تا ئه‌و رۆژه‌ی که به‌یداخی ئیمه سمێڵ بێت ؛
تائه‌و ده‌مه‌ی که ئه‌سپ و ژن و تفه‌نگ له ڕاده‌یه‌ک دا بن ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که خه‌نجه‌ر و پشتوێن هۆی شانازیمان بێت ؛
تا ئه‌و کاته‌ی که په‌پووله‌ی حه‌ز له باغچه‌ی دڵدا سووتاو بێت ؛
تا ئه‌و کاته‌ی که دۆعا و نووشته گۆڕانکاری چاره نووسمان بێت ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که قووتابخانه چوونمان به ده‌رسی شه‌یتانی بزانین ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که چاره نووسی ژنانمان جه‌هه‌نه‌مێکی بێ کۆتایی بێت ؛
تا ئه‌و ده‌مه‌ی که گه‌وره‌ترین سۆێندی ئیمه سۆێند به نامووس و ته‌ڵاق بێت ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که شه‌ڵوار له پێ کردنمان عه‌یب و سمێڵ تاشینمان رسوایی بێت ؛
چاره نووسی ئیمه ئه‌شێ چۆن بێت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . . . . . .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه