Apr 16, 2013

ئۆکەی بۆ ناڕەزایەتی کوردی


جیاوازییەکی زۆر بەرچاوی عەقڵیەتی کوردی و عەقڵیەتی فارسی له خەباتی مەدەنی و "نا" کوتن به رژێمی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی کاتێ به جوانی خوێ ئەنوێنی که بڕیارێک به دژی کەسێک له لایەن دادگاوە دەردەکرێت.
له سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئەمه تەنیا کورد بوە که بەردەوام خۆی له دەسەڵات و دەسەڵاتداران پاراستوە و دژی یاسا دژەمرۆییەکانیان وەستاوە..
نموونەی ئەم دواییەی رۆژی دووشەمە ١٥/٠٤/٢٠١٣ بوو که لە سەر بڕیاری دادگای شاری مەریوان لاوێکیان به جلی سووری ژنانەوە له نێو شەقام و بازاڕەکاندا سووڕاندوەتەوە. ئەم کردوە نامرۆییانەی کۆماری ئیسلامی دژکردوە و ناڕەزایەتی جەماوەری شاری مەریوانی لێکەوتەوە و خەڵکی بۆ سەرکۆنەکردن و دەربڕینی نارەزایەتی بەرانبەر به وەها بڕیارگەلێک رژاونەتە سەر شەقامەکان. دیارە ئەم بڕیارانه بە مەبەستی درووست کردنی کەش و هەوای ئەمنیەتی و ئیهانە کردن به ژنان وەک بیرۆکەیەکی دواکەوتوانه جێ به جێ دەکرێت.
ئەم جۆرە حوکمانه ئەگەر له شارە فارس نشینەکان جێ به جێ بکرایەت، خەڵکی به موبایلەوە دەست به وێنەگرتن و فیلم هەڵگرتن دەکەن و لافیتە هەڵدەدەن و سوپاسی دەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم دەکەن که وەها حوکمێک دەر دەکەن.



ناڕەزایەتی جەماوەری/مەریوان
ناڕەزایەتی جەماوەری شاری مەریوان