پێشەکی:
بەرایی:
بڵاو بوونەوەی رێکەو‌تنامەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەکتێشانی کوردستانی ئیران و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ،کۆمەڵێک لێکدانەوە و بەرپەرچ‌دانەوەی لێکەوتەوە؛ بەشێک لە کەسایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی پشتگیری‌یان لەم رێککەوتنامەیە کردووە و بەشێکی بە ئەژمار کەم و کەمینە کە بە پان ئیرانیست ناویان لێ دەبەن زۆر توند هەڵوێستیان وەرگرتووە و تەنانەت بە راشکاوانە ئەوەیان راگەیاند ئەگەر کورد پێداگری لە مافەکانی خۆی بکات و مەترسییەک بێت بۆ جوغرافیای سیاسی ئێستای ئیران! تەنانەت ئەڕۆنەوە بۆ باوەشی کۆماری ئیسلامی و دەستی خامنەیی ماچ دەکەن. لە بەرانبەر یشدا کۆمەلێک لە کەسایەتی سەربەخۆو نووسەرانی کوردیش بە پشتیوانی لەم رێککەوتنە لەبەرانبەر هەڵوێستی پاوانخوازانەی ئەو کەسانەدا وەستانەوەو بەشێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسانیش لە هەمبەر ئەو هەڵوێست و هێرشانەی بەرەی پان ئێرانیست و نەیاری کورددا وەستانەوە و بە واژۆ کردنی بەیانییەیەک پێداگریان لە مافە رەواکانی گەلی کورد کردەوە.
لە هەمبەر هەڵوێستی نەشیاوی هەندێ لە هێزە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەکان بەرامبەر بەو رێکەوتنامەیە، کاک ناسر ئیرانپوور؛ پێی وایە : " ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م ڕێکه‌وتن‌نامه‌یه ڕاوه‌ستان چه‌پ نه‌بوون، به‌ڵکوو له چه‌پ پاشه‌کشه‌یان کردووه و هاتوونه به‌ره‌ی ڕاست... هۆی هه‌ره سه‌ره‌که‌ی به‌رپرچدانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه نه‌یاره، شتێک جگه له باوه‌ڕ و فه‌رهه‌نگی شۆوینیستی نییه‌و نه‌بووه".
هەروەها کاک "عەدنان هونەروەر" لە هەمبەر ئەو کەسانەی کە بەرپەرچ‌دانەوەی نەشیاویان بەرامبەر بەو رێکەوتنامەیە نواندە؛ ئاماژە بەوە دەکات: " ئەو کەسانەی که به شێوەیەک له شێوەکان دەبنه وردە شووشە و لەمپەری ئەم جۆرە رێکەوتنامانه، له راستی دا هەموویان بێجگە له ناکامی هیچیان بۆ نامێنێتەوە".
لە بابەت ئەو رێکەوتنامەیە و هەڵوێستەکان و بەرپەرچدانەوەکان، کۆمەڵێک پرسیارم ئاراستەی چالاکی سیاسی و لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکانی کوردستان کاک "ناسر ئێرانپوور" و هەروەها نوسەر و رۆژنامەنووس کاک عەدنانی هونەروەر کرد. ئەو دوو بەڕێزە لەم وتووێژەدا بۆچوونە جیاوازەکانی هەمبەر ئەو رێکەوتنامەیەیان لێکداوەتەوە،ئەوەی کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە،کۆی وتووێژکەیە.
بە رای ئێوە رێکەو‌تنامەی هاوبەش لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،هەڵگری چ پەیامێکە بۆ ئێران و بە تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان؟
ناسر ئێرانپوور: په‌یامی سه‌ره‌که‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه له خودی رێکه‌وتنه‌که‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. مه‌به‌ست ئه‌وه بووه چوارچێوێک ساز بکردرێ بۆ نیزیک‌بوونه‌وه‌و لێکتێگه‌یشتن، تا به‌ڵکوو ببێته بنه‌مایه‌ک، پلاتفۆڕمێک بۆ به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانی کوردی.
مه‌به‌ستی دووهه‌می ئه‌م رێکه‌وتنامه‌یه گه‌ڵاڵه‌کردنی جۆره به‌رنامه‌یه‌ک بۆ داهاتووی کوردستان بووه. هه‌وڵ دراوه ئاسۆیه‌کی گه‌ڵاڵه‌کراو بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دابڕێژدرێ.
دیاره دوور له چاوه‌ڕوانی نییه که هه‌روه‌تر به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد له ناو ئێران و ئۆپۆزیسیۆن و له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه و ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتووی ئێران مه‌به‌ست بوو بێ.
هه‌روه‌تر په‌یامێکشی پێ بووه بۆ ئه‌م لایه‌نانه‌ی که له‌م حیزبانه جیابوونه‌وه و هه‌وڵ دراوه خۆ به‌سه‌ر وان دا بسه‌لمێنن.
عەدنان هونەروەر: ئاستەمە بە تاکه رەستەیەک بتوانم پرسیارەکەتان وڵام بدەمەوە! من پێم وایە ئەم رێکەوتنامەیە گەلێک پەیامی پێ بوو و ئەگەر بانگەشە و پێداگری و پشتیوانی لێ بکرێت ئەوا گەلێک دەسکەوتیش به دوای خۆی رادەکێشێ. یەکەم شت وەک پەیامی رووکەشی ئەم رێکەوتنامەیە دەتوانرێ ببینرێت ئەوا دەتوانم بڵێم که وا بناغەی خانەی یەکڕیزی و یەکیەتی ئەم دووحیزبەی پێ بوو و هەر وەها نەک رێ خۆش کەرێک دەبێ بۆ یەکگرتنی حیزبەکانی دیکە، بەڵکوو هیوادارم یەکڕیزیەکی نەتەوەیشی لێ بکەوێتەوە.
خۆی له خۆی دا ئەگەر سەیری مێژووی پڕ له هەوراز و نشێوی کورد بکەین بۆمان دەردەکەوێت که وا ئەم نەتەوەیە بەردەوام به دەس یەک نەبوون و پشت کردن له یەک مێژووی خۆی رووشاندوە و بەردەوام ئەم دەردە، کوردی تووشی کارەسات و خوێن کردوە... بەڵام هەر کاتێک کورد چ له خەباتی شاخ و چ له شار وەک چالاکی مەدەنی و له هەر قۆناغێکی مێژووی خەباتی دا، ئەگەر خۆی له خانەی یەکڕیزی و پێکەوە بوون بینیبێتەوە، ئەوا کۆشکی دیکتاتۆرانی هێناوەتە لەرزە و دوژمنان بۆ ساز کردنی لەمپەرێک له بەردەم ئەم یەکڕیزی و یەکگرتندا، به تەواوی هەوڵی خۆی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ یەکڕیزی و پێکەوە بوونیان بشێوێنێ. هەر بۆیە دەکرێ بڵێم که وا ئەم رێکەوتنامەیە - هەر چەند لایەنی ئەرێنی و نەرێنی رێکەو‌تنامەکە به جوانی خۆی پیشان نەداوە- بەڵام دەکرێ بڵێم که وا هەنگاوێکی گرنگ دەبێ له پێناو یەکڕیزی و پێکەوە بوونی حیزبەکان و له ئاکام دا یەکڕیزی و سەرکەوتنی کوردی به داوەیە، ئەمە له لایەک!
لە لایەکی دیکه، پێم خۆشە باسی گرووپ و تاقمه جۆر به جۆرەکانی دەرەوەی وڵات بکەم که به ناوی ئۆپۆزسیونی ئێرانی دەناسرێن. بەشی زۆری ئۆپۆزسیونی ئێرانی بۆ هەر چەشنه جووڵانەوەی کورد یان نەتەوەکانی دیکەی بن دەستی ئێران، لایەنی شاراوەی خۆی دەرخست و جارێکی دیکە پیشانیان دا که له سەر دۆزی رەوای کورد ئەوانیش هەر کۆماری ئیسلامین و هەر تاکێکیشیان دیکتاتۆرێکی خەوتوون و ئەگەر هەل و بار و دۆخیان بۆ برەخسێ وەک ماری دوو سەر هێرش دەکەنه سەرمان! ئیتر به بڕوای من پێویست ناکات که وا کورد خۆی هەڵواسێت پێیان دا دەستی هاوپەیمانیەتیان بگووشێ، ئیتر ئەگەر کوڕی شا بێت یان باقی رێکخراوەکانی به ناو نەیاری کۆماری ئیسلامی، که من وا دەزانم ئەم تاقم و گرووپانه بەس بۆ خۆ دەرخستن دێن به لای کورد دا، ئەگینا له ناوەرۆک دا قەد بڕوایان نه به کورد هەیه و نه به بنەماکانی دیمکراسیەت!
ئایا ئەو رێکەوتنامەیە وەڵامێک بوو بە داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و رێ خۆش کەر دەبێت بۆ بەرەی پێکهێنانی کوردستانی؟
ناسر ئێرانپوور: به‌ڵێ، سروشتیه که باشتر بوو هێزه‌کانی سیاسی تریشی له‌گه‌ڵ با، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به هه‌ر حال ده‌سپێکێکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی گه‌وره‌تری به‌ره‌ی کوردستانی.
عەدنان هونەروەر: کاتێک باس له داخوازیەکانی گەلی کورد دەکرێت یەکەم پرسیار که دێتە مێشکەوە ئەەویە که کام داخوازی؟ لەوانەیە کاتێ باس له داخوازی دەکرێت مەبەست ماف بێت و هێندە ئەو مافانەمان لێ زەوت کراوە ئیتر ناوزەدمان کردون به ناوی داخوازی!
نەتەوەکانی دیکه کاتێ باس له داخوازی خۆیان دەکەن، باس له سەفەر و گەڕان و پارە و خواردن و خواردنەوە و پیاسەکردن و چی و چی دەکەن... بەڵام بۆ نەتەوەی ئیمه له وانەیە ئەم شتانه وەک خەون و خەیاڵێک له بەرچاومان بن، لەوانەیە ئەگەر له کوردێک پرسیار بکرێت چ داخوازییەکت هەیە؟ باس لەوە دەکات که نەکوژرێت، ئێعدام نەکرێت، بوونی ئینکار نەکرێت و هاواری ببیسرێت وەک شارۆمەندێک.
