خۆزگه‌م به ٢٦ی سپتێمبێر، ریفراندۆم ته‌واو بوه و ئه‌وا ئه‌یبینین ئیتر نه‌جاتمان بوه به ده‌س ژێر چه‌پۆكییه‌وه. یه‌ك به‌ش له چوار به‌شه‌كه‌مان سه‌ری به خۆیه‌وه‌یه، خۆی كشت و كاڵ به‌رهه‌م دێنێ و ئیتر ده‌س درێژناكاته‌وه بۆ ماستاوی ئێرانی و په‌نییری كییری توركی..
له دوای ئه‌و رۆژه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئاماده‌ن گه‌ڵا بكه‌ن به گه‌زۆ و له گه‌ل رۆنی خۆماڵی بیخۆن، چوونكا دڵخۆشن كه داگیركه‌ر نه‌ماوه.. خه‌ڵكی وه‌ها شه‌یدای حكومه‌ت و وڵاتن كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌وته ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوورییه‌وه، ئه‌وا ئه‌و هه‌موو كیلۆ كیلۆ ئاڵتوونه‌ی كه هه‌یانه دوو ده‌ستی پێشكه‌شیی ده‌كه‌ن تا كوو دراوی كوردستان شان بدات له شانی دۆلار و یورۆ. هه‌ندێك له‌و كوردانه‌ی كه له ناوخۆ جاران شه‌ڕیان بوو له سه‌ر به‌شه بایه‌عییه‌كه‌یان و له یونان و ئه‌سپانیا دوورگه‌شیان كڕیبوو بۆ كه‌یف و خۆشی خۆیان، ئه‌وا حب الوطن وایان لێده‌كات بیفرۆشن و پاره‌كه‌یشی سه‌رفی بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵاتی خۆیانی بكه‌ن.
له‌و رۆژه به دواوه ئیتر نه‌جاتمان بوه به ده‌س چه‌له‌حانێی فه‌یس بووقی.. نه، پرۆفایلی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌بینین نه، پرۆفایلی نه‌خێر له ئێستادا! ئه‌و رۆژه ئه‌یبینن خه‌ڵكی نایه‌نه سه‌رشه‌قام كۆڵێك فیشه‌ك سه‌رف بكه‌ن به ناوی ته‌قه‌ی خۆشی. هه‌موو ده‌كه‌ونه شوێن عیلم و زانست و داهێنان و سه‌ره‌ی كتێب خوێنه‌كان له سه‌ره‌ی ئاوده‌ستی مزگه‌ووته‌كان زۆر زیاتر ده‌بێ.
ئه‌یبینین خه‌ڵكی ئۆتۆماتیك وایان لێ دێ گڵۆپی زیاده ئه‌كوژێننه‌وه، ئاوی خواردنه‌وه سه‌رف ناكه‌ن بۆ به‌رده‌گا و بۆ ماشین شۆردن. خه‌ڵكی ئاگایان له دار و دره‌ختی كوردستان ده‌بێ و ژینگه‌یان پیس و پۆخڵ ناكه‌ن. هه‌ر كه‌س هه‌ژده سه‌عات ئیش ده‌كات و ئیتر كرێكارانی فلیپین و نیپال و به‌نگلادیش ده‌نێرینه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و ده‌یبینین هه‌ر كورده خزمه‌ت به كورد ده‌كات.
ئه‌یبینن كه ژنانی بنێشت له ده‌م كه جاران شه‌ڕه گڵۆپییان به جاجكه ئه‌كرد ئیتر به‌ر ده‌رگاكان چۆڵ ئه‌كه‌ن و خه‌ریكی ئیش ده‌بن له كارگه‌كان و ئیتر ده‌س درێژ ناكه‌نه‌وه بۆ مێرده‌كانیان كه به‌یانیان دوای كاری خێری كه كردبێتی تۆزێك پاره‌ی بۆ دانا بێ.
ئه‌یبینن كه ژنانی بنێشت له ده‌م كه جاران شه‌ڕه گڵۆپییان به جاجكه ئه‌كرد ئیتر به‌ر ده‌رگاكان چۆڵ ئه‌كه‌ن و خه‌ریكی ئیش ده‌بن له كارگه‌كان و ئیتر ده‌س درێژ ناكه‌نه‌وه بۆ مێرده‌كانیان كه به‌یانیان دوای كاری خێری كه كردبێتی تۆزێك پاره‌ی بۆ دانا بێ.
ئیتر به گشتی رۆژێكی نوێیه بۆ كوردان، چاك چاك ئه‌بیینن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاومان حوكمی مابێ!!