هه‌ر وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن؛ رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام که‌سانێک ده‌کاته قوربانی بۆ موناسبه‌ت گه‌لێکی وه‌ک هه‌ڵبژاردن و قه‌یرانه ناوخۆییه‌کان، و به‌رده‌وام بۆ کپ کردنی ده‌نگی ههڵبڕیوی خه‌ڵکی له شێوازی جۆر به جۆر که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت. یه‌ک له‌و شێوازانه له سێداره‌دانی بڕه‌یی و فهلهییه خه‌ڵکیه. ئه‌مجاره و له سه‌ر و به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی ئێران و ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای ئاڵۆزی و پشێوی ناوخۆیی، ئه‌وا کۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ دوو لاوی کورد بکاته قوربانی پیلانه‌کانی و ئه‌ویش دوو لاون به ناوه‌کانی زانیار و لوقمان مورادی
.
لوقمان و زانیار کێن؟
لوقمان و زانیار دوو شارۆمه‌ندی خه‌ڵکی مه‌ریوانن. لوقمان به هۆی چالاکی سیاسی پێشووتری و زانیار به هۆی بنه‌ماڵه‌ی که سیاسی بوون، گیراون و تۆمه‌تی تیرۆرکردنیان خراوه‌ته ئه‌ستۆ. لوقمان و زانیار پێوه‌ندی خزمایه‌تیان نیه و ته‌نیا وێکچونی فامیلهکهیان وای کردوه که ئه‌و ئه‌گه‌ره له مێشک دا دروست بێت که وا ئه‌مانه به هۆی رق و کینه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه پیلانیان بۆ کوشتنی کوڕی ئیمام جومعه داڕشتبێ.
لوقمان مورادی کوڕی عوسمان دوای هاتن بۆ باشووری کوردستان به هۆی نه‌خۆشی باوکییه‌وه ناچار بووه که وا بگه‌ڕێته‌وه و متمانه‌ی ئه‌وه‌شی پێدراوه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه هیچ جۆره لێپێچینه‌وه‌ی لێ ناکرێ و ته‌نیا به لێپرسینه‌وه‌یه‌کی هاکه‌زایی کێشه‌که‌ی جێ به جێ ده‌کرێ. به‌ڵام لوقمان رێکه‌وتی 20ی رێبه‌ندانی 87ی هه‌تاوی بۆ یه‌که‌م جار ده‌س به سه‌ر کراوه و دوای دانانی بارمته ئازاد کراوه. که‌چی پاش سێ مانگ و نیو له ئازاد بوونی، له رێکه‌وتی 20ی خاکه‌لێوه‌ی 88ی هه‌تاوی دیسانه‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه ده‌س به سه‌ر کراوه. پاش 24 کاتژمێر تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ده‌نه پاڵی، گوایه کوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان ئه‌و کوشتویه‌تی! ئه‌ویش ته‌نیا به په‌نجه مۆر کردنی کاغه‌زێکی سپی که دواتر تۆمه‌تی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوانی له سه‌ر نووسرا، ئه‌م تاوانه‌یان خسته ئه‌ستۆی. بۆ مسۆگه‌ر کردنی حوکمه‌که، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌شکه‌نجه و ئازار و ئه‌زیه‌تی زانیار و لوقمان و ته‌نانه‌ت له کاناڵی پرێس تیڤی ناچاریان کردون ئه‌و کرده‌وه‌یه دان پێدابنێن.
له درێژه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌کانی لوقمان که له ره‌نج نامه‌یه‌ک دا نووسیویه‌تی؛ بردوویانه‌ته، ماڵی ئیمام جومعه و له‌وێ به هه‌ڵگرتنی فیلم، پێیان وتوه که ده‌بێ بڵێیت که کوڕه‌که‌یان من کوشتوومه و ئه‌م کاره‌شم بۆ ئینگلیس و کۆمه‌ڵه کردوه.

زانیار مورادی کوڕی ئیقبال که هیچ کات هه‌وڵی به ئه‌ندام بوونی هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌داوه و ته‌نیا به مه‌به‌ستی سه‌ردانی باوکی، هاتوه‌ته لای بنه‌ماڵه‌که‌ی. زانیار رێکه‌وتی 11ی گه‌لاوێژی 88ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌س به سه‌ر کراوه. دوای راگوێزانی زانیار بۆ ئیتلاعاتی شاری سنه و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر، ترسێنراوه به‌وه‌ی که ده‌س درێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ری، به‌ڵام له پێشدا شووشه‌ی نووشابهیهکیان بۆ هێناوه و پێیان وتوه که ئه‌گه‌ر دان به‌و شتانه دا نه‌نێت که ئێمه پێت ده‌ڵێن، ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م قاپه دانیشیت. ئه‌مه له کاتێک دایه، که زانیار فتقی هه‌یه و به‌رده‌وام خوێنڕێژی کردوه.
پاش مانه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه، دیسانه‌وه رایانگوێزاوهتهوه بۆ زیندانی ئیتلاعات و له‌وێ داوایان لێکردوه که ده‌بێ بڵێت که ئه‌م تیرۆره‌مان له به‌ر ئینگلیس و کۆمه‌ڵه کردوه و که‌سێک به ناوی جه‌لیل فه‌تاحی پێی کردوین و ئه‌و ئێستا له ئینگلیسه و ئێمه‌ش به‌س ده‌مانهه‌وێ گێچه‌ڵ بۆ ئینگلیس ساز بکه‌ین. ئه‌ڵبه‌ت له گه‌ل ئه‌مانه‌ش دا به‌رده‌وام به‌ڵێنی ئازاد کردنیان دراوه. به‌ڵام دیسانه‌وه راگوێزراوهنهتهوه بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئه‌وین. له‌وێ هیچ خه‌به‌رێکیان له بنه‌ماڵه و که‌س و کاریان نابێ و به دڕندانه‌ترین شێوه، هه‌م خۆی و هه‌م لوقمان ده‌خه‌نه ژێر شێوه جۆر به جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه و ئازار. پاشان؛ رۆژی یه‌کی به‌فرانباری 89ی هه‌تاوی له شوعبه‌ی 15ی دادگای ئینقلابی شاری تاران به سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌ڵواتی هه‌ر دووکیان دادگایی کراون و حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پێنراوه.
زانیار مورادی که باوکی له عیراق دا په‌نای گرتوه و ئه‌م جاره به مه‌به‌ستی زه‌ربه لێدان و رووخانی باری ژیانی ئیقباڵ مورادی باوکی زانیار، ئه‌م حوکمه‌یان به سه‌ر کوڕه‌که‌یدا سه‌پاندوه. ته‌نانه‌ت به لوقمانیان وتوه که ده‌بێ ته‌له‌فۆن بۆ ئیقباڵ که باوکی زانیار و هه‌ڵسووڕاوێکی سیاسییه بکات که گوایه له سه‌ر سنوور دا بریندار بووه و ئه‌ویش بێت له دووی، دواتر ئه‌وانیش بتوانن به‌م پیلانه ئیقباڵیش بکوژن.

لوقمان مورادی و زانیار مورادی له نامهکهیهک دا، ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که فیلمیان لێ هه‌ڵگیراوه به درۆ ده‌خه‌نه‌وه و هیچ کام له تۆمه‌ته‌کانیان به راست نازانن و ئه‌و قسانه‌ش له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعات بوه که دانیان پێدا ناوه. و ئێستا چاوه‌ڕوانی جێ به جێ بوونی حوکمی ئیعدامه‌که‌یان ده‌که‌ن.
کۆی ته‌واوی ئه‌و دان پێدانان و وه‌عده و به‌ڵێنانه‌ی که پێیان دراوه، باس له‌وه ده‌کات، که‌وا کۆماری ئیسلامی به سیناریویهکی له پێش ئاماده کراو ده‌یهه‌وێ، مۆره‌ی سه‌ره‌کی سوپای پاسداران به ناوی هیوا تاب که هه‌ڵسووڕاوێک و مۆره‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوه بۆ تیرۆر و تۆقاندن له ناوچه‌ی مه‌ریوان دا، و به پێی ئه‌و دیکۆمێنتانه‌ی بڵاو کراونه‌ته‌وه یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که کووشتوویانه کوڕه‌که‌ی ئیمام جومعه بووه. ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانن هیوا تاب له‌م گێچه‌ڵه رزگار بکه‌ن و پاکی و سه‌داقه‌تی هێزه‌کانی خۆیان بسلمێنن، ئه‌م حوکمه‌یان به سه‌ر ئه‌م دوو لاوه کورده دا، سه‌پاندوه.
..................
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد به وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌ر زانیار و لوقمان و به چاوپێکه‌وتن له گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی زانیار، گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که وا:
1- زانیار پێشمه‌رگه نه‌بووه و ته‌نیا بۆ سه‌ردانی باوک و دایکی که له باشووری کوردستان دا ده‌ژین هاتوه‌ته لایان.
2- زانیار و لوقمان به سه‌دان جار رووبه‌ڕووی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحی و ره‌وانی و جسمی بوونه‌ته‌وه، تا راده‌یه‌ک که خۆیان بێزار بوون له شکهنجهدانیان، هه‌ر بۆیه وێڕای دوو به‌ند کراوه‌ی دیکه به ناوه‌کانی (عه‌تا به‌خشی و ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی) ناردوویانه‌ته به‌ندی ئهلقاعیدهییهکان و جه‌ماعه‌تی ده‌س به سه‌ر کراو به ناو ئهلقاعیدهیهکان، به ده‌یان که‌سیان ژراون به سه‌ریاندا و لێیان داون.
3- حوکمی له سێداره دانی زانیار ته‌نیا به مه‌به‌ستی رووخاندنی باری که‌سایه‌تی و وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی زانیار بوه، چوونکا ده‌ستیان به ئیقباڵ مورادی، چالاکی سیاسی نیشته‌جێ له باشوور نه‌گه‌یشتوه.
4- خه‌ڵکی مه‌ریوان و ته‌نانه‌ت خودی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان که کوڕه‌که‌ی کوژراوه، له‌وه دڵنیا نین که زانیار و لوقمان بکوژی کوڕی ئیمام جومعهن.
5- جێ به جێ کردنی ئه‌م حوکمه ته‌نیا به مه‌به‌ستی کپ کردنی ده‌نگی خه‌ڵکی و بۆ پێش بردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی دێته جێ به جێ کردن.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد - ئوروپا نیگه‌رانی خۆمان له مه‌ڕ ره‌وشی ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده راده‌گه‌یه‌نین و هه‌روه‌ها پێمان وایه ته‌نیا تاوانی ئه‌م دوو كه‌سه بیرجیاوازیه ، و هه‌ربۆیه‌ش داوا كارین كه به زووترین كات ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسیه حوكمه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه .كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد داوا له سه‌رجه‌م چالاكانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌كات كه به هانای ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده‌وه بێن به‌ڵکوو له ژێر په‌تی سێداره رزگار بکرێن

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد - ئۆرووپا
واژوویه‌كی ئێوه ده‌توانی كاریگه‌رێكی ئه‌رێنی یه‌ك جار زۆری له سه‌ر ژیانی ئه‌م دوو به‌ندكراوه هه‌بێ تكایه له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه واژووی خۆتان تۆمار بكه‌ن
http://www.gopetition.com/petition/41784/sign.html
.........
ئه‌م بابه‌ته پێشتر له‌م سایتانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه : به‌یانی، کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد، کوردانه