هەر چەند ئەمڕۆ بۆ ئەوە دەبێ بڵێت شاری بانه وەک شارێکی وڵاتی چینه. به
رادەیەک که‌ل و په‌لی چینی تێدایه که هه‌ست ده‌که‌یت وه‌کوو کوردێک نامۆ بویت
له ناو ئه‌م هه‌موو شت و مەکەی به‌سه‌رت‌دا رژاوه.. ئەڵبەت خۆ خراپیش نییه
چونکا له لایه‌کیشه‌وه گیرفانی خه‌ڵکی لیپاو لیپی پاره کردوه!.
بۆ من شاری بانه، به‌رده‌وام ده‌مخاته‌وه بیری چیرۆک نووسی بانه‌یی کاک
عه‌تا نه‌هایی و فستیوالی چیرۆک نووسان و کۆمه‌ڵێک دۆستانی زۆر به‌ئه‌مه‌گم..
کاک عه‌تا نه‌هایی پیاوێکی ره‌زاسووک و خوێنگه‌رم و قسه خۆش هاته
به‌رچاوم به دونیایه‌ک نهێنی که له ناخیدا حه‌شاریدا بوو و په‌یتا په‌یتا جگه‌ریه‌کی
ده‌کرد به سه‌ریانا.. زۆر خۆماڵیانه و کۆردانه پێشوازیی لێ کردین.
سه‌باره‌ت به ته‌نز لێم پرسی که بۆ چی کورد ته‌نز نووسی به توانای
نیه؟ وتی:" ته‌نز له خۆ‌یا نووسراوه‌یه‌کی مودێڕنه و هی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مودێڕنه. ئه‌ڵبه‌ت نکوولی ناکرێ له‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد ده‌ست بکه‌یت به بن
باخه‌ڵی هه‌ر پیاو یان ژنێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌یان به‌سه‌رهاتی ته‌نز و قسه‌ی نه‌سه‌ق دەدۆزیتەوە. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت کورد هێشتا نه‌گەیشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که
بتوانێ له گه‌ل ته‌نزدا پێک بێت. جگه له "رشته‌ی مرواری" مامۆستا عه‌لائه‌دین
سه‌جادی و "چێشتی مجێو‌ر" ئه‌ویش تا راده‌یه‌ک ئەتوانی بڵێی تەنزن. ئیتر
شتێکی وه‌هامان نیه بتوانین په‌نجه‌ی بۆ درێژ بکه‌ین. ده‌بێ کورد ئاستی ره‌خنه‌ی
بباته سه‌ه‌روه و به‌رده‌وام به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه چاو له ژیان بکات.
ئیتر خۆیی له خۆ ڕا ته‌نز و ته‌نزکار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن."
ئه‌م به‌رکووڵه‌م دانا (ده‌متان نه‌سووتێ) هه‌وڵ ده‌ده‌م له پۆسته‌کانی
داهاتووم دا به تێر و ته‌سه‌لی ژیان نامه‌ی کاک عه‌تای نه‌هایی باس بکه‌م.
...................................................................
...................................................................