ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر بتهه‌وێت باسی تیرۆر وتیرۆریسم بکه‌یت. له خۆڕا ناوه‌کانی اسامه و زرقاوی وطالبان و انصارالسنة وهتد ...... به مێشکت دا دێت و مێشکت ده‌ڕوشێنێت.
منیش ئیتر نامه‌وێت باسی ئه‌م بونه‌وه‌رانه بکه‌م ........ هه‌ر بۆیه ده‌مهه‌وێت له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌یری دیارده‌ی تیرۆر بکه‌م .
زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئیمه رۆژانه له‌گه‌لیان سه‌ر و کارمان هه‌یه هه‌ر کامیان جۆره تیرۆریستێکن !!!!!!!!!! ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام له بیری تیروری که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان دان خۆیان جۆره تیرۆریستێکن که خۆیان به خۆیان نه‌زانیوه.
بۆ نمونه ؛
وه‌ک له‌قه‌به جۆربه‌جۆره‌کان که له نێو کوردان دا که‌م نین . له‌قه‌بهایه‌کی وه‌ک ده‌ڵه‌شڕ ، زه‌عیفه ، په‌پووسه‌ره ، بایه‌قوژ ، گیزمل، چه‌قه، لیکن، چڵمن، که‌شکه سه‌ره، قه‌لاشه کوێر، جووزن، له‌وس پان، شڵپێ ، ورچه کۆن، که‌ره زله، و هتد ...... .
جا ئیتر تیرۆر خۆ هه‌ر ئه‌وه نیه که خۆت بته‌قینیته‌وه به سه‌ر چه‌ند که‌سێک و خۆت و ئه‌وانیش که وه‌ک تۆ بیر ناکه‌نه‌وه بکوژیت.
له‌وانه‌یه که‌سانێک که ئه‌م له‌قه‌به ناشیرنانه به که‌سی تر دا ده‌ڵێن ئه‌یبینیت که ئه‌و که‌سه چۆن ڕه‌نگ ده‌گۆڕێت به سێ ، چوار شێوه. له‌وانه‌یشه حه‌ز بکات سه‌د جاریش بمرێت؛ نه‌ک شه‌رمه‌زاری ناو کۆمه‌ڵگا بێت.
ئیتر تیرۆر هه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه ی تیرۆر!!!!!!!
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه