له‌وانه‌یه تا ئیستا هاوڕێیانی "په‌یڤ" به مێشکیاندا هاتبێت که بۆچی کورده‌گیان ده‌ستی له نووسین و به‌ڕۆژ کردنی بلۆگه‌که‌ی به‌رداوه؟؟؟؟!!!!
ئه‌وه‌ی راستی بێت؛ هه‌ر جاره که دێمه پشت کیبورد و کامپیوتره‌که‌م و بمهه‌وێت بنووسم؛ ناتوانم، بۆم ناییه‌ت، نه‌ک ئه‌وه‌ی چۆڕاییم تیا نه‌مابێ و دوا وشه‌م هه‌ڵڕژانبێ.. نه!!
ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌م ماوه‌ی پێشوه‌دا ئه‌وه‌نده زه‌خت و دڵه‌ڕاوکی له سه‌رمان زۆر بوو ،، که نه ته‌نیا من به‌ڵکوو زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانناسم، ئه‌وانیش وه‌ک منیان لێ هاتبوو.. ئه‌ویش به بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاڕی له ناکاوی سێداره بۆ عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیمار .. هه‌ر رۆژێک تێپه‌ڕ ده‌بوو بڕیاری ده‌زگیرکردنی چالاکڤانانی مه‌دنی و رۆشن بیران له زیاد بوون دا بوو.. هه‌واڵ ده‌هات هیوا نادری گیراوه بهزاد کوردستانی ده‌س به سه‌ر کراوه، دانیال ئیمانی گیراوه، ئازاد خوانچه‌زه‌ڕیان راو ناوه.... و ده‌یان که‌سی دیکه که به نهێنی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه.. کۆڵبه‌ره‌کان ده‌کوژرێن؟؟؟ ته‌قه له ماشینه‌کان ده‌کرێ ؟؟!! ئیتر له شارێکی بچووکی وه‌ک مه‌ریوان دا گرتن و کوشتن و لێدان بوه‌ته شتێکی ئاسایی......
ئه‌مه له لایه‌که‌وه
له لایه‌کی تریشيوه کاتێ ده‌مهه‌ویست بنووسم له گه‌ل خۆم ده‌مگووت که نه‌کا ئه‌م نووسراوه‌یه که ده‌ینووسم هه‌ر ئه‌وه نه‌بێ که پێی ده‌ڵێن "تشویش اذهان عمومی" یا هه‌ر ئه‌وه نه‌بێ که پێی ده‌ڵێن "تبلیغ علیه امنیت ملی"
جیا له ده‌سگیر کردن و بڕیاری سێداره ده‌رکردن... ئه‌وه‌ته ماوه‌یه‌که تۆپ بارانکردنی ناوچه سنووریه‌کان ده‌ستی پێ کردوه .. به بیانووی مانۆڕه‌وه دارستانه‌کان ده‌سوتێنرێن!!! هه‌ر وه‌ها ده‌نگۆیی کێشانی دیوار هه‌یه له سه‌ر سنووره‌کان..
له لایه‌کی ئه‌و لا تریشه‌وه... که‌م کردنی خێرایی ئه‌نترنێت و به‌ربه‌ست لێدانی په‌یتا په‌یتای مه‌ڵپه‌ڕه‌کان و له ئاکامدا دانی پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ئه‌نترنێت و تلیفون.. به تێکڕایی ده‌ستیان ناوه‌ته ناقی من و په‌یڤی ئازیز.... به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی که ته‌واوی ئه‌م کۆست و ته‌گه‌رانه ناتوانن من له بزاڤی وبلاگ نووسین بگێڕنه‌وه....
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه