‌شتی مارس ؛ رۆژی جیهانی ژنان هه‌لێکه بۆ قۆزتنه‌وه و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی و مافه‌کانی ئافره‌تان له‌م سه‌رده‌مه دا ..که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵێ 1908 به مان گرتنی ئافره‌تانی کارگای چنینی شاری نیویورک ده‌ستی پێ‌کرد . دوا به دوای ئه‌م مانگرتنه له ساڵی 1910 به‌دواوه‌وه ئه‌م رۆژه به ناوی رۆژی جیهانی ژنان ناو زهد کرا .
ئێستا له ته‌واوی جیهان دا هه‌وڵ ده‌درێ بۆ سڕینه‌وه‌ی مافه زاڵه‌کانی پیاو سالاری که به ناوی دینه‌وه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا (ژنان) به کاری ده‌هێنن ..
له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له عێراق به گشتی و له کوردوستان به تایبه‌تی ، سه‌ره‌ڕای ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی زۆر ، به ته‌واوی هه‌وڵێکی چڕ و پڕ هاته ئاراوه بۆ ساز کردنی وڵاتێکی دیموکراتیک و شارستانیانه ... که‌چی رۆژ له دوای رۆژ خه‌ڵکی هه‌ستیان به بۆشاییه‌ک ده‌کرد و به‌رده‌وام خۆزگه‌یان ده‌خوارد بۆ گه‌ڕانه‌وی بار و دۆخی به‌عس و جه‌نابی سه‌دام حوسین !!!
کلتووری به‌عسی به ده‌یان ساڵ خه‌ڵکی چه‌وسانده‌وه و ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ش له ناو خوێنی خه‌ڵک دا ریشه‌ی داکووتا و ئێستا به ته‌واوی خه‌ڵکی جیا له‌وه‌ی خۆیان حه‌ز له دیکتاتۆریه‌ت ده‌که‌ن ؛ به‌ڵکوو خۆشیان پێیان خۆشه دیکتاتۆرێکی بالا ده‌ستیان هه‌بێ ...
گرووپه ئیسلامیه‌کان (زرقاوی ، انصارالسنة ، القاعده و ...) تۆقاندن و ترساندن و ته‌قینه‌وه و کوشتار و سه‌ربڕین سه‌ری هه‌ڵدا ... شێوه زاره‌کی و قسه‌ی سهرکۆڵانان گۆڕا بۆ ئه‌م وشانه (جیهاد و محاربه و قوربانی و به‌هه‌شت و جهحهنهم)...
ئاکامی ئه‌م تووند و تیژیانه گه‌شته ئاستێک که رۆشنبیران و لاوان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو وڵات به‌ده‌ر بوون . گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی و ئابووری په‌ره‌ی سه‌ند . منداڵان و ژنان یه‌که‌م قوربانی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه بوون . منداڵانی سه‌رشه‌قام و هه‌تیو زیادی کرد . بێوه‌ژن و ژنانی بی خان و لان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کرد . تا گه‌یشته ئاستێک ، وڵاتێک که هه‌مووان دڵیان پێ خۆش کردبوو ، به ناوی گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهان ناسرا . بوو به وڵاتێک مه‌کۆی خه‌مان . کانگای چه‌وساندنه‌وه . بوو به مه‌یدانی کێ به‌ر کێی وڵاتانی زل هێز و گرووپه ئیسلامیه‌کان . له لایه‌کی دیکه‌ش وڵاتانی دراوسێ که هه‌ستیان به ئازارێکی تاقه‌ت پڕووکێن ده‌کرد ، ده‌ستیان دایه ، ده‌ستێوه‌ردان و گێره شێوێنی ...
ئێستا ئه‌م وڵاته ( به‌تایبه‌ت رووی قسه‌م به‌شی کوردوستانهکهیهتی) بووه به وڵاتێکی فره حیزبی ، فره نه‌ته‌وه‌یی ، فره رێکخراوه‌یی ، فره چاپه‌مه‌نی ، فره میدیایی ، فره به‌رپرسایه‌تی ، و فره چه‌وساندنه‌وه و فره کۆیلایه‌تی ....... هتد . به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له وڵاتانی دیکه‌وه کۆیله و که‌نیزک روویان هێنا له کوردوستان.. وڵاتێک که پێشتر پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان ، خۆێنیان بۆ خه‌ڵات کرد بوو .. ئه‌مجاره ئه‌مانیش ده‌ستیان دایه ئه‌نفال کردنی ژنان و لاوانی عه‌رب و ئه‌فریقایی و فلیپینی ... ئیتر ئێستا له ماڵه‌کان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کۆیله و که‌نیزک به‌دی ده‌کرێ و رۆژ له دوای رۆژ نه‌ریت و کلتووری کۆنی عه‌ره‌به پێپه‌تیه‌کانی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا ده‌بووژێته‌وه.. لووتکه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی له په‌رله‌مانی کوردوستان دا !!!!
ئیتر سه‌رهه‌ڵدانی بانده‌کانی گه‌نده‌ڵی و کڕێن و فرۆشتنی و به کرێ دانی ژنان به تایبه‌تی به ده‌ستی به‌رپرسانه‌وه ، لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی چه‌وساندنه‌وه با بوه‌ستێت..
تووند و تیژی دژ به ژنان به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر په‌ره‌ی سه‌ند.. خۆسووتاندن ، خۆ کوشتن ، یان کوشتن به بیانووی نامووس و پارێزگاری له مرۆڤێک که ده‌بێ خۆیی به نامووسی مرۆڤێکی تر و خودایه‌کی تر به ناوی پیاو بزانێ ؛ رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و لووتکه هه‌نگاو هه‌ڵێنێ...
ئه‌وا ئێستا رۆژی جیهانی ژنانه و مانۆڕی میدیاکان بۆ پیرۆزبایی و باس کردن له‌م رۆژه مێژوویه ده‌ستی پێ کردوه .. ده‌س بۆ ده‌می هه‌ر به‌رپرسێک یان هه‌ر که‌سی مه‌دنی ده‌به‌یت ئه‌م رۆژه پیرۆز ده‌کات و بۆنه ده‌گێڕن و نووقلانه و گوڵ و جێژنانه دا به‌ش ده‌که‌ن .. ته‌واوی ئه‌م مانۆڕانه بۆ دڵخۆشکردن و له خشته بردنی ژنانه .. که به‌م گۆڵ و شیرینیانه پێیان بڵێن تۆ هه‌ر بن ده‌ست و ژێر ده‌سته‌که‌ی خۆمی .. تۆ مانای ژیانی به‌ڵام ژیانی ژێر ده‌سته‌یی و کۆیلایه‌تی ... تۆ مانی شه‌یتان و ناپاکی و گه‌نده‌ڵیت و من مانای خودایی و سه‌روه‌ری و پاکیم ...
ئه‌م هه‌شتی مارس تا ئه‌و هه‌شتی مارس پیرۆزباییه‌ک و ئیتر هیچ .....
ئاخر خۆ خڵه‌تاندن تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