رۆژی جیهانی که‌م ئه‌ندامان له ته‌واوی ژنان (له‌ته ئینسانه‌کانی نێو موسڵمانان) و کۆڕگێرهکانی مافی مرۆڤ پیرۆز بێ.
به‌ڵێ به رای من بۆ کوردان رۆژی هه‌شتی مارس یه‌عنی رۆژی 17ئ ره‌شه‌مه رۆژی ژن نیه. به‌ڵکوو 12ی سه‌رماوه‌ز یه‌عنی رۆژی که‌م ئه‌ندامان بۆ ژنی کورد پڕ به پێستیه‌تی.
جا با بزانین که‌م ئه‌ندامی باشه یان هه‌ر نه‌بوون، سووکایه‌تی پێ کردن و زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژی باشه، یان لاقێکت که‌م بێت.
له‌م وڵاته قژ سووتاوه‌دا ژنانی ئێمه به ده‌ردی ژن بوونه‌وه ده‌تلێنه‌وه، ده‌ردێک به ناوی ناقص العقل بوون، ده‌ردێک به ناوی ژێر په‌چه بوون......
ژنێک که هیچ بڕیارێکی ژیان و هاوسه‌رگیری بهدهستخۆی نه‌بێت، به‌ڵکو له‌نێو عه‌شایردا جه‌سته‌شی مڵکی خۆی نه‌بێت و مڵکی داب و نه‌ریتی خێل بێت، وه به‌م هۆیه‌وه ساڵانه به‌سه‌دان کچ خه‌ته‌نه بکرێن، به‌زۆر بهشوودهبدرێن، له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بکوژرێن. ئایا ده‌توانی بڵێی ئینسانێکی ته‌واو که هیچ؛ نیوه ئینسانێکیشه؟؟؟؟؟
ژنی لای ئێمه که وه‌ک دهڵک ده‌ژی و ده‌مرێ، به به‌رگ و کراسی شه‌رمین، به نابه‌دڵی به شوو دردرێ. به تاوانی خۆش نه‌ویستن، به رهو رووی مه‌رگ ده‌چێ. به بیانووی نامووس، دڵپیسی و نه‌خوێنده‌واری به سه‌ری دا ده‌سه‌پێ.
کیژێک یا کوو ژنێک ئه‌گه‌ر به ته‌واوی بیریشی زیت بێت و هه‌وڵ بدات بۆ بووژانه‌وه‌ی بیر و هه‌ستی، به‌ده‌ردی ژن بوون و کۆیله بوونیه‌وه هه‌ر مه‌حکوومه و مه‌حکووم.
ئینسانی سستئهندام (ژن) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی له زه‌بروزه‌نگ ڕزگار بکا، ده‌بێ هۆیه‌کانی ئه‌و بێ ڕێزییانه‌ی که له‌گه‌ڵی ده‌کرێ، بزانێ. ئه‌گه‌ر ژن ئاوا بیر بکاته‌وه که ته‌واوی به‌دبه‌ختییه‌کانی پێوه‌ندی به سستئهندامی واته ژن بوونه‌وه هه‌یه، وێده‌چێ وای لێبێت هه‌رگیز له زه‌بروزه‌نگ رزگاری نه‌بێ .
ئافره‌تێک که ڕووبه‌ڕوو به ئاکارێکی بێ حورمه‌تانه ده‌بێته‌وه و "نابیندرێ" و به جیددی وه‌رناگیرێ، زۆربه‌ی جاران پێیوایه ئه‌م کرده‌وه‌یه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که ئه‌و که‌مئه‌ندامه. یان باشتر بڵیم که ئه‌و ژنه.
ئیسلام ژنانی له زینده به چاڵ کردن ڕزگار کرد. به‌ڵام کران به نیوه‌ی پیاوان. نیوه بوونی مافیان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر قساسێک وه‌رده‌گیرێت... دیه‌ی چاوێکی پیاو ئه‌گه‌ر به قه‌ولی عه‌ڕه‌بان 1000 دینار بێت، ئه‌وا دیه‌ی دو چاوی دایکی هه‌ر ئه‌و پیاوه ده‌بێته 1000 دینار ! واتا دایکی، یان کچه‌که‌ی یان ژنه‌که‌ی نیوه‌ی خۆیه‌تی !!! و به تفسیر کردنی پیاوسالارانه له قورئان و لنگه‌وقووچ کردنی حه‌دیسه‌کان؛ ژنان زیاتر تووشی چه‌وسانه‌وه هاتن. ژن وه‌ک ئامێرێک کرا به "سیغه" نه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی بهكوو بۆ تێرکردنی زگی خۆی و بۆ رابواردنی پیاو. بۆ نمونه:"وه ئێمه ژنانمان بۆ ئاسایشی پیاوان ئافراندووه !!! "
یان له سووره‌ی ژنان دا واتا (نیسا‌ء) به‌م جۆره مافـی ژن به ده‌ستی پیاو دیاری کراوه :
" وه ئه‌ی مووسڵمان، ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ت وڵامی داخوازییه‌کانی تۆی نه‌داوه، سه‌ره‌تا نه‌سیحه‌تی بکه، ئه‌گه‌ر دیسان وڵامی نه‌دایه‌وه، دووری لێ بکه و ئه‌گه‌ریش بۆ جاری سێیه‌م وڵامی نه‌دایه‌وه، لێی بده !!! ".
" وه ئه‌ی مووسڵمان، ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ت وڵامی داخوازییه‌کانی تۆی نه‌داوه، سه‌ره‌تا نه‌سیحه‌تی بکه، ئه‌گه‌ر دیسان وڵامی نه‌دایه‌وه، دووری لێ بکه و ئه‌گه‌ریش بۆ جاری سێیه‌م وڵامی نه‌دایه‌وه، لێی بده !!! ".
یان له جێیه‌کی دیکه دا فه‌رموویانه:
" ژنانی ئێوه، مه‌زراکانی ئێوه‌ن، هه‌ر چۆنی پێتان خۆشه له ناویان دا بچێنن!!!"
* * *
* * *
ژن به‌وتنیش خاوه‌ن ماف بێت له‌ژیاندا به‌مرۆڤێک ناژمێردرێ که مافی ده‌ور گێڕان و خاتوونایهتی هه‌بێت، به‌ڵکو وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی لاواز و دروستبوو بۆ ئاره‌زووه‌کانی پیاو و به نامووس ده‌خوێنرێته‌وه.
یه‌کێک له هۆیه سه‌ره‌کیه‌کان که ژنان و کچانی ئێمه‌ی بۆ سه‌د ساڵ پێش ئێستا گێڕاوه‌ته‌وه ؛ نائاگایی و نه‌خوێنده‌واری ژنانه. و زۆربه‌ی ژنانی نه‌خوێنه‌وار و بنه‌وان له‌كاتی كارەساتهی شه‌ڕ و شۆڕی نێو بنه‌ماڵه له ئامرازی تۆران و چوونهدەرەوه له‌ماڵ كه‌ڵك وەرده‌گرن، به‌ڵام ژنانی خوێنه‌وار، زۆرتر به‌راوێژكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆيان و هاوسهرەكهيان مه‌سه‌له‌كه دەبڕێننهوه.
یه‌کێک تر له‌و هۆیانه له وای لێکردم رۆژی که‌م ئه‌ندامان به رۆژی ژنان بزانم تووند و تیژی دژ به ژنان له لایه‌ن خودی ژنانه‌وه‌یه. به داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه زۆرتر له نێو ژنانی چالاک و هه‌ڵسووڕاوانی مافی ژنان زه‌ق و به‌رچاوه. ژنانی ئێمه ئه‌گه‌ر له‌سه‌دێکی که‌میان به‌ده‌ستی سیستمی پیاو سالاری و قیڕه‌ی باوک و برا نه‌جاتی بوو بێت به ده‌ستی ژنانی دیکه‌وه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحی و ره‌وانی رزگار بوونی بۆ نیه. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که خۆم هه‌ستی پێ ده‌که‌م و هه‌روه‌ها ده‌نگۆی باشووری کوردستان ده‌بیسم، هیچ ریکخراوه‌یه‌ک یان NGO یه‌ک به‌دی ناکرێ که چالاکانه که خزمتی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی ژنی کورد دا بێت.
سه‌یری ئه‌م تابلۆیه بکه! ژنێک ته‌نیا بۆ زا وزێ کردن مه‌جبوور به خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن
"تۆ دواتر ئه‌م کابرا ریشنه، سمێل پانهت خۆش ده‌وێ. قه‌یدی نیه تۆزێ سه‌ری سپیه، به‌ڵام پاره‌ی چاکی هه‌یه، هه‌ر بمێنێ دوو ساڵ تر ده‌مێنی. ئیتر دواتر خۆت بۆ خۆت شه‌پلی شه‌پان به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یه‌وه ده‌که‌ی، ئه‌م کابرایه به‌س کوڕی ده‌وێ. کوره وه‌ره شوویی پێ بکه، کوره وه‌ره وه‌ک که‌ر ده‌توانی سوواری بێت".
چه‌ن تابلۆیه‌ک و وت و وێژێکی قیزه‌ونه... ده‌ک نه‌ژیت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی پاک بکه‌یته کۆیله. ئه‌م وت و وێژه‌م به گۆێچکه‌ی خۆم بیستوه. ئێستا نه‌ک کابرا بۆ دوو سال به‌ڵکوو ئه‌وا بیست ساڵه ئه‌م کیژه دڵ ناسک و هه‌ست بزوێنه‌ی وه‌ها چهوساندهتهوه و چوار زگی پێ پڕ کردوه، که ئه‌گه‌ر بیبینی قه‌د به مێشکت دا نایه‌ت که ئه‌م ئافره‌ته له‌م پیاوه جوانتر و گه‌نجتره..... دڵته‌نگی قانگی داوم بۆ گه‌مژه‌یی ئه‌م میله‌ته...
ژنانی ئێمه بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئایا ژنانی باقی میله‌تانی دیکه وه‌ها به خۆیان و ژنانه‌کانی دیکه ده‌که‌ن که ئێمه ده‌یکه‌ین؟؟ له خۆ بێگانه بوون، له خۆ بێگانه‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فی و زانستی به دواوه‌یه.
بێگوومان ئه‌م تڕاژێدیانه، بۆ له گۆڕنانی پێویستی به خه‌باتێکی گران ده‌بێ .
خه‌باتێک که بتوانێ که‌م ئه‌ندامی و به مرۆڤ نهژماردن و زه‌بر و زه‌نگ و تووند و تیژی و بێ ڕیزی به ئاسۆیه‌کی پڕ له به‌رابه‌ری بگۆڕێت... خه‌باتێک که بتوانێ رۆژهه‌ڵاتی ماره به جاش بۆ ئاسۆیه‌کی پڕ له خۆشه‌ویستی بگۆڕێ.