هه‌رچه‌نده سه‌دام نه‌ماوه به‌ڵام ؛ ئایدۆلۆژیای به‌عسی ؛ فکری سه‌دامیسم، دیکتاتۆری ئه‌و فکره بۆگه‌نه، هه‌رماوه به تایبه‌ت له ناو زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌کان و هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش دا.
له کاتی شه‌ڕی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی جیهان دژ به سه‌دام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له مزگه‌وته‌کان دا دۆعایان بۆ سه‌دام ده‌کرد ، سه‌دامیان به حه‌زره‌تی عومه‌ری زه‌مانه ده‌زانی . ده‌یانگووت ئه‌مه شه‌ڕی کافر و موسڵمانه!!!!!!!!!!!!!!! سه‌دامیان به سه‌مبولی گون ڕه‌شی موسڵمانان ده‌زانی .
ئه‌ویش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌بووکه له دوای شه‌ڕه‌که‌ی کویت؛ بۆ ساویلکه کردنی خه‌ڵکی له ناو ئاڵاکه‌ی دا'اللهاکبرێکی' دانابوو .
tv کانی ئیراقیش په‌یتاپه‌یتا سه‌دامیان پیشان ده‌دا که خه‌ریکی نوێژ کردن بوو .
دیسان له روی سوره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌ستی کرد به عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال و کوشتنی خه‌ڵکی عێراق به تایبه‌ت کورده‌کان که182000 که‌سی به ناوی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفاله‌وه شه‌هید کرد .
سه‌دام که‌وته زبڵدانی مێژوه‌وه؛ و له دوای خۆیی نه‌گبه‌تی ورۆژ ڕه‌شی بۆ به‌غدا به‌تایبه‌تی و بۆ عێراق به‌گشتی و هه‌ر وه‌ها ئازادی بۆ کوردستان مایه‌وه.
به‌ڵام ئایدۆلۆژیای سه‌دامیسم، له ناو زوربه‌ی خه‌ڵکی دا ون نه‌بوو؛ هه‌روه‌ها؛ به‌ره به‌ره له نێو کاربه‌ده‌ستانی کورد داسه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. که نموونه‌ی به‌شکردنی شاره‌کانی کوردستان ، به‌شکردنی ره‌نگه‌کان، به‌شکردنی کورسیه‌کان و وه‌زیره‌کان بوو؛ که هه‌موان ده‌زانن به‌شکردن و سنوور کێشان تایبه‌ت به دیکتاتۆره‌کانه ، وهه‌ر وه‌ها نموونه‌ی ئه‌م دوایانه ده‌ست به سه‌ردا گرتنی دوکتۆر که‌مال سه‌ید قادره !!!!!!!!!!!
ئیتر خه‌بات گێر و شۆڕشگێری دوێنی کورد ئه‌مڕۆ له ناو گه‌نده‌ڵی ئیداری و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌دا ئه‌تلێته‌وه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
که ئه‌گه‌ر له جێی سه‌دام بوایه ن .....................
May 20, 2004
Apr 21, 2004
تا ئه‌و رۆژه‌ی.....
تا ئه‌و رۆژه‌ی که به‌یداخی ئیمه سمێڵ بێت ؛
تائه‌و ده‌مه‌ی که ئه‌سپ و ژن و تفه‌نگ له ڕاده‌یه‌ک دا بن ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که خه‌نجه‌ر و پشتوێن هۆی شانازیمان بێت ؛
تا ئه‌و کاته‌ی که په‌پووله‌ی حه‌ز له باغچه‌ی دڵدا سووتاو بێت ؛
تا ئه‌و کاته‌ی که دۆعا و نووشته گۆڕانکاری چاره نووسمان بێت ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که قووتابخانه چوونمان به ده‌رسی شه‌یتانی بزانین ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که چاره نووسی ژنانمان جه‌هه‌نه‌مێکی بێ کۆتایی بێت ؛
تا ئه‌و ده‌مه‌ی که گه‌وره‌ترین سۆێندی ئیمه سۆێند به نامووس و ته‌ڵاق بێت ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که شه‌ڵوار له پێ کردنمان عه‌یب و سمێڵ تاشینمان رسوایی بێت ؛
چاره نووسی ئیمه ئه‌شێ چۆن بێت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . . . . . .

Apr 19, 2004
ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌ماوه که ئه‌ده‌بیاتی منداڵان سنوور دار بکه‌ین .
که‌ژان ئه‌سه‌دی
پڕوپاگه‌نده کردن و ئامۆژگاری وشك، بێ هیچ مه‌رجێك، ده‌ر نه‌چوون له قسه‌ی باوك و دایك، به جێ هێنانی ده‌ستووری گه‌وره‌کان، قه‌ڵه قاڵه نکردن له به‌رچاو میوانان، ئایا منداڵان بێجگه له‌مانه پێویستیان به شتی دیکه نیه. ئایانابێ به منداڵان بڵێن که له وڵاتی ئیمه دا زۆر منداڵ هه‌ن که ره‌نگ و تامی گۆشتیان مانگ به مانگ نه چیشتوه. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی که بازێک ئه‌بی به‌ردوام مریشک و پڵاو له سه‌ر سفره رهنگینهکهیان بێت . ئایانابێ به منداڵان بڵێن که نیوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م دونیا برسین و بۆ چی برسیشیانه ؟؟؟؟؟
وچاره‌ی هه‌ڵپێچانی ئه‌م برسیه‌تیه چیه؟؟؟؟ ئایا نابی بۆچونێکی زانستیانه و کۆمه‌ڵایه‌تیانه ، مێژویانه ، به منداڵان بده‌ین؟؟؟؟ بۆچی ده‌مانه‌وی منداڵێکی پاک و خاۆین و بێ ده‌نگ بار بهێنین . مه‌گه‌ر ده‌مانه‌وی منداڵه‌که‌مان بکه‌ین به بووکه‌ڵه‌یه‌ک بیخه‌ینه پشتی شوشه‌ی دوکانێك. که ئاوه‌ها باریان ده‌هێنین.
بۆچی ده‌ڵێن درۆ کردن خراپه ، بۆچی ده‌ڵێن دزی خراپه، بۆچی نایه‌ن بناغه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه کردنی درۆ و دزی بۆ منداڵه‌کانمان روون که‌ینه‌وه. فێر کردنی منداڵان به راست وتن و درۆ نه‌کردن ، له کاتێک دا که چاوی راست به چاوی چه‌پ درۆ ده‌ڵێ . برا له برا دڵ پیسه . پیان ده‌ڵێن ده‌ستی هه‌ژاران بگرن، به‌ڵام قه‌د ناڵێن که ئه‌و ئینسانانه چۆن هه‌ژار که‌وتون؟؟؟
بۆ گه‌شه کردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ئه‌بێ دوو خاڵی گرینگ له به‌رچاو بگیرێت.
خاڵی هه‌وه‌ڵ؛ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان پردێک بێت له به‌ینی دونیای پر له زرق و برق، و له نێو خه‌ون و خه‌یاڵی شیرینی منداڵی دا راستیه‌کانی دونیای تاریک و تاڵی کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌کانیان بۆ روون که‌نه‌وه. ئیتر ده‌بێ منداڵ له پرده‌که بپه‌رێته‌وه و شاره‌زایانه چرا به ده‌سته‌وه بگرێت و به‌رو دونیای گه‌وره کان هه‌نگاو هه‌ڵێنێ.
وه‌ها منداڵێک ده‌بێته هۆی یارده‌رێکی راسته‌قینه بۆ باوکی و ئه‌بێه هۆی گۆڕانکارێکی باش له نێو کۆمه‌ڵگای وه‌ستاو و دواکه‌وتو دا. منداڵ ده‌بێ بزانێ که باوکیشی له نێو گێژاوی کۆمه‌ڵگادا خنکاوه و ده‌ست و پێ لێ ده‌دا. ئه‌بێت بزانێ که باوکیشی به راستی له‌ئه‌ستۆی ئه‌و هه‌موو کاره ده‌ر نایه‌ت و ته‌نیا به سه‌ر ژنهکهیشیا ده‌ستی درێژه.
