له‌م رۆژانه‌دا دادگایی سه‌دام بوو و ' ئیبراهیم جه‌عفه‌ریش ' بێ سپایه‌ک خۆیی کردوه به تورکیا دا و رویشتوه ، وه بیری ' ره‌جه‌ب و عه‌بدوڵا گول ' بێنێته‌وه که ئێمه هه‌ر خزمه‌ت کارین ئێمه به‌رده‌وام ئاماده‌ین بۆ ده‌ست به سینه‌وه‌ستان .
وابزانم که هێشتا ' جه‌عفه‌ری ' نه‌یزانیوه که ئیتر ده‌هه‌ی نه‌وه‌ده‌کان به‌سه‌رهاتوه . یا ده‌زانێت به‌ڵام هه‌ر حه‌ز به کاسه لێسی ده‌کات .
له‌م بارودۆخه نائاساییه‌ی عێراق که عه‌ره‌به‌کان به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌کتر ، ته‌قینه‌وه ئیتر خۆ ئه‌مان نادات ، له لایه‌که‌وه سه‌دام دادگایی ده‌کرێت ، ده‌وڵه‌تی ' جه‌عفه‌ری ' که‌وتوه‌ته دوایین هه‌ناسه‌یی کۆتایه کانی خۆیی ، به سه‌ر ئه‌م هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ریه دا هه‌ڵسیت و بچیت بۆ کاسه لێسینه‌وه .
له هه‌مووی خرابتر ئه‌وه‌یه که ' مام جه‌لالی سه‌رۆک کۆمار' کاتێ که ' جه‌عفه‌ری ' گه‌یشتوه‌ته بن ده‌ستی ئاغاکانی!!!! و له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیونه‌کانه‌وه ده‌بینێت که ' جه‌عفه‌ری ' چۆن خه‌ریکه قسه‌ی زل زل ده‌کات ئه‌م جاره ده‌ڵێت که ' جه‌عفه‌ری ' کاری نایاسایی کردوه
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه