Apr 19, 2006
Apr 14, 2006
له خوا به‌زیاد بێ !!!!!!!
رۆژانه ده‌یان هه‌واڵی ناخۆش و دڵته‌زێن کاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌کات له سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵکی ئێران . تا راده‌یه‌ک که زۆربه‌ی خه‌ڵکی له دڵه‌راوکێ و خمۆکی دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر .
چاو له‌م هه‌واڵانه بگره . به‌م بارودۆخه خۆشه وه که له تاریف کردن نایه .
* رێكخراوی كوردی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران ئاشكرایكرد، به‌رپرسانی وڵات به‌ناوی پرۆسه‌ی "پاكسازی "له‌ده‌زگا حكومییه‌كاندا، بڕیاریانداوه 1510 مامۆستای كورد له‌سه‌ركاره‌كانیان لابه‌رن.
رۆژنامه‌ی "ئیعتیمادی میللی" چاپی تاران بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی كوردی مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه و ناونیشانه‌كانیانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بڕیاری له‌سه‌ركارلابردنیان بۆ ده‌ركراوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌وه‌ده‌ی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه و هۆكاری ئه‌وبڕیاره‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ره‌وشی ئه‌منی.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌وه‌ده‌ی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه و هۆكاری ئه‌وبڕیاره‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ره‌وشی ئه‌منی.
خوا لامان به‌یت تا به‌یانی دڵه ته‌پێمه . جا وا منیش نه‌که‌وتمه به‌ر ئه‌م شاڵاوه . ئه‌ی 1510 مامۆستای دیکه چاره‌نووسیان ده‌بێ چی بێت .
** له پێشنیاری بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران‌دا كه مانگێكی‌تر ده‌س پێده‌كات، نرخی لیترێك به‌نزین 150 تمه‌ن پێشنیار كراوه و به‌م نرخه‌ش له ساڵی داهاتوودا به‌نزین نزیک دووقات گرانتر ده‌بێت.
به وته‌ی هه‌واڵنێره‌کانی ئێران له دوای په‌سه‌ند كردنی نرخی دیاری كرا‌و له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌نزینخانه‌كانی ئێران به نرخی نێوده‌وڵه‌تی به‌نزین به خه‌ڵك ده‌فرۆشن و ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی (یارانه )له سه‌ر كڕینی به‌نزین هه‌ڵده‌گرێت. هه‌تا ئێستا له به‌نزین خانه‌كانی ئێران نرخی هه‌ر لیتر به‌نزین 80 تمه‌ن بوو كه نرخی پێشنیار كرا‌و نزیک دووقاتی نرخی ئێستایه.
به وته‌ی هه‌واڵنێره‌کانی ئێران له دوای په‌سه‌ند كردنی نرخی دیاری كرا‌و له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌نزینخانه‌كانی ئێران به نرخی نێوده‌وڵه‌تی به‌نزین به خه‌ڵك ده‌فرۆشن و ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی (یارانه )له سه‌ر كڕینی به‌نزین هه‌ڵده‌گرێت. هه‌تا ئێستا له به‌نزین خانه‌كانی ئێران نرخی هه‌ر لیتر به‌نزین 80 تمه‌ن بوو كه نرخی پێشنیار كرا‌و نزیک دووقاتی نرخی ئێستایه.
Apr 9, 2006
رۆژی جیهانی زمانی زگماکی .
"ئاخۆ مه‌لی کام کوێستان باڵه‌نده‌ی کام دارستان
به زمانی خۆیی ناخوێنێ بۆ خۆیی په‌ل ناوه‌شێنێ "
رۆژی 21 ی فێوریه‌ی هه‌موو ساڵێک رۆژی جیهانی زمانی زگماکیه .
ته‌نیا ده‌ڵێم ئه‌م رۆژه له ته‌واوی گه‌لانی دونیا ، که به زمانی خۆیان بیرده‌که‌نه‌وه و هه‌ستی خۆیان ده‌رده‌بڕن پیرۆز بێ .
هه‌ر ئه‌وه‌نده !!!!!!!!!!!!
هیچ نه‌ڵێت ...
Apr 6, 2006
هه‌واڵێکی ئه‌ده‌بی
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بی مه‌ریوان رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 6/4/2006 ئێواره شێعرێک بۆ شاعیران و چیروک نووسانی مه‌ریوانی له هۆڵی گشتی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ری به‌ڕێو برد . له‌م کۆڕه دا شاعیران و چیروک نووسانی لاو له کوڕان و کچان ده‌ستیان دایه خۆێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان .
به‌ڵام خۆزگا ئه‌و شاعیر و چیروک نووسانه که زه‌حمه‌تیان به‌رخۆیان دابوو و هه‌ریه‌ک به‌رهه‌مێک یا کو دوو به‌رهه‌میان ده‌خۆێنده‌وه . گوێ‌گران و هۆگرانی راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی گوێان لێ بگرتایه؛ نه‌ک جه‌ماعه‌تێک که ته‌نانه‌ت کوردیشیان نه‌ده‌زانی و ته‌نیا بۆ پارازیت خستن و قسه‌ی زل زل هاتبوون.
Mar 21, 2006
ڤـه‌ژین
ناوه‌ندی که‌لتووری – هونه‌ری " ڤـه‌ژین " ده‌ستی کردوه‌ته‌وه به چالاکیه‌کانی خۆیی له بواری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دا .
دوای هه‌ڵبژاردنی رۆژی 13ی رێبه‌ندانی 2706ی کوردی ئه‌م که‌سانه وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژێراون .
۱. عه‌دنان هونه‌روه‌ر
۲. موحه‌مه‌د که‌ریمی
۳. ره‌زا دێهقانی
۴.تۆفێق په‌رته‌وی
۵.عه‌تا که‌ریمیان
۶. سۆران کیانی
۷. موحه‌مه‌د نیکخا
هه‌روه‌ها ئه‌م ناوه‌نده بۆ بووژانه‌وی خۆیی ، داوا له هه‌موو ئه‌دیبان ، هونه‌رمه‌ندان ، توێژه‌ران ، لایه‌نگرانی هونه‌ر و که‌لتووری کوردی ده‌کات که به هه‌موو چه‌شنه یارمه‌تی ده‌ری "ڤه‌ژین "بن .
mail: vejinmeriwan@yahoo.com
ژۆماره حسێبی بانکی 0210010389009
له لای بانکی " کار ئافه‌رین " به ناوی "ڤه‌ژین " ه‌وه .
Mar 18, 2006
ئه‌گه‌ری شه‌ڕی کورد و تورک نیزیکه !
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی "ئیستخباراتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا" ئه‌گه‌ری ده‌سپێکردنی شه‌ًڕی کورد و تورک نزیکه و ئه‌گه‌ر عێراق پارچه بکرێت و ئه‌مریکاش هێزه‌کانی له ناوچه بکشێنێته‌وه، ئه‌وا شه‌رێک له نێوان تورکیا و هێزه‌کانی باشووری کوردستان ڕوو ده‌دات.
له ڕاپۆرتی ئاماژه‌بۆکراو دا هاتووه: کورده‌کانی عێراق به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و به پێی یاسایی ژماره 140ی ده‌ستووری عێراق ده‌یانه‌وێ که‌رکووک و ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان بگه‌رێننه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی خۆیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هێزه‌کانی خۆی له داهاتوویه‌کی نزیک دا له عێراق بکشێنێته‌وه ، حکومه‌تی ناوه‌ندی لاواز ده‌بێت و ئانارشی سه‌رجه‌م وڵات ده‌گرێته‌وه و چه‌ندین هه‌رێمی جیاوازی سه‌ڕ‌به‌خۆ درووست ده‌بێ و ئه‌گه‌ر کورده‌کانیش که‌رکووک بگرنه ده‌ست، ئه‌وه تورکیاش که پارچه‌بوونی عێراقی ناوێت، به بیانووی له ناوبردنی پ.ک.ک و پاراستنی گیانی تورکمانه‌کان، هێرش بۆ سه‌ر باشووری کوردستان ده‌بات و شه‌ڕی کورد و تورک دێته ئاراوه .
Mar 16, 2006
16/3/2006
رۆژی پێنج شه‌مه‌ممه‌ی 25 ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2705 ی کوردی رێکه‌وتی 16/3/2006 ده‌سته‌ی دووچه‌رخه سوارانی شاری مه‌ریوان به مه‌به‌ستی به‌رز و و پیرۆز راگرتنی یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له ئاواییه کیمیاباران کراوه‌کانی شاری مه‌ریوان (قه‌ڵاجێ – نژمار) ده‌سه‌تیان دایه چالاکی .
سه‌ره‌تا له ئاوایی قه‌ڵاجێ وه ڕێکه‌وتن تا گه‌یشتنه نژمار و دوا به دوای ئه‌وه له به‌ری زرێباره‌وه (به‌گ زاده) گه‌یشتنه شاری مه‌ریوان و له ئیستادیومی زاگرۆس دا پێشوازیان لێ کرا .
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیار نامه‌که‌یانه :
" به ناوی میری مه‌زن
میوانانی به‌ڕێز هه‌روا که ئاگادارن رۆژی 25/12/1366 ی هه‌تاوی له رێگای به‌غداوه رق و قین و تووڕه‌یی له چرکه‌ساتێک دا به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه دا ڕژا و پێنج هه‌زار په‌پووله به تێکڕایی بوونه قوربانی .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه هه‌یئه‌تی پاسکیل سواری مه‌ریوان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌و کاره‌ساته و هه‌روه‌ها رێز و حورمه‌ت بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ی شه‌هید و ده‌ربڕینی په‌یامی هاوخه‌می خه‌ڵکی مه‌ریوان له قه‌ڵاجێ وه له ئه‌و شۆێنه‌وه که وه‌ک بریندارێک وێنه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ویش له‌و رۆژانه‌دا بوته قوربانی رق و قین، هه‌ستاوین به چالاکی .
پاسکیل سواراران قه‌ڵاجێ به هه‌ڵه‌بجه وه گرێ ده‌ده‌ن و به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێن : هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دیاره تۆ بووکی شاره‌زوور بووی و له نزیکه‌و به‌هاردا تارای ڕه‌ش به سه‌رتا درا ، به‌ڵام ئێمه‌ش خه‌م خۆرین وه‌ک بریندارێک له‌و زامه‌دا .
به‌و هیوایه هیچ شۆێنێک وه‌ک ئێوه نه‌بینین .
هه‌یئه‌تی پاسکیل سوارانی مه‌ریوان 25/12/84 ی هه‌تاوی "
Mar 12, 2006
ئێرانه ...... برا ئێرانه ..
له باسی ئێرانه ...... برا ئێرانه .. ئه‌مڕۆ شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌رم بینی ؛ که یه‌کێک له قوتابیانی پۆلی هه‌وه‌ڵی ناوه‌ندی هاتوه‌ته لای گوێچکه‌م و پێم ده‌ڵێ ئاغای هونه‌روه‌ر ! سواله‌کانی ( تاقی کاری حه‌وتووی داهاتوو ) عه‌ره‌بیم پێی ناڵێی ؟؟؟ رشفه ( به‌رتیل ) ئه‌ده‌م !!!!!
زۆرم به لاوه سه‌یر بوو تۆزێک سه‌رم ناسه‌ری ....
_ چه‌نده ده‌ده‌یی ؟
_ چه‌نت گه‌ره‌که ؟
_ نه تۆ بڵێ چه‌نێک ؟
_ هه‌زار تمه‌ن .
_ که‌مه ؟
_ زیاتر بێنه هه‌موویت پێ ده‌ڵێم ؟
_ میلیونێک باشه ؟
_ نه زۆره ، پێنسه‌د هه‌زار باشه ؟
_ ( به خۆشحاڵیه‌وه ) ده‌ی باشه لای باوکم بۆت قه‌رز ده‌که‌م .........
* * *
ئه‌مڕۆ که له ئێران دا فه‌رهه‌نگێک زاڵه به سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا به ناوی فه‌رهه‌نگی به‌رتیل !!!!!!!
بنه‌ماڵه‌کان بۆ بژێوی ژیانیان رۆژانه له‌م ئامێره ( که باشترین ئامێری لای ئه‌وان و کاربه‌ده‌ستانه ) که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن بۆ رزگار بوون به ده‌ستی برسیه‌تیوه !! و رۆژانه به ده‌یان جار ئه‌م وشه‌یه به‌کار دێنن . و هه‌ر وه‌ها چۆنیه‌تی و شێوه‌ی به‌رتیل دان به کاربه‌ده‌ستان ده‌گێڕنه‌وه .. و منداڵیش راسته‌وخۆ فێـر ده‌بێ که رێگا چاره‌ی وه‌ها ،، له مامۆستاکه‌یه‌وه ده‌ست بکات به تاقی کردنه‌وه‌ی .
یا وه‌کوو قوتابیان ده‌رس خۆندن و زانیاری فێر بوون ئه‌وه‌نده بێ بایه‌خ بووه لایان ؛ که قوتابیان ئیتر به چاوی ره‌ش بێنی ده‌ڕواننه مامۆستا و چاره‌نووسی خۆیان . ئه‌زانن که یان ده‌بن به نه‌وت فرۆش و به‌نزین فرۆش ، یان ده‌بن به کۆڵبه‌ر . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ماڵ و پێگه‌یه‌کی ناو ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به جێ نه‌مابێ .
ماوه‌ته‌وه بڵێم که هه‌ر به خۆیی ده‌که‌ویت ئه‌م ئێرانه ......
Mar 8, 2006
پاراستنی به‌غدا ده‌که‌وێته ده‌ستی کورد !!
ئه‌وا خه‌ریکن سوپایه‌ک له لاوانی کورد ده‌نێرن بۆ به‌غدا تاکوو ئاسایشی به‌غدا بپارێزیت .
پێکه‌نینم دێت !!!!!!!!!!!!
ئه‌وان که له کاتی خۆیدا ته‌ڕ و وشکیان هه‌موو سووتاند به‌ڵام ئه‌وا کورد خه‌ریکه سوپا ده‌نیرێ بۆ به‌غدا بۆ به‌رگری کرتن و پاراستنی عه‌ره‌به‌کان ، یان ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی ئه‌نفال و کیمیاباران هه‌ر دێژه‌ی هه‌بێت .
ته‌نیا ده‌سکه‌وتی کورد له ڕاپه‌ڕین دا ؛ نازانم نیوه سه‌ر به‌خوی ناو بنێم ، یان نیوه فیدڕاڵی . ئیتر خۆ نه که‌رکووکی ده‌ست که‌وت و نه ئاسایش .
عه‌ره‌ب له کاتی خۆێدا ته‌نانه‌ت ره‌حمیان به منداڵانی ساوای ئێمه نه‌کرد . ئیستا له شه‌ڕی خۆ قڕ کردنی خۆیان دا شه‌ڕی حوسه‌ین و یه‌زید درێژه پێ ده‌ده‌ن و نازانم کورد له‌م ناوه دا سه‌لکی سیره ، قنچکی پیازه . که‌وا خۆیی هه‌وڵ کردوه و خۆیی کردوه به سپه‌ری به‌ڵای عه‌ره‌به تیروریست و ئه‌نفال چیه‌کان .
پێکه‌نینم دێت !!!!!!!!!!!! ئاخر خۆ که‌س نیه پێیان بڵێ تۆ کاکی پێشمه‌رگه که ناوت پارێزه‌ره بۆ پارێزگاری له سنووری خۆت ناکه‌یت بۆ تورکیا ده‌ر ناکه‌ی ، بۆ ده‌هێڵی وڵاتانی دراوسێ بێنه سه‌ر سنوورت .
تۆ که هه‌ڵمه‌ت به‌ری ؛ به‌و بیر و بڕوا پۆڵاینه‌ته‌وه ، بۆ بڕوا به دوژمنی خۆت ده‌که‌ی . دووژمن هه‌ر دووژمنه ئه‌گه‌ر " سه‌دام " بێت یا کوو " مالیکی " بێت .
تۆ که هێشتا وه‌زعی ماده‌ی 140 نازانیت . بۆ ده‌بێ که‌رت که‌ن و بڵێن که تۆ ئازایت و تۆش سینگ بێنیته پێش ، و پارێزه‌ری عه‌ره‌به‌کان بیت .
ئه‌گه‌ر دوو رۆژ تریش نه‌ڵێن ده‌بێ کوردان بێن بۆ ناو سوپای میهدی و بۆ ناو تکریت و فه‌لووجه بۆ تیروور و تۆقاندن چوونکا ئیتر که‌سمان نه‌ماوه بییان ته‌قێنینه‌وه !!!! خۆ له ده‌ستیان دێت . و کوردیش ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌وا ئاسایشی به‌غدا که‌وته ده‌ستی ئێمه . ده‌ی ئیتر با ته‌واوی دونیا بزانن که ئێمه نه‌ته‌وه‌ی گێره‌شێوێن نین ئێمه لایه‌نگری ئاسایش و پێکه‌وه بوونین . وه‌ک ماری بێ ده‌نگ واین تا ئه‌و کاته‌ی ئارامین که پێ به سه‌ر کلکمان دا بنێن .
Subscribe to:
Posts (Atom)