خاڵی دووهه‌م ؛ ده‌بێ بۆچونێکی جیهانی به منداڵ فێر که‌ین. بتوانێ پێوانه‌ی کێشه جۆر به‌جۆره‌کانی خوو ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تیانه له هه‌مو که‌ش وهه‌وای گۆراوی جۆر به‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ههڵبسهنگێنت.
هه‌روه‌ها که ده‌زانین کێشه‌ی خوو و ره‌وشت شتێک نیه که به‌رده‌وام بمێنێت. ئه‌و شته‌ی که ئه‌مساڵ باشه له‌وانه‌یه که دووساڵ دواتر به شتێکی خراپ بناسرێت.
یاوه‌کو له بنه‌ماڵه‌یه‌ک دا که باوکێک هه‌رچی هه‌یه و نیه ده‌یدا به قومار و رابواردن. وبوون و نه‌بوونی هیچ گۆرانیك به کۆمه‌ڵگا نادات، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگایش. ئه‌شێ منداڵ بۆچی شۆێنی باوکی بکه‌وێت ، گۆێ ڕایه‌ڵی باوکی بێت، ئه‌ده‌بیاتی منداڵان نابێت؛ به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌چی خۆشه‌ویستی و مروڤ دۆستی و قه‌ناعه‌ت و سه‌ر دانه‌واندن بێت.
ده‌بێت به منداڵ بڵێت هه‌ر شتێک که دژ به مرۆڤایه‌تیه هۆی گه‌شه نه‌کردنی کۆمه‌ڵگا بێت دڵی لێ پیس کات و ئه‌م دڵ پیسیشه بێته ناو ئه‌ده‌بیاتی منداڵانه‌وه.
به و هیوایه .....................

Mar 27, 2004
ئیتر له ماوه‌ی ....!
ئیتر له ماوه‌ی 100 ساڵی داهاتودا کورد هه‌رئه‌بێ له خۆزگای بینینی شێره لاوانی دا ده‌بێت.
ئیتر بۆ رزگاری وڵاته‌که‌ی هه‌ر ئاخ و خۆزگه هه‌ڵ ده‌کێشێت.
ئیتر هه‌ر شێعر و به‌سته و گۆرانی حه‌ماسی ده‌هۆنێته‌وه.
ئیترله ماوه‌ی 100 ساڵی داهاتودا کورد هه‌ر ئه‌بێ بڵێت:" نه‌سره‌وتن تا سه‌ر که‌وتن" .
ئیتر هه‌ر له‌بیری تۆڵهدایه . چ له سه‌دام یان له کورده توورک وفارس وعه‌ره‌به‌کانی خۆمان.
ئیتر له ماوه‌ی 100 ساڵی داهاتودا کورد هه‌ر ....................

Mar 26, 2004
وت و ویژێکی تایبه‌ت به بۆنه‌ی ریفڕاندۆمه که‌وه..........
رۆژنامه‌وان : _ جه‌نابی مام جه‌لال وێرای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ئه‌م ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌وه بفه‌رموون که چۆن بو، وڵاتی تورکیاتان هه‌ڵبژارد بۆ به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن؟
مام جه‌لال _ : عه‌رزی برای خۆم بکه‌م؛ تورکیا وڵاتێکی دیموکراته، دۆستی کورده، شێعه‌کان ئیرانیان هه‌یه. ئیمه‌ش تورکیا.
_ : ئیوه ئه‌فه‌رموون وڵاتێکی دیموکراته، دۆستی کورده. جا ئه‌مه چۆن دیموکرات و چۆن دۆستێکه؛ که 25 میلیون کوردی ئه‌و وڵاته به مرۆڤ نازانێ؟
_ : (له‌م کاته‌دا ته‌زبێحه‌که‌ی دێنێته سه‌ر زگی و سه‌رێک داده‌خا) جا بۆ ناحه‌قیان نیه به مرۆڤیان نه‌زانێ ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌وێ ( تورکه کێویه‌کان ) خه‌ریکی ترۆریست په‌روه‌رین . هه‌ر وه‌ها که له کۆبۆنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان دا ئاماژه‌م پێ کرد pkkحیزبێکی ترۆریسته؛ ئیمه‌ش به هاوکاری برا تورکه‌کانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین که له ناویان به‌رین.
_ : هۆی به ده‌ست هێنانی ئه‌و ڕێژه هه‌ره زۆره‌ی ده‌نگه به چی ده‌زانن.
: _ زۆر شت بوون ؛ ئه‌گه‌ر بووش و سه‌دام نه‌بوایه‌ن؛ منیش ئه‌مه‌م ده‌س نه‌ئه‌که‌وت ئیتر با باسی ڕۆڵی ئیران وتورکیا و سوریا و ئیسرائیلیش بوه‌ستێت. که من شایانی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌مویان بکه‌م.
_ : ئیستا ته‌نیا خراپی تورکیا وه‌ک برایه‌ک ده‌رحه‌ق به براکه‌ی تری ئه‌شێ چی بیت؟
_ : وه‌ڵاهی من نکولیه‌کی وه‌ها به‌دی ناکه‌م که بوبێته هۆی کێشه. ته‌نیا تۆزێک تۆزێک قینم له‌و گومریکه‌که‌ی ئیبراهیم خه‌لیله ( به کزیه‌وه ) نازانم بۆ ناتوانن هه‌ڵی پێچن با ئه‌و بارزانیانه یه‌ک سه‌ر بمرن له برسا.
_ : جا خۆ هه‌ر دوێنێ بو له ریوره‌سمی به خاک سپاردنی بارزانیه ئه‌نفال کراوه‌کان دا به‌شداریتان کرد؟
_ : کوره ئه‌وه هه‌مووی له به‌ر مه‌سعوود و نێچرڤان و قسه‌ی ئه‌م ئه‌وه. ئه‌گینا له 990 به‌م لاوه ئیمه‌ش هه‌زارانمان لێ کوشتن (له ژێر لچێکه‌وه) ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش له ئیمه‌یان کوشتوه.
_ : ئیستا کێشه‌ی سه‌ره‌کیتان له‌گه‌ل پارتی دا چیه؟
_ : کێشه‌یه‌کی ئه‌و تۆمان نیه. هه‌موو شتێکمان به‌ش کردوه ره‌نگه‌کان، جامانه‌کان، سه‌رۆک کۆماری، سه‌رۆک هه‌رێمی، پارله‌مان، وه‌زیره‌کان، ته‌نانه‌ت بۆقله‌یه‌کیشم بۆ هه‌ناردون....... .
_ : ئه‌رێ باشه ؛ پرسیارێکی تایبه‌تی؛ باسی سه‌ربه‌خۆیی، سه‌ربه‌خۆیی کۆردستان؟
_ : جائه‌وه پرسیاره !!!!!! من هه‌میشه ووتومه ؛ ئیستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه؛ که له‌ماوه 57 ساڵی خه‌باتم دا قه‌د بیرم له سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق نه‌کردوه‌ته‌وه. سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌ت به نژاد په‌ره‌ست و شاعیره کورده‌کانه.
_ : یه‌عنی به بڕوای جه‌نابتان کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ناوێ ؟
_ : نه‌وه‌ڵا نایه‌وێ !!! ئیمه واین له ژێر ئاڵای عیراقێکی دیموکرات و پڕ له تیرۆر.
_ : ئه‌وه ناوی تیرۆرتان هینا؛ ئیوه چۆن ئه‌ڕواننه دیارده‌ی تیرۆر؟
_ : زۆر رقم لێیه‌تی؛ ناوی تیرۆر نه‌هێنیت ئه‌گینا ئه‌وکه‌م به قه‌پاڵه‌یه‌ک.
_ : که وای لێ هات ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پرسیاری پێشومان باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان؟
_ :ئه‌ها . . ها . . کورده‌کانی تورکیا یا باشتر بڵێم ( تورکه کێویه‌کان) ئه‌وانیش جه‌نابی ئه‌ردوغان بۆی چاره‌سه‌ر کردون ئه‌وه‌بو له 25/8/ 2005 له ئامێد فه‌رموویان؛ کێشه‌ی کورد؛ کێشه‌ی منه ئیمه کێشه‌ی کورد به تاک ئاڵا به تاک وڵات چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین .
_ : دیسانه‌وه سوپاسی جه‌نابتان ده‌که‌ین و له‌گه‌ل پیرۆزبایه‌کی گه‌رم و گوڕدا. له ئاکامدا ئه‌گه‌ر شتێک ماوه بۆ ووتن بفه‌رموون.
_ : هیچم پێ نه‌ماوه به‌س با وێنه‌که‌م به لادا پیشان نه‌درێ.
له ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتوو دا ده‌رئه‌نجامی رێفراندۆمه‌که‌تان پێشکه‌ش ده‌کرێ .

Mar 25, 2004
ده‌قی پیرۆزبایی.......
ده‌قی پیرۆزبایی وڵاتانی دراوسێ به بۆنه‌ی سه‌ر که‌وتنه مه‌زنه‌که‌ی مام جه‌لال له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکوت کردنی کورده‌کان .
ئیمه شه‌م شه‌مه کۆێره‌کانی دراوسی کۆرده‌کان به‌و بۆنه مه‌زنه‌وه ده‌ستی ماندویی نه‌ناسی مام جه‌لال له خه‌بات دژ به کورده‌کان زۆر به گه‌رمی ده‌گووشین . هیوا دارین که نمونه‌ی وه‌هامان که له مێژوودا زۆر دیوه ؛ ئه‌میش درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگا پڕ له شانازیه بێت .
شه‌م شه‌مه‌کانی دوور و نزیک
آفرین جلال ؛ آفرین ؛ بابا تو دیگه کی هستی !!!!
چوخ ممنون جلال ؛ چوخ ممنون !!!!
أنت حبیبینا أیها الجلال ؛ زین ، زین !!!!
Ok Jalal Ok Thankfully
له ماوه‌ی 24 کات ژمێری داهاتودا وتووێژێکی تایبه‌ت به رێفراندۆمه‌که‌تان پێشکه‌ش ده‌کرێ .

گرنگترین هه‌واڵی ریفڕاندۆمه‌که . . . . .
به پێی راپۆرتی چاودێره سیاسیه‌کان له ماوه‌ی 24 کات ژمێری رابردوو دا؛ مام جه‌لال له حیزبی مام میهه‌ن به ڕاده‌یه‌کی هه‌ره زۆر له پێش ئاتاتورکهوهیه .................... .
وه‌ها پێش بینی ده‌کرێ که به هۆێ پشتیوانی وڵاتانی دراوسێ و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌شداربووانی ئه‌م وڵاتانه؛ کۆردی بێ ده‌ره‌تان له‌م گره‌وه‌دا دۆڕاوه بێت.
ته‌نیا چینی دژ به ئه‌م ڕاپرسیه جیا له کورده‌کان؛ پهلهوهرهکانیشن به تایبه‌ت بۆقله!!!!!!!
له ماوه‌ی 24کات ژمێری داهاتودا ده‌قی پیرۆزبایه‌کانتان پێشکه‌ش ده‌کرێ.

Mar 24, 2004
ریفراندۆمێک . . . . . . .
ئاتاتورک به‌ڵێ نه مام جه‌لال به‌ڵێ نه
!!!!!!!!!!! ڕاپرسیه‌کی به په‌له بۆگه‌لی تورکی قاره‌مان !!!!!!!!!!
تکایه بۆ باشتر گه‌شه سندن و زاڵ کردنی تورکه‌کان و هه‌ر وه‌ها له ناوبردنی کوردی داماو
ده‌نگ بده‌ن به‌م دوو لیسته‌ی سه‌ره‌وه ................................ .
له ماوه‌ی 24کات ژمێری داهاتودا گرنگترین هه‌واڵی ریفراندۆمه‌که‌تان پێشکه‌ش ده‌کرێ

Mar 23, 2004
پیرۆزبایی
به بۆنه‌ی ڕزگار بوونی هاوڕێ و چالاکی بۆاری ژنان 'خاتوو ڕۆیا خان' پیرۆزبایی خومان ئاراسته‌ی ته‌واوی مرۆڤانی لایه‌ن گری ماڤی مرۆڤ وژنانی تێکۆشه‌ر وهه‌ڵسوڕاوانی خاوه‌ن بیر ده‌که‌ین .
به و هیوایه که ته‌واوی ژنان له ژێر چه‌پۆکی نیزامی پیاوسالارانه ڕزگار بن .
" په‌یڤ"

Subscribe to:
Posts (Atom)