به بڕوای من قۆڕترین جۆری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئێران، داخستنی دوكان و بازاڕه.
وڵاتێكی سه‌قه‌تی وه‌ك ئێران زۆرترین رێژه‌ی گرانی و بێكاری تێیدا شه‌پۆلان ده‌دات، له شاره كوردییه‌كانیش به بۆنه‌ی نه‌بوونی كارگا و كارخانه‌وه كۆڵبه‌ری بوه‌ته پیشه‌یه‌كی باو.. كابرا ئه‌گه‌ر خۆی نه‌دات له كۆڵبه‌ری و به هه‌زار قنه‌جووڕێ دوكانێ بگرێ به كرێ كه هه‌ر رۆژێك دایبخات له‌وانه‌یه ١٠٠ هه‌زار هه‌ر له كرێ دووكان زه‌ره‌ر بكات. داینه‌خات وه‌ها سه‌یری ئه‌كه‌ن كه گوایه كابرا جاشه!!

ئه‌وه‌تا ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش شاری بانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێ مانیان گرت، ئایا سپای پاسداران كه ٨٠% ئابووری وڵاتی قۆرغ كردوه، په‌كی پێكه‌وت؟
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه