Sep 20, 2015

"تاک"؟ هەر باسی مەکه!



کاتێ له گەل ئۆرۆپییەک دادەنیشیت و دەکەویته قسە و باس. ئەو بەس باسی خۆدی خۆی، پسپۆڕی، لێهاتووی، سەفەر و سەیران و گەڕان و باسی خواردن و خواردنەوه و هەندێکیش رێنموونیت دەکات که بتوانی له وڵاتەکەیان خۆت سەقامگیر بکەی. 
کاتێ له گەل کوردێکیش قسە دەکەیت پێش پرسینی ناوت، ئەڵێ خەڵکی کام شاری، کامه لا دێ، کام عەشیرەت، له کێها ماڵی. ئەگەر دەس به جێ دەستەچنەیەک له بن زاراوەی شارەکەت نەخاته بەر لووتت، ئەوه بزانه خاتری گرتوویت.. دوای ئەوەی که بن و بنچینەی هەڵدایتەوه، هەڵتئەسەنگێنی بزانێ به لای کامه حیزب و پارت و ئایدیا دەشکێتەوه..
له وت وێژ له گەل کورد تەنیا شتێ باسی لێناکرێ، باسی کەسایەتی و لێهاتووی و خەون و ئاواتەکانته. باس باسی رابردوو و بنەماڵه و عەشیرەت و سەرجەم ئەو شتانەیه که ساڵانێکه لێیان دووری.