Oct 5, 2015

سانسۆرت باش، هەریم!

ئەوا ئیتر کورد کێشەی نەما و ژن کوشتن لامان کۆتایی پێهات و هەموو ئاخێنراوە جنسییەکانمان رەوایەوە و ئیتر پێویستمان به ماڵپەڕی سێکسی SEXY نییه و لەمه به دوا بەس دوای عیلم و مەعریفه و زانست و فەلسەفه ئەکەوین.
پیرۆزبایی له پارلەمانی کوردستان دەکەم بۆ پەسەندکردنی گەڵاڵەی داخستنی سایته سێکسییەکان. به راستی سەربڕینی ئازادی بیر و را که به داخستنی ئەو سایتانەوە دەستان پێ کردوه، بەس به هەوڵ و ماندوو بوون و ئیشی کارناسانەی ئێوەوه دێته جێ به جێ کرن. هەنگاو هەڵنان بەرو سانسۆریزه کردنی میدیا دەبێته پەڵەیەکی رەش به نێوچاوانی پەرلەمانتارانەوە.. بەم رەوته کوردستان ئیتر هەنگاو به هەنگاو خەریکه دەبێته پارێزگایەکی کۆماری سێدارەی ئێران. لەمه به دوا وێڵ بوون به دوای پراکسی و فیلترشکێن دەبێته کێشەی سەرەکی خەڵکی کوردستان.