ئه‌م بابه‌ته له ژوماره‌ی 52ی حه‌وته‌نامه‌ی"ده‌نگی ئاشنا"بڵاو کراوه‌ته‌وه
رۆژ له دوای رۆژ ده‌ژمێرین که پاره‌ی عهیدیهکهمان بده‌نێ، ئه‌ویش چه‌نده،.؟ 300هه‌زار تمه‌نی ناقابل.. ئاخر نازنم کام یه‌ک له کون و که‌له‌به‌ره‌کانی ژیان و کام یه‌ک له پێداویسته‌کانی پێ دابین بکه‌م، به‌ڵام چوونکا هه‌موو ساڵێک به ته‌نیا له‌م مانگه‌دا تۆزێک؛ هه‌ر تۆزیک ئامپێڕی پاره‌که‌م خۆیی ده‌خشێنێت به‌ره‌و سه‌ر، هه‌ر بۆیه هه‌موو ساڵێک له به‌ر ئه‌م نهورۆزانهیهش بووبێت، هه‌ر پێم خۆشه ته‌مه‌نم تێپه‌ر بێت..! لانی که‌م تۆزیک گیرفانم بۆنی پاره به خۆوه ده‌بینێت.! ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی پێش، رۆژێک له رۆژانی ئاخری ساڵ، رۆشتمه‌وه بۆ ماڵ و سینگم ده‌رپه‌ڕاند و جاڕم دا به نێو ماڵدا و کوتم "دایان".
- کووتیان چی؟
- کوتم عه‌یدی.. به هوورایهکهوه پێشوازیان لێ کردم.. یه‌که‌م که‌س که هاته لام کچه‌که‌م بوو گوتی:
- بابه گیان ئیتر وه دوای مه‌خه ئه‌مه دوو تێرمه شه‌هریه‌ی دانیشگام تێ نه‌کردووه، با دیسانه‌وه خه‌رج نه‌بێ.. با ئیتر که‌م داوای یارمه‌تی له دانیشگا بکه‌م، با ئیتر که‌م لای هاوڕێیانم سه‌ر داخه‌م و هه‌ر بکرووزێمهوه، ئه‌وه‌نده به چاوی به‌زیه‌وه سه‌یریان کردووم.. که بێز له خۆم ده‌که‌م..
- گوتم به سه‌ر چاو.. دڵنیابه کراسه‌که‌ی به‌ر خۆمم فرۆشتبێ، بۆتی جێ به جێ ده‌که‌م.. ئهرخهیانیشم که دیسانه‌وه دێت و داوای شتی دیکه‌ش ده‌کات، چوونکا ده‌مێکه هه‌ر ده‌ڵێ مانتۆی تازه بابه‌ت هاتووه‌ته بازاڕ، مانگی پێش بوو داوای که‌وشی کرد و به گوێم دا خوێندی که ئیتر که‌وشه‌کانم بۆ ئه‌وه نابن سوواریان بم، ئیتر ئه‌گه‌ر داوای سه‌نده‌ل و عه‌تر و عهبیریشم لێ نه‌کات خۆ پیاوه‌تی کردوه... .
دوایی ئه‌و، کوڕه‌که‌م هاته لام و گوتی:
- ئیتر بابه گیان من ده‌توانم بڕۆم؟؟
- کوتم:"بۆ کۆێ؟"
- ئه‌ی قه‌ولت نه‌دابوو ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ت وه‌رگرت، من له گه‌ل ماڵی مامم بچم بۆ موسافرهت.؟
- گووتم: ئاخر کوڕم نابێ.. عه‌زیه‌ت ده‌بێ بۆیان.. ئه‌وه له دڵیشه‌وه پێم خۆش بوو چوونکا ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌ر به‌شی بیانوه‌کانی ئه‌وی ده‌کرد... جا بیانوو، بیانوو نین، شابیانوون. داوای پلی استیشنی کرد، به‌ڵام به تۆپێک خڵهتاندم، ده‌مێکه داوای تی شرتی جوومونگ ده‌کات، به‌ڵام به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که هیشتا وه‌رزی سارد و سه‌رمایه، ئه‌و داواکاریه‌م بۆ مانگه‌کانی دیکه، وه دوا خستووه..! هنووکه داوای لهب تاب ده‌کات، جا خۆ منیش نه‌مده‌زانی لهب تاب چیه تاکوو رۆژێک خۆیی بۆی شی کردمه‌وه که جۆرێک له جۆره‌کانی کۆمپیته‌ره که ده‌نووشتێته‌وه وه‌ک کتێب،! ئه‌م نهرۆزهش ده‌یهه‌وێ له گه‌ل ماڵی مامی بڕوات بۆ مووسافیرهت، جا خۆ منیش له خودامه.. تۆزێک منجه منجم کرد و گووتم:
- با بزانین ماڵی مامت چی ده‌ڵێن.!
هه‌ر ماتڵ بووم که‌بانی ماڵ بێت و ئه‌وێش داواکاریه‌که‌ی خۆیی ئاراسته‌م بکات، به‌ڵام هه‌ر نه‌هات.. هه‌ر چه‌نده بۆڵه و نقه‌م لێوه هات و قسه‌م کرد، "به زیاد نه‌بێ ئه‌مه که‌ی پاره‌یه، خۆ به‌شی هیچ ناکات.. نرخی شته‌کان چه‌ند قات لووتیان به‌رز کردوه‌ته‌وه".. ئاخر که‌ی خوا هه‌ڵ ده‌گرێ کیلۆیه‌ک هه‌نار به 3700 تمه‌ن بێت ئه‌ویش هه‌ر یه‌کی کیلۆیه‌که، جا ئه‌گه‌ر پیاو دانیشی خۆ دووان سیانێک ده‌خوات، جا خۆ مه‌گه‌ر بۆ هه‌نار کڕینێک وامێک بگرین.. هه‌ر ده‌مهه‌ویست بێته قسه؛ به‌ڵام هه‌ر نقه‌ی لێوه نه‌هات.! به‌س گووتی:
- تۆ قیستی بانکه‌کان و کرێ خانووه‌که، جیا که‌ره‌وه.. ئیتر ئهڵاخوا بۆ هیچ کوێ نهدهرۆشتین و کرم ده‌یخواردین.!
به زه‌حمه‌ت توانیم تفێک له گه‌رووم دا گیری کردبوو قووتی بده‌م. نازانم بۆ هه‌ر کات ئه‌م ژنه‌م قسان ده‌کات ئه‌وه‌نده قسه‌کانی ره‌قن. تا راده‌یه‌ک که به ته‌واوی شپرزه‌م ده‌کات، نازانم بۆ له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که لانی که‌م بڕه پاره‌یه‌کی زیاتر له گیرفانم دایه تۆزێک دلخۆشی روو له‌م ماڵه‌ی ئێمه‌ش ناکات..
دیسانه‌وه وه‌ک مانگه‌کانی پێشوو، ده‌فته‌رچه‌ی قیستهکانم له پێش خۆم دانا و پاره‌که‌یشم بۆ جیا کردنه‌وه، هه‌ر یه‌که بیست و په‌نجا و حه‌فتا و کرێ خانووه‌که‌ش که 200ی ناقابل بوو.. توانیم به‌م پاره‌یه قیسته کۆنه‌کان بار که‌م و شه‌هریه‌ی فاتمه‌ی کچم که تازه تێرمی سێی دانیشگای ئازاده؛ تێ بکه‌م.. هه‌ر کات ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ تێ ده‌که‌م وا ده‌زانم شه‌قم تێ هه‌ڵ ده‌ده‌ن، چوونکا ئه‌وه‌نده رشته‌که‌ی به لامه‌وه قۆڕه،! که له روویشم نایه لای ئه‌م و ئه‌و پۆزێک لێ بده‌م و بیدرکێنم که منیش منداڵم ناردووه‌ته زانکۆ.. ئاخر رشته‌که‌ی باغهبانیه بیلامانا.. جا ئه‌گه‌ر بڵێم بڕۆ ئاوی ئه‌و گوڵدانانه بدێره، ئه‌وه خۆ باسی فۆتوسهنتز و کاتی گونجاوی ئاو دێرانم بۆ ده‌کا، ئه‌ویش بۆ من که ته‌واوی پێستم به هۆی هه‌تاوی ده‌شت و مه‌زراکانی ماڵی باپیرم ره‌ش و شین هه‌ڵگراوه.!
عـ...اقیـ...بهت ژنه‌که‌م خۆیی لێ نزیک کردمه‌وه و چاوێکیشی به ده‌فته‌رچه‌کان دا خشاند و منیش به ئه‌نقه‌ست که سه‌رم قاڵه، زیاتر خۆمم شپرزه کرد.! له دڵدا ده‌مگووت تۆ بڵێی ئه‌م جاره‌ش قسه‌یه‌کی ره‌قی بۆ نههێنابم، تۆ بڵیی ئاخۆ چ بڵێت..؟ ئه‌م جاره‌یان خۆم گرت و ته‌نانه‌ت ئاوڕێکیشم لێ نه‌دایه‌وه.. ده‌ستی به فه‌رمایش کرد و کووتی:
- له بیرت نه‌چێ قه‌رار بوو له گه‌ل ماڵی خاڵۆ عه‌زیزم بڕۆینه سێزده به‌ده‌ر..
هه‌ناسه‌یه‌ک نێۆ سینگی حهپهساندم و خۆم نیشان نه‌دا که له بیرم نه‌ماوه.. کوتم:
- ئه‌ها ده‌ی ئه‌ڕۆین، به‌ڵام من ده‌ڵیم با خۆمان به ته‌نیایی بڕۆین و کارمان به وان نه‌بێ.. بۆ وه‌کوو کلک له دوومان که‌ون.؟! هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و کوتی:
- ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ بڕۆین به ده‌ربارێک دا، ئه‌وا من و خاڵۆژنم بڕیاری له سه‌ر ده‌ده‌ین نه‌ک تۆ..
له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ره‌تای ساڵی نوێیه‌دا کێشه و مێشه نه‌یه‌ته ئاراوه، دیسانه‌وه ئه‌م شه‌ویش وه‌ک شه‌وانی دیکه‌ی شه‌ڕ و جیایی، له سه‌ر کهناپهکه نه‌خه‌وم و لانی که‌م ئه‌م شه‌و منداڵه‌کان وه‌ک هه‌تیوو چاوم لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه بوو درێژدادڕیم تێدا نه‌کرد و قیر و سیام لێ کرد و گووتم:
- با جه‌نابت بڕیار بده‌ی ئازیزکه‌م..!
هه‌کوو، چاوتان له‌و ده‌م و لووته‌ی نه‌بوو.! وه‌ها لووتێکی لێ ههڵقورتاندم و پشتی لێ کردم و رۆشت بۆ چێشت خانه‌که.. که ئیتر جێگای قسه‌ی بۆ نه‌هێشتمه‌وه...
له نێۆ ده‌ریای خه‌یاڵاتی خۆم دا نوقم بووم و گوتم ئه‌ی ماڵی وێرانم، جا خۆ پاره‌م به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.. چ بکه‌م..؟ خێزانم له گه‌ل خاڵۆژنی، که دۆستی ساڵانی قووتابخانه بوون و هه‌ر ئه‌م خێزانهشم ئه‌م ره‌فیقه ترشاوه‌ی خۆیی کرد به تووشی خاڵۆ ترشاوهکهیهوه و توانی به‌م شیوه‌یه خاڵۆیشی له دونیای کوڕایه‌تی ده‌ربێنێت و بیکا به پیاو..! خۆیان ساخته و پاختهیان کردبوو که یان "کیش" یان "ئه‌سفه‌هان"..
ئاخری به تێکڕای ده‌نگ په‌سه‌ندمان کرد که بڕۆین بۆ "ئه‌سفه‌هان". کاک "موسته‌فا" یه‌کێک له هاوکارهکانمه و زۆر دڵم پێی ده‌کرێته‌وه و هانم دا له گه‌ل خۆم بیهێنم و ده‌مزانی که هاوسه‌فه‌رێکی باش ده‌بێ بۆمان..
"ئه‌میر" له گه‌ل ماڵی مامه‌ی به بۆنه‌ی کوره ئامۆزاکه‌یه‌وه، خۆی یه‌ک خست و ئه‌وان بڕیاریان دا بڕۆن بۆ "باکوو" پێته‌ختی "ئازه‌ربایجان"، جا هێشتا نهرۆشتبوو مێشکی سه‌ری بردبووم و هه‌ر ده‌یگووت ده‌ڕۆین بۆ سه‌یری کۆنسیرتیش، من که هێشتا له خه‌ونم دا کۆنسێرتێکیشم نه‌دیوه به‌ڵام ئه‌وا ئه‌میری کوڕم له ته‌مه‌نی پازده ساڵی دا هه‌م کۆنسێرت ده‌بینێ و هه‌م چێژ له سوواری فڕۆکه وه‌ر ده‌گرێ..
منیش به 550هه‌زار تمه‌ن مووچه‌ی مانگانه و 300هه‌زار تمه‌نی نه‌ورۆزانه، توانیم 200هه‌زار تمه‌ن، به هه‌ر گهڕهگهڕێک بوو وه‌لا بخه‌م، به‌ڵکوو ئه‌مساڵ ئیتر بتوانین بڕۆین بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره..
جارێ ئه‌وا دۆخێنمان لێ تووند کردوه و دوای نه‌ورۆز که هاتینه‌وه به سه‌رهاتی سه‌فه‌رتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه....