سڵاو له هه‌موو لایه‌ک
پێش ئه‌وه‌یی هیچ بنووسم قه‌رزارم.. قه‌رزاریی یه‌ک جه‌ماعه‌ت وبلاگ نووسم که هاتوون بۆ لام و به‌سه‌ریان کردوومه‌ته‌وه.. به‌ڵام من ئا‌مشۆیی ئه‌وانم نه‌کردوه،و کاسه ئاوسێتی، یان کامێنت ئاوسێتیم له گه‌ل نه‌کردوون.. ئه‌وا ئیتر نامه‌وێ له‌مه زیاتر مشقۆڵه‌زمێی ئه‌وان بم بۆیه به تێکرا لێره‌دا داوایی لێبووردن له‌م ئازیزانه ده‌که‌م...
گه‌ردن ئازایی ده‌خوازم و ماچێکم بده‌رێ ناسر گیان که زه‌حمه‌تت کێشا بوو بابه‌تێکیشت بۆ دانام.. به‌ڵام من نه‌متوانی ته‌نانه‌ت فڵته‌یه‌کیشت بۆ بفرمووم..جا ناسر گیان فڵتاندووته:"هیوادارم ئه‌م باسه دوایین باسێك بێ كه له‌م دواییانه‌ـ به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو ـ تووشی بووم، هه‌روه‌ها هیوادارم به كۆتایی هێنان به‌م چه‌شنه باسه خۆسووكرانه‌یه بگه‌رێمه‌وه سه‌ر رێچكه و ئامانجه گشتییه‌كانی "كونه كورد"." به‌ڵام من هیوادارم جیا له رێچکه‌که‌ی جارانت ئه‌م رێچکه‌یه‌ش به‌ر نه‌ده‌یی .. که زۆر پێویسته سه‌رکرده خۆێڕیه‌کانمان له قاو بده‌ین..
نه‌متووانیوه له‌م ماوه‌دا ده‌نگێک بۆ "بنــار" ده‌رببڕم..بۆ هه‌واڵه ناخۆش و جار و بار هه‌واڵه دڵخۆشکه‌ره‌کانی که کردوومیی به "گیسکه‌که‌یی هه‌یاس" ه‌وه...
سوپاس بۆ کۆڵه‌که‌یی بێ بڕانه‌وه بۆ مـازوو؛ که هه‌ر ده‌م به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووبێت سه‌ردانی هه‌موو ماڵه قۆچه‌کانی ناو ئینترنێتی کردوه...و منیشی بێ به‌ش نکردوه..
له ئاستی هۆنراوه جوانه‌کانی "نه‌ختێک ئێواره" و "مامۆستا ساهی" و "چه‌پکه گوڵ" و "عه‌تا چاوه‌ڕوان" و "ئامۆزا" و هه‌ر وه‌ها بۆ به‌رێز "سارۆ خه‌لیفی"سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم.. به‌ڵام به داخه‌وه بۆ ماڵه‌که‌یی "سارۆ گیان" که له روویی ئێمه دا ئاوه‌ڵا نیه و فیلتر و به‌ر به‌ستیان لێ داوه و هه‌ر ده‌م ده‌بێ له ده‌لاقه‌وه بڕۆمه ژووره‌وه...
سوپاس بۆ کاک"سه‌لاح" و ساڵڕۆژی له دایک بوونی نیان به تۆ و به ئاوات خان و به نیان گیان پیرۆزبایی ده‌ڵێم. دیاره ره‌شه‌مه بۆ منیش له دایک بوونی خۆشه‌ویسترین که‌سمی تێدایه ئه‌وێش له دایک بوونی "کـه‌ژان" ه .
سوپاس بۆ"مامه‌ندی ئازیز" که به‌رده‌وام له گه‌ل مازوو و ناسر دا وه‌ک سیر و پیازیان لێهاتوه.. سوپاس بۆ "یاشیل" بۆ "مه‌نسوور عه‌زیزی" و هه‌ر وه‌ها بۆ "ئایهان" یش.. "ئایهان" ته‌نز نووسێکی به توانایه به‌ڵام به داخه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی به‌س خزمه‌ت به ئه‌ده‌بیاتی فارسیه.. به‌ڵام به فارسی نووسین گرفتێکی ئه‌و تۆ نیه.. گرفت ئه‌و ده‌م ده‌بێته کاره‌سه‌ت که به فارسیش بیر که‌ینه‌وه ..
تێبینی: له به‌ر ئه‌وه‌یی که خێرایی ئه‌نته‌رنێت له ئێران دا له ئاستێکی کیسه‌ڵانه‌دایه.. و به‌رده‌وام به هه‌زار وه‌سواسه‌وه کامێنتم نووسیوه بۆ براده‌ران به‌ڵام ئه‌م ئه‌نته‌رنێته کیسه‌ڵانه خه‌جاڵه‌تی کردووم و نه‌یی ناردوه. بۆیه لێره‌وه عووزرماییتان بۆ دێنمه‌وه..
جیا له‌مه‌ش خراپتر ده‌س به سه‌ر کردنی جه‌مشید بارامی و سه‌لام نه‌باتی و کووژرانی ئیبراهیم لووتفووڵاهی و گیرانی ئه‌یووب گه‌نجی و به‌تایبه‌تی کاره‌ساتی زۆر دڵته‌زێنی کووژرانی ئه‌یووب یوسف قادر له شاری هه‌ولێر به ده‌ستی باوک و باوه‌ژنه‌که‌یی .. به ته‌واویی هه‌ست و ده‌روونمیی پڕ له قین و بێزاری کرد...
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه