Jul 13, 2016

بەختیار عەلی بۆ تەلەفزیونێکی ئاڵمانی .... Bextyar Ali

بەختیار عەلی، باسی هەندێ له ئەزمونەکانی ژیانی و ڕۆمانەکانی خۆی بۆ تەلەفزیونێکی ئاڵمانی دەکات به ژێر نووسی کوردییەوە.



May 30, 2016

Um Freiheit Kaboodvand ...... بۆ رزگاری کەبودوەند

To #freedom #Kabudvand

Um #Freiheit #Kaboodvand

تا #آزادی کبودوند

بۆ رزگاری کەبودوەند

https://www.youtube.com/watch?v=5bVVrxsqYPQ

#FreeKaboodvand

May 14, 2016

Sykes–Picot Agreement


سەد ساڵ لەوە پێش دوو دیپلۆماتکاری ئینگلیزی و فەرانسەیی به ناوەکانی (مارک سایکس و ژرژ پیکۆی) به نووسینی رێکەوتنامەی سایکس پیکۆ، کوردستانیان وەک شووتی قاش کرد. له ئەمڕۆ دا پتر له 40 میلیون کورد ناتوانن، پاڵ بنێن به پاڵ یەکتر و خۆیان بلکێننەوە به یەکترەوە
چوونکا کوردان حەزیان له یەکگرتن و یەکگرتوویی نییه و بەردەوامیش نەیارەکانی کورد پاشەقوولمان لێ ئەدەن.

Dec 19, 2015

هاکی فەیس بووک

هاک کردن شێوازی جۆر به جۆری هەیه. بەڵام تا ئێستا ئەم شێوازەم نەبینیبوو. هەر وەک له وێنەکەدا دەیبینن، بەستەرێک داوی داناوه بۆ هاک کردنی ئەکاونتی فەیس بووک. ئاخر کەس نییه بڵێ تا ئەم رادەیه خەڵك به گەمژه بزانیت و هەوڵی هاک کردنی فەیس بووکی خەڵکی بدەیت به ناوی چات کردن و دامرکاندنی وزەی سێکسی، چ سوودێکی بۆت هەیه.
ناوی بەستەر: "بەخێر بێت بۆ ڤویس چات سکسی"
ناونیشان: http://chatromance.weebly.com/
تکایه ئاگادار بن.

Dec 2, 2015

بانێک و دوو هەوا

له بوخچەی هەموو کچێکی به ناو رۆشنبیر، هەندێک خشل و شتی جوان به دەی دەکرێ بەڵام هەر کات بەرژەوەندیان خوار بوویەوه، ئەوا به تەواوەتی بوخچە و موخچەیان پان ئەکەنەوه و یەکجاری دەبنەوە داپیرەیەکی پیر و کەنفت.

Oct 26, 2015

سەعاتی سەدامی!

له سەروبەندی "سەدام حوسێن"دا و هاوکات له گەل گۆڕینی سەعات و پیش و پاش کردنی هاوینه و زستانه، خەڵکی باشووری کوردستان هەندێکیان سەعاتیان نەدەگۆڕی و وەک نافەرمانیەکی مەدەنی چاویان لێدەکرد و ناویشیان نابوو: سەعاتی سەدامی!
له ئیمڕۆدا "حیزبی کات نەگٶڕان" جێگای کورسیان له پەرلەمان خاڵیه.

Oct 5, 2015

سانسۆرت باش، هەریم!

ئەوا ئیتر کورد کێشەی نەما و ژن کوشتن لامان کۆتایی پێهات و هەموو ئاخێنراوە جنسییەکانمان رەوایەوە و ئیتر پێویستمان به ماڵپەڕی سێکسی SEXY نییه و لەمه به دوا بەس دوای عیلم و مەعریفه و زانست و فەلسەفه ئەکەوین.
پیرۆزبایی له پارلەمانی کوردستان دەکەم بۆ پەسەندکردنی گەڵاڵەی داخستنی سایته سێکسییەکان. به راستی سەربڕینی ئازادی بیر و را که به داخستنی ئەو سایتانەوە دەستان پێ کردوه، بەس به هەوڵ و ماندوو بوون و ئیشی کارناسانەی ئێوەوه دێته جێ به جێ کرن. هەنگاو هەڵنان بەرو سانسۆریزه کردنی میدیا دەبێته پەڵەیەکی رەش به نێوچاوانی پەرلەمانتارانەوە.. بەم رەوته کوردستان ئیتر هەنگاو به هەنگاو خەریکه دەبێته پارێزگایەکی کۆماری سێدارەی ئێران. لەمه به دوا وێڵ بوون به دوای پراکسی و فیلترشکێن دەبێته کێشەی سەرەکی خەڵکی کوردستان.

Oct 4, 2015

بەشداری خزمەتی زمانی کوردی بین.

لەوانەیه ئاگادار بن که وا زمانی کوردی ناوەندی (سۆرانی) هاتوەته ریزبەندی زمانەکانی فەیس بووک. بۆ پەرە پێدان و رێز گرتن له زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، باشتر وایه هەموومان زمانی به کارهێنانی ئەکاونتەکەمان بکەین به کوردی، تا کوو بۆ هەمیشه زمانی کوردی سەقامگیر بێت له سەر فەیس بووک.