سه‌رچاوه‌یه‌ک له ژنه‌که‌ی بووشه‌وه رایگه‌یاندوه، که جورج ده‌م و فڵقی به هۆی خواردنی پیازێکی گه‌رم و چه‌وره‌وه سووتاوه.. ژنه‌که‌ی کاتێک به‌م کاره‌ساته‌ی زانی که جورج ناتوانێ ماچی بکات.. ئه‌م پیازه وا دیاره ئه‌وه‌نده گه‌رم و چه‌ور و سۆڵ بووه که جورج ته‌نانه‌ت قوونیشی ده‌سۆڵێته‌وه...
ڕه‌جه‌ب و عه‌به گول به هۆی ئه‌وه‌ی که تووشی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر بووبوون.. و له‌و لاشه‌وه ده‌یانویست زۆر بخۆن و هه‌ر بۆیان نهدهخوورا.. کاتی نووستنیش به‌رده‌وام به خۆی ده‌گووت:" ئه‌م شه‌و پڕ به چاوم ده‌خه‌وم".. به‌ڵام ته‌نیا توانیان یه‌ک کاتژمێر بخه‌ون ئه‌ویش ئه‌وه‌نده خه‌ویی ناخۆشیان بینی.. گوویان بخواردایه له‌و خه‌وتنه‌ش باشتر بوو.. له خه‌ویاندا هه‌ر ده‌م منداڵێکی کوردیان ده‌بینی به پێنووسێکی درێژه‌وه.. و پێیانی ده‌گووت:"هاتووم تۆڵه‌ی خۆم بکه‌مه‌وه".
عه‌به گول بۆ سبه‌ی سه‌فه‌رێکی به ده‌سته‌وه بوو بۆ ئافریقا، مه‌جبوور بوو سه‌فه‌ره‌که‌ی هه‌ڵ وه‌شێنێته‌وه.. و بڕوات به دوای کێشانی دیانی عه‌قڵی دا که دوێنێ شه‌و ده‌ویست پاروویه‌کی پێ بخوات و هه‌ر پێی نهخوورا..
بۆ ئۆلمێرت برووسکه‌یه‌ک لایی حه‌زره‌تی یه‌عقووبه‌وه هاتبوو.. " ئه‌ی ئۆلمێرت تۆ نه‌ده‌بووایه له‌و خواردنه‌ت بخواردایه.. ئه‌و نه‌ته‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی پاکن، داوای وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن.. وه‌ک ئێمه. به‌ڵام ئێمه به وڵاتی خۆمان و به سه‌ر به‌خۆیمان گه‌یشتین.. ئه‌و نه‌ته‌وه که پێیان ده‌ڵێن کورد ئازاریان بۆ که‌س نییه.. و نابێ که‌س پێ به کلکیان دا بنێ، چونکوو لێی ده‌بن به ئه‌ژدیها.. خۆ ئه‌وان فه‌له‌ستینیه‌کان نین که ساڵه‌های ساڵه له گۆشت و مۆخیان ده‌خۆی.. ئه‌وا من له لایه‌ن تۆوه بڕیارم داوه به خودای هه‌ژده هه‌زار عاله‌م که تووشی نهخۆشینت نه‌کا، و پێیم کووتوه که جارێکی تر گووی وه‌ها ناخۆیت و به‌شداریی ئه‌م جۆره میوانیانه ناکه‌یت.."
مام جه‌لال تووشی ئیسحالی و زهحیریهکی له ڕاده به‌ده‌ر هاتووه.. به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ مه‌زه‌ی شه‌رابه‌که‌یان شتێکی بچووکیان دانابوو، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێم که له دوای مشک به‌رده‌بنه‌وه و ئه‌ویش هه‌ر بهقیزهوه ده‌یخوارد..
له هه‌مووی خراپتر ده‌بێ مه‌سعودیش هێور بکاته‌وه.. گوایه ویستوویه فتوای جه‌هاد بدات و خه‌ڵکی بکێشێته سه‌ر کۆڵان و شه‌قامه‌کان له به‌ر ئه‌وه‌ی توورکه‌کان پردێکیان رووخاندوه و ژێر خانی ئابووریمان تێک چووه!!!
له‌م باروو دۆخه ناسک و پڕ له ئێش و نه‌خۆشینه‌دا؛ کاکه مه‌سعود نامه‌یه‌کی پڕ له گله‌ی و گازنده ناردووه بۆ جورجی ده‌م و فڵق و قوون سووتاوو، که بۆ چی منیشتان بانگ نکردووه و هه‌ر ئه‌و ورگ پانه، دووگیانه بانگ ده‌که‌ن..
بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر چاو له کێشه‌کان بکه‌ن، جورج خه‌ریکه له ئه‌مریکا چاویلکه‌یه‌کی سۆپه‌ری بۆ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ره‌جه‌ب ساز ده‌کات.. که له‌مه به دوا به چاوێکی تیژتر چاو له کێشه‌کان بکه‌ن..
تێبینی:ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه هه‌یه..