Aug 15, 2019
May 4, 2019
چیرۆكی "چركه‌ساتی دوو و حه‌وت ده‌قه"
ئه‌وا ده‌شت و چیا له ژێر به‌فر و زوقم نقه‌ی دێ، بۆ هه‌ر لایه‌ك ئه‌ڕوانێ سپی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه، مانگه شه‌ویش روناكاییهكی دڵڕفێنی داوه‌ته دیمه‌نی سرووشت كه هه‌ر حه‌زی ئه‌كرد زیاتر له به‌ر سه‌رما و له سه‌ر ئه‌و گوێ سهبانه بوهستیێت و هه‌ناسه هه‌ڵمژیت و بیكات به هه‌ڵم و بیخاته ده‌ره‌وه..
له ژێر لێوه‌وه كوركه كوركێك ئه‌كات و ئه‌ڵێ:
دڵدار و جوان په‌رستم، كه‌یل و خومار و مه‌ستم،
ئاوێته‌ی جوانی یاره بیر و باوڕ و هه‌ستم
ئاوێته‌ی جوانی یاره بیر و باوڕ و هه‌ستم
ده‌شت و چیا وه‌ك هه‌ناسه‌ی كوڵبران له هه‌نكه هه‌ن دایه، وه‌ڕه و قورسكهی سه‌گانی ئاوایی له لایه‌ك و جار به جاریش زه‌ڕه‌ی نێره‌كه‌رێك، بێده‌نگی ئاوایی ئه‌شڵه‌قێنێ وه‌ها بێدهنگیهك كه ته‌نانه‌ت رێویش ناوێرێ مریشكێ له ئاوایی بدزێ.. چاو له كاتژمێری ده‌ستی ده‌كات، هه‌ناسه‌یه‌كی قوول هه‌ڵده‌مژێ و حه‌سره‌تی چوار سه‌عاتی دیكه كه بڕیاره بچێته ژوان، لێدانی دڵی زیاد ده‌كات..
به بێ قهرارییهوه ئه‌چێته ژووره‌وه. له لایه‌ك دایكی دانیشتوه و چایی گه‌رم تێ ده‌كات و ده‌ی داته ده‌ستی یه‌كێ له کچەکان كه له سه‌ر قورسین دایبنێ. هه‌ر كه‌س له حه‌ن خۆیه‌وه ژێرپیاڵه‌ی چهرهساتێ رائهكێشێته به‌ر ده‌م خۆیی و جێگا بۆ سینی چایی چۆڵ ده‌بێ.. پێ خزاوه‌ته ژێر قورسین و خوشكان و برایان كوورهڵهیان كردوه و ههڵكوورماون به دیار گه‌رمای ته‌پاڵه‌ی ناو قورسینهوه.. كۆبوونه‌وه‌ی ماڵیان خۆماڵی و ساده و نیگاكان پڕ له مێهرهبانیین و چاوه‌كان نزیك نزیك خۆیان ترنجاندوهته لای یه‌كتر و لێوەکانییشیان بزه ئه‌گۆڕنه‌وه.
له گه‌ل كز بوونی گوڵی چرا لامپاكهیان باوكی خۆی راده‌كێشێ بۆ نووستن و ئیتر خوشكان و برایان به ئه‌سپایی و به سرته له گه‌ل یه‌ك ئه‌دوێن و به ئارامی مێوژ و گوێز و ترێی سه‌ر متقاڵ و له‌تكه هه‌رمێ و كهشكی ورد كراوی سه‌ر قورسین، ئه‌نێنه ده‌میان..
ئه‌و شه‌وه جیا له ئازاد كه برا گه‌وره‌یان بوو، گهشینی خوشكیشی خه‌و له چاوی زڕا بوو. هه‌ر دووكیان نه‌یانده‌زانی چۆن ئه‌وی دیكه غافڵ كه‌ن و بچنه سه‌ر قه‌رار.. ئازاد هێنده ده‌ستی ته‌قاند بوو و په‌یتا په‌یتا چاوی ئهترووكاند و ئه‌كه‌وته نێو خه‌یاڵه‌وه كه قه‌د بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه خوشكیشی خۆی بۆ ئامێزی دڵداره‌كه‌ی ئاماده كردوه و ئه‌ویش ئه‌چێته ژوان.
ئاخری میلی كاتژمێر خۆی له شانی یه‌كی شه‌و نزیك خسته‌وه، ئازاد هه‌ستا به ئه‌سپایی رۆیشته ده‌ره‌وه، به‌س گه‌شین پێی زانی. هه‌ر ئه‌و ڕۆیشت، گهشینیش رۆیشت.
ئاخری میلی كاتژمێر خۆی له شانی یه‌كی شه‌و نزیك خسته‌وه، ئازاد هه‌ستا به ئه‌سپایی رۆیشته ده‌ره‌وه، به‌س گه‌شین پێی زانی. هه‌ر ئه‌و ڕۆیشت، گهشینیش رۆیشت.
رێگای گه‌شین نزیك بوو. ناو كادێنهكهی خۆیان. پێخه‌فی پێشتر دانابوو له‌وێ! وه‌های دانابوو كه تا به‌یانی ده‌س گووشین و ڕامووسان بكات له گه‌ل دۆسته‌كه‌ی..
به‌ڵام ئازادی ناكامهران رێگایه‌ك و شوێنێكی ئه‌سته‌می هه‌ڵبژارد بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ئاوازی دۆستی كاتی خۆی هاتبایه هیچ نه‌بێ چاوه‌ڕوانی چاوانی نهدهبرژاند.. كاتژمێر له دوو لای دا كه‌چی ئاواز هه‌ر نه‌هاته سه‌ر ژوانهكهی.. سه‌رما تاقه‌تی تاق كردبوو، تان و پۆی له‌شی شل وه‌ستابوون، یه‌ك سه‌عاتی ته‌واو به دڵه‌ڕاوكێ و دڵه تهپێوه له ژێر بهربهڕهۆچكهیهك وه‌ستان كه‌م نه‌بوو، به ته‌واوی هێزی هه‌ڵمی ئه‌كرد به ناو مشتیا به‌ڵكوو تۆزێك گه‌رمی بێته‌وه، به‌ڵام سه‌رما كاری له ئێسقانی كرد بوو خه‌ریك بوو ئهڕچا، چیا‌و چیا‌و ببه‌وه.. له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یكووت: ئه‌مجاره حه‌تم دێت، ئه‌زانم حه‌تم دێت. هه‌ر به‌م فیكرانهوه وره‌ی به‌ر خۆی ئه‌دا و كاتێ روخساری یاری ده‌كه‌وته‌وه بیری هه‌وڵی ئه‌دا به ته‌واوه‌تی سه‌رما و سۆڵه و به‌فر و بۆران له بیر خۆی باته‌وه.. چاوه‌ڕوان و چاو له رێگابوون له سه‌رماكه ناخۆش تر بوو..
په‌یتا په‌یتا سه‌یری كاتژمێری ده‌ستی ده‌كرد و نه‌یده‌زانی تا كه‌ی بوه‌ستێ، هه‌ستی ده‌كرد چركه ساته‌كان له سه‌ره‌خۆ تێپه‌ڕ ده‌بن..
كه بوو به دوو و حه‌وت ده‌قه، كچه سه‌وزه‌پۆش و به‌رزه‌باڵا و نیگانهرمهكهی ماڵی خانی ئاوایی ده‌ركه‌وت و هه‌ر به سرته
ئه‌م به‌وی كووت: ئاواز گیان..
ئه‌و وتی: ئازاد گیان..
له باوه‌ش گرتن و ماچ كردن و ده‌س گووشین و لامل بۆن كردن، ته‌واوی ئه‌و خوله‌كی دوو و حه‌وت ده‌قه‌ی لایان كرد به چركه ساتێكی به‌رزی ئاشقانه و پڕ له وه‌ی وه‌ی..
ئه‌م به‌وی كووت: ئاواز گیان..
ئه‌و وتی: ئازاد گیان..
له باوه‌ش گرتن و ماچ كردن و ده‌س گووشین و لامل بۆن كردن، ته‌واوی ئه‌و خوله‌كی دوو و حه‌وت ده‌قه‌ی لایان كرد به چركه ساتێكی به‌رزی ئاشقانه و پڕ له وه‌ی وه‌ی..
له ناكاو ئاواز بیری قسه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی كه‌وته‌وه كه كوتبووی تۆزێك خۆت بگره و خێرا خۆت مه‌ده به ده‌سته‌وه، پیاو شتێ به ئاسانی ده‌ستی بكه‌وێ قه‌دری نازانێ.. هه‌ر بۆیه خۆی تۆزێك كشانده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك تازه بكاته‌وه.. به‌ڵام ئازاد لێوی تازه گه‌رم ده‌بوو، به‌م كاره‌ی ئاواز تێك چوو هه‌ر بۆیه ده‌ستی كرد به بۆڵه‌بۆڵ..
ئاواز ده‌سته‌كانی ئازادی گه‌رم ده‌كرده‌وه، ئازاد هه‌ر ئه‌یویست به بزه‌یه‌ك سه‌رما له بیر خۆی بباته‌وه هه‌ر بۆی نه‌ده‌كرا.... ئاخری بۆڵه و نقه‌ی دركاند وتی كه بۆ وا دره‌نگ هاتی؟ بۆ منت له ژێر ئه‌م سه‌رمایه تا ئێستا ڕاگرتوه؟ تووڕه بوو زیاتریش ئه‌یویست ته‌قه‌ی دادنی بشارێته‌وه.. حه‌زی ده‌كرد ماچی بكات، به‌لام لێوه‌كانی بڕستی لێ بڕا بوو.. ئاواز دووباره باوه‌شی پێدا كرد، ڕامووسان گه‌رم و گووڕ تر ببوو، ئازاد ئارام بوویه‌وه، كزه بای نیوه‌شه‌و به ورده به‌فره‌وه ئه‌یدا به نێو چاوانیان دا و ئازاد په‌یتا په‌یتا ده‌یگووت: ئۆۆخخهی، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌م ماچه هه‌ر چییم لێ بێت قه‌ینا كا ئیتر!
ئاواز ده‌یگووت: قه‌د شتی وه‌ها مه‌ڵێ، ده‌ی ی..
ئه‌ویش ده‌یگووت: ئه‌وه بزانه دوای ئه‌م ماچه ئه‌گه‌ر بمرم ئیتر ئاره‌زوو له دڵ نییم.. دووباره لێوه‌كانی له لێوی خشاند به لا كوڵم و لا ملی دا.. ئازاد هه‌ستی كرد كه ئاواز دڵی پڕه و ئه‌یهه‌وێ بگریه‌ت..
ئاواز ده‌یگووت: قه‌د شتی وه‌ها مه‌ڵێ، ده‌ی ی..
ئه‌ویش ده‌یگووت: ئه‌وه بزانه دوای ئه‌م ماچه ئه‌گه‌ر بمرم ئیتر ئاره‌زوو له دڵ نییم.. دووباره لێوه‌كانی له لێوی خشاند به لا كوڵم و لا ملی دا.. ئازاد هه‌ستی كرد كه ئاواز دڵی پڕه و ئه‌یهه‌وێ بگریه‌ت..
ئاخری له پرمه‌ی گریانی دا و پێی وت: ناتوانم چیی‌تر له گه‌ڵت بم من كۆڵێ به‌ربه‌ستم هه‌یه وه‌ك دابه‌ستی بهستوومیانهتهوه.. هه‌ر ده‌ڵێن: كچێ كارێ نه‌كه‌ی ئابڕوومان بچێ، ئێمه ناو و ره‌سم دارین و ناوبانگمان هه‌یه له ناوچه‌كه.. هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌بێ شكۆی ئاغاواتییمان نهژاكێ..
ئازاد كوتی: هیچ خۆت سه‌خڵه‌ت مه‌كه دوای ئه‌م ماچه‌ی تۆ ئه‌گه‌ر بشمرم و دونیاش به ئاخر گه‌یشتبێ ئیتر قه‌یدی نییه.. ئه‌رێ قه‌یدی نییه چوونكا به ئاره‌زووی ئامێزت چیی‌تر سه‌ر نانێمه‌وه.. من و تۆ هه‌ر بۆ یه‌كتر ده‌بیین ئه‌مڕۆ نه، ساڵێ تر، هه‌ر ده‌بیین.. فرمێسكی له سه‌ر گۆنای ئاواز سڕی و دوایین ماچیان كرد و هه‌ر كامیان به ئه‌سپایی خۆیان گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه..
ئازاد كوتی: هیچ خۆت سه‌خڵه‌ت مه‌كه دوای ئه‌م ماچه‌ی تۆ ئه‌گه‌ر بشمرم و دونیاش به ئاخر گه‌یشتبێ ئیتر قه‌یدی نییه.. ئه‌رێ قه‌یدی نییه چوونكا به ئاره‌زووی ئامێزت چیی‌تر سه‌ر نانێمه‌وه.. من و تۆ هه‌ر بۆ یه‌كتر ده‌بیین ئه‌مڕۆ نه، ساڵێ تر، هه‌ر ده‌بیین.. فرمێسكی له سه‌ر گۆنای ئاواز سڕی و دوایین ماچیان كرد و هه‌ر كامیان به ئه‌سپایی خۆیان گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه..
ئه‌م ژوانه بۆ هه‌ر دووكیان زۆر گران ته‌واو بوو!
ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌ر ده‌ستی ئاواز ئیشی بۆ ده‌كرد و زۆر بڕوای پێی هه‌بوو و زۆریشی پاره و تیكه‌ی چه‌وری پێ ده‌دا كه له رۆژی وه‌ها به كه‌ڵكی بێ له گه‌ڵ خۆی هێنا بووی و له كۆڵانی ئه‌و دیو داینا بوو كه ئه‌گه‌ر شتێ روو بدات خێرا ئاگاداری بكاته‌وه.. بۆ نه‌گبه‌تی سۆفی ئه‌وڕه‌حمان كه بۆ نوێژی به‌یانی زووتر له خه‌ڵكی ئه‌ڕۆیشت بۆ مزگه‌وت تا بتوانێ چوار چل دار بخاته زۆپاكه و موسلمانان گه‌رمیان بێته‌وه له‌و كۆڵانه ده‌یبینێ و لێی ده‌پرسێ: بۆ لێره‌ی؟ لێرا چ ده‌كه‌ی؟
ده‌ڵێ: بۆ هیچ..
مامه سۆفی هه‌ر به ده‌م بۆڵه‌بۆڵه‌وه ملی رێگا ئه‌گرێت و هه‌ر كه‌س دێته مزگه‌وت پێی ده‌ڵێ ماڵی خانی له خودا بێ خه‌به‌ر ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه‌یان ده‌ركردوه به‌و نیوه شه‌وه له‌و كۆڵانه وه‌ستا بوو..
ده‌ڵێ: بۆ هیچ..
مامه سۆفی هه‌ر به ده‌م بۆڵه‌بۆڵه‌وه ملی رێگا ئه‌گرێت و هه‌ر كه‌س دێته مزگه‌وت پێی ده‌ڵێ ماڵی خانی له خودا بێ خه‌به‌ر ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه‌یان ده‌ركردوه به‌و نیوه شه‌وه له‌و كۆڵانه وه‌ستا بوو..
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه ماڵی خان و ئاده‌ی لێپێچینه‌وه له كارهكهرهكهیان ده‌ستی پێ كرد كه له كوێ بوه؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌یوێرا درۆیه‌كی مه‌سڵه‌حه‌تی بكا.. سه‌ره‌تا هه‌ندێكیان لێدا و ئه‌مجاره خودی ئاغا لێی پرسی و ئه‌ویش به ناچاری دركاندی..
ئاغا به گرمه گرمه‌وه هه‌ندێكی بۆڵاند به سه‌ر كچه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵام ئاغاژن بۆ مه‌گه‌ر ئه‌یهێشت كه‌س ده‌ست بۆ ئاواز به‌رێت..!
ئاغا به گرمه گرمه‌وه هه‌ندێكی بۆڵاند به سه‌ر كچه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵام ئاغاژن بۆ مه‌گه‌ر ئه‌یهێشت كه‌س ده‌ست بۆ ئاواز به‌رێت..!
به‌ره‌به‌یان ئه‌و كاته‌ی كه هێشتا خوشكی ئازاد له ژوان بوو، پیاوێكیان نارد له دووی ئازاد. دڵی داته‌پی زانی شتێ قۆماوه. هه‌ر چی ئینجه و فینجه‌ی كرد كه دواتر دێت كابرا لێی قه‌بووڵ نه‌كرد، به ناچاری ڕۆیشت.
هه‌ر گه‌یشته ئه‌وێ، تووڕیان دایه ژوورێك و به چه‌ن كه‌س تێی به‌ر بوون. لێدانی هێنده به خێرایی بوو، فریا نه‌ده‌كه‌وت بڵێ: ئاخر بۆ؟ چ بوه؟؟ خۆیشی نه‌یده‌زانی چۆن گیانی ده‌رناچێت له ده‌ست ئه‌م پیاوه تێسمڕاوانهی ماڵی خان! دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر و گوێلاكیان چاك بیراز كرد، ئه‌مجاره خان هات و وتی: وست، وست، ئه‌تهه‌وێ ئابڕوومان به‌ریت سه‌گباب. چییت پێ ئه‌ڵێم موو به موو خۆت و بنه‌ماڵه‌ت جێ به جێی ئەکەن.. وتی: باشه به سه‌ر چاو گه‌وره‌م..
ئه‌مجاره دیسان ده‌ستیان كرده‌وه به لێدان و كوته‌ك كاری دووباره‌ی. هاوار و ناڵه‌ی ئازاد، دڵی ئاوازی كردبوه كه‌باب. ئاخری له ژێر كوته‌ك و قامچی لێدان له سه‌ر خۆ چوو و ئیتر وازیان لێ هێنا. ئاواز به‌ندی جه‌رگ و دڵی ده‌رهاتبوو، هێنده گریا بوو هه‌نسكی بۆ ده‌ر نه‌ده‌هات، هه‌رچی ئه‌پاڕایه‌وه كه تۆ خودا تۆ پیر و تۆ پێغمبه‌ر وازی لێبێنن، بۆ مه‌گه‌ر كه‌س گوێ له هه‌ست و برینی ئاواز ده‌گرت.. هه‌ر چی له‌ویان ده‌دا وایده‌زانی به‌ر خۆی ده‌كه‌وێ، هه‌ر ده‌یكووت ئهك كوێر بم بۆت.. ته‌واو شێت ببو، نه‌یده‌زانی چ بكا، هه‌ر به مشته‌كۆڵه له ده‌رگا و دیواری ده‌دا به‌ڵام كه‌س بۆی نه‌بوو ده‌ركه‌ی لێ بكاته‌وه..
ئازاد له ته‌وقی سه‌ریه‌وه تا كهڵهمووسی پێی شین و مۆر ببوه‌وه..
به‌م شێوه‌یه چه‌قۆی غه‌در هۆبه‌ی ئهوینییانی شوخاند.
ئازاد له ته‌وقی سه‌ریه‌وه تا كهڵهمووسی پێی شین و مۆر ببوه‌وه..
به‌م شێوه‌یه چه‌قۆی غه‌در هۆبه‌ی ئهوینییانی شوخاند.
ئازاد دوای سه‌عاتێ وه هۆش خۆی هاته‌وه، جامێ ئاویان دایه ده‌ستی، پێیان كووت باسی ئاواز بكه‌ی له هه‌ر شوێنێك، باسی ئه‌وه بكه‌ی له سه‌ر ئه‌و لێدانت خواردوه، زمانت له پشته مله‌وه دێنینه ده‌ر.
باوكی ئازادیان بانگ كرد و ناچاریان كرد كه ئاوایی جێ بهێڵێ به خۆی و خێزانییه‌وه. به‌و بیانووه‌وه كه به ده‌ستووری خان ئه‌چنه شار و خان له‌وێ مالی پێ به‌خشیون.. مووچه و مه‌زرایان له لایه‌ن ئاغاوه داگیر كرا، خان ماڵێكی قوڕین و شه‌ق و شڕی له شار بۆ كڕین و ئیتر چاره‌نووسیان گۆڕدرا به شاری! هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی مێرووله بخه‌یته ناو عه‌دڵی ئارد تا فێر بوون كه ئه‌چنه ده‌ره‌وه چۆن بگه‌ڕێنه‌وه، بوونه په‌نی زه‌مانه.
ئاوازیان دا به كوڕه خانێكی دیكه له شارێكی دیكه، ئازاد و ئاواز شارایهك له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی كه تازه كۆیان كردبوه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆپێك بكه‌وێته ناوێ، وێران بوو لێیان.. ئه‌ویش به هۆی جیاوازی ژیانی ره‌عیه‌تی قوون ده‌رهاتوو و ئاغاواتی ورگ ده‌رپه‌ڕیوو..
ئاوازیان دا به كوڕه خانێكی دیكه له شارێكی دیكه، ئازاد و ئاواز شارایهك له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی كه تازه كۆیان كردبوه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆپێك بكه‌وێته ناوێ، وێران بوو لێیان.. ئه‌ویش به هۆی جیاوازی ژیانی ره‌عیه‌تی قوون ده‌رهاتوو و ئاغاواتی ورگ ده‌رپه‌ڕیوو..
سالان ڕابرد.. له سه‌رده‌می فه‌یس بووق دیسانه‌وه یه‌كتریان دۆزیه‌وه به‌لام هه‌ر یه‌ك به كۆزێ خێزانه‌وه.. ئاواز په‌یامێكی كورتی بۆ ئازاد نارد كه شه‌وێكی پڕ له خۆشه‌ویستی و ئه‌نگووسته چاوی ده‌هێنایه‌وه بیریان!
كورت و پوخت بۆی نووسی: سه‌عات دوو و حه‌وت ده‌قه‌یه، گیانه‌كه‌م..!
.......................
فرانكفۆرت یه‌كی مای ٢٠١٩
عه‌دنان هونه‌روه‌ر
فرانكفۆرت یه‌كی مای ٢٠١٩
عه‌دنان هونه‌روه‌ر
Feb 20, 2019
در ورشو چه خبر بود؟ / طنز سرنوشت ساز
توضیح: این نوشته را به عنوان بخشی از دیدهها و شنیدههایم در سفر به ورشو با چاشنی طنز در این‌جا می نگارم باشد تا همگان پند گیرند و گوشه‌ی عزلت نگیرند.
روز یازده فوریه از فرودگاه فرانكفورت عازم ورشو شدم. قبل از پرواز مطلع شدم كه بسیاری از شركت كنندگان به منظور حضور در كنفرانس ورشو و یا بهتره بگم برای فعالیت های مدنی و راهپیمایی كه به این شهر سفر كرده بودند در فرودگاه به درد نگهداری و عدم خروج از پایانه گرفتار آمدهاند.
به من هم گفتند اگه در فرودگاه ورشو ازت پرسیدن واسه چی اومدی؟ لام تا كام اسم كنفرانس و فلان هتل رو نمیاری والا به درد اونهای دیگه گرفتار میشی و برگشت می خوری! خب چكار كنم چكار نكنم اسم یك هتل دیگه رو پیدا كردم اما دیدم این هم چاره ساز نیست، این بود از یكی از دوستام خواستم كه آدرس بدن كه اگه پرسیدن میگم میرم به دیدار اقوام و خویشان. با این ترفند تونستم از مه‌لكه ایستادن و تمبر برگشت خوردن نجات پیدا كنم. آدرس آقای "نهاد جامی" رو دادم. ایشان نویسندهای توانا و كارگردان خوش فكر تئاتر هستند این سفر توفیق دیدار با ایشان را به من داد. خیلی با هم گرم صحبت شدیم تا جایی پیشروی كردیم كه بالاخره سفره‌ی دلش را باز كرد و فغان نارو خوردنش از دست همزباناش در جنوب كوردستان سر داد. گویا از طرف اتحادیه میهنی كوردستان به خاطر نوشتن دو رمان كه چاشنی بینی مالی داشته تهدید شده و از انتشار نوشتههایش در روزنامههای جلالیون من‌ع شده است. به هر حال دو رمان را هم به بنده تقدیم كرد كه جا دارد بی نهایت سپاسگزار زحمت ها و بندهنوازیهایش باشم.
با آقای نهاد جامی |
وقتی كه فعالان عرب الاحواز از دانمارك به فرودگاه ورشو می رسند طبق وعدهای كه قبلا به آنها داده شده بود برای حفاظت از جان یكی از فعالانی كه از سوی دستگاه امنیتی جمهوری اسلامی تحت تعقیب است، می خواهند كه ترتیبی اتخاذ كنند تا دولت لهستان امنیت اون حضرت آقا رو تامین نماید. لهستانی ها وقتی كه بیش‌تر شروع به ته و توه كاوی مساله می كنن می بینن موضوع بو داره و اینا اصلا پاشون از فرودگاه بیرون نزارن بهتره.. در نتیجه شروع كردن به سوزانیدن خشك و تر با هم. آن روز دهها نفر با تمبر ماركدار دولت لهستان دو قبضه برگشت خوردند، كه مطمئنا خاطرهی ناخوشایندی براشون شده است.. با این عمل شنیع، در همان نطفه تمام برنامههای گروهها و نمایندگان ملل ساكن در ایران دچار شوكی بزرگ شد و تا خواستیم به خود بیاییم گفتن كه نشست فردا كه قرار بوده به عنوان نشستی حاشیه‌ای در میان نمایندگان ملت های ساكن ایران كه خواهان استقلال هستند برگزار شود، این نشست هم به حال تعلیق درآمده است.
تا اینكه صبح پس از رسیدن برخی از نمایندگان كشورهای عربی نشست از معلقی و بلاتكیفی دراومد و "نشست" نشست كرد. نشست با گلایه از دولت لهستان و صدباره كردن این حرف كه این دولت حق نداشته همچین كاری بكنه سلانه سلانه پیش می رفت.
عرب ها در میان خودشان اختلافات شدیدی داشتند از تن صداهاشون می توان فهمید كه اگه شمشیر در دست داشتند همانجا شتردوان به سراغ سوراخ های دهن همدیگر می رفتند و دهن همدیگر رو چفت و بی درز می كردند. البته انصاف هم نیست كه اینو هم از قلم بیندازم كه چند نفریشون تا آخر جلسه مشغول بازی بودند با گوشی هایشان.
كوردها كه از فارسی و كوردی زبان دیگری بلد نبودند تا باهاش سخنفرسایی كنند به ناچار مترجم عرب زبان قد علم كرد برای مترجمی. نماینده‌ی كوردها در اون نشست قشنگ و بی پروا گفت كه خواستههای كوردها ئل هست و بل. تورك های آذری با زبان انگلیسی خواستههایشان را مطرح كردند. اما وقتی كه نوبت به عرب ها می رسید تا نتیجهگیری كنند باز بر می گشتن به خانه‌ی اول كه چه جوری این دولت لهستان رو ضربه فنی كنند و دمار از روزگارشون در بیارن كه نزاشتن فعالان عرب از فرودگاه بیان بیرون. اما فكر نكنم هیچ كدام از شركت كنندگان به كنح ماجرا پی برده باشند و همچنان هاج و واج همه به همدیگه نگاه می كردند.
بعد از صرف نهار مفصل و بیرون آمدن شكم از عزا و سوگواری، توانستن نوشتهای رو به امضای شركت كنندگان و جریانات سیاسی برسانند. شاد و شنگول این دستاورد شگرف را شش قبضه كرده به استقبال روز اول كنفرانس بین المللی ورشو ر‌فتیم.
شب هنگام مطلع شدیم كه عدهای از همرزم و همزبانانمان به ورشو رسیدن و در هتلی دیگر سكنی گزیدهاند! ر‌فتیم به استقبالشان جهت ارگانیزه كردن و انسجام بخشیدن به برنامههایمان.
پوسترهایی از رهبران جان باخته به همراه پلاكارد و پرچم كوردستان را با خود آورده بودند جو بیش‌تر رنگ و بوی حماسی به خود می گرفت، بقیه هر كدام كه از اتاقش می آمد پیشمان، اولین حرفش قبل سلام و قبل از درآوردن كفش هایش این بود: واه..ه این‌جا چه خبر شده پر فارس شده. خلاصه حرف و حدیث هایمان را شروع كردیم. با خرده گلایه شروع كردیم.
خرده گلایه شروع شد اما خیلی سریع توانستیم به اجماع فكری برسیم. وقتی كه این نشست را با نشست عرب ها مقایسه می كردم احساس می كردم كه زبان دیالوگ و رسیدن به اجماع در بین علمای اعلام كورد از اجماع نظر عرب ها كه زبانشان به مراتب خش دار تر بود، بسی هموارتر است.
با نخود نخود كردن هر كسی به خانه خودش رفت. اون شب تا ساعت شش صبح خوابم نبرد، صبح ساعت ده به لطف تلفن زدنهای دوستان تونستم به صبحانه خوردن برسم. با امید به اینكه امروز روز تعیین سرنوشت ایران و استقلال ملل ساكن در ایران است، عزم رو جزم كردیم كه به جمع هم رزمانمان بپیوندیم و صدای خود را هر طور كه شده به گوش امپراتوران حاكم بر جهان برسانیم و به‌شان بگوییم كه خاك داریم، جمعیت نزدیك به ٤٠ میلیون نفر هم داریم، زبان گفتاری و نوشتاری هم داریم، منابع بكر دست نخورده هم داریم، فقط یه قباله كوچك میخوایم تا دولت تشكیل بدهیم و بریم سازمان ملل همانطور كه تمام ملل روی زمین اونجا اسم و رسم و هویت دارند.
جلوی قصر رویال طوری كمین كردیم كه اگه هر كدام از روسا به محض رد شدن، فورا با دیدن پلاكارد یا شعارهایمان بفهمند چی میخوایم! دستهایمان كم كم رو به ی‌خ زدگی می رفت، دستی بر بینی و دستی بر موبایل و دوربین و مشغول فعالیت مدنی بودیم و دیدیم هیچ خبری نیست، نگو جلسه كنفرانس چنان در خفی مانده كه كسی از ساعت برگزاریش خبر نداشته تا بالاخره فهمیدیم كه جلسه‌ی روز اول شب هنگام برگزار می شود. بعد از صرف كلی انرژی و استشمام هوای یخی به هتل هایمان برگشتیم.
ناامیدی گسترده‌ای در چهرهی شركت كنندگان استقلال خواه موج می زد. همزمان شاهد حضور سلطان خواهان و رجوی خواهان در گوشههای دیگر شهر بودیم. طرفداران رضا خان منتظر السطنه كه چهل سال آزگار خواب تاج و تخت پدر و پدربزرگش رو می بینه با سرمایههای كلان پرچم های شیر مردنی و خورشید كم سو را با خود حمل می كردند و متاسفانه و دوباره متاسفانه بودند كوردهایی كه همراهیشان می كردند و جنایت پهلوی ها را نادیده گرفته و می خواستند هر طور شده ابهت بر باد رفته شاه و اولادش را به دوش بگیرند و برای شادی روح شاه شعار(جاوید شاه و رضا شاه روحت شاد)، سر می دادند و گلوهایشان را صاف می كردند برای سر دادن سرود: ای ایران ای مرز پر گه‌ر..
به سبك و سیاق منتظر السلطنتان، رجوییون هم با سرنا و كرنا آمده بودند. چندین خانم روسری قرمز پالتو سبز پوش مارش نظامی می نواختند. از تمام كشورهای اروپایی تا تونسته بودند سیاه پوست و تایلندی و چینی و متكدیان و كولی بود جمع كرده بودند بلكه جمعیتشان رو انبوه نشان بدهند. البته نقش فتوشاپ كارهای حرفهایشون كه قادرند ده نفر رو تبدیل به صد نفر كنن، نباید نادیده انگاشت.
روز دوم كنفرانس چون كه ما مجوز نداشتیم جسته گریخته عرض اندام و عرض پرچمی كردیم و در ر‌فتیم. توركهای آذربایجان هم زبانان و هم دلهایشان یعنی دولت تركیه و دولت آذربایجان در كنفرانس شركت داشتند، عرب ها هم بسیاری از شیوخ نشینان كه همواره پشتیبانشان هستند در كنفرانس به طور رسمی شركت داشتند ما كوردهای بخت برگشته بدون دولت هم دست از پا درازتر در خیابان ها ویلان بودیم بلكه بتونیم نظر جامعه افسردهی لهستانی را به سوی خودمان جلب كنیم..
آخر سر از دوستانی كه هر كدام از كشوری آمده بودند فیز و بای بای كردیم و من رفتم سراغ كلی كار تلمبار شده اخبار و جدا كردن عكس و فیلم و آپلود كردن و در فضای مجازی گذاشتنشان..
در كل كنفرانس بیش‌تر حالت یك مانور رسانهای بود تا زهر چشمی از دولت ایران بگیرند و شبكه‌ی های داخلی ایران هم با گارد گرفتن های بیجا و احضار كاردار لهستان به وزارت امورخارجه، خواستن طوری وانمود كنند كه ایران در آستانهی یك حمله نظامی كه منجر به تغییر حكومت می شود، است. در نتیجه تا تونستند با آب و تاب فراوان نمك و زردچوبه به‌ش دادند بلكه یدك اسم مستعار رهبر مستضعفان جهان همچنان در گردن علی خامنهای باقی بماند.
سر و ته حرفهای كنفرانس های مطبوعاتی كه رئیس جمهور لهستان و معاون رئیس جمهور آمریكا ارائه دادند حول و حوش این بود كه لهستان اقتصاد بی بنیه خود و كمبود نفت و گازش را از آمریكا تامین نماید و آمریكا همچنان در بنا گوش روسیه پایگاههای نظامی خود را تقویت نماید. در پایان كنفرانس هم با همان حرف و حدیث های همیشگی یه خورده ایران را تهدید كردند. آخر سر هم اسرائیل توانست ندای مظلوم بودنش با بازدید برخی از كشورها از اردوگاههای صابون سازیی كه هیلتر از جان یهودیان بدبخت آن روزگار فراهم ساخته بود، سر دهد.
كلام آخر
در لهستان سه چیز انگشت شمارند، دوچرخه سوار، سگ، متكدی. این هم به به وضعیت نابسامان اقتصادی كشور و پولشان كه از اتحادیه پولی اروپا بی به‌ره است نشات می گیرد. پول كشور "زلوتی" نام دارد كه در ماه دوم سال ٢٠١٩ معادل ٢٣ سنت از هر یورو است. دولت لهستان به خاطر تورم بالا در سال ١٩٩٥ چهار صفر از زلوتی را برداشته است و زلوتی جدید معادل ١٠٠٠٠ زلوتی قدیم است، كاری كه دولتمردان ایرانی امسال برای مهار تورم كمرشكن در پیش گرفتند! در واقع اقتصاد بیمار هر دو با برداشتن صد صفر هم درمان پذیر نیست.
در لهستان سه چیز انگشت شمارند، دوچرخه سوار، سگ، متكدی. این هم به به وضعیت نابسامان اقتصادی كشور و پولشان كه از اتحادیه پولی اروپا بی به‌ره است نشات می گیرد. پول كشور "زلوتی" نام دارد كه در ماه دوم سال ٢٠١٩ معادل ٢٣ سنت از هر یورو است. دولت لهستان به خاطر تورم بالا در سال ١٩٩٥ چهار صفر از زلوتی را برداشته است و زلوتی جدید معادل ١٠٠٠٠ زلوتی قدیم است، كاری كه دولتمردان ایرانی امسال برای مهار تورم كمرشكن در پیش گرفتند! در واقع اقتصاد بیمار هر دو با برداشتن صد صفر هم درمان پذیر نیست.
در این سفر با آقای امیر قاضی موسس حزب استقلال كوردستان آشنا شدم، اما حسرت كمبود وقت و مصاحبه نكردن با ایشان به دلم مانده است. انسانی دلسوز و مهربان و هر چند ایشان كهولت سن دارند اما كاملا مقاوم و استوار پا به پای بچهها در آن سرمای شدید همراهیمان می كرد. هر از چند گاهی كه فرصت می شد و باب گفتگویی باز می كردیم، احساس می كردم كه كولهباری از تجربه و پایداری و متانت در چنته دارد اما نشد كه نشد یك گفتگوی تصویری با ایشان مستند كنم.
با آقای مستۆ دادار هنرمندی متفاوت |
خانم هلاله قاضی تنها خانمی بود كه همراهیمان می كرد مدام آرام و قرار نداشت اوج احساسات وطن خواهیش را در لابه‌لای اشك هایش دیدم كه در چشمانش حلقه زده بودند.
خانم هلاله قاضی در كنار خانمی لهستانی |
...
فرانكفورت ١٨ فوریه‌ی ٢٠١٩
Jan 19, 2019
Jan 6, 2019
ئاواتایمز / آواتایمز / AWATIMES
ئاگاداری / اطلاعیه
كوردی: له‌وه به دوا كار و چالاكییه‌كانم له رێگای "رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی ئاواتایمز" وه‌ك سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر درێژه ده‌ده‌م. هاوكاریتان مایه‌ی دڵگهرمیمانه.( https://awatimes.com )
فارسی: از این پس از طریق "روزنامهی الكترونی آواتایمز" به عنوان سردبیر و مدیر، فعالیت هایم را ادامه می ده‌م. همكاری شما مایه مباهات ماست.( https://awatimes.com )
Nov 2, 2018
مناڵیمان و ئاواره‌ییمان
كات كاتی ئاواره‌یی و زه‌رم و كوتی لاپاڵم بوو. چوونه په‌ناگا له چوونه قوتابخانه گرینگ تر بوو، هه‌ر وه‌ك ماڵی دووهه‌مان بوو، ئاژیر خه‌ته‌ر مۆسیقای شه‌و و رۆژمان بوو.. ئه‌و كاته ده‌ورانی فرۆ و كۆتی ئه‌مریكی و كه‌وش ئالیداس (ئادیداس) و كڵاش عهبووبهكری بوو ئه‌ڵبه‌ت بۆ پیاوانی گوێسهبانگیر. هێشتا كراس پیچسكهن و گۆره‌وی ماتیگوڵ و كه‌وش قه‌یسه‌ری باو نه‌بوو..
ئێمه مناڵ بووین و هێشتا قاز بووین و ده‌نگیشمان شوختی نه‌بردبوو.. كه‌وشی قلووچ قلووچ بۆ فوتباڵ و كه‌وشی باته‌ی لووت درێژی ژێر ساف بۆ قنهخلیسكانێ پاپۆشمان بوو.. ژن و پیاو و مناڵ‌یش ئه‌بوایه چیلكه‌یه‌ك به ده‌ستمانه‌وه بێ قوڕی ژێر و ته‌نیشتی پێڵاوه‌كانمان خاوێن بكردایه‌ته‌وه و شه‌په شه‌پی پانتۆڵهكانمان به گۆره‌وی كۆنتڕۆڵ بكردایه‌ت.. دایكان و باوكان هێنده له بیری داهاتووی مناڵه‌كانیان دا بوون به‌س بۆ یه‌ك ساڵ جلیان بۆ نهئهكڕین به‌ڵكوو كاتی جل كڕین حه‌تم ئه‌بوایه بۆ ساڵی داهاتوویشمان بشێ.. ساڵی هه‌وه‌ڵ قۆڵهكانیان بۆ دوو قه‌د ده‌كردین ساڵی دواتر بۆمان ده‌بوو.. هه‌ر بۆیه زۆر حه‌زمان ده‌كرد كه زوو گه‌وره بیین و ببین به قه‌ده‌ر جله‌كانمان..
ئێمه به‌رهه‌می شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران و ئێراق بووین.. چۆڵ بوونی شاره‌كان و په‌رته‌وازه بوونی خه‌ڵكی بۆ لادێكان، لارهملییهكی ته‌واوی به خه‌ڵكی شاره‌كان به‌خشیبوو..
هاوین بوایه‌ت ناو دێ چۆڵ ده‌بوو، خه‌ڵكی خه‌ریكی مووچه و مه‌زرا ده‌بوون، پاییز و زستانیش به هۆی خوێندنگه‌وه هه‌ندێ تێكه‌ڵ منداڵه‌كان ده‌بووین، مناڵی دیهاتیش به دیتنی ئێمه وایانده‌زانی خاكیان لێ داگیر كراوه، هه‌ر بۆیه پێیان ڕادهبواردین، پێ ده‌كه‌نین به بن زاراوه شارییهكهمانهوه.. ئێمه‌ش له‌گه‌ل ئه‌و یاریانه‌ی ئه‌وان ئه‌یانكرد نامۆ بووین ئه‌گه‌ر به واسیته و له ترسی قسه‌ی گه‌وره‌تر له خۆیان یارییان بكردایه له گه‌ڵمان، هه‌وڵیان ئه‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیسه‌لمێنن كه ئه‌و یاریانه نازانین و به ناچار كۆڵمان ئه‌دا لێیان..
مناڵه شارییه‌كان پێیان خۆش بوو سواری به‌ران و حه‌چه بن، سه‌ر رێگا بگرن به كاژهله و به‌رخه‌كان و ده‌ست بێنن به سه‌ر پشتیان دا، له گه‌ل جووكه و مریشكه‌كان یاری بكه‌ن، سوار كه‌ر بن، هه‌وڵیان ئه‌دا وه‌ك ئه‌وان بتوانن سنووقه فیشه‌ك بهێننه‌وه بیكه‌ن به یهغانی جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نی ماڵ.. كه‌چی مناڵانی دێهات هیچ كه نه‌یانده‌هێشت به لای كاریله و جوانۆكان دا بچین، بۆ سنووقه فیشه‌ك هێنانه‌وه‌ش به هه‌زار تڕ و بۆڵه فێری ته‌نگه به‌ستن و ته‌ناف قایم كردنیان ده‌كردین، به ناچار زیاتر خه‌رجمان له ناو گوله تۆپ ده‌رده‌هێنا و گڕمان ده‌دا و ئه‌وه ببوه یارییه‌كی خۆش بۆمان، ئێستا بیری لێ ده‌كه‌مه كه ئه‌و كات من مناڵێكی ١٠ ساڵ ته‌مه‌ن توانیوومه گوله‌ی تۆپ ده‌ربێنم و ته‌قه‌مه‌نی و بارووته‌كه‌ی ناو پووكهكهیم ده‌رهێناوه، ته‌واو سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ له خۆم و له سه‌رجه‌م مناڵانی شه‌ڕ..
........
وێنه‌كه: له گه‌ل خوشك و برام مریه‌م و ئه‌حمه‌و، ئه‌وان راوه‌ستاون.
شوێن: بیهكهڕه، وێنه‌گری هه‌ورامان
له‌وانه‌یه ساڵی ١٣٦٤ هه‌تاوی / ١٩٨٥ زاینی بێت.
ئێمه به‌رهه‌می شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران و ئێراق بووین.. چۆڵ بوونی شاره‌كان و په‌رته‌وازه بوونی خه‌ڵكی بۆ لادێكان، لارهملییهكی ته‌واوی به خه‌ڵكی شاره‌كان به‌خشیبوو..
هاوین بوایه‌ت ناو دێ چۆڵ ده‌بوو، خه‌ڵكی خه‌ریكی مووچه و مه‌زرا ده‌بوون، پاییز و زستانیش به هۆی خوێندنگه‌وه هه‌ندێ تێكه‌ڵ منداڵه‌كان ده‌بووین، مناڵی دیهاتیش به دیتنی ئێمه وایانده‌زانی خاكیان لێ داگیر كراوه، هه‌ر بۆیه پێیان ڕادهبواردین، پێ ده‌كه‌نین به بن زاراوه شارییهكهمانهوه.. ئێمه‌ش له‌گه‌ل ئه‌و یاریانه‌ی ئه‌وان ئه‌یانكرد نامۆ بووین ئه‌گه‌ر به واسیته و له ترسی قسه‌ی گه‌وره‌تر له خۆیان یارییان بكردایه له گه‌ڵمان، هه‌وڵیان ئه‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیسه‌لمێنن كه ئه‌و یاریانه نازانین و به ناچار كۆڵمان ئه‌دا لێیان..
مناڵه شارییه‌كان پێیان خۆش بوو سواری به‌ران و حه‌چه بن، سه‌ر رێگا بگرن به كاژهله و به‌رخه‌كان و ده‌ست بێنن به سه‌ر پشتیان دا، له گه‌ل جووكه و مریشكه‌كان یاری بكه‌ن، سوار كه‌ر بن، هه‌وڵیان ئه‌دا وه‌ك ئه‌وان بتوانن سنووقه فیشه‌ك بهێننه‌وه بیكه‌ن به یهغانی جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نی ماڵ.. كه‌چی مناڵانی دێهات هیچ كه نه‌یانده‌هێشت به لای كاریله و جوانۆكان دا بچین، بۆ سنووقه فیشه‌ك هێنانه‌وه‌ش به هه‌زار تڕ و بۆڵه فێری ته‌نگه به‌ستن و ته‌ناف قایم كردنیان ده‌كردین، به ناچار زیاتر خه‌رجمان له ناو گوله تۆپ ده‌رده‌هێنا و گڕمان ده‌دا و ئه‌وه ببوه یارییه‌كی خۆش بۆمان، ئێستا بیری لێ ده‌كه‌مه كه ئه‌و كات من مناڵێكی ١٠ ساڵ ته‌مه‌ن توانیوومه گوله‌ی تۆپ ده‌ربێنم و ته‌قه‌مه‌نی و بارووته‌كه‌ی ناو پووكهكهیم ده‌رهێناوه، ته‌واو سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ له خۆم و له سه‌رجه‌م مناڵانی شه‌ڕ..
........
وێنه‌كه: له گه‌ل خوشك و برام مریه‌م و ئه‌حمه‌و، ئه‌وان راوه‌ستاون.
شوێن: بیهكهڕه، وێنه‌گری هه‌ورامان
له‌وانه‌یه ساڵی ١٣٦٤ هه‌تاوی / ١٩٨٥ زاینی بێت.
Nov 1, 2018
وه‌همێك به ناوی رۆژی جیهانی كۆبانی
بۆ به جیهانی كردنه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ك یان ره‌گه‌ز یان پیشه ئه‌بێ نه‌ته‌وه یهككرتوهكان دانیشتنی یاسایی بۆ بكه‌ن و به ئه‌نجام دانی ده‌یان ورك شۆپ و لێكۆڵینه‌وه، بڕیار بده‌ن له سه‌ر ناساندن و جیهانی كردنه‌وه ئه‌و رۆژه. وه‌ك: رۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه له گه‌ل تووندوتیژی، رۆژی جیهانی منداڵان، رۆژی جیهانی كرێكار، رۆژی جیهانی مامۆستا و ده‌یان نموونه‌ی دیكه..
خۆ به گۆتره و به گۆڕینی وێنه‌ی پرۆفایل به ناوی رۆژی جیهانی كۆبانی ئه‌م رۆژه جیهانی نابێته‌وه.. ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه هیچ، كام وڵات دیانی به شتی وه‌ها دا ناوه؟ كوره وڵات كه هیچ، ئایا نیمچه وڵاتی باشووری كوردستان كه پارله‌مانیشی هه‌یه شتی وه‌های په‌سه‌ند كردوه كه خۆیشیان كوردن؟
هه‌ر میخام په‌سه‌ندیش كرا، رۆژی جیهانی كۆبانی به كه‌ڵكی چی دێ؟ چی پێیه بۆ مرۆڤایه‌تی و مرۆڤه‌كانی ئێستا و سه‌ده‌كانی داهاتوو؟
[به راستی، وههم شتێكی پیسه!]
خۆ به گۆتره و به گۆڕینی وێنه‌ی پرۆفایل به ناوی رۆژی جیهانی كۆبانی ئه‌م رۆژه جیهانی نابێته‌وه.. ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه هیچ، كام وڵات دیانی به شتی وه‌ها دا ناوه؟ كوره وڵات كه هیچ، ئایا نیمچه وڵاتی باشووری كوردستان كه پارله‌مانیشی هه‌یه شتی وه‌های په‌سه‌ند كردوه كه خۆیشیان كوردن؟
هه‌ر میخام په‌سه‌ندیش كرا، رۆژی جیهانی كۆبانی به كه‌ڵكی چی دێ؟ چی پێیه بۆ مرۆڤایه‌تی و مرۆڤه‌كانی ئێستا و سه‌ده‌كانی داهاتوو؟
[به راستی، وههم شتێكی پیسه!]
Oct 29, 2018
مجتهدی که امام زمان را سوار الاغ نکرد.
این ماجرا را که درباره این مجتهد شیعه بازگو می کنیم فقط بخاطر خنده و تفریح نیست. درباره یک آخوند روستا یا ملای گمنام فلان شهر نیست. صرفا برای تفکر و تامل در احوال کسانیست که لقب مقتدا گرفتهاند و مردم آنها را صاحب ” کرامات” می دانند.
“علامه حلی سوار بر درازگوش (الاغ) به کربلا می رفت.او در میان راه با سید ناشناسی برخورد می کند . آن شخص ناشناس با پای پیاده علامه حلی را همراهی میکرده است.
تصور کنید یک آخوندی با الاغ می‌رود و شخص ناشناس هن هن کنان و پیاده بدنبال الاغ می دود.
تصور کنید یک آخوندی با الاغ می‌رود و شخص ناشناس هن هن کنان و پیاده بدنبال الاغ می دود.
علامه حلی پس از گفتگو با او متوجه می‌شود که او شخص بسیار عالمی است و مسائل مشکل علمی خود را با او در میان می‌گذارد و جواب می‌گیرد و در این بین از او سوال می‌کند که آیا در زمان غیبت کبری امکان ملاقات با امام عصر(ع) وجود دارد؟ و همزمان تازیانه از دستش می‌افتد آن شخص تازیانه را از زمین برداشته به علامه میدهد و جواب میدهد که چگونه ممکن نباشد در حالی که دست او هماکنون در دست توست!!
در این موقع علامه بی اختیار خودش را از روی الاغ به زمین انداخت تا پای حضرت را ببوسد پس غش نمود. وقتی به هوش آمد کسی را ندید!”
در این موقع علامه بی اختیار خودش را از روی الاغ به زمین انداخت تا پای حضرت را ببوسد پس غش نمود. وقتی به هوش آمد کسی را ندید!”
ابومنصور جمال‌الدین، حسن بن یوسف بن مطهّر حلّی معروف به علامه حلی، مقتدا و مجتهد اعظم شیعیان در قرن هشتم هجری قمری بود. او کسی است که ۱۲۰ کتاب از کتابهای مرجع فقه جعفری را تالیف کرده، روایتهای بیشماری از ملاقات او با امام زمان نقل محافل و مجالس مذهبی شده است.
در یکی دیگر از نقل ها گویا گفته است: “امام زمان برایش مشق شب نوشته است”.
در یکی دیگر از نقل ها گویا گفته است: “امام زمان برایش مشق شب نوشته است”.
Oct 16, 2018
خزمه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی پاڤێل تاڵه‌بانی به بارزانییه‌كان
خزمه‌تێ پاڤێل تاڵه‌بانی به پارتی كرد، مه‌لا موسته‌فایش نه‌یكرد به بارزانییه‌كان!
پار له ناكاو پاڤێل وه‌ك قارچك سه‌ری هه‌ڵتۆقی و كرا به كهڵگای ناوچه و مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گۆڕی!! به ئاسانی خه‌یانه‌تی ١٦ئۆكتۆبهر كرا به ناویه‌وه.. وه‌ك بڵێی ئیتر پیاوی تیا نه‌بوو هه‌رێم، عه‌شیره‌تی تیا نه‌بوو هه‌رێم، وه‌ك بڵێی هه‌موو ماڵێ بۆ ته‌قه‌ی خۆشی و خوێن شۆردنه‌وه كلاشینكۆف و ئار پی جی ئاماده نه‌بێ، وه‌ك بڵێی ئیتر له ناو بارزانییه‌كان مامه ریشه‌كه‌ی تێدا نه‌بوو، هه‌موویان كز و مات و مه‌لوول دانیشتن تا كاكه پاڤێل له گه‌ل تیرۆریستێكی ئێرانی ژێر به ژێر شتێك ئیمزا بكات و قه‌باڵه‌ی شارێ بداته ده‌ستی حه‌شد..
ئه‌وه زۆر روونه كه به‌س خه‌یانه‌ت ئه‌توانێ خه‌یانه‌تی دیكه په‌رده‌پۆش كات هه‌ر بۆیه خه‌یانه‌تی #31ئاب ی پارتی به جوانی كه‌وته په‌راوێزی خه‌یانه‌تی #16ئۆكتۆبه‌ر ... . پارتی تا ماوه قه‌رزداری ئه‌و پیاوهتییه كه پاڤێل كردی ده‌رحه‌قیان!
#من_بۆ_خۆم_ئێستاكه_به_پهن_بووی_دونیا‌م_و_هه‌ر_خۆیشم_پهنهكهم
#من_بۆ_خۆم_ئێستاكه_به_پهن_بووی_دونیا‌م_و_هه‌ر_خۆیشم_پهنهكهم
Subscribe to:
Posts (Atom)