له بیرمە ئایانوت :
(ئاور نەورۆز
کراو، حاجی تۆفێق بووراو)
بەسەرهاتی ئەم دێرە شێعرە چی
بێت و چۆن بێت، لام روون نییه، بەڵام ئەوەی راستی بێت وا بزانم ئەگەر ئەم کابرایه "حاجی"
نەبوایه شتی وەهای به سەرنەدەهات.. لەوانەیە ئەم حاجی و مەلا و شێخانەی کوردستان هەر
ناوی نەورۆزیان لێ ئەبەن جەڵدەش لێیان بدات.. چاویان نابینێت ئەو خەڵکه تۆزێک هەڵپەڕن
به جلی ئاڵ و واڵاوە.. هەر دەڵێن گوناهه، قەدەغەیە، له سونەتدا نییه، له قورئان
دا نییه.. ئیتر ساڵ نییه مەلایەک خۆی بێتام نەکات و فتوای حەرام بوونی نەورۆز نەدات.
http://peyvlog.blogspot.com |
ئەمساڵ ئەم شانازی خۆ بێتام
کردنه بڕاوە به "مەلا عەبدولسەمەد" و میدالیای تەکفیر کردنی کردوەتە مڵی
کوردان.
ئەم پیاوە ماقوڵه سمێڵ
تاشراوه فەرموویەتی: (جائیز نییە بە نەورۆز بگوترێت جەژن) لە رونكردنەوەكانیدا نە
ئایەتێك نە فەرمودەیەكی لەبەر دەستدا نیە كە نەورۆزی پێ حەرام بكات، بەڵكو نەورۆز
دەچوێنێ بە جەژن و بۆنە یەهودی و جاهیلیەكانی عەرەب.
ماوەتەوە بڵێم:
خوێن تاڵی مەلا به ریش و پەشم
و جبەوە،
ئەمڕۆشت لە دەس دەچێ به بیری
سبەوە
زۆر ویشکی دەبیە دەستەچنەی
ئاگر
فەرموو وەرە مەیخانه لێووێ تەڕ
ببوە
"خەییام"
No comments:
Post a Comment
پهیڤێـک بپهیڤێنــه