Apr 13, 2007
Mar 23, 2007
لاوان وه‌رن با جێ نه‌مێنن له بزووتنه‌وه‌ی کورد دژی کورد!!
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد دارین زانیار، گه‌نجێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده له 2-6-1987دا له سوید، له دایک بووه. دارین هه‌روه‌كوو خۆی بۆ میدیاكان باسیده‌كات هه‌ر له ته‌مه‌نی 3 ساڵییه‌وه حه‌زی له هونه‌ری مۆسیقا هه‌بووه...
هه‌ر چه‌نده دارین زانیار له‌دایکبووی وڵاتی سویده به‌ڵام له دڵه‌وه لاوێکی کورده و له کاتی تاقیکردنه‌وه‌یدا له به‌رنامه‌ی ئیدۆل ئاڵای کوردستانی ده‌کرد به‌سه‌ر سنگیه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له سویدیه‌کانیش له خۆشه‌ویستی دارین ئاڵای کوردستانیان ده‌شه‌کانده‌وه.
دارین له ماوه‌ی هاتنه نێو گۆڕه‌پانی ههنهرهوه، سێ ئه‌لبۆمی گۆرانی هه‌یه که به زمانی ئینگلیزی وتراوون. هۆنراوه‌ی هه‌ندێک له گۆرانیه‌کان هی دارین خۆیه‌تی و چه‌ندین هۆنراوه‌شی له لایه‌ن هۆنراوه‌نووسانی جیهانیه‌وه بۆ نووسراوه..
دارین زانیار له ساڵی 2007دا باشترین خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و هه‌ڵده‌بژێرێت به باشترین كوردی ساڵی 2007، به‌هۆی سۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی وڵاتی سوید بۆ دارین-ی سوپه‌ر ستار 4 هه‌زار سویدی ناوی منداڵه‌كانیان ناوه (دارین)و وشه‌ی (دارین) له فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سێتی ئه‌و وڵاته جێگیركراوه وه‌ك لایه‌ك و له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌م ئه‌ستێره به‌هره‌مه‌نده تا ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی پێدراوه به‌هۆی لێهاتوویی له بواری هونه‌ره‌كه‌یدا ..
هه‌روه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێدا جارێكیان له سوید ده‌ستنیشانده‌كرێت كه خه‌ڵات بداته هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكای لاتین (شاكیرا)و هه‌ر له‌وێشدا خۆی پێده‌ناسێنێ... ئه‌م لاوه هه‌ژده ساڵه بۆته هێمای مه‌زنی لاوی کورد له سوید...
دارین له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (TISHK-TV) له شه‌وی 5-6/2/2007، ئاماژه‌ی به‌وه دا که ده‌نگی مایکڵ جا‌کسۆن وتامی پیزا و کۆلا له ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک و تامی یاپراخ و ماستاو خۆشتره به‌لایه‌وه.. پێشکه‌شکاره حیزبییه‌که، به چاوێکی به‌رته‌سکانه و ناوچهگهرایانهی حیزبییه‌وه!! گه‌ندترین پرسیاری ئه‌وه بوو:" tishk tvیان ."roj tv ، به‌ڵام دیاره که‌سێک که له سه‌ر سفره‌ی که‌سێک دانیشتبێت قه‌د ناڵێ ده‌ستان خۆش نه‌بێ بۆ خواردنتان ئه‌ویش گووتی:" tishk tv" جا سه‌یری ئه‌و مێشکه بچووکه‌ی کورد بکه!!! سه‌یری ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه..
هه‌روه‌ك خۆی وتی:" به‌نیازه سه‌ردانی كوردستان بكات و وتیشی كه ئه‌و كوردی سوید و كوردی هه‌موو دنیای خۆشده‌وێت هه‌روه‌ها كوردستان و سویدی زۆر خۆشده‌وێت و حه‌ز به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.." به‌ڵام چۆن ده‌بێ که‌سێک ناوی کورد بێنێت و ئاگای له رق و کینه و دووبه‌ره‌کی نه‌بێت.. بۆیه ئه‌وا که‌ناڵه کوردیه‌کانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی وان له هه‌نده‌ران ئه‌وانیش فێری دووبه‌ره‌کی بکه‌ن.. ئه‌گینا له بزووتنه‌وه‌ی کورد دژی کورد جێ ده‌مێنن!!
ماوه‌ته‌وه بڵێین هیوادارین نموونه‌ی (دارین)مان زۆر بێت، چونكه ئه‌و له رێگای هونه‌ره‌كه‌یه‌وه كورد و كوردستانی ناساندووه به ئه‌وروپاو جیهان، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆ‌یا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی... به‌ڵام که‌ناڵه خۆێڕیهکانمان له رێگه‌ی دوو به‌ره‌کی و سنوورکێشانی حیزبایه‌تی هه‌زارانی وه‌ک دارین کاول ده‌که‌ن..
Mar 16, 2007
ماهواره دزین
ئه‌وا دیسان ده‌ڵه دزه‌کانی نیرووی ئینتیزامی ده‌ستیان دایه دزییه‌کی دیکه ئه‌م جاره روویان له ماڵی ئێمه و دراوسێکانمان کرد. و دوێنی له کاتێک دا که خۆمان له ماڵ نه‌بووین رۆشتوونه‌ته سه‌ربانی ماڵه‌که‌مان و ساج و LNB ی سهتهلایتهکهیان دزیوین. هه‌ر وه‌ک جاران که بیره و ویسکی و خواردنهوهکانییان به خه‌ڵکه‌وه ده‌گرت و خۆیان ئه‌یان خوارد یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌یان فرۆشت!!! ئه‌م جاره‌یان که‌س نازانێ ئه‌م ساج و LNB یانه له کوێ ده‌فرۆشن...
ئه‌وا که‌س نازانێ ئه‌بێ تا که‌ی ئه‌و به‌رنامه ناحه‌زانه‌ی تهلهڤیزیونهکانی ئێران چاو لێ بکه‌ین....
Mar 13, 2007
Mar 11, 2007
قه‌شمه‌ر ئاوا، ئاوه‌دان کرایه‌وه..
به هه‌وڵ و تێکۆشانی هاوڕێیان و تێکۆشه‌رانی گه‌ل و نیشتمان ئه‌وا ئه‌م جاره‌ش پیلانی دوژمنانی مه‌کته‌بی قهشمهریسم پووچه‌ڵ کرایه‌وه و جارێکی تر قه‌شمه‌رئاوا، ئاوه‌دان کرایه‌وه...
دوا به دوایی ئه‌وه‌یی که قه‌شمه‌رئاوا تووشی قه‌یرانی ئه‌نفال بوویه‌وه، ئه‌وا نه‌وه‌کانی داهاتووی ئه‌م مه‌کته‌به له مێژینه‌ی کورده قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه به درێژه پێدانی قه‌شمه‌ری و قهشمهریسم له ژێر دروشمی "دونیا یانێ تڕهات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه".
بۆ سه‌ردان و نووسینی بابه‌ت سه‌ردانی ئه‌م ناو نیشانه بکه...
ناونیشان : دۆڵی بلۆگفا، ته‌نیشت خونچه پشکووتوهکهی قه‌شمه‌ر، ماڵی قهشمهریستهکان، قه‌شمه‌ر ژوماره 2
Feb 20, 2007
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕه خواردنه‌که‌ی ره‌جه‌ب و جه‌ماعه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ژنه‌که‌ی بووشه‌وه رایگه‌یاندوه، که جورج ده‌م و فڵقی به هۆی خواردنی پیازێکی گه‌رم و چه‌وره‌وه سووتاوه.. ژنه‌که‌ی کاتێک به‌م کاره‌ساته‌ی زانی که جورج ناتوانێ ماچی بکات.. ئه‌م پیازه وا دیاره ئه‌وه‌نده گه‌رم و چه‌ور و سۆڵ بووه که جورج ته‌نانه‌ت قوونیشی ده‌سۆڵێته‌وه...
ڕه‌جه‌ب و عه‌به گول به هۆی ئه‌وه‌ی که تووشی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر بووبوون.. و له‌و لاشه‌وه ده‌یانویست زۆر بخۆن و هه‌ر بۆیان نهدهخوورا.. کاتی نووستنیش به‌رده‌وام به خۆی ده‌گووت:" ئه‌م شه‌و پڕ به چاوم ده‌خه‌وم".. به‌ڵام ته‌نیا توانیان یه‌ک کاتژمێر بخه‌ون ئه‌ویش ئه‌وه‌نده خه‌ویی ناخۆشیان بینی.. گوویان بخواردایه له‌و خه‌وتنه‌ش باشتر بوو.. له خه‌ویاندا هه‌ر ده‌م منداڵێکی کوردیان ده‌بینی به پێنووسێکی درێژه‌وه.. و پێیانی ده‌گووت:"هاتووم تۆڵه‌ی خۆم بکه‌مه‌وه".
عه‌به گول بۆ سبه‌ی سه‌فه‌رێکی به ده‌سته‌وه بوو بۆ ئافریقا، مه‌جبوور بوو سه‌فه‌ره‌که‌ی هه‌ڵ وه‌شێنێته‌وه.. و بڕوات به دوای کێشانی دیانی عه‌قڵی دا که دوێنێ شه‌و ده‌ویست پاروویه‌کی پێ بخوات و هه‌ر پێی نهخوورا..
بۆ ئۆلمێرت برووسکه‌یه‌ک لایی حه‌زره‌تی یه‌عقووبه‌وه هاتبوو.. " ئه‌ی ئۆلمێرت تۆ نه‌ده‌بووایه له‌و خواردنه‌ت بخواردایه.. ئه‌و نه‌ته‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی پاکن، داوای وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن.. وه‌ک ئێمه. به‌ڵام ئێمه به وڵاتی خۆمان و به سه‌ر به‌خۆیمان گه‌یشتین.. ئه‌و نه‌ته‌وه که پێیان ده‌ڵێن کورد ئازاریان بۆ که‌س نییه.. و نابێ که‌س پێ به کلکیان دا بنێ، چونکوو لێی ده‌بن به ئه‌ژدیها.. خۆ ئه‌وان فه‌له‌ستینیه‌کان نین که ساڵه‌های ساڵه له گۆشت و مۆخیان ده‌خۆی.. ئه‌وا من له لایه‌ن تۆوه بڕیارم داوه به خودای هه‌ژده هه‌زار عاله‌م که تووشی نهخۆشینت نه‌کا، و پێیم کووتوه که جارێکی تر گووی وه‌ها ناخۆیت و به‌شداریی ئه‌م جۆره میوانیانه ناکه‌یت.."
مام جه‌لال تووشی ئیسحالی و زهحیریهکی له ڕاده به‌ده‌ر هاتووه.. به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ مه‌زه‌ی شه‌رابه‌که‌یان شتێکی بچووکیان دانابوو، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێم که له دوای مشک به‌رده‌بنه‌وه و ئه‌ویش هه‌ر بهقیزهوه ده‌یخوارد..
له هه‌مووی خراپتر ده‌بێ مه‌سعودیش هێور بکاته‌وه.. گوایه ویستوویه فتوای جه‌هاد بدات و خه‌ڵکی بکێشێته سه‌ر کۆڵان و شه‌قامه‌کان له به‌ر ئه‌وه‌ی توورکه‌کان پردێکیان رووخاندوه و ژێر خانی ئابووریمان تێک چووه!!!
له‌م باروو دۆخه ناسک و پڕ له ئێش و نه‌خۆشینه‌دا؛ کاکه مه‌سعود نامه‌یه‌کی پڕ له گله‌ی و گازنده ناردووه بۆ جورجی ده‌م و فڵق و قوون سووتاوو، که بۆ چی منیشتان بانگ نکردووه و هه‌ر ئه‌و ورگ پانه، دووگیانه بانگ ده‌که‌ن..
بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر چاو له کێشه‌کان بکه‌ن، جورج خه‌ریکه له ئه‌مریکا چاویلکه‌یه‌کی سۆپه‌ری بۆ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ره‌جه‌ب ساز ده‌کات.. که له‌مه به دوا به چاوێکی تیژتر چاو له کێشه‌کان بکه‌ن..
تێبینی:ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه هه‌یه..
Feb 17, 2007
میوانیه‌کانی ره‌جه‌ب و جه‌ماعه‌ت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردووغان:
ئه‌م شه‌و پڕ به چاوم ئه‌خه‌وم.. ئه‌م شه‌و میوانیه‌کی باشمان ساز کرد.. میوانه‌کانمان بریتی بوون له جورج بووش، ئۆلمێرت، عه‌بدووڵا گول، جه‌لال، که لایی خۆیان پێی ده‌ڵێن جه‌لاله قه‌ل خۆر.. به‌ڕاستی واش بوو.. یه‌ک گریلایی کرد به قه‌پاڵێک..
خواردنه‌که‌ی ئه‌م شه‌و خواردنێکی جیاوازتر بوو له شه‌وانی پێشتر.. چۆنیه‌تی ساز کردن و هه‌ر وه‌ها چۆنیه‌تی خواردنیشی بۆ ئێوه ئه‌درکێنم..
په‌سا و پێداویستی خواردنه‌که:
1- گۆشت 3200میلیون ته‌ن یا گۆشتی 40 میلیۆن تورکی کێوی..
2- خوێن له بریتی ئاو و رۆن 200 میلیون لیتر
3- مه‌نجه‌ڵێک به ئه‌ندازه‌یی کوردستان
4- ئاورێکی باش به سووته‌مه‌نی و دهسهپارهی دووبه‌ره‌کی و چه‌ن به‌ره‌کی و قین و..
5- که‌لتووری پڕ له بارووت و پڕ له شه‌ڕ..
6- سه‌ربازی راو که‌ری باش و تانجی و گوله و تۆپ و فڕۆکه..
7- ئیتر ویسکی سپیشال و شه‌رابی فه‌رانسه و سه‌مایی سبیل که‌ن و نووکته‌کانی جه‌لال وه‌ک هه‌میشه گه‌رم که‌ری به‌زم و شادیمانه..
چۆنیه‌تی خواردنی:
ئه‌م جۆره خۆراکه هه‌ر وه‌ک ساز کردنه‌که‌ی زه‌حمه‌تی زۆری ده‌وێ؛ خواردنه‌که‌شی زه‌حمه‌تی زۆری پێویسته.. بۆ خواردنی ئه‌م خۆراکه پێویست ناکات که له رووی شارهستانیهتهوه بخۆیت و ده‌ستماڵ بخه‌یته سه‌ر ڕانت یان بیده‌ی له ژێر چه‌ناکه‌ت.. به‌س ده‌بێ زوو به زوو هاشاوڵی بۆ بده‌ی که بتوانی زیاتر بخۆیت.. ته‌نیا یه‌ک شت زۆر گرنگه ئه‌ویش، ده‌بێ له کاتی خواردندا ئاگات له براده‌ری پاڵ ده‌ستت بێت و له کاتی ته‌نگانه‌دا به هانه‌یه‌وه بچیت و یارمه‌تی بده‌یی نه‌کا تیکه‌یه‌ک له گه‌روویی دا گیر بکات... چوونکا ئه‌م تیکه‌یه بێ یارمه‌تی یه‌کتر قووت نادرێ...
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م میوانیانه:
1- بۆ داهاتوویه‌کی نزیک: پاکتاو کردنی تورکه کێویه‌کان..
2- بۆ داهاتووی دوورتر: ئامانجی هه‌ره گرنگمان ساز کردنی شارستانیه‌ت و دڵ خۆش کردنی باوکی گه‌وره‌مان(ئاتا تۆرک)ه .. ئه‌گه‌ر ئه‌م میوانیانه ساز نه‌که‌م، به ته‌واوی لێم زیز ده‌بێ... چوونکا هه‌ر وه‌ک ناچار بووم سه‌رپۆش و حیجاب بنێمه‌وه سه‌ر خه‌ڵک.. ئه‌گه‌ر ئه‌م راونان و خواردنانه‌ش ساز نه‌که‌م ئه‌وا کارم له‌نگ ده‌بێ..Feb 14, 2007
فه‌رهاد پیرباڵ
میز به هه‌موو شتێكی توركدا كه‌ن..
میز به توركیادا كه‌ن!
میز به‌هه‌موو شتێكی توركیادا كه‌ن:
ته‌نیا زمان‌و كولتوور‌و مرۆڤه باشه‌كانیان نه‌بێ.
...
میز به هه‌موو شتێكی توركدا كه‌ن:
پێش هه‌موو شتێك به ئاڵاكه‌یان
چونكه ئه‌وان ئاڵا به‌ئێمه ره‌وا نابینن.
میز به‌ئازادی ئه‌واندا كه‌ن
چونكه ئه‌وان ئازادیی ئێمه‌یان سه‌ربڕیوه.
میز بهجهژنهكانیان
چونكه هه‌میشه جه‌ژنه‌كانی ئێمه ده‌كه‌نه پرسه.
فڕۆكه‌خانه‌كانیان
چونكه له‌ناو فڕۆكهخانهكانیاندا
ئێمه بهجوولهكهو تیرۆریست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
سه‌رمان لهقژهوه دهگرنو ده‌یخه‌نه ناو ده‌می ئاودهستخانهكانیان.
...
میز به هه‌موو شتێكی توركدا كه‌ن:
میز به‌مێژوویان
چونكه مێژووی ئێمه‌یان له‌ناو مۆزه‌خانه‌كانی خۆیاندا زیندان كردووه.
قه‌ره قۆینلوو و ئاق قۆینلۆ
ئه‌م دوو مه‌ڕه، یه‌كه‌میان ره‌ش ئه‌وه‌ی تر سپی
له (1435)و (1470) ئه‌رده‌ڵان‌و جزیره‌یان به هه‌مان ئه‌و ده‌رده برد
كه سوڵتان مورادی چواره‌م
مزووریو یه‌زیدییه‌كانی له 1638 له‌ناو مه‌نجه‌نیق چاوتۆقێن كرد.
...
میز به‌سوڵتان سلێمانه قانوونییهكهیان
هات به‌ناوی قانوون
بانه‌و شاره‌زووری هه‌پروون به هه‌پروون
عه‌شیره‌تی دزهییهكانیشی نه‌فی كرده گوندی (دزێ)
ئنجا ره‌واندزی له (1548) گڕ تێبه‌ردا
میر سه‌یفه‌ددینی سۆرانیشی له 7/9/1559
به‌فێڵ دهعوهتكرده ئهستهمبۆڵو له‌وێ له‌سێداره‌ی دا.
...
میز به سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌میاندا كه‌ن
چونكه له چاڵدێرانی (1514)
پاش رووخاندنی میرنشینی حه‌سه‌نكێف‌و ئازیزان
كوردستانی گه‌وره‌ی
عه‌ینه‌ن كێكی عیدمیلادی باپیره حیزه‌كه‌ی خۆی
دووله‌ت كرد‌و
له نێوان خۆی‌و شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی دابه‌شكرد.
...
عوسمانه شه‌لی یه‌كه‌مین سوڵتانیشیان
چونكه به‌ناوی خه‌لافه‌تی ئیسلامه‌وه
ئه‌م گه‌له‌گورگه‌ی كۆكرده‌وه
تا لهئهرمهنو ئاشووری‌و كوردانیان به‌ربدا!
...
میز به‌گورگه بۆرهكانیاندا كه‌ن، گورگه بۆره مافیاكانی تۆرانیزم
كه له‌ودیو هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌ئه‌وروپا
یه‌كێكیان خۆی، ده‌ست به‌چه‌قۆ، مه‌ڵاس داوه، بۆ كوشتنی گۆرانییه‌كی كورد
یان هیچ نه‌بێ بۆ سه‌ربڕینی حه‌رفێكی كوردی.
...
به مه‌عمووری كه مه‌شهووری جیهان بوو خاكی كوردستان
هه‌مووی وێرانه‌یه ئێستا لهزوڵمو وه‌حشه‌تی تور‌كان
...
میز به‌هه‌موو شتێكی توركدا كه‌ن:
میز به‌شووشه ههنگوینهكانیان
كه ره‌واجی هه‌نگوینی خۆمانیان شكاند.
میز بهحهڵواو گه‌زۆو مرهباكانیان
كه له‌ناو قوتووه مهعهللهبهكه مكیاژكراوهكاندا
بازاڕی حهڵواچییهكانی سلێمانی‌و پاقلاوه فرۆشه‌كانی هه‌ولێریان شكاند.
میز بهبرنجیان
كه ره‌واجی برنجی ئاكرێ‌و برنجی بازیانیان شكاند.
شه‌قڵاوه ده‌ڵێ:
«میز به ڕبه هه‌نارو بادهمو كونجیو تهماتهكانیشیان
میز بهتوورو ههنجیرهكانیشیان».
گوێزی هه‌ورامان دهگرێتو ده‌ڵێ:
«میز به پرتهقاڵو ههرمێو سێوهكانیشیاندا كه‌ن».
هه‌ناری شاره‌بان تووڕه‌یه‌و ده‌ڵێ:
«میز به ترێ‌و ههڵوژهكانیشیان..»
به‌ئاوی حهیاتهكهشیان
كه به نازو فیزی خۆیه‌وه وایكرد ئاوی بێخاڵمان پڕ ببێ له گوو
هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاواشمان تا هه‌تایه قه‌پات بكرێ!
...
ئه‌م ئاو‌و ئه‌رزه‌ی هه‌مانه گه‌ر زه‌رع بكرێ
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به كۆڵكهشو شا به سهپانمان
...
میز به كرێمو كلینێكسو شامپۆو سابوونهكانیشیان
چونكه ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێ ئێمه بتوانین
كرێمو كلینێكسو شامپۆو سابوونی خۆمان بۆ خۆمان دروست بكه‌ین.
...
میز به ئاوی ته‌ماته‌و تهحینو دۆشاوهكانیشیاندا كه‌ن
گه‌نم، نۆك، ئاردیان..
«حه‌فتا ساڵی ته‌واوه كوردی خواره‌وه ئیستیقلالی داخلیشی مه‌حوو بووه‌و كه‌وتبووه به‌رده‌ستی تورك. له زه‌رفی ئه‌م حه‌فتا ساڵه چ خێرێكی بۆ ئێمه، چ موئهسهسهیهكی عالییهو سناعه‌ی بۆ دامه‌زراندین، چ تهرهقهیهكی دا به زراعهتو تیجاره‌تمان؟»
...
میز به خاولی‌و پانتۆڵ‌و كراسو بلووزو ده‌رپێ قوتهو ستیانو حیجابهكانیشیان
چونكه ئه‌وان ئێمه‌یان كردۆته بازاڕێكی ئێكسپایه‌ر بۆ خۆیان‌و
ده‌یانه‌وێ رووتمان بكه‌نه‌وه.
...
شه‌هیده‌كانی گوندی (ڕێكان) ده‌ڵێن:
میز به گۆشتی مه‌ڕو بزن‌و مانگاكانیشیاندا كه‌ن
كه له‌ودیو جامخانه لۆرتهكانی (مازی)و (نازه‌مۆڵ)
سه‌فته سه‌فته
پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده كورده‌كان دهژمێرنو
به‌و مه‌ڕو مانگا شه‌هیدانه‌مان پێده‌كه‌نن كه كه‌وتنه به‌ر قه‌سفی جهندرمهكانیان له(نێروێ).
میز به گۆشتی قهلو مراویو بزنهكانیشیان
كه له‌ودیو جامخانه سووراوو سپیاولێدراوهكانی (كاپیتاڵ)و (نیوو سیتی)
وسووڵاتی وه‌زاره‌تی بازرگانیمان دهژمێرنو
حیت حیت
به قهلو مراویو بزنه بۆردومانكراوهكانمان پێده‌كه‌نن له خواكوڕك.
...
چۆن تازه فه‌رامۆشی ده‌كا كوردی عێراقی
زوڵم‌و سته‌می تورك‌و جه‌فاو جه‌ورو نیفاقی؟
...
میز به كارتۆنی شیر‌و شه‌ربه‌تی خۆ‌خو سێوهكانیاندا كه‌ن
میز به ماست‌و پهنیرهكانیان
میز به ته‌به‌قه هێلكهكانیشیان- له‌هه‌ر كوێیه‌ك
چونكه هه‌ڕمێنی باغهوانو پیشه‌وه‌ره‌كانی خۆمانیان شكاند
چونكه بازاڕی ژنه شه‌هیده‌كانی خۆمانیان ئاواره كرد
ئه‌و ژنه شه‌هیده گوندنشینانه‌ی، له‌گه‌ڵ وه‌رزێره بێكاره‌كانی برایان
له‌گه‌ڵ ئامۆزا‌و خاڵ‌و مام‌و دۆتماته بێ خه‌سته‌خانه‌و بێ مه‌كته‌به‌كان
ناچار- له‌به‌ر بێ كاره‌بایی‌و بێ تراكتۆریو بێ ئاودێری
گوندی خۆیان بهجێهێشتو
ئه‌مه‌تا هاتوون بوونه‌ته فهڕاشو چایچی له‌ناو په‌رله‌مانی پڕ په‌پووله‌ی پایه‌داری كوردستان
یان بوونه‌ته خزمه‌تكاری ئه‌و سه‌نته‌ره رۆشنبیرییانه‌ی
رۆژ تا ئێواره باوێشك ده‌ده‌ن به‌دیار ئاڵای شه‌كاوه‌ی حیزبه‌كانه‌وه.
...
سه‌ربه‌خۆیی سیاسی چۆن دروست ده‌بێ به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری؟!
ئه‌م ئاو‌و ئه‌رزه‌ی خۆمان گه‌ر زه‌رع بكرێ
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به كۆڵكهشو شا به سهپانمان
...
میز به‌و سیاسه‌ته ئابوورییه گه‌وجه‌ی حكوومه‌تی خۆمانیشدا كه‌ن
كه بۆ خاتری قازانجی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی شه‌ریك
یان له‌به‌ر خاتری وه‌رگرتنی باج له‌به‌روبوومه توركییه‌كان
لێده‌گه‌ڕێن عهسكهرو جه‌ندرمه‌و فڕۆكه‌ی توركیا
گوڵه‌كانمان، سمۆرهكانمان، بزنه‌كانمان، گامێشهكانمان، شاخه‌كانمان.. بۆمباران...
«سه‌ری بڵند»هكانیشمان شۆڕ بكه‌ن.
...
میز به‌و كه‌سانه‌شدا كه‌ن
كه ده‌ڵێن ئه‌م قسانه‌ی من خه‌ته‌رن بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومیی كورد‌و كوردستان.
...
میز به شاحینه‌و تانك‌و لۆرییهكانیاندا كه‌ن
چونكه غاز‌و نه‌وتی ئێمه‌یان پێدهدزن.
...
كارتۆگرافیا زانستێكی بێلایه‌ن نییه، جوگرافیا زانستێكی لایه‌نگیره، هونه‌رێكی سیاسییه.
میز به‌نه‌خشه‌ی جوگرافیشیاندا كه‌ن
بۆچی له‌سه‌ر نه‌خشه جوگرافییه‌كاندا حه‌ز ده‌كه‌ن له‌جیاتی «كوردستان» بنووسن (شیمال ئه‌لعێراق)؟
...
ئێمه‌ی بهلهنگازو بێ دیفاع هیچ چه‌كێكی دیكه‌مان نییه،
میز به توركیادا كه‌ن
میز به ده‌مانچه‌و بیكهیسیو كڵانشیكۆفهكانیشیان
میز به جه‌ندرمه‌و له‌شكرو عهسكهرهكانیشیان
چونكه ئێمه گوڵمان دانێ، وه‌ریاننه‌گرت.
چونكه ئێمه ده‌ستی ته‌وقه‌مان بۆ درێژكردن
كه‌چی ئه‌وان نارنجۆكیان له‌ناو ده‌ستماندا ته‌قانده‌وه:
وا تێده‌گه‌ن ئێمه بێهێزینو له كه‌میی خۆمانه كه ئاشتیخوازین.
ته‌ماشای ئه‌و هه‌موو سه‌رده‌مه شه‌رمه‌زارانه‌ی رابردوو بكه‌ن
چه‌ند كۆیله‌و شه‌رمه‌زارو برسین ئه‌و سه‌ده تاریكه ژێردهستانهمان
چه‌نێك زه‌لیل
چونكه خۆمان هه‌میشه به برا بچووك‌و كه‌م ده‌زانی!
سه‌رده‌می برا بچووكیو گه‌وجێتی به‌سه‌رچوو:
میزیان پێدا كه‌ن
میز به هه‌موو مه‌لهاو كهبهریهكانیاندا كه‌ن
میز به قهحبهكانیشیاندا كه‌ن كه ده‌ڵێ «پێشمه‌گه تیرۆریستن»
ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه كه كورد هه‌ست به غه‌ڵه‌تێكی توند‌و كه‌میی خۆی بكا به‌رامبه‌ر تورك
بۆ ئه‌وه‌یه كه تاكی كورد هه‌میشه هه‌ست به گوناح بكا لهمهحفهله نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
هه‌ست به بچووكیو كه‌میی خۆی بكا.
...
میز بهتوركیادا كه‌ن!
میز به هه‌موو شتێكی توركیادا كه‌ن:
میز به سوڵتان محه‌ممه‌دی چواره‌م داكه‌ن، وێرانگه‌ر بوو:
له (1645) میرنشینی شه‌ره‌فخانی خاپوور كرد‌و
كتێبخانه‌كه‌ی عهبدالخانیشی سووتاند.
...
سوڵتان مه‌حموودی دووه‌میش
چونكه له (1837) میرنشینی بادینانی خاپوور كرد‌و
پاشای گه‌وره‌ی میری رهواندزیشی له‌شاری سیواس گولله‌باران كرد.
...
(یه‌زدان شێر) ده‌ڵێ:
میز به‌سوڵتان عه‌بدولمه‌جیدی یه‌كه‌میش
چونكه له(1851) میرنشینی بابانی وێران كرد‌و
له (1853) ئاگری خسته ماڵی منه‌وه
له (1874)یش میری بۆتانی نه‌فی كرده دورگه‌ی (كریت)،
به‌درخان پاشای میری بۆتان سڵی لێ نه‌كرده‌وه پێی بڵێ:
«راسته تۆ له‌من به‌هێز تری، سوڵتان،
به‌ڵام من له تۆ زۆر بهشهرهفترم».
...
میز به سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌میشدا كه‌ن
چونكه له 1882 شه‌مزینانی وه‌ك (دۆڵی خانه‌قا) ئه‌مڕۆ سووتاند‌و
شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هریی نه‌فیی كرده مه‌ككه
هه‌ر ئه‌میش بوو داوای له میقداد- مه‌دحه‌ت به‌درخان كرد:
ـ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كه‌ت نهوهستێنی
هه‌رچی مومته‌له‌كاتی ئه‌ژدادت هه‌یه زه‌وتی ده‌كه‌م‌و
بنهماڵهكهشت یه‌كه یه‌كه نه‌فی ده‌كه‌مه ته‌ڕابلووس!
چییه ئه‌م زوڵمه ئه‌مڕۆ تورك ئه‌یكا له‌م عیباده‌ی تۆ!
فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌ند، شاهو گه‌دا، شه‌و تا سه‌حه‌ر ناڵان!
میز به سوڵتان محه‌مه‌د رهشادیشدا كه‌ن
ئه‌و بوو بارزان‌و بادینانی كرده گۆمی خوێن
شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانیشی له 1914 له‌سێداره دا
قه‌تڵوعامی ئهرمهنییهكانیشی كرده شانازی بۆ قه‌ومی تورك.
كه شێخ عه‌بدولسه‌لامیان كوشت ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بووینایه
چ توركێك حه‌ددی بوو ده‌ست دا لهنهجلی سه‌ییدی عه‌دنان
له 1918 عه‌بدولڕه‌زاق بهدرخانو
له 1919 هه‌مزه به‌گ مۆكسیی سه‌رنووسه‌ری (ژین)یشی ئیعدام كرد.
سوڵتان عه‌بدولمه‌جیدی دووه‌میش له‌بیر نه‌كه‌ن:
كورد قڕانی ئه‌و له‌ژمار هه‌ر نایه.
هه‌موو جه‌سته‌م برینداری قوڵنگی جه‌یشی توركانه
سروشكی زار زاریمه به یبللا شێوی سه‌ر قه‌بران
سێداره‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ڵێ:
میز به كه‌ماڵ ئهتاتوركیشدا كه‌ن
ئه‌ژدیهای هه‌ره مه‌زن
چ بلیمه‌تێك له كوردكوژیدا:
ـ توركیا توركلهریدی!
هێنده سامناك زمانی كوردیی قه‌ده‌غه‌كرد
كه كورد لهئهورووپاش زه‌نده‌قی چوو
ته‌نانه‌ت له لاس فیگاسو له‌سه‌ر بورجی ئیڤڵیش
تاكو ئه‌مڕۆش جه‌ساره‌ت ناكا به زمانی خۆی قسه بكا!
...
میز به توركیادا كه‌ن!
میز به هه‌موو شتێكی توركیادا كه‌ن:
ته‌نیا زمان‌و كولتوور‌و مرۆڤه باشه‌كانیان نه‌بێ،
ئه‌و مرۆڤه باشانه‌ی كه ژماره‌یان حه‌یف، به هه‌مووی
له په‌نجه‌كانی ده‌ستێك تێپه‌ڕ ناكا.

Feb 10, 2007
با مشقۆڵهزمێی نه‌مێنم!!
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک
پێش ئه‌وه‌یی هیچ بنووسم قه‌رزارم.. قه‌رزاریی یه‌ک جه‌ماعه‌ت وبلاگ نووسم که هاتوون بۆ لام و به‌سه‌ریان کردوومه‌ته‌وه.. به‌ڵام من ئامشۆیی ئه‌وانم نه‌کردوه،و کاسه ئاوسێتی، یان کامێنت ئاوسێتیم له گه‌ل نه‌کردوون.. ئه‌وا ئیتر نامه‌وێ له‌مه زیاتر مشقۆڵهزمێی ئه‌وان بم بۆیه به تێکرا لێره‌دا داوایی لێبووردن له‌م ئازیزانه ده‌که‌م...
گه‌ردن ئازایی ده‌خوازم و ماچێکم بده‌رێ ناسر گیان که زه‌حمه‌تت کێشا بوو بابهتێکیشت بۆ دانام.. به‌ڵام من نه‌متوانی ته‌نانه‌ت فڵتهیهکیشت بۆ بفرمووم..جا ناسر گیان فڵتاندووته:"هیوادارم ئه‌م باسه دوایین باسێك بێ كه له‌م دواییانهـ به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو ـ تووشی بووم، هه‌روه‌ها هیوادارم به كۆتایی هێنان به‌م چه‌شنه باسه خۆسووكرانهیه بگه‌رێمه‌وه سه‌ر رێچكه و ئامانجه گشتییه‌كانی "كونه كورد"." به‌ڵام من هیوادارم جیا له رێچکه‌که‌ی جارانت ئه‌م رێچکه‌یه‌ش به‌ر نه‌ده‌یی .. که زۆر پێویسته سه‌رکرده خۆێڕیهکانمان له قاو بده‌ین..
نه‌متووانیوه له‌م ماوه‌دا ده‌نگێک بۆ "بنــار" ده‌رببڕم..بۆ هه‌واڵه ناخۆش و جار و بار هه‌واڵه دڵخۆشکه‌ره‌کانی که کردوومیی به "گیسکهکهیی هه‌یاس" ه‌وه...
سوپاس بۆ کۆڵه‌که‌یی بێ بڕانه‌وه بۆ مـازوو؛ که هه‌ر ده‌م به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووبێت سه‌ردانی هه‌موو ماڵه قۆچه‌کانی ناو ئینترنێتی کردوه...و منیشی بێ به‌ش نکردوه..
له ئاستی هۆنراوه جوانه‌کانی "نه‌ختێک ئێواره" و "مامۆستا ساهی" و "چه‌پکه گوڵ" و "عه‌تا چاوه‌ڕوان" و "ئامۆزا" و هه‌ر وه‌ها بۆ به‌رێز "سارۆ خه‌لیفی"سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم.. به‌ڵام به داخه‌وه بۆ ماڵه‌که‌یی "سارۆ گیان" که له روویی ئێمه دا ئاوه‌ڵا نیه و فیلتر و به‌ر به‌ستیان لێ داوه و هه‌ر ده‌م ده‌بێ له ده‌لاقه‌وه بڕۆمه ژووره‌وه...
سوپاس بۆ کاک"سه‌لاح" و ساڵڕۆژی له دایک بوونی نیان به تۆ و به ئاوات خان و به نیان گیان پیرۆزبایی ده‌ڵێم. دیاره ره‌شه‌مه بۆ منیش له دایک بوونی خۆشه‌ویسترین که‌سمی تێدایه ئه‌وێش له دایک بوونی "کـهژان" ه .
سوپاس بۆ"مامه‌ندی ئازیز" که به‌رده‌وام له گه‌ل مازوو و ناسر دا وه‌ک سیر و پیازیان لێهاتوه.. سوپاس بۆ "یاشیل" بۆ "مه‌نسوور عه‌زیزی" و هه‌ر وه‌ها بۆ "ئایهان" یش.. "ئایهان" ته‌نز نووسێکی به توانایه به‌ڵام به داخه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی به‌س خزمه‌ت به ئه‌ده‌بیاتی فارسیه.. به‌ڵام به فارسی نووسین گرفتێکی ئه‌و تۆ نیه.. گرفت ئه‌و ده‌م ده‌بێته کاره‌سه‌ت که به فارسیش بیر که‌ینه‌وه ..
تێبینی: له به‌ر ئه‌وه‌یی که خێرایی ئه‌نته‌رنێت له ئێران دا له ئاستێکی کیسهڵانهدایه.. و به‌رده‌وام به هه‌زار وه‌سواسه‌وه کامێنتم نووسیوه بۆ براده‌ران به‌ڵام ئه‌م ئه‌نته‌رنێته کیسه‌ڵانه خه‌جاڵه‌تی کردووم و نه‌یی ناردوه. بۆیه لێره‌وه عووزرماییتان بۆ دێنمه‌وه..
جیا له‌مه‌ش خراپتر ده‌س به سه‌ر کردنی جه‌مشید بارامی و سه‌لام نه‌باتی و کووژرانی ئیبراهیم لووتفووڵاهی و گیرانی ئه‌یووب گه‌نجی و به‌تایبه‌تی کاره‌ساتی زۆر دڵته‌زێنی کووژرانی ئه‌یووب یوسف قادر له شاری هه‌ولێر به ده‌ستی باوک و باوهژنهکهیی .. به ته‌واویی هه‌ست و دهروونمیی پڕ له قین و بێزاری کرد...
Subscribe to:
Posts (Atom)