Nov 26, 2005

سه‌ردانی نه‌خۆش 25 خوله‌که‌!!!!!!!!!

ئه‌م ماوه‌یه‌ که خه‌ریکی حه‌وانه‌وه‌ بۆ ساڕێژ بوونی برینی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌م بووم دۆستان و برایانێکی زۆر سه‌ردانیان کردم .
ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر که‌ چه‌ند کورد ده‌که‌ونه‌ لای یه‌ک یان باسی دین وئایین و تێکه‌ڵاوی له گه‌ل سیاسه‌ت دا ده‌که‌ن یان باسی ژنی خه‌ڵکی که لای ئێمه‌مانان پێێ ده‌ڵێن نامووس .
ژنانیشمان به زۆری باسی کراس و جل و به‌رگ و ئاڵتوون و شووکردن و ته‌ڵاق دانیباقی ژنانی
 دیکه‌ ده‌که‌ن .
هه‌ر شه‌وی هه‌وه‌ڵ که دۆستانێکی زۆر هاتبوون بۆ لام . یه‌که‌م بابه‌تیان هه‌ڵبژاد ؛ یانی باسی دین و ئایین و ئیراهاب و کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و ....

باسه‌که‌ وه‌ها درێژه‌ی کیشا که لایه‌نه‌ قسه‌که‌ره‌کان ده‌سه‌ به‌شیان لێ کربوو .......
ده‌سته‌ی لاییک و بێ دین به بڕوای خۆیان رۆشن بیر . ده‌سته‌یه‌کی تریش ده‌سته‌ی سوونه‌تی و دیندارێکی هیچ له دین نه‌زان و هه‌روه‌ها دژ به کوردایه‌تی .......
تا راده‌یه‌ک که ده‌ستیان دایه‌ قسه‌ی ناشیرین کردن به‌ یه‌کتر که‌می مابوو هه‌ستن بۆ یه‌کتر و سه‌ر و گۆێلاکی یه‌کتر خۆێناوی که‌ن .
ئه‌مه‌ ئیشڵا بۆ لای نه‌خۆش هاتبوون . و نه‌شیان زانیبو که سه‌ردانی نه‌خۆش 25 خوله‌که‌!!!!!!!!!!!!

بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که حیزبه‌کانیشمان هه‌ر ئاوه‌ها تووشی برا کوژی ده‌بن .

Nov 24, 2005

بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان

له رۆژی 3ی سه‌رماوه‌زی 2705 ی کوردی کۆڕی ڕێز گرتن له ژنانی شاعیر و نووسه‌ری مه‌ریوانی به‌ڕێوچوو. که ئه‌م کۆڕه‌ به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ک له لایان 'خاتوو که‌ژان ئه‌سه‌دی' ئه‌ندامی به‌ڕیو به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژنان كۆتایی پێهات.


ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیارنامه‌یه‌که :


به ناوی خودای دلۆڤان

دوای سڵاو و ڕێز

بڕیار نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵ یادی دامه‌زراندنیه‌وه‌ .

ئیمه‌ سه‌ر جه‌م ئه‌ندامان و به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه‌ لایه‌نگری خۆمان له ته‌واوی ژنانی چه‌وساوه‌ و بێده‌ره‌تان ده‌ئه‌بڕین.

ئیمه‌لایه‌نگری خۆمان له ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ ده‌ئه‌بڕین که‌ رۆژانه پۆل پۆل ده‌بنه‌ قوربانی نیزامی سونه‌تی و پیاوسالاری و نامووس په‌ره‌ستی و فرۆشتنی ژنان و کچان و قاچاخ کردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.


بائیتر له‌مه‌ به‌دواوه‌ لاپه‌ڕه‌یکی دیکه‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ بائیتر گۆڕینه‌وه‌ی ژنان له بریتی خوێن، له بریتی قه‌رز، گه‌وره‌ به بچووک کردن، دیارده‌ی ژن به ژنه ، توند و تیژی و لێدان و

جوین پێدان و بێ حورمه‌تی کردن له کۆمه‌ڵگادا ڕاماڵێن.

با ئیتر په‌ره‌پێدانی خورافات هایکی وه‌ک نا قص العقڵ بوون ، زه‌عیفه‌ بوون ، فێڵبازی و مه‌كری ژنان ، دووژن له بریتی پیاوێک له سه‌ده‌ی 21 دا بگۆڕێن. با ئیتر ڕۆڵ و کایه‌ی دژ به یه‌که‌کانی دایکی موقه‌ده‌س و حه‌وای فێڵ باز به‌س بێت.

با ئیتر ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ بشکێنێن و له‌مه‌ به‌دواوه‌ ژن و ژیان وه‌ک یه‌ک دابنێن، با ئیتر ئه‌م چیروکی نابه‌رابه‌ریه‌ به‌رو ئاسۆیه‌کی پرشنگ دار و پڕله به‌رابه‌ری هان بده‌ین. بایه‌خ به ژنان بده‌ین وه‌ک ئیسانێک نه‌ک وه‌ک کالایه‌ک بایه‌خ به ئه‌نجومه‌نی ژنان بده‌ین، بایه‌خ به ژنانی شاعیر ونووسه‌رمان بده‌ین ، جوانتر بڵێم ؛ بایه‌خ به نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌ین.

هه‌ر وه‌ها سوپاس و ڕێزێکی بێ بڕانه‌وه‌ش‌ بۆ ته‌واوی به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه‌ که زه‌حمه‌تیان به‌ر خۆیان داوه‌ و به هانای ده‌نگمانه‌وه‌ هاتن.

به‌خێر بێن و خواتان له‌گه‌ڵ.

ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان

۳ی سه‌رماوه‌زی 2705 ی کوردی / 24 ی نوامبێری 2005 ی زایینی

خبری فرهنگی از مریوان


امروز سوم آذر ماه 1384 برابر با 24 نوامبر 2005 م در شهرستان مریوان همایشی با حضور جمع کثیری از زنان مریوان و مهمانانی از تهران و سنندج و شخصیتهای مذهبی وشورای شهر به‌ منظور تجلیل از زنان شاعر ونویسنده‌ی مریوانی برگزار شد .

مراسم شامل سخنرانی مهمانان ، سرود ، رقص محلی نونهالان ، مصاحبه با زنان شاعر و نویسنده‌ ، نمایش فیلم 'ژان'و بالاخره‌ همایش باقرائت پیمان نامه‌ای پایان پذیرفت .


این مراسم که توسط شبکه‌های خبری پوشش داده‌ می شد ؛ به شاعران و محققین و هم چنین بازیگران فیلم 'ژان' هدایایی تقدیم شد .

هه‌‌شته‌‌مین خولی فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه



 ئه‌مڕۆ  هه‌‌شته‌‌مین خولی فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ به‌ به‌‌شداری زیاتر له‌ 100 چیرۆکنووسی 26 پارێزگای وڵاتی ئێران له‌ رۆژانی 8 تا10ی ئه‌‌م مانگه‌ له‌ شاری بانه‌ له‌ رۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان به‌‌ڕێوه‌ده‌‌چێت.
له‌‌م باره‌‌یه‌‌وه‌ " محه‌‌مه‌‌د سه‌‌دیق که‌‌ریم ڵوور" به‌‌رپرسی ئه‌‌نجومه‌‌نی ئه‌‌ده‌‌بی شاری بانه‌ و به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌ری کاروباری ئه‌‌م فیستیڤاڵه‌ سه‌‌باره‌‌ت به‌ دوایین قۆناغه‌‌کانی فیستیڤاڵ راگه‌‌یاند: دوای کۆتایی هاتنی مۆڵه‌‌تی ناردنی به‌‌رهه‌‌مه‌‌کان، 568 به‌‌رهه‌‌م گه‌‌یشته‌ هه‌‌شته‌‌مین فیستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌. له‌ نێو ئه‌‌م به‌‌رهه‌‌مانه‌‌دا 506 چیرۆک، 50 چیرۆک و به‌‌رهه‌‌می ئه‌‌ده‌‌بی له‌ به‌‌شی منداڵان و 12 وتاریش بۆ نووسینگه‌‌ی فیستیڤاڵ نێردراوه‌.

هه‌‌روه‌‌ها گوتی: ئه‌‌م فیستیڤاڵه‌ پێکهاتووه‌ له‌ سێ به‌‌شی " کورته‌ چیرۆک" و " وتار" له‌ بابه‌‌تی سه‌‌ربه‌‌ست و له‌ ته‌‌وه‌‌ره‌‌کانی کورته‌ چیرۆک و لێکدانه‌‌وه‌‌ی چیرۆکی کوردی ساڵانی 90کان و هه‌‌روه‌‌ها لێکدانه‌‌وه‌‌ی کورته‌ چیرۆکه‌‌کانی 7 خولی پشووی فیستیڤاڵ، له‌ گه‌‌ڵ به‌‌شێکی تایبه‌‌ت به‌ " چیرۆکی منداڵان" له‌ هه‌‌ردوو به‌‌شی کوردی و فارسی به‌‌ڕێوه‌ده‌‌چێت.
هه‌‌روه‌‌ها که‌‌ریم ڵوور رایگه‌‌یاند: سه‌‌رجه‌‌م چیرۆکه‌‌کان دراون به‌ لیژنه‌‌ی خوێندنه‌‌وه‌ و پێداچوونه‌‌وه‌، هه‌‌ر چیرۆکێکیش ده‌‌چێته‌ به‌‌ر ده‌‌ستی 3 که‌‌س له‌ لیژنه‌‌ی ناوبراو که‌ ئه‌‌وانیش به‌ پێی‌‌رگه‌‌ی هه‌‌ڵسه‌‌نگاندن و ئه‌‌و پێوه‌‌رانه‌ی نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ بۆی دابینکردوون، چیرۆکه‌‌کان هه‌‌ڵده‌‌بژێرن. له‌ پرۆسه‌‌ی یه‌‌که‌‌می ناوبژیوانیدا له‌ هه‌‌ر کام له‌ به‌‌شه‌‌کانی کوردی و فارسی 21 چیرۆک ده‌‌چێته‌ به‌‌شی کێ به‌رکێی فیستیڤاڵ. له‌ کۆتاییدا به‌ سێ چیرۆکی کوردی و سێ چیرۆکی فارسی وه‌‌کوو باشترین به‌‌رهه‌‌مه‌‌کانی فیستیڤاڵ خه‌‌ڵات ده‌‌به‌‌خشرێت.

هه‌‌روه‌‌ها که‌‌ریم ڵوور گوتی: ئه‌‌ندامانی لیژنه‌‌ی خوێندنه‌‌وه‌ و پێداچوونه‌‌وه‌‌ی چیرۆکه‌‌کانی به‌‌شی کوردی بریتین له‌ به‌‌رێزان: " عه‌‌تا نه‌‌هایی" (بانه‌)، " موراد ئه‌‌عزه‌‌می" (شنۆ) ، " یۆنس ره‌‌زایی" (بۆکان). ئه‌‌ندامانی لیژنه‌‌ی به‌‌شی فارسیش بریتین له‌: " عه‌‌بدولخالق یه‌‌عقوبی" (بۆکان)، موراد ئه‌‌عزه‌‌می و یۆنس ره‌‌زایی.
هه‌‌روه‌‌ها ده‌‌رباره‌‌ی لیژنه‌‌کانی دیکه‌‌ی فیستیڤاڵ گوتی: لیژنه‌‌ی ناوبژیوانی به‌‌شی کۆتایی فیستیڤاڵ پێکهاتووه‌ له‌: " عه‌‌تا نه‌‌هایی" ، " فه‌‌تحوڵڵا بێ‌نیاز" و " مه‌‌هسا موحیب عه‌‌لی".
لیژنه‌‌ی ره‌‌خنه‌‌گرانی چیرۆکه‌‌کانی به‌‌شی کوردی بریتین له‌: " محه‌‌ممه‌‌د ساڵح سووزه‌‌نی"
(سه‌قز)، عه‌‌بدولخالق یه‌‌عقوبی و موراد ئه‌‌عزه‌‌می. ره‌‌خنه‌‌گرانی به‌‌شی فارسیش بریتین له‌: "فه‌‌تحوڵڵا بێ‌نیاز" ، " محه‌‌مه‌‌د به‌‌هارلو" و " مه‌‌هساموحیب‌عه‌‌لی".

سه‌‌باره‌‌ت به‌ به‌‌شه‌‌کانی دیکه‌‌ی فیستیڤاڵیش گوتی: له‌‌م خوله‌‌ی فیستیڤاڵدا له‌ سێ که‌‌سایه‌‌تی ناسراوی بواری چیرۆک، واته‌ ئه‌‌و که‌‌سانه‌‌ی له‌ رۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان کاریانکردووه‌ و پێشه‌‌نگی چیرۆک نووسین رێزیان لێ ده‌‌گرین. له‌ به‌‌شی کوردیدا له‌ به‌‌رێزان: " عه‌‌تا نه‌‌هایی" (بانه‌) و "محه‌‌ممه‌‌د ره‌‌مه‌‌زانی (بۆکان) و " ناسر وه‌‌حیدی" (بۆکان) رێز ده‌‌نێین. له‌ به‌‌شی فارسیشدا به‌‌رێزان: "محه‌‌ممه‌‌د به‌‌هارلو" و خاتوو " شیوا ئه‌‌ره‌‌ستوویی" رێزیان لێ ده‌‌گیرێت.

Nov 21, 2005

سه‌دام وه‌ک تاوانبار یان وه‌ک دادوه‌ر



هه‌ر چه‌ند سه‌دام و دارو ده‌سته‌که‌ی هه‌وڵیان دا و ته‌نانه‌ت له‌ناوده‌ریاشدا په‌نایان بۆ قه‌وزه‌ش ده‌برد و تاراده‌یه‌ک که‌ سووکایه‌تی به‌ دادگا ده‌کرد ... و خۆیی به دادوه‌ر ده‌زانی به‌ڵام ده‌ستی عه‌داڵات خستنیه‌ ناو زبڵدانی میژوه‌وه‌ ........
 به‌و هیوایه‌ که  هه‌موو دیکتاتۆرێک به‌ سزای شیاوی خۆیی بگات .

Nov 19, 2005

ئاگاداری

به مناسبت سالروز تاسیس انجمن زنان مریوان ؛ مراسمی جهت تجلیل و بزرگ داشت زنان شاعر و نویسنده‌ی مریوانی در روز ٢٠٠٥.١١.٢٢ برگزار می گردد .

ازهمه‌ی روشنفکران ، ادیبان ، نویسندگان دعوت به همکاری می نماییم .



انجمن مردمی زنان مریوان www.zananm.com

    ........................................................

ئاگاداری

به‌بۆنه‌و ساڵیادو مه‌رزیایرو ئه‌نجومه‌نو ژناومه‌ریوانی وه‌ ، کۆبونه‌وه وه‌ ‌په‌ی ڕێزگێرته‌ی جه ‌ژه‌نه ‌شاعێره‌ و نووسه‌ره‌کاو مه‌ریوانی به‌رێوه‌ملو .

داواکارێنمه ‌جه‌ رۆشنویراو ، ئه‌دیبا و نووسه‌را که یارمه‌تیما ده‌یدێ .



ئه‌نجومه‌نو خه‌ڵکیو ژه‌ناو مه‌ریوانی www.zananm.com

Nov 16, 2005

راپورتی دۆخی سێداره‌ له ئیران دا

 
 به بۆنه‌ی 10ی ئوکتۆبر رۆژی جیهانی به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ل سێداره چالاکانی ئێرانی لاینگری ماڤی مرۆڤ له ئوروپا و ئامریکای باکوور راپورتی ساڵانه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سێداره‌ له ئیران به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ راگه‌یاند .
شایانی باسه‌ که به‌ بۆنه‌ی نه‌بوونی  متمانه و ئه‌منیه‌ته‌وه‌    لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ لاینگرانی ماڤی مروڤ له ئێران زۆر به ئه‌سته‌م به‌ڕیوه‌ ده‌چێ .
له ئێران له ره‌زبه‌ری ساڵی 2705ی . ک تاکو خه‌رمانانی 2706  282 که‌س له‌ سێداره‌دراون  یان سزای سێداره‌یان به‌ سه‌ر دا سه‌پێنراوه‌ .

له‌مانه 111 که‌سیان له‌ سێداره‌ دراون و  171 که‌س سزای سێداره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ .
جیا له‌مانه 279 که‌س له ساڵی پار‌ چاوه‌ڕوانی سزای سێداره‌بوون ؛ کۆی له‌ سێداره‌دراو و سزا به‌ سه‌ر سه‌پێنراوه‌کان ده‌گاته‌ 561 که‌س .
ئه‌م راپورته‌ کراوه‌ به دوو به‌شی سێداره‌ دراو و چاوه‌ ڕوانانی سێداره‌ .

به‌شی هه‌وه‌ڵ سێداره‌ دراوه‌کان

کۆی سێداره‌ دراوه‌کان 111 که‌سن .
ئاگاداری له سه‌ر 97 که‌سیان به‌ شێوه‌ی ناته‌واو ده‌ست که‌وتوه‌ . به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ 22 که‌سیان نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌ .
106 یان پیاو و 5 یان ژنن .
8 یان ته‌مه‌نیان ژێر 18 ساڵ بووه‌ .
6 یان به‌ندکراوی سیاسی بوون .
48 یان له 23 شاری جیا جیا دا له به‌ر چاو جه‌ماوه‌ر له سێداره‌ دراون . که دووان له‌مانه له به‌ر چاو جه‌ماوه‌ر به‌رد باران کراون .
31 که‌سیان که ته‌مه‌نیان نووسراوه‌ 23 یان تا سی ساڵ ته‌مه‌نن 8 یان له سی به‌رو ژووره‌ . ته‌مه‌ن سه‌ریان سی و حه‌وت ساڵانه .
سێداره‌ دراوان به‌ پێی ساڵی پار 46 ./. په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ .


به‌شی دووهه‌م چاوه‌ ڕوانانی سێداره‌

تاکاتی ئاماده‌ بوونی ئه‌م راپورته‌ ، حوکمی‌ سێداره‌ بۆ 171 که‌س ده‌ر چوه‌ . که له چاو ساڵی پار 9./. زیادی کردوه‌ .

11  یان ژنن و 160 یان پیاون .
14 یان چالاکانی سیاسین .
2 یان حوکمی به‌ردبارانیان هه‌یه‌ .
70 که‌سیان سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نیان ئاگاداریه‌ک له ده‌ست دا نیه‌ .
4 یان ژێر 18 ساڵن ، 49 یان به‌ین 18 تا 30 ساڵن ، 17 یان ژوور 30 ساڵن ، 4 یان له کاتی تاوانیان ژێر 18 ساڵ ته‌مه‌نیان بوه‌ .
له 167 که‌سیان که ئاگاداری له شوێنی زیندانیه‌که‌یان وا به‌ ده‌سته‌وه‌ 42./. له شاره‌کانی تری ئێران و 58./. ( 97 که‌س ) هی  شاری تارانه‌ .
سه‌باره‌ت به 160 که‌سی چاوه‌ ڕوانی سێداره‌ ئاگاداریه‌کی ئه‌و تۆ له‌ ده‌ست دا نیه‌ . و سه‌باره‌ت به25 که‌سیان هیچ چه‌شنه‌ ئاگاداریه‌ک له ده‌س دا نیه‌ .
له گه‌ل 279 که‌سی چاوه‌ ڕوانانی سێداره‌ی ساڵانی پێشوو کۆی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که چاوه‌ ڕوانانی سێداره‌ن ده‌گاته‌ 450 که‌س .

Nov 6, 2005

چالاكی كلتووری نێوده‌وڵه‌تی منداڵانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست .

 
پوک میدیا:
گروپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ و میوزیكی منداڵانی كورد له‌لایه‌ن‌ رێكخراوی منداڵ پارێزی كوردستان نێردراون بۆ شاری ئۆستونی له‌ باشوری ئیتالیا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌شته‌مین ساڵی چالاكی كلتووری نێوده‌وڵه‌تی منداڵانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكه‌ن. سه‌ره‌تا منداڵانی كورد به‌ به‌رگ و ئاڵای كوردیيه‌وه‌ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب- يان پشكه‌ش كرد و دواتر به‌ چه‌ندین چالاكی گۆرانی و شايی كوردی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازانده‌وه،‌ پاشان خه‌ڵاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌لایه‌ن منداڵانی ئۆستونی پێشكه‌ش كرا .
مه‌به‌ست له‌ سازدانی ساڵانه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه كه‌ 16/10 رێكخرا و هه‌فته‌یه‌ك ده‌خايه نێت، بۆ یه‌كترناسین و گۆڕینه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی گه‌لانه‌، كه‌ تیایدا چه‌ندین كاری هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامده‌درێت.
شایه‌نی وتنه‌ له و ئاهه‌نگه دا ئاڵای كوردستان له‌ پاڵ ئاڵای وڵاتانی ديكه هه‌ڵكراوه .
17/10/2006

Oct 22, 2005

په‌یڤ به‌ره‌و سێداره‌ ده‌ڕوات ....

  :له کاتێک دا که به‌ گڕ وتینێکه‌وه‌ هه‌وه‌ڵین ساڵی له دایک بوونی " په‌یڤ " م راگه‌یاند و دۆستان له دوور و نزیکه‌وه‌ پیرۆزباییان لێ ده‌کردم . به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه‌ی که ده‌مویست جێ به‌ جێی بکه‌م که په‌یڤێکی ده‌وڵه‌مه‌ندترم هه‌بێت . بازێک کێشه‌ بوون به کۆسپی سه‌ر به‌رده‌وام بوونم ....

یه‌ک له‌و کێشانه‌ نه‌خۆش که‌وتنی که‌مپیوتره‌که‌م به هۆی بازێک ڤایروس و کرمه‌وه‌ که هێشتا رزگارم نه‌بوه‌ له ده‌ستیان ..

دووهه‌مین کێشه‌م کێشه‌ی ئابووریه‌ . به‌داخه‌وه‌ له ئێران دا ته‌نیا هه‌ناسه‌ کێشان به پاره‌ نیه‌ .
 نرخی ته‌له‌فوون و مووبایل و ئاو و کاره‌با و گاز و به‌نزیین به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر خه‌ریکه‌ چینی مووچه‌ خۆر و کرێکار و ..... ده‌فله‌قێنێت .
ئه‌م کێشانه‌ ده‌ستیان ناوه‌ته‌ بینه‌ قاقایی په‌یڤه‌وه‌ .......

هیوادارم ئه‌م کێشانه‌م چاره‌ سه‌ر بکه‌م و " په‌یڤ " له سێداره‌دان بگێڕمه‌وه‌ .....