ئەگەر بڵێم که ئەم رێکەوتنامەیە هاوارێک بوو بۆ ئەوەی مافە سەرەتاییەکانی نەتەوەیەک راشکاوانە بەرامبەر بە داگیرکەر بنوێنێ، ئەوا قسەیەکی نا به جێ نییه! بەڵام ئەگەر بڵێم رێ خۆشکەر بوو بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی، لەوانەیە نەکرێ بە تەواو مانا بڕوات پێی بێ! هەر چەندە که دەمێک ساڵه خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی هەنگاوێکن که وا بتوانن داخوازییەکانی خۆیان و خەون و ئاواتەکانیان له چوار چێوەیەک دا بدۆزنەوە و بەتایبەتی بەردەوام هیوادارن که بەرەیەکی کوردستانی و یەکڕیزییەک له نێوان حیزبەکان دا بێتە ئاراوە، دەتوانم بڵێم تا رادەیەک وڵامدەر بوو، هەر چەندە که پێشتر هەندێک هەنگاو و هەندێک چالاکی بۆ گەیشتن بەم خەونەی خەڵکی کوردستان هاتبوە ئاراوە و بەردەوام له لایەن نەیارانی مافەکانی گەلی کوردەوە، بەرەو رووی هەڕەشە و فەوتان و کز بوون دەڕۆیشت... بەڵام وادیارە پێداگری ئەمجارەی ئەم دووحیزبە و هەروەها پشتیوانی چالاکڤانانی مەدەنی به کۆکردنەوەی ئیمزا، تا رادەیەک توانیویەتی ئامانجەکان بپێکێ!
هەڵوێستی بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات و ئەو کوردانەی کە دژ بەو رێکەوتنامەیە بوون چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ناسر ئێرانپوور: تا ئه‌و جێیه‌ی من ئاگادارم حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی کومونیستی ئێران هه‌ڵوێستیان گرتووه. هه‌ڵوێستی حدک‌م زۆر پێ ژیرانه بوو. به‌ڵام حیزبی کومونیستی ئێران زۆر کاسبکارانه هه‌ڵسوکه‌وتی کرد و ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ریشی‌دا ڕاوه‌ستا. ئه‌م حیزبه ئێستاکه‌ش نه‌یتوانیوه هه‌زمی بکا که کۆمه‌ڵێک که‌س له وی جیابوونه‌وه. سه‌یره‌که‌ی له‌وه‌دایه که ئه‌وه‌نده‌ی به دژی ساخکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بوون، دژی پرۆژه‌ی گوماناوی له‌به‌ینبردنی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن "کومونیسته کرێکارییه‌کان" نه‌بوون! ده‌مێکه به دزی و ئاشکرا، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یامیان بۆ ده‌نێرن که ئاماده‌ین هاوکاری بکه‌ن. ئه‌مه کومونیستی کرێکارییه که ئێستا ملی نه‌داوه!
عەدنان هونەروەر: له راستی دا من وەک خۆم ئەم شێوازە دژایەتی کردنی یەکڕیزی و پیکەوە بوون و هەوڵ دان بۆ شێواندنی تەبایی و ئاشتی به شتێکی قیزەون دەزانم. مەگەر ئەوەی ئەم جۆرە رێکەوتنامانه خۆسەپاندن و سووک کردنی باقی حیزبەکانی پێوە دیار بێت! ئەو کەسانەش که به شێوەیەک له شێوەکان دەبنه وردە شووشە و لەمپەری ئەم جۆرە رێکەوتنامانه، له راستی دا هەموویان بێجگە له ناکامی هیچیان بۆ نامێنێتەوە... هەر چەند هەندێک لەم کەسانە به قسەی خۆیان و به نیەتی خۆیان، گوایه دڵسۆزییەکیان نواندوە یان له وانەیە ناوزەدی بکەن به دڵسۆزی! ئەگەر دڵسۆزییەکەیان وەک ئەو بە سەرهاتەی بە سەر نەیەت که کابرا هێندە به منداڵەکەی کوت بڕۆ دواوە لە سەر بان بەر دەبیتەوە تا عاقیبەت هێندە رۆیشت تا لەو سەری بانەکە کەوتە خوارەوە!
بەرپەرچ‌دانەوەی ئەو هێزانەی کە خۆیان بە چەپ پێناسە دەکەن و هەروەها بەرەی پان ئێرانیستەکان لە هەمبەر ئەو رێکەوتنامەدا بۆ چی دەگەڕیتەوە؟
ناسر ئێرانپوور: ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م ڕێکه‌وتن‌نامه‌یه ڕاوه‌ستان چه‌پ نه‌بوون، به‌ڵکوو له چه‌پ پاشه‌کشه‌یان کردووه و هاتوونه به‌ره‌ی ڕاست و ناسیۆنالیسته‌کان. ناسیونالیسته‌کانیش نانی شۆوینیسم و چه‌وسانه‌وه‌ی مافی گه‌لانی ژێرده‌ست ده‌خۆن. ئه‌گه‌ر وا نه‌بن، ئیتر ناسیۆنالیست و شۆوینیست نابه‌ن. ئه‌وان قه‌ت ناتوانن قه‌بووڵ بکه‌ن که کوردیش ده‌توانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێرانێ دیاری بکا، ناتوانن قه‌بووڵ بکه‌ن که کورد بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بدا، ناتوانن قه‌بووڵ بکه‌ن که کورد سیاسه‌تی خاریجی هه‌بێ. کورد به بۆچوونی وان ده‌بێ هه‌میشه له په‌راوێز دابێ. ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ترسیان تێده‌که‌وێ که نه‌وه‌کوو ئه‌م سه‌ربه‌خۆ بریاردانه ببێته هۆی وه‌ی که کورد سه‌ربه‌خۆ بێ. کوردیش سه‌ربه‌خۆ بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران سیسته‌مێکی فێدێڕاڵی هه‌بێ، ئه‌وان ئه‌م پێگه و جێگه‌ی خۆیان که به قیمه‌تی وه‌دواکه‌توویی و کۆلۆنیالیزمی گه‌لانی ئێران وه‌ده‌ستیان هێناوه، له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. که وایه هۆی هه‌ره سه‌ره‌که‌ی به‌رپرچدانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه نه‌یاره شتێک جگه له باوه‌ڕ و فه‌رهه‌نگی شۆوینیستی نییه‌و نه‌بووه.
عەدنان هونەروەر: حیکایەتی پان ئیرانیست و چەپەکان بەردەوام حیکایەتێکی دوو فاکتەری و دوو روانگەییە! چەپەکان نەک لە هەمبەر ئەم رێکەوتنامەیە بەڵکوو هەر چەشنە ناساندنی شووناس و ناسنامەی کوردی به دواکەوتوویی دەزانن و له روانگەی ئایدۆلۆژیایی تایبەت بە خۆیانەوە سەیری بابەتەکە دەکەن جا ئەویش به چ قیمەتێک؟ به قیمەتی ستاندنی مافی چارەی خۆ نووسین و بڕوا به خۆ بوون!
چەپەکان پێویستە به دڵ فراوانیەوە سەیری میکانیزمی پێکەوە بوون بکەن و هەوڵ دان بۆ ئازادی و سەقامگیرکردنی دیموکراسی له پەنای وڵاتپارێزی دا بدۆزنەوە!
بەڵام پان ئیرانیستەکان ئەوان له روانگەی دژایەتی و نەبینی نەتەوەیەک که مافی خۆیەتی له وڵاتی خۆی دا چارەنووسی خۆی به دەستی خۆی دیاری بکرێت، سەیری بابەتەکە دەکەن و وەهای لێک دەدەنەوە ئەگەر کورد داوای وەها مافێک بکات ئەوا نەتەوهکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئێران، ئەوانیش داوای مافی خۆیان دەکەن و ئیتر ئەمه به رێ خۆشکەرێک دێننه ئەژمار که ئێران بەرەو پارچە پارچە بوون دەبات، هەر بۆیە تەنانەت پان ئیرانیستە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی که به ناو وەک رۆشنبیری دەرەوەی وڵات خەریکی چالاکین، له سەر ئەم بابەتە به تەواوەتی لە گەل کۆماری ئیسلامی دا کۆکن و هەموو هێز و تواناییەکیان دەخەنه گەڕ بۆ زەوت کردنی سەرەتایی ترین مافی نەتەوەکانی نێو ئێران! لایەنی ئۆپۆزسیونی ئێران بەردەوام رۆڵی رکەبەرێک دەگێڕن که وتە و کردەوەیان تووشی قەیرانی پارادۆکس هاتوە! له لایەک هەوڵ دەدەن بۆ سیکۆلاریزاسیونی ئێران له لایەکی دیکه به پشت بەستن به سیستمی ویلایەتی فەقێ، پشت لە دیموکراسی و مافە سەرەتاییەکانی مرۆیی دەکەن!
بۆچوونێک هەیە کە دەڵێ تا ئێستا کۆمەڵە و دیموکرات لە بەرامبەر خەلکی کوردستان و ئیران‌دا لە دوو گوتار کەڵکیان وەرگرتووە (واتە گوتارێکی کوردستانی و گوتارێکی ئیرانی)، هەر بەو پێیەش بەردەنگی رێکەو‌تنامەکە خەڵکی کوردستان بووە،و بەرەی ئێرانی لەگەڵ ئەو گوتارەدا نامۆ بووە،چ لێکدانەوەیەکتان بۆ ئەم پرسە هەیە؟
ناسر ئێرانپوور : نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه نیم. ئه‌م دوو گوتار نه‌بووه، به‌ڵکوو دوو ڕووی جیاوازی یه‌ک گوتار بووه. ئه‌م گۆتاره‌ش سه‌رچاوه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دایه، سه‌رچاوه‌ی له ڕه‌چاوکردنی دیپلۆماسی سیاسی دایه، له‌وه دایه که خیتابی ئه‌م گوتاره جارێک ڕووی له ئێرانه و جارێکیش ڕووی له کوردستان. له گه‌ڵ کورد که قسه ده‌کردرێ، سروشتییه که پرسه‌کانی کوردستان بێنه به‌رباس، سروشتییه که که‌ڵک له ده‌سته‌واژه و زاراوه‌ی سیاسی کورد وه‌ر گیردرێ. پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته: سه‌یر ده‌بێ که له‌گه‌ڵ فارس به وه‌رگێردراوی ده‌قاوده‌قی ئه‌ده‌بی سیاسی کوردی قسه بکردرێ. ئیزن بده‌ن که نموونه‌یه‌کتان بۆ بێنمه‌وه: له سه‌ر وشه‌ی "قه‌وم" شه‌ڕه. "قه‌وم" له ناو کورددا ناوه‌ڕۆکێکی تری هه‌یه تا له ناو فارسی‌دا. سرودی "ئه‌ی ره‌قیب"ی کورد به قه‌ومه‌وه ده‌ست پێده‌کا. مه‌به‌ست ده‌قاوده‌ق "نه‌ته‌وه"یه. به‌ڵام ده‌زانین که ئه‌مه له ناو فارس‌دا جۆرێکی تره. ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کی ناسیۆنالیست ده‌ڵێ "قه‌وم"، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌شێکی جیایینه‌کراوه له "نه‌ته‌وه‌ی ئێران"ین، مافی دیاریکردنی چاڕه‌نووسمان نییه. ته‌نانه‌ت له‌قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیسته‌کان ده‌بێ ته‌وه‌ره‌کانیش جیاواز بن. له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیستێکی ئێرانی باسی خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان ده‌که‌م، باسی حکومه‌تی ئێرانی داهاتوو ده‌که‌م. که‌متر باسی وه‌رده‌کارییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کوردستان ده‌که‌م. شتێک زۆر زۆر گرینگیش ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێ ڕه‌وتی "نه‌ته‌وه‌سازی" کورد وه‌پێش بخه‌ین. ئه‌م ڕه‌وته ده‌بێ ڕووی له ژووره‌وه بێ، نه‌ک له ده‌ره‌وه. ئێمه پێویستمان به هه‌ست و سه‌روه‌ری و کیانێکی پته‌وی کوردی هه‌یه. ئه‌م کیانه ده‌بێ هه‌روه‌تر له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی مه‌دا، له گوتاره‌کانمان خۆی ببینێته‌وه، به‌ڵام له گه‌ڵ کورد، نه‌ک له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر. ئه‌گه‌ر ئێمه ڕوو به‌ده‌ره‌وه نه‌ته‌وه‌سازی بکه‌ین، ڕه‌نگه شوێنه‌واری خراپی هه‌بێ له سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێمه و دراوسێکانمان. بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد دەتوانێ شانازی به‌وه بکا که هیچ کات له ڕه‌وتی مێژوویی خۆی‌دا دژی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ڕانه‌وه‌ستاوه. ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کمان بێ ئه‌م ڕه‌وته‌ی هه‌روا پێشکه‌وتنخوازانه به‌رینه پێشێ، ده‌بێ ڕوو به‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پرسگه‌لێکی گشتی‌تر قسه بکه‌ین. به‌ڵام له نیهایه‌ت‌دا گوتاری ڕووبه ژووره‌وه و ڕووبه‌ده‌ره‌وه هه‌ر یه‌کین و یه‌ک مه‌به‌ستیان هه‌یه. ئاخۆ نوێنه‌رانی حکومه‌ته ئه‌یاله‌تییه‌کان، کاتێک مه‌به‌ست پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک بۆ حکومه‌تی ئاڵمانێیه، له‌سه‌ر پرسه‌کانی ئه‌م ئه‌یاله‌ته ده‌دوێن یا له سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به گشت وڵاته‌وه هه‌یه. ئایا ئه‌گه‌ر حیزبی سوسیال دێمۆکراتی ئاڵمان له پاڕڵمانی ئه‌وروپا قسه ده‌کا، له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌خوازی ئاڵمان قسه ده‌کا، یان له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به ئه‌وروپاوه هه‌یه. لێره‌دا ته‌نانه‌ت له‌حن و ده‌سته‌واژه‌کانیش جیاوازن.
عەدنان هونەروەر: حدکا و کۆمەڵە لەم دوو چەشنه گوتارە کەڵکیان وەر گرتوە، دەتوانم بڵێم کە ئەم رێکەوتنامەیە زۆربەی بەشەکانی بە لایەنی گوتاری کوردستانی دا داشکاوەتەوە و بەو پێیەش هەستی خۆ به زل زانیین و لە خۆ بایی بوونی ئێرانچییەکان ورووژاوە و وا هەست دەکەن کە چوونکا خۆیان رازی بەم کارە نیین ئیتر باقی نەتەوە نیشتەجێکانی ئێران نابێ باس له مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بکەن! بەڵام لایەنی گوتاری ئێرانی بوونیش تا رادەیەک بە تایبەتی ئەو خاڵانەی که وەک پلان دوای رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی دیاری کراون!پێوە دیارە... جا ئەگەر لایەنی گوتاری ئێرانی لاواز بێت وادەزانم هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رەش بینییە که بەردەوام له لایەن پان ئیرانیست و دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە له مەڕ دۆزی رەوای کورد دا خۆی سەپاندوە و به جۆرێک له جۆرەکان خۆی سەقامگیر کردوە و جۆرێک دەمارگرژی بۆیان هێناوەتە گۆڕێ. تەنانەت بۆ نموونه دوا هەڵوێستی پان ئیرانستەکان له مەنشوورێک به ناوی "مەنشوور شوورای میللی تایبەت به هەڵبژاردنی ئازاد" به جوانی خۆی دەنوێنی کاتێ سەیری ئەو مەنشوورە دەکەین دەبینین که هیچ باس و خواستێک سەبارەت به نەتەوە ژێردەستەکانی دەسەڵاتی ئێران نەکراوە و ئیتر ئەگەر کوردانیش تا بتوانن خۆ له گوتاری ئێرانی و پاڵدان به ئۆپۆزسیونی ئێرانی بپارێزن وا دەزانم داهاتوویەکی روون چاوەرێیان دەکات!
کەسانێک دەڵێن دەبێ حیزبە کوردییەکان بە بێ چەک بگەڕێنەوە بۆ کوردستان و بە تایبەت دوای بە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو رێککەوتنامەیە، هەندێ کەس رەخنەیان لە چەکدار بوونی ئەو دوو حیزبە گرتووە، بە رای ئێوە لە هەل و مەرجەی ئێستادا حیزبی چەکدار لە وێنەی ئەو دوو حیزبە چ زەروورەتێکی هەیە؟
ناسر ئێرانپوور: من نازانم ئه‌م به‌ڕێزانه باسی 'کۆماری' ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن یان باسی وڵاتی سوید. چه‌ک هه‌ڵگرتنی ئه‌م هێزانه مه‌وزووعییه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، هه‌ر کات هێزی سیاسی له ئیران بتوانێ به ئازاد هه‌ڵسوکه‌وت بکا. پێویست به ڕێنموونی ئه‌م که‌سانه‌ش ناکات. ئه‌م که‌سه‌ی که گرفتێک له چه‌کداربوونی ئه‌م هێزانه بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌بینێ، ئیزنی تێکۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ وان وه‌رگرێ، من زه‌مانه‌تی ده‌ده‌مێ، گشتیان بێ‌چه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه. له‌وه‌ش گه‌ڕیین، با بۆ خۆی ئیزنی کۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نی وه‌رگرێ، مۆڵه‌تی رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ وه‌رگرێ، پاشان قسه له‌سه‌ر وه ده‌که‌ین که ئه‌م حیزبانه بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه. سه‌یره‌که‌ی له‌وه دایه که قسه‌وباسه کاتێک ده‌کردرێ که له لایه‌که‌وه رێفۆڕمخوازه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تیش یه‌ک له دوای یه‌ک ئێران به‌جێ ده‌ڵێن و له لایه‌کی تروه هروژمێکی فاشیستی بۆ سه‌ر ئه‌م گه‌له بێ‌به‌شه له ئارا دایه! به‌نیسبه‌ت چه‌کداربوونی ئه‌م هێزانه و ئوردوگاکانیان زۆر به تێر و ته‌سه‌لی له وتارێک‌دا قسه‌م کردووه و بۆیه نامهه‌وێ لێره‌دا به وردی بچمه سه‌ر ئه‌م باسه. ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌وه هه‌روه‌تر ئه‌رکی ڕووناکبیران و تێکۆشه‌رانی ژووره‌وه‌یه، هه‌لێک بڕه‌خسێنن که حیزبه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه. یاسر عه‌ڕه‌فات خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بردییه‌وه، نه هێزه سیاسییه‌کانی تاراوگه! ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌م، ئه‌وه‌ی پێی وایه هێزی کوردی له هه‌ڵه دایه، مافی خۆیه‌تی. به‌ڵام با بۆ خۆیان هێزێکی ڕامیاری ساز بکه‌ن و به مه‌ده‌نییه‌ت و شارستانییه‌ت کار بکه‌ن. ئه‌و کات یان سه‌رده‌که‌ون و هێزه‌کانی سیاسی ده‌ره‌وه که گۆیا "چه‌ند ده که‌سێکن"، له باو ده‌که‌ون، یان ئه‌وانیش دره‌نگ یا زوو دێنه تاراوگه یان ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت وایان لێده‌کا بێده‌نگ و به‌حەیا له ماڵه خۆیان دانیشن. له بیڕمان نه‌چێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م و ئه‌و ده‌توانن چوار قسان بکه‌ن، ئه‌مه په‌یوه‌ندی نه به ئازادی سیاسی ئێران، به‌ڵکوو ئه‌ز قه‌زا به‌م "چه‌ند ده که‌سه"وه هه‌یه که باره‌گاکانی حیزبه‌کان دانیشتوون. به پێی سه‌رچاوه‌کانی ناو حکومه‌ت و لێکۆڵێنه‌رانی ئیستراتیژیکی حکومه‌ت له کوردستان به دانیسته و به‌ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ست ڕێگای ئۆپۆزیسیۆنێکی ناکارامه‌د (مونفه‌عیل) ده‌ده‌ن، تا سوپاپێک بێ بۆ هه‌ناسه‌کێشانی کۆمه‌ڵێک ڕووناکبیر که ناتوانن به هێدی و هێمنی دانیشن و هیچ نه‌ڵێن و هه‌میش که‌ره‌سه‌یه‌ک بێ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ویترینی حکومه‌ت. تێکۆشه‌رێکی دامرکاو بۆ ئه‌م حکومه‌ته به‌هه‌ر حاڵ باشتره له وه که زه‌ختی پۆلیسی ئه‌ونده له‌سه‌ر بێ، تاقه‌ت نه‌هێنێ و بچێته ناو ئۆپۆزیسیۆن. له نه‌بوونی ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه بنه‌ما و چوارچێوه‌ی کاری سیاسی له ئێران به‌رته‌سکتریش ده‌بێ.
عەدنان هونەروەر: ئەوەی راستی بێت خەباتی گەلی کورد بەردەوام ئاوێتەی چەک وەک ئامرزاێک بۆ بەرگری کردن له خۆ بوە. له رۆژێکەوە کورد تووشی قەیرانی لێکترازان و سنوور کێشان به نێوانیان دا هاتوە، تەنیا له رێگای چەک و پەنا بردن بۆ شاخ توانیویەتی دەنگی به گوێی کپ کراوی دنیا رابگەیەنێت... ئەویش تەنیا به هۆی ئەوەی داگیرکەران تەنیا به چەک لێک دایانبڕاندووین و تەنیا به چەک ناویان ناوین "قەوم". ناویان ناوین تورکی شاخستانی، ئەنفالیان کردوین و تووشی ژینوسایدیان کردوین. ئێمەی کورد له قۆناغه جۆربه جۆرەکانی مێژوودا چەک مان وەلا ناوە، نیەتی پاک و تەبایی و پێکەوە ژیانمان کردوەتە بنەمای ژیان لە گەل داگیرکەرانی کوردستان، تەنیا بەو هۆییەی که بیسەلمێنین ئێمه لایەنگری چەک و خوین رشتن نیین، کەچی هەر له سەر مێزی وت و وێژ دا خۆێنیان رشتوین نموونەی زۆر زەق و بەرچاوی ئەم شێوازە قوربانی بوونه، تیرۆری "دوکتور قاسملۆ" له "ڤیەنا"ی پێتەختی ئوتریش بووە.. تەنانەت هەر لە سەرەتای دەسپێکی داسەپاندنی کۆماری ئیسلامی له رێگای مەدنیانه به رێبەرایەتی "کاک فواد" له شاری مەریوان و به پشتیوانی باقی شارەکانی دەورووبەری مەریوان، کۆچی مەریوان رووی دا، بەڵام بێجگه له درۆ و دەلەسە و داگیرکردن و زەوت کردنی سەرەتایترین مافەکانمان دەسکەوتێکی دیکەی بۆمان نەبوو! ئەمەش رێگای مەدەنیانه!
ئەو کەسانەش کە باس له حیزبی بێ چەک دەکەن، له بارودۆخێک دا ئەم پرۆسەیه سەردەگرێ کە وا لایەنی هێرش بەر و ئینکارکەری مافە سەرەتاییەکانی کورد خۆی چەک وەلا بنێت و له دۆخێکی تەواو دموکراتیانه دا به چاوەدێری لایەنه نێونەتەوەیی و مرۆییەکان له سەر مێزی وت و وێژ دانیشن و ئینکاری نەتەوەیەک نەکەن که ساڵانێکی دوور و درێژه به ناوەی "قەوم" ناوزەدی دەکەن.
بەشێک لە رەخنەگرانی ئەو رێککەوتنامەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ژێر کاریگەری دوو حیزبی سەرەکی باشووری کوردستاندا (واتە پارتی و یەکیەتی) ، کۆمەڵە و دیموکرات ئاوەها رێککەوتنامەیەکیان واژۆ کردووە،ئایا پێ دەچێ واژۆکەرانی ئەو رێککەوتنامەیە لە هەوڵی ئەوە دابن کە ئەزموونەکانی باشور، لە رۆژهەڵات دووپات بکەنەوە؟
ناسر ئێرانپوور: ئه‌م دوو ته‌وره ـ واتا ڕێکه‌وتنامه و ئه‌زموونی باشوور ـ له ڕوانگه‌ی منه‌وه په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه نییه. به‌ڵێ، منیش که‌مم نه‌بیستووه که ئه‌وانه له ژێر گوشاری ئه‌م دوو پارته ئه‌م کاره‌یان کردووه. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵ دەکه‌م:
یه‌ک) تا دوێنێ ده‌یان وت که پارتی و یه‌کییه‌تی له‌تیان کردوون و ئیزن ناده‌ن یه‌ک بگرنه‌وه. ئێستاکه ده‌ڵێن که ئه‌وان ڕێکیان خستوونه‌وه. جا ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کییه‌تی به‌ڕاستی کاریان وایان کرد بێ، ده‌بێ ده‌ستیان ماچ که‌ین و ده‌ر ده‌که‌وێ که نه‌بوونه هۆی له‌تبوونیان. ئه‌ویش به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م ڕاستییه که هه‌رێم په‌یوه‌نده‌ی باشی له‌گه‌ڵ 'کۆماری" ئیسلامی ئێران هه‌یه و ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه وه‌ک هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر خاکی ئێران ناوه‌زد کراوه.
دوو) ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کییه‌تی توانیبایان ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کییه ناچار بکه‌ن، کاری وا بکه‌ن، ده‌بێ بۆ وان ئه‌وه‌نده دژوار نه‌بووبێ هێزه‌کانی بچووکتر ڕێک‌بخه‌ن. ئه‌دی بۆ وان ڕێک نه‌که‌وتوون؟
سێ) من پێم وانییه ئه‌زموونی کوردستانی باشوور له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دووپات بکرێته‌وه. هۆی ئه‌وه‌ش زۆرن که لێره‌دا ناچمه سه‌ریان.
چوار) هه‌ر هێزێک بۆی هه‌یه بێته هێزی سه‌ره‌کی و حکومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ئه‌مه نه‌ته‌نیا گۆناح نییه، به‌ڵکوو ماف و ته‌نانه‌ت ئه‌رکیشیانه. من زۆرم پێ سه‌یره ئه‌گه‌ر ده‌بیسم که‌سانێک ئه‌مه‌ی وه‌ک "تاوان" و "پیلان" باس ده‌که‌ن. نازانم حیزبێک ئه‌گه‌ر نایهه‌وێ ببێته حیزبێکی سه‌ره‌کی و حکومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرێ، بۆ پێک دێ.
عەدنان هونەروەر: ئەگەر مەبەست ئەوە بێ کە ئەم دوو حیزبە دەیانهەوێ کۆپی باشوور لە رۆژهەڵات پیادە بکەن ئەوا ئەمە بە رەخنەیەکی بی بنە مایه دەزانم! چونکوو له تەواوی دونیا کۆپی خەبات و رێباز کراوە! بەڵام به دڵنیاییەوە باشووری کوردستان باشترین مەیدان و باشترین ئەزموونێکه که باقی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەلی خۆیانی تێدا بقۆزنەوە. به دڵنیایەوە خەباتی باقی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەستراوە به یەکترەوە و باقی حیزبەکان له باقی پارچەکانی دیکەی کوردستان ئەگەر زیاتر و زیاتر پشت به یەکتر ببەستن ئەوا باشتر و زووتر ئاسۆی خەونەکانی کورد دەهێننه دی!
تەنانەت ئەگەر مەبەستی پرسیارەکەتان ئەوە بێ که وا پارتی و یەکیەتی هاندەری ئەم دوو حیزبە بوون بۆ گەیشتن بەم رێکەوتنامەیە، ئەوا ئەتوانم بڵێم که ئەمەش دیسان هەر بە رەخنەیەکی هیچی دەزانم ! به بڕوای من ئەگەر وەها پشتیوانی و هاندەریەکیان کردبێ ئەوا دیارە چارەنووسی باقی پارچەکانی کوردستان بەلای ئەم دوو حیزبە سەرەکییەی باشوور واتە پارتی و یەکیەتی گرنگه و من به گەش بینیەکی تەواوە سەیری دۆخەکە دەکەم! بەڵام زیاتر پێدەچی تێوەگلاندن و تاوان بار کردنی کەسانی دیکە و حیزبەکانی باقی پارچەکانی دیکەی کوردستان تەنیا پرۆسەیەکی نەزۆکی نەیارانی گەلی کورد بێت کە له هەوڵی شێواندن و ئاڵۆز کردنی خەبات و یەکریزی حیزبەکان و گەلی کورد دان!
بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەم هەل و مەرجەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ بەرامبەر بە چارەنووسی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە؛ روو بە حیزبە کوردییەکان و خەڵکی کوردستان، دوایین قسەتان چییە؟
ناسر ئێرانپوور: من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که حه‌ره‌که‌تێکی ته‌عه‌روزی ڕوونکه‌ره‌وانه له ئاست داواکانی مێژوویی خه‌ڵکی کورد ده‌بێ ده‌ست پێبکردرێ. کاری مێدیایی ئێمه زۆر زۆر لاوازه. زۆر که‌م به‌ها ده‌ده‌ین به ناوه‌ڕۆکه‌وه. هه‌روه‌تر گرفتی ئێمه ئه‌ویه که زۆر دره‌نگ دژکرده‌وه له‌خۆمان نیشان ده‌ده‌ین. هۆیه‌که‌شی ڕه‌نگه ئه‌وه بێ که ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌مان نییه. هێزه‌کانمان زۆر پرش و بڵاون. به‌تایبه‌تی ئه‌وه بۆته هۆی وه‌ی که جیددیمان نه‌گرن و ته‌نانه‌ت گاڵته‌مان پێبکه‌ن. ئاواته‌خوازم ئه‌م هروژمه نامرۆڤانه بۆ جوولانه‌وه‌ی کورد ببیته هۆی ته‌بایی و یه‌کییه‌تیمان.
عەدنان هونەروەر: ئەم هەل و مەرجە هەستیار و پڕ له ئاڵ و گۆڕەی که ئێستا ناوچەکە و بەتایبەتی ئێران تووشی هاتوە، هەر وەها به لە بەرچاو گرتنی دۆزە رەواکەی گەلی کورد، حیزبە کوردییەکان و بە تایبەتی ئەم دوو حیزبە زیاتر و زیاتر پێوستە بڕوا به فرە حیزبی بێنن و بە باوشێکی ئاوەڵه باقی حیزبەکانی دیکەش بێننه ژێر چەتری ئەم چەشنە رێکەوتنامانه...
هیوادارم خەڵکی کوردستان به چاوێکی کراوەوە مامەڵه لە گەڵ نەیارانی بزافی رزگاریخوازی گەلی کورد دا بکەن، و پشتیوانی خۆیان وەک پشتیوانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی به شێوەی کۆکردنەوە ئیمزا لەم رێکەوتنامە و یان باشترە بڵێم لە بزافی رزگاری خوازی کورد پیشان دا، پشتیوانیەکانیان له حیزبەکان بە تایبەتی ئەو کاتانەی که لایەنی نەتەوەی دەکەوێتە مەترسییەوە، زیاتر دەرخەن ئەگەر چی لە گەڵ ئەساسنامەی فڵانه حیزبیش دا هاو ڕا نەبن.
قسەیەکیش بۆ ئەو کەسانەی که بەردەوام ماستاوچییەتی بۆ پان ئیرانیستەکان و بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، زۆر برایانه پێیان دەڵێم ئەگەر گوڵ نین تکایه دڕکیش مەبن! کۆماری ئیسلامی لە سەروبەندی هەرەس هێنانی ئابووری و سیاسی دایه و هەلێکی مێژوویی که له پێشماندایه با به جوانترین شێوە و به یەکڕیزیەکی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بقۆزینەوه بەرەو ئاسۆیەکی روونی سەربەخۆیی!
وتووێژێک لە سەر رێککەوتنامەی هاوبەشی نێوان کۆمەڵەی شۆرٍشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هەڵوێستەکان و بەرپەرچدانەوەکان لە گەڵ بەڕێزان "ناسر ئێرانپوور" چالاکی سیاسی و لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکانی کوردستان و هەروەها نوسەر و رۆژنامەنووس بەڕێز "عەدنانی هونەروەر". ئەو دوو بەڕێزە لەم وتووێژەدا بۆچوونە جیاوازەکانی هەمبەر ئەو رێکەوتنامەیەیان لێکداوەتەوە،ئەوەی کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.
|

تێبینی: ئەم بابەتە پێشتر لە ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژهەڵات بڵاوبوەتەوە!