رۆژی پێنج شه‌مه‌ممه‌ی 25 ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2705 ی کوردی رێکه‌وتی 16/3/2006 ده‌سته‌ی دووچه‌رخه سوارانی شاری مه‌ریوان به مه‌به‌ستی به‌رز و و پیرۆز راگرتنی یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له ئاواییه کیمیاباران کراوه‌کانی شاری مه‌ریوان (قه‌ڵاجێ – نژمار) ده‌سه‌تیان دایه چالاکی .
سه‌ره‌تا له ئاوایی قه‌ڵاجێ وه ڕێکه‌وتن تا گه‌یشتنه نژمار و دوا به دوای ئه‌وه له به‌ری زرێباره‌وه (به‌گ زاده) گه‌یشتنه شاری مه‌ریوان و له ئیستادیومی زاگرۆس دا پێشوازیان لێ کرا .
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیار نامه‌که‌یانه :
" به ناوی میری مه‌زن
میوانانی به‌ڕێز هه‌روا که ئاگادارن رۆژی 25/12/1366 ی هه‌تاوی له رێگای به‌غداوه رق و قین و تووڕه‌یی له چرکه‌ساتێک دا به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه دا ڕژا و پێنج هه‌زار په‌پووله به تێکڕایی بوونه قوربانی .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه هه‌یئه‌تی پاسکیل سواری مه‌ریوان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌و کاره‌ساته و هه‌روه‌ها رێز و حورمه‌ت بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ی شه‌هید و ده‌ربڕینی په‌یامی هاوخه‌می خه‌ڵکی مه‌ریوان له قه‌ڵاجێ وه له ئه‌و شۆێنه‌وه که وه‌ک بریندارێک وێنه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ویش له‌و رۆژانه‌دا بوته قوربانی رق و قین، هه‌ستاوین به چالاکی .
پاسکیل سواراران قه‌ڵاجێ به هه‌ڵه‌بجه وه گرێ ده‌ده‌ن و به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێن : هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دیاره تۆ بووکی شاره‌زوور بووی و له نزیکه‌و به‌هاردا تارای ڕه‌ش به سه‌رتا درا ، به‌ڵام ئێمه‌ش خه‌م خۆرین وه‌ک بریندارێک له‌و زامه‌دا .
به‌و هیوایه هیچ شۆێنێک وه‌ک ئێوه نه‌بینین .
هه‌یئه‌تی پاسکیل سوارانی مه‌ریوان 25/12/84 ی هه‌تاوی